ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram

لە کوردەواری دوو چلە هەبووە،
چلەگەورە و چلە بچووک،سەرەتا چلەی گەورە کە دەسپێکی دڕێژترین شەوی ساڵ،شەوی یەکەمی #بەفرانبار یان دەی مانگە کە لەم شەوەدا چواردە کاتژمێر تاریکی نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوە و کورتترین ڕۆژی ساڵ بەدی دێنێ کە بە ‘شەوچلە’ یان #یەلدا’ ناسراوە
“یەلدا” وشەیەکی سریانیە بە مانای میلادی عەرەبی و لەبەر ئەوەی کە شەوی یەلدایان لەگەڵ لەدایک بوونی مەسیح پێک گرتووە،ئام ناوەیان بۆداناوە؛کاتێ کە خەڵکان هەر شەوێک و لە ماڵی یەکێک کۆ دەبوونەوە تا بێ تاقەتی خۆیان دەربکەن و ڕایبوێرن،خەریکی خواردنی مێوژ و کاکڵە گوێز و ناوکە خۆشە و گەنمی برژاو و ئەو شتانە دەبوون و پاشان و لە تێپەڕبوونی ژیان لە درێژایی مێژوو و لە ئاخافتندا، بە جێی ئەوەی کە ناوی ئەو هەموو شتانەی کە خواردبوویان،هەڵیدەن و ناویانبەرن،دەیانگوت: شەوچلەمان خواردوە؛واتا ئەو شتانەمان خوارد کە لە شەوانی چلەدا هەمانبوو(چلە گەورە له شەوی یەلداوە تا چل ڕۆژ ئاخیێنێت و دوای ئەوە؛چلەی بچووک دەس پێ ئەکات،کە ماوەی ئەو چلەش بیست ڕۆژە و دوای پێنج ڕۆژی تار- یان پەنج و تارە”شرایطی که بر اساس نوسان نزولات جوی بود” #کاتی_نەورۆز)
لەم ڕوانگەدا و لە دڕێژەی کاتدا ناوەڕاستی چلە بچووکەش بە ڕۆژی عشق و ئەوین ناسراوە کە “سپەندارمەز”ی پێ دەگوترێ.
#سپەندارمەز بە مانای لێبوردەیی و دەستکراوەیی و خۆشەویستییە و هێمایە بۆ زەوی( #احترام_بە_زمین_بە_عنوان_مادر_همە_موجودات)، چونکە زەوی ئامێزی بۆ سەرجەم بوونەوەرەکان وەک یەک کراوەیە.جوان و خراپ بە یەک چاو دەبینێ و وەک دایکێک دەڕوانێتە هەموو بوونەوەرەکان و میهرەبانییان پێ دەبەخشێ،زەوی و پاراستنی ژینگە و رۆژی خۆشەویستی دەبێ پێکەوە گرێ بدرێن و وەک رۆژی عشق و ئاشتی لە کوردستان رێزی لێ بگیرێ
لە لایێکی ترەوە زەوی وەک دایکە بۆ هەموو بوونەوەرەکان و ژیانیان پێدەبەخشێ بۆیە ئەو رۆژە لە کۆنەوە بەناوی #رۆژی_دایک_و_هاوسەریش ناسراوە.لەو رۆژەدا پیاوان سێوێکی مێخەکڕێژیان دەبەخشیە
هاوسەرەکانیان.ئەو کەسانەش کە خۆشەویستەکانیان لێ رەنجابوو سێوی مێخەکڕێژیان وەک دیاری بۆ ئەو خۆشەویستانەیان دەنارد و لەو رۆژەدا ئاشت دەبوونەوە ،سپەندارمەز واتا #رۆژی_عشق،چۆن رێز لە ڤالانتاین و گوڵەسوورەکەی دەگیردرێ،هەوڵەکانیش بۆ ناساندنی سپەندارمەز و سێوی مێخەک رێژ کە هێمای گۆڕینەوەی خۆشەویستی و عشقە لەنێوان دوو مرۆڤ یان
دوو عاشق،دەبێ بە هەموان بناسرێ.
بۆیە هەنگاوی بنەڕەتی بۆ ناساندنی رۆژی ئەوینداری،بەخشینی سێوی مێخەکرێژە لەو رۆژەدا;کە وایە با هەر هەموومان بە پێشکەشکردنی سێوێکی مێخەکڕێژ خۆشەویستی و عشق لەناو خۆمان بڵاو بکەینەوە و هەنگاوێک بنەڕەتی بۆ ناساندنی ئەو کولتوورە جوانە هەڵبگرین...


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
🟣 مانگەکانی ساڵ بە زمانی کوردی

🔻 سۆرانی
                                         
۱-
#خاکەلێوە             فروردین
۲-
#گوڵان / بانەمەڕ    اردیبهشت
٣-
#جۆزەردان           خرداد
۴-
#پووشپەڕ            تیر
۵-
#گەلاوێژ               مرداد
۶-
#خەرمانان            شهریور
۷-
#ڕەزبەر                 مهر   
٨-
#گەڵاڕێزان            آبان
۹-
#سەرماوەز             آذر
۱۰-
#بەفرانبار              دی
۱۱-
#ڕێبەندان              بهمن
۱۲-
#ڕەشەمە            اسفند            

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2