ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
"قەڵەمی سپی"

ئەمەوێت حەزەکانم یەک به یەک
بنووسمەوە
هەموویان بکەم به شیعر ،
له ژوورەکەم هەڵیانواسم
تنۆک تنۆک
فرمێسکەکانم بکەم
به ئاهەنگ
خەمەکانم
بکەم به باران،
تا بەڵکوو
ببێت به لافاو و بڕوات
هەڵبەستەکانم
بکەم به ئەستێره
تا له ئاسمانی
ژینی تۆ بدرۆشێتەوە
ئەمەوێت!!
تێنووسەکەم
بخوێنمەوە
چاوم گرت لێیان
هیچ وشەیەک نەماوە.
زانیم
فەرامۆشیم گرتووە
بەقەڵەمی سپی
کە نانووسێت
نووسیومەوە.

#بەهارناهیـدی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ چرایەک نییە
کە لە شەوانی بێ‌نوورم بدرەوشێ
دەستێ نییە
تا گەرمی بدا بەدەستی سارد و سڕم
دەمهەوێ سکاڵا بکەم،
بەڵام دڵم بە خۆم دەسووتێ
من ژنم ...
نابێ لە بێ‌خەوی شەوانە
بە گلەیی بم
لە ساردی خەیاڵەکانم
چەند بێ‌دەنگ
چەند تەنیام...
بەبیرەوەریی،
کوژاوە بەڵام ...!

#بەهارناهیـدی
#ئازیتاناهیدفر🎙


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
وەک منداڵی

ئەی بریا توانیبام"
وەکوو منداڵیم
بۆوەدەست هێنانی شتێک
گڕووم گرتبا
گریان و هاوارم
وە ڕێ‌خستبا
بریا توانیبام
وەک منداڵیم
لە قووڵایی دڵەوە پێبکەنم.
بریا وەک منداڵیم
لە ناو کایەکانم دا
بیری تۆ نەکەم
بریا
هەر وەک ڕابردووی دوور
گاهەیە لە گەڵ تۆ بوون!
بریا وەک دەورانی منداڵیم
مانای ئەوین و دڵداریم نەزانیبا
پاڵم بە باڵنجەوەدابا
وە بێ‌هۆ
لاپەڕەی ڕۆژنامەم
هەڵداباوە
بریا
وەک منداڵی تۆم بێ‌ترس
دەدی،
بەڵام
بەڵام ئیتر لە منداڵییەکانم
زۆر دوور ماوم
لە ناو بیرەوری
منداڵییەکانم
دیسان بیر
لە تۆ دەکەمەوە

#بەهارناهیـدی

دەنگ ـ ئازیتا ناهید‌فەڕ

وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئەی فەلەک
ئەی فەلەک
دەتەوێت وەک ساڵانی رابردوو
ئەژنۆم بشکێنی و
چاوم هەڵکۆڵی،؟
دڵی کڵۆڵم هەڵبقرچێنی؟!
ئەرێ تۆ بی و خودا
رەحمت هەیە؟!
قەت ئەتزانی لە مانای خۆشەویستی؟!
ئەگەر ئەتزانی ژیانم
وەکوو گوڵێکی ژاکاوی لێهاتوە و
هەر ڕۆژ گەڵایەکی ئەوەرێت و
بنی بێ توورکی
وشک دەبێت...!!
ئەگەر ئەتزانی
بارانی رەحمەتت بەسەرمدا ئەباراند.
بەڵام مەخابن
بە تەمای رەشەبای جیایی هەڵکەیت و
من ئاوێزانی مەرگ بکەیتەوە
بەڵام هەرگیز...
دڵی من وەک شمشاڵی شوانی لادێ
بە ناڵەی گەرم
باوەش بۆ ژیان ئەکاتەوە
بۆ ؟
بۆ بێ رەحمی ئاخۆ فەلەک؟

#بەهارناهیـدی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
وەکوو ساڵانی ڕابردوو
خەیاڵی تۆ،
له نێوان مێشکم دا
هاتوچۆی دەکرد،
هەنگاو به هەنگاو
یادەکانت لەگەڵما بوون...
شەقامەکانی ئەم شاره
بۆنی تۆیان لێ دەهات
منیش به دیار
بیرەوەری ئەوساتەوە،
بە کۆڵانەکانی خەیاڵ پیاسەم دەکرد...
بەڵکوو تۆ ببینم،
که تۆم بینی...
تۆ وەک جاران نەمابووی
هەنگاوەکانت ماندوو
وبێ هێز بوون نیگاکانت
سەد قسەی نەکراویان
تێدا بوو
خەنده له لێوەکانت
دوور کەوتبوونەوە...
وەک ڕێبوارێکی نەناسراو
لێم دوور کەوتیتەوه...
تەواو گۆڕا بووی
منیش هەستم کرد ناتناسم
ڕێگای نادیارم گرتەبەر
وەکوو ڕێبوارێکی تەنیا
شەکەت و خەمبار
ڕۆیشتم و
دوور کەتمەوه...
#بەهارناهیـدی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
پێم خۆش بوو
له شار دوور ڪەومەوه
له ژێر ئاسمانی تاریڪدا
له ژێر دڵۆپی بارانی وەرزی خەزان
به تەنیا پیاسه بکەم
تا بەڵڪوو تۆم لە بیر چێتەوە و
خەیاڵت
بڪەم به چیرۆڪ
بڪەم به شێعر
بڪەم به چەپڪه گوڵێڪ
به دیارے بۆت بنێرم
#بەهارناهیـدی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە ڕۆژێکی
بارانی سارد...!
لە کۆتایی
بیرەوەرییەکانا
بانگم کردی
بەڵام تۆ نەمابووی لەوێ
ئیتر
لەو ڕۆژەوە
هۆشم
لە سەر هیچ شتێک نەماوە
جگە لە نەبوونت
وە من
لە تەنیایی بێ‌کۆتایێ
هەر وا ماوم
لە نێو دڵتەنگی دا...

#بەهارناهیـدی

#آزیتاناهیـدفر

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2