ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
لە شوێنێ
خوارتر لە هەتاو
هەتاوی تر هەیە؟؟؟
نیە،نیە،نیە!
لێرە ئەگەر ترووسکەیەک دێ
دڵی داگیرساوی منە
کە ڕەشی شەوی
تێک‌شکاندووە...

#محمود_درویش
#حسین_برهمت
#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍2🕊2
ئیتر
من هیچ پێویستێکم
بە دنیا نەماوە
ئەو کاتەی کە ئەویندار بووم
بەشی خۆمیان داوە...

#محمود_درویش
#حسین_برهمت
وە ــ نادرمستەفازادە
👍1
لەو دنیایە هیچم ناوێ
جگە
دەلاقەیەکی چکۆلە
کە بکرێتەوە
بەرەو دیتنی دارێکی
وەک من
لە بەرخوودان لە گەڵ با دا
نە ئەو
بە سەر ئەوەدا سەرکەوێ
نە ئەویش بە سەر ئەو دا

#محمود_درویش
#حسین_برهمت
#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
زەنجیر لە دەم
دەست بەستراو
بە گاشەبەرێکەوە
کوتیان:تۆ قاتڵی!
***
خۆراک و جل و بەرگ و
ئاڵایان لێ‌ئەستاند
خستیانە ناو چاڵی
ڕەشی مەرگەوە
کوتیان
تۆ چەتە و ڕێگری!

دەریان کرد
لە هەموو بەندەرگاکان
خۆشەویستەکەیان لێ ئەستاند
کوتیان
بڕۆ بڕۆ تۆ پەنابەری!!!

ئەی خوێنی ڕژاوی
ناو چاو
ئەی دوو دەستی
بە کەلەبچە خوێناو
کە شەو داهات
بزانە
نە گرتووخانە دەمێنێ
نە زەنجیری ئاسن
نەویستن دەمرێ
بەڵام
داوا هەردەمێنێ
بە چاوەکانی خۆی
بەربەرەکانی دەکا
و هێشۆکان ویشک دەبن
پڕ دەبێ له هێشۆ
دەشت و مەزرا


#محمود_درویش
#حسین_برهمت
#وە_نادرمستەفازادە
ـ-ـ-ـ-ـ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
ئەی مەلی جوان
ئەگەر دیتت
لە بیرت نەچێ
بڵێ
من باشم هێشتا
تا نووری چاوم
لە بەر چاومە
تا مانگم لە ئاسمان
تا کراسی کۆنەم
لەت و کوت نەبۆ
بەڵام
چنیوێتی
چەند جێگای دڕاوی هەیە
دەور و بەری کراسم
باشە هێشتا

هۆی مەلی جوان
ئەگەر دیتت
بڵێ
باشە هێشتا
چاوی بڕیوەتە مانگی لە ئاسمان

#محمود_درویش
#حسین_برهمت

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
بمشارەوە
لە ناو دەستی ڕاستت
یان دەستی چەپت‌ دا
من هیچکات نەمویستۆ
ڕزگار بم لێت
دەستانی تۆ
تاراوگەی من و باشترین
ئازادیمن


#محمود_درویش
#حسین_برهمت

وە ـ نادرمستەفازادە
_-_
2