ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
📚📚📚

#فێرگەی_ماد
#Fergay_Zmani_Kurdi_MAD

#وانەی_کۆڕی_فێرگەی_زمانی_ڪوردیی_ماد
#بابەت: خۆشەویستی و متمانە.
#ڕێکەوت: شەوی هەینی
20ی بەفرانباری2719ی کوردی.
ـ✦✦✦✦✦✦✦✦✦✦✦✦ـ
ـــــــــــــــــــــــــ
🔻#درێژەی_وانە👇

سڵاو و ڕێز بۆ سەرجەم هاوڕێیانی فێرگەی ماد.

بەڕای من مرۆڤ نابێ متمانەی تەواوی بە خۆیشی هەبێ
بەڵام خۆشەویستی ڕاستەقینە هەیه و ژیانیش بێ خۆشەویستی واتای نییە
پاراستنی سنوور له هەموو وەرز و حاڵەکانی ژیان پێویستە چوونکە شێوازێکی جوان و ڕێک و پێک دەدات بە هەڵسووکەوتی مرۆڤەکان.

Hesare (Exter) Hewramî
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـ❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️

خۆشەویستی هەستێکی زۆر پیرۆزە، ئەو هەستە دەبێ بەڕێوبەریەتی بکەی، بیپارێزی و بۆ کەسێک دەری ببڕی کە شایانی خۆش ویستن بێت.
چۆن بزانین، کێ شایەنی خۆشەویستیە؟
زۆر جار کەسێک دەبینین کە چاوی، باڵای، یان هەڵسوکەوتی جوان دێتە پێش چاومان، لێرە ناکرێ خێرا بەو کەسە بڵێین: خۆشمدەوێی!
چون ئەو کەسە ناناسین تەنیا بۆ چەن خولەک خۆشمان ویستوە، ئیدی هەستێکی کورت‌ماوە دەربڕینی قەت درووست نییە.
کەسێکت خۆش بوێ کە بیناسی، ئاکار و هەڵسوکەوتی هەڵسەنگێنی، بۆ ماوەیەکی درێژ کە دڵت بۆی بێقەرارە!
دەزانی کە بێ‌ئەو ژیانت لێ تاڵە، ناتوانی لە بیری بکە...
دڵنیای کە تەنانەت ئەگەر وەڵامی ڕەت بۆ پێشنیاری خۆشەویستیت بدات، حورمەت و ڕێز بۆ هەستت دائەنێ.
لێرە خۆشەویستی هەر دەمێنێتەوە و مافت پێشێل ناکرێ و ترست لە ئازاردانی ڕۆحت نییە.
#متمانە.
بەڕای من هەموو کەسێک جێی متمانە نییە و تەنانەت خۆشەویستترین کەست.
هەمیشە نەهێنیەکانی ژیانمان لای خۆمانە بمێنێتەوە، کێشە، هەڵە، یان دڵناڕەحەتی.
تەنیا لە ئەزموونی ژیان، هاوڕێیان بەشدار بکەین، ئەزموونێک کە بەسوود و بە قازانجی هاوڕێیان و بنەماڵەمان بێت.
خۆشەویستی و متمانە، دوو بواری جیاوازن.
خۆشەویستی واتای متمانە نییە و متمانەیش جێگەی خۆشەویستی ناگرێتەوە.

#ئەستێرە🌟
ـــــــــــــــــــــــ

من مامۆستای خۆشەویستی نیم، تەنیا ئەوە پێناسەی من بوو بۆ خۆشەویستی، خۆشەویستی ڕاستەقینە پێویستی بە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن نییە
من باوەڕم وایە بەپێی تێپەڕینی کات دەکرێ خۆشەویستی ڕاستەقینە و چاوەڕوانیەکان لەیەکتر جودا بکرێنەوە.

#باوکی_ڤیان.

دەنگی بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا ناسراو بە #باوکی_ڤیان.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2