ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#ئەوین
#یەدۆڵڵا_مۆحەمەدی

کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شەوەو چاوت لە نێو یادم خزیوە
لەش‌وگیانم لە داخی شەو تەزیوە

کە دەڕوانم لە ئاسۆی پڕ هەسارە
گوڵم، شەو چاوەکانی تۆی دزیوە

سەلاح کوردی

وەتا مەیلت لــە ژوانی دڵ بڕیـــوە
کەسەر حوکمی بەسەر ژیندا سەپیوە

بەهـــاری بێ ئەوینیش هەر خەزانە
دەڵێی ئەم خـــاکە ناڕێکی کــڕیــوە
ــــــــــــــــــــــ
#هەستیار_قەڵاڕەشی

دڵەی داماو دەڵێی خۆری نەدیــــوە
کەوا بێدەنگ لە ماڵی خـۆی خزیوە

ئەوەی ڕاسی بێ ئـەو ماڵە وێـــرانە
کە دڵ تێـدا تەواو جەستەی ڕزیـوە
ــــــــــــــــ
#گەڵا🌹

دەڵێـی داری جیهان بێ کەشڪەڵانە
ڪەوا سۆشت بـە ئاسـۆ هەڵچنیــوە

لە بۆیەش ڕۆژ لە ناکاوێ نەدیو بوو
ئەتۆ پەنجەت لەنێو پەنجەی چەقیوە

#قەلەندەر

نەبوونی تۆ لە ناو ژین و ژیانم
بڕستی لەو دڵە تەنگەم بڕیوە
کەچی ماوی، نەماوی ئەی گوڵی من
مەلی یادت بەرەو گەرمێن فڕیوە

#حەسرەت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرم قەندیل و کوێستانی تەزیوە
دڵم شادی لە ناخی خۆی نەدیوە

چ تاوانێکە خونچەی ئارەزووی من
لە پێش پشکوتنی خۆی هەڵوەریوە

#ئەوین ـ رەحمانی


کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍1
دایکی خەم دیسان مەلۆتکەی لە دڵم پێچاوە
وامدەزانی کە دڵی من لە خەمان ڕەخساوە

لێرە لەم قاقڕە تەنیام و نییە فریاڕەس
چون لە کاروانی ئەوین تفڵی دڵم جێ ماوە

نووری دوو چاوم لە من بوونە کەلەمچەی دەست و
نیمە رێگایەکی ڕزگاریێ لەم زەلکاوە

دڵ لە پێ کەوتووە ماندوویە لە پێناوی ژین
هێندی هەوراز و نشیو، شاخ و تەلان پێواوە

باڵەفڕ نابێ هەڵۆی بەختی منی بێچارە
دڕک و داڵێ لە قژی شێعری تەڕم هاڵاوە

گەردەلوول دێت و دەچێ ناسرەوێ بۆ ساتێکیش
تا ببینێ کە گوڵی باخی "ئەوین" ژاکاوە


چاوی جوانی غەزەلم بۆتەوە گۆمیلکەی خوێن
پێکەنینێ بوو ئەویش هێز و ورەی ڕووخاوە

#ئەوین ـ ڕەحمانی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
2👌1