#خوالێخۆشبوو مامۆستا حەسەنی سەیفی قازی /سەیفولقەزات
بەشێک لە قەسیدەی (زستان)ی سەیفی قازی، کە مامۆستا هێمن، بە مامۆستای شاعیرانی موکریانی زانیوە.
ئەلهەق، گەنجینەیەکە لە دوڕ و گەوهەری کوردی!
لاڵ بم نابینم لە چیا و لە ڕازان
سیڕەی هەڵۆیان چریکەی بازان
لەبن بەردان مان هەر سەرمازەڵە
لە باخ و باخچان قەل و قشقەڵە
پووشی داپۆشی داڵدەی پاک بڕی
کەروێشک ڕیشەی پاک کرد و بڕی
بەفری بێ وادە ڕەشانگی بڕی
ڕەشانگ و سپی پاکیان سەربڕی
سەربڕا گاشین پاش مانگا بۆرە
لەباتی گاڕان ڕۆیی گابۆرە
ڕۆژ هەتا شەوێ گەورە و بچووکیان
خێزانی ماڵێ گەورەکچ، بووکیان
خەریکن لە باخ فریزوو دەردێنن
وەک شەونمی گوڵ ئارەق دەڕژێنن
ئارەق لە هەنیان بەڕیز بژمێرە
کێ دی لە ئاسمان بە ڕۆژ ئەستێرە؟
لە دەوری سەریان دەسڕۆکەی هەوری
وەک مانگی چاردە لەنێوان هەوری
کەوتە سەر پیلان دەسرۆکەی نوێژێ
کەژە هەوری گرت لە دەوری ڕۆژێ
دەسماڵی ملیان پشتێنی شلیان
چنار و لاولاو چاوی بەکلیان
زولفیان لەدوویان وەک ڕەشمار دەخشان
ڕەش بوون وەک شەوە بە ڕۆژ دەدرەوشان
بە لەرزە دەچنە فریزوو ڕنین
گریان کاریانە لەجێی پێکەنین
بۆ چنینەوە کەڵەکەی دەکەن
پۆلی کەوانن کە چینەی دەکەن
پاچ و پێمەڕە و بێڵ لەسەر شاندا
وەک فەوجی حازر لەژێر فەرماندا
هێندە لاوازە مەڕ و ماڵاتیان
قوربانی ناکرێ نادرێ زەکاتیان
گا لەبەر لەڕی هەڵناگری نیری
نە مەڕ ماستی ما، نە مانگا شیری
لۆک چەمبەری بوو، ماین مشمشە
گا گوێ ڕەپەی گرت گامێش خشخشە
کەڵ و گامێشیان بوونە چەکچەکی
وشتریان عەینی بێچووی لەگلەکی
نایە فیتووی شوان لەسەر شەوینێ
مێگەلی چێشتاو لە کوێ دەنوێنێ؟
کوان شەنگەبێری لە هۆبە و بانان
شڵقەی مەشکەیان بەری بەیانان؟
قۆڵیان هەڵدەکەن دەڵێی بلوورە
سینگیان دەردەخەن پارچەیەک نوورە
دەرزی بەرۆکیان کە دێن دەرێنن
مانگ لە ئاسمانێ بۆ زەوی دێنن
زولفان لابەلا دەکەن بەلادا
ڕۆژ هەوری لەسەر ڕووی خۆی وەلادا
قەد و باڵایان وێنە نەمامان
کێ دی نەمامان بگرن شەمامان؟
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
بەشێک لە قەسیدەی (زستان)ی سەیفی قازی، کە مامۆستا هێمن، بە مامۆستای شاعیرانی موکریانی زانیوە.
ئەلهەق، گەنجینەیەکە لە دوڕ و گەوهەری کوردی!
لاڵ بم نابینم لە چیا و لە ڕازان
سیڕەی هەڵۆیان چریکەی بازان
لەبن بەردان مان هەر سەرمازەڵە
لە باخ و باخچان قەل و قشقەڵە
پووشی داپۆشی داڵدەی پاک بڕی
کەروێشک ڕیشەی پاک کرد و بڕی
بەفری بێ وادە ڕەشانگی بڕی
ڕەشانگ و سپی پاکیان سەربڕی
سەربڕا گاشین پاش مانگا بۆرە
لەباتی گاڕان ڕۆیی گابۆرە
ڕۆژ هەتا شەوێ گەورە و بچووکیان
خێزانی ماڵێ گەورەکچ، بووکیان
خەریکن لە باخ فریزوو دەردێنن
وەک شەونمی گوڵ ئارەق دەڕژێنن
ئارەق لە هەنیان بەڕیز بژمێرە
کێ دی لە ئاسمان بە ڕۆژ ئەستێرە؟
لە دەوری سەریان دەسڕۆکەی هەوری
وەک مانگی چاردە لەنێوان هەوری
کەوتە سەر پیلان دەسرۆکەی نوێژێ
کەژە هەوری گرت لە دەوری ڕۆژێ
دەسماڵی ملیان پشتێنی شلیان
چنار و لاولاو چاوی بەکلیان
زولفیان لەدوویان وەک ڕەشمار دەخشان
ڕەش بوون وەک شەوە بە ڕۆژ دەدرەوشان
بە لەرزە دەچنە فریزوو ڕنین
گریان کاریانە لەجێی پێکەنین
بۆ چنینەوە کەڵەکەی دەکەن
پۆلی کەوانن کە چینەی دەکەن
پاچ و پێمەڕە و بێڵ لەسەر شاندا
وەک فەوجی حازر لەژێر فەرماندا
هێندە لاوازە مەڕ و ماڵاتیان
قوربانی ناکرێ نادرێ زەکاتیان
گا لەبەر لەڕی هەڵناگری نیری
نە مەڕ ماستی ما، نە مانگا شیری
لۆک چەمبەری بوو، ماین مشمشە
گا گوێ ڕەپەی گرت گامێش خشخشە
کەڵ و گامێشیان بوونە چەکچەکی
وشتریان عەینی بێچووی لەگلەکی
نایە فیتووی شوان لەسەر شەوینێ
مێگەلی چێشتاو لە کوێ دەنوێنێ؟
کوان شەنگەبێری لە هۆبە و بانان
شڵقەی مەشکەیان بەری بەیانان؟
قۆڵیان هەڵدەکەن دەڵێی بلوورە
سینگیان دەردەخەن پارچەیەک نوورە
دەرزی بەرۆکیان کە دێن دەرێنن
مانگ لە ئاسمانێ بۆ زەوی دێنن
زولفان لابەلا دەکەن بەلادا
ڕۆژ هەوری لەسەر ڕووی خۆی وەلادا
قەد و باڵایان وێنە نەمامان
کێ دی نەمامان بگرن شەمامان؟
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
#خوالێخۆشبوو ئایشێ خانم، بووکی مامۆستا هێمن:
لە ورمێ ماڵمان لە گەڕەکی دانیشکەدە نیریک کونسوولگەریی تورکییە بوو. چەند قەلمان کڕیبوو، پێنج شەشێکیان هەڵفڕیبوون، چووبوونە نێو ئەو کونسوولگەرییەی. مامۆستا(هێمن) فەرمووی وەڵڵاهی ئەوانەش وەک من دەیانەوێ فەرارێ بکەن؛ ئەوە چوون ویزا وەرگرن!!
ژێدەر : گۆواری کاغەزی "مەهاباد"ژمارە٢٢١
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
لە ورمێ ماڵمان لە گەڕەکی دانیشکەدە نیریک کونسوولگەریی تورکییە بوو. چەند قەلمان کڕیبوو، پێنج شەشێکیان هەڵفڕیبوون، چووبوونە نێو ئەو کونسوولگەرییەی. مامۆستا(هێمن) فەرمووی وەڵڵاهی ئەوانەش وەک من دەیانەوێ فەرارێ بکەن؛ ئەوە چوون ویزا وەرگرن!!
ژێدەر : گۆواری کاغەزی "مەهاباد"ژمارە٢٢١
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
#خوالێخۆشبوو ئایشێ خانم بووکی مامۆستا هێمن:
ساڵی ٥٧ مامۆستا لە ئێڕاق هاتەوە بەرەوپیری چووین کاک ساڵەی لاچینێ کوتی کاکە بووکەکەت دەناسی؟
مامۆستا:چۆن نایناسم! هەڵبەت نەشیدیتبووم. کوتی نەوەڵڵا نایناسی. مامۆستا فەرمووی ئەوەیە. کوتی بە چی ڕا دەزانی؟ دەستی کرد بە گریان فەرمووی وەک نەنکم دەچێ، یانی ژنی حەزرەتی شێخی بوڕهان.
ژێدەر: گۆواری مەهاباد ژمارە٢٢١
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
ساڵی ٥٧ مامۆستا لە ئێڕاق هاتەوە بەرەوپیری چووین کاک ساڵەی لاچینێ کوتی کاکە بووکەکەت دەناسی؟
مامۆستا:چۆن نایناسم! هەڵبەت نەشیدیتبووم. کوتی نەوەڵڵا نایناسی. مامۆستا فەرمووی ئەوەیە. کوتی بە چی ڕا دەزانی؟ دەستی کرد بە گریان فەرمووی وەک نەنکم دەچێ، یانی ژنی حەزرەتی شێخی بوڕهان.
ژێدەر: گۆواری مەهاباد ژمارە٢٢١
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
وشەکان بە کوردی 👇👇👇
#سەرەتایی👈( ابتدایی)
#ناوەندی👈 (راهنمایی)
#دواناوەندی_پاشناوەندی👈( دبیرستان)
#فێرگە_قوتابخانە👈(مدرسە)
#زانکۆ_کولێژ👈(دانشکدە)
#زانستگە_زانکۆ👈( دانشگاە )
#قوتابی👈( دانش آموز)
#خوێندکار👈(دانشجو)
#خوێنەوار👈( باسواد )
#مامۆستا👈( استاد)
#فێرکار_وانەبێژ_ڕاهێنەر👈( معلم)
#بەڕێوەبەر👈( مدیر)
#وانە👈(درس)
#پۆل👈( کلاس درس)
#لێنووس_تێنووس👈 (دفتر)
#کتێب_پەڕتووک👈(کتاب)
#لێنووس_کاغهز_قاقهز👈( کاغذ)
#پێنووس_قەڵەم👈(قلم)
#سڕە_پاکون👈 (مدادپاکن)
#خۆتاش_خۆتراش👈 (مدادتراش)
#پێداچوونەوە👈 (مرور)
#بەچڕۆپڕی_بەتێروتەسەلی👈(مفصلٲ)
#لەبەرکردن👈 (حفظکردن)
#کوتووپڕ👈(یکدفعه)
#ڕستە👈(جمله)
#پیت (حرف)
#وشە👈(کلمە)
#سەرنج👈(توجه)
#لەقاودان_خستنەدەر: افشاگری
#ڕەخنه: نقد
#دزە: رخنە
#گەشمەردە_قارەمان: قهرمان
#کەتوار_ڕاستی: واقعیت
#وشکاڕۆ،قوڕنە: قارە
#بێوەر: محروم
#بوێر: شجاع
#داهات: درامد
#کەمداهات: کم درامد
#داهێنان: تولید
#بەرهەم: محصول
#بەرهەمهێنان: تولید محصول
#داهێنراو: نوآوری، اختراع
#سوێر_سۆڵ: شور
#چەقەنە_پلتەقان: بشکن
#خوترەدار: گرز
#ژەنگاوی: زەنگ زدە
#تەشەنە: سرایت
#گیرۆدە_تووشبوو_گرفتار: گرفتار
#گرفت: معضل، مشکل
#خوالێخۆشبوو: خدا بیامرز
#فێنک: خنک
#بڕوانامه: مدرک خواندن
#بەڵگە: مدرک
#سەرچاوە: منبع
#بەهەڵکەوت_بەڕێکەوت: اتفاقی
#ڕووداو: اتفاق، رخداد
#چالاکی_مەدەنی: فعال اجتماعی
#خەڵات_دیاری: جایزە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
#سەرەتایی👈( ابتدایی)
#ناوەندی👈 (راهنمایی)
#دواناوەندی_پاشناوەندی👈( دبیرستان)
#فێرگە_قوتابخانە👈(مدرسە)
#زانکۆ_کولێژ👈(دانشکدە)
#زانستگە_زانکۆ👈( دانشگاە )
#قوتابی👈( دانش آموز)
#خوێندکار👈(دانشجو)
#خوێنەوار👈( باسواد )
#مامۆستا👈( استاد)
#فێرکار_وانەبێژ_ڕاهێنەر👈( معلم)
#بەڕێوەبەر👈( مدیر)
#وانە👈(درس)
#پۆل👈( کلاس درس)
#لێنووس_تێنووس👈 (دفتر)
#کتێب_پەڕتووک👈(کتاب)
#لێنووس_کاغهز_قاقهز👈( کاغذ)
#پێنووس_قەڵەم👈(قلم)
#سڕە_پاکون👈 (مدادپاکن)
#خۆتاش_خۆتراش👈 (مدادتراش)
#پێداچوونەوە👈 (مرور)
#بەچڕۆپڕی_بەتێروتەسەلی👈(مفصلٲ)
#لەبەرکردن👈 (حفظکردن)
#کوتووپڕ👈(یکدفعه)
#ڕستە👈(جمله)
#پیت (حرف)
#وشە👈(کلمە)
#سەرنج👈(توجه)
#لەقاودان_خستنەدەر: افشاگری
#ڕەخنه: نقد
#دزە: رخنە
#گەشمەردە_قارەمان: قهرمان
#کەتوار_ڕاستی: واقعیت
#وشکاڕۆ،قوڕنە: قارە
#بێوەر: محروم
#بوێر: شجاع
#داهات: درامد
#کەمداهات: کم درامد
#داهێنان: تولید
#بەرهەم: محصول
#بەرهەمهێنان: تولید محصول
#داهێنراو: نوآوری، اختراع
#سوێر_سۆڵ: شور
#چەقەنە_پلتەقان: بشکن
#خوترەدار: گرز
#ژەنگاوی: زەنگ زدە
#تەشەنە: سرایت
#گیرۆدە_تووشبوو_گرفتار: گرفتار
#گرفت: معضل، مشکل
#خوالێخۆشبوو: خدا بیامرز
#فێنک: خنک
#بڕوانامه: مدرک خواندن
#بەڵگە: مدرک
#سەرچاوە: منبع
#بەهەڵکەوت_بەڕێکەوت: اتفاقی
#ڕووداو: اتفاق، رخداد
#چالاکی_مەدەنی: فعال اجتماعی
#خەڵات_دیاری: جایزە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
👍2❤1