لە سەرەتای حەفتاکانا تازە دێهاتەکان بنکەی تەندروستی(خانە بهداشت)یان بۆ ئەچوو، لەم دێهاتەی ئێمەیش چەن مانگێک ئەبوو کە ژن و مێردێک وەکوو بێهوەرز هاتبوون.
ئیتر خەڵکی هەر نەخۆشینێکیان ببوایە ئەچوون بۆ لایان و زیاتر داوای حەب و شەربەتیان لێ ئەکردن. لەو سەردەمەشدا هەندێ دەرمانی ئازار شکێن(مسکن) وەک حەب و شەربەتیان لابوو و ناوبەناو لێیان ئەبڕایەوە.
جارێک کوڕێکی پوورزام کە ئەو کاتە مێرمنداڵ(نوجوان) بوو، تووشی هەڵامەت ئەبێت و ئەچێت بۆ بنکەی تەندروستی و لە دەرگا ئەدات، کابرای بێهوەرز دەرگا ئەکاتەوە و ئەڵێ: بەڵێ ئیدریس گیان چیت ئەوێت؟
_وەڵا هاتووم بۆ شەربەت.
+ بەخوا نەمانماوە.
_کەوایە حەبم بدەرێ.
+بەخوا ئەویشمان نیە.
ئیتر ئیدریسیش کەوشەکانی دائەکەنێت و بێ خوڵک ئەڕواتە ژوورەوە و لەبەردەسیانا دائەنیشێت و ئەڵێت:
ئەگەر وایە خۆت یان خێزانت بڕێک بمشێلن جا ئەڕۆم.
#جەماڵ_ڕەزایی_بانە
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری، بەرگی ۲
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2