🔷وەک خەڵکان
عەرەوێکیان بردە لای خەلیفە.
ئەو بینی خەلیفە وەک پاشا لەسەر کورسی دانیشتۆ،
دیتران لەخوارەوە ڕاوەستاون.
گوتی سەلاموعەلەیەک ئەی خودا.
گوتی من خودا نیم.
گوتی ئەی جەبرەئیل.
گوتی من جەبرەئیل نیم.
گوتی خودا نی،جەبرەئیل نی، کەوایە بۆ چوویەتە ئەو سەرەو بەتەنیا دانیشتووی؟
تۆش وەرە خوارێ و لەناو ئەو خەڵکە دانیشە.
سەرچاوە:ریسالەی دڵگوشا،عوبەیدی زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2

ئەگەر پێڵاوەکەت لاقی گرتی و لەترسی زمان و داوەری کردنی خەڵک پێخاوس نەبووی و لەهەمبەر ژانەکەی خۆڕاگر بووی؛
ئیتر لەمەڕ ئازادی درووشم مەدە!!!
ئاڵبێر کامۆ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
ئیتر لەمەڕ ئازادی درووشم مەدە!!!
ئاڵبێر کامۆ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
لە مناڵیدا
فێریان کردووین
باوک
نان ئەدا
بەڵام ئێستا
بۆنان
گیان ئەدا
دڵنیا بانە 22/بانەمەڕی 2720 کوردی
فێریان کردووین
باوک
نان ئەدا
بەڵام ئێستا
بۆنان
گیان ئەدا
دڵنیا بانە 22/بانەمەڕی 2720 کوردی
کرێکارێک لەپشتی عارەبانەکەی نووسیبوی:
پێمەکەنە بە ئیشەکەم، ئاتاجی ڕۆژگارم...
پێمەکەنە...
بەسەر قۆڵی دڕاوی کرێکارێک کە دیوارەکەت
دادەنێ و پێت دەڵێ ئەرباب، پێمەکەنە!
بە منداڵێک کە بنێشت فڕۆشە و
تۆ هەرگیز لێی ناکڕی،
پێمەکەنە !
بە پیرەپیاوێک کە بەزەحمەت لە پیادەڕێ دەڕوات و کە ڕەنگە چەند چرکەیەک مەحتەلت کات، پێمەکەنە !
بە مامۆستایەک کە دەست و چاویلکەکەشی گێچاوییە و یەخەی کراسەکەی چرچ و لۆچە، پێمەکەنە !
بە دەستەکانی بابت...
بە گەسەک لێدانی دایکت...
بە قەڵەوی شۆفیری ئوتووبووس...
بە سەبوورێک کە لە گەرمای مانگی پووشپەڕ کڵاوی پەشمی لەسەر دایە...
بە شۆفیری ئاژانسێک کە وەنەوز دەدات...
بە گۆرەوی دڕاوی کەسێک لە کۆڕگە...
بە بەراوەژوو بوونی چارشێوی پیرێژنێ لە شەقام....
پێمەکەنە....
پێمەکەنە کە دنیا بایەخی ئەوەی نێ....
کە هەرگیز تێناگەی چ دنیایەکی گەورە و پڕ چەرمەسەرییان هەیە:
مرۆڤگەلێ کە هەرکامیان لەبۆ خۆیان و بنەماڵەیەک،هەموو کەس و هەموو شتێکن.
مرۆڤگەڵێ کە بۆ ژیان تێدەکۆشن...
بار دەبەن...
بێخەوی دەکێشن...
کۆنە دەپۆشن...
بانگەواز دەکەن...
سەرما و گەرما دەچێژن...
هێندێ جاریش تەریق دەبنەوە...
زۆر سانا
قەت بەو مرۆڤانەی کە تەنیا پشتیوانیان خودایە، پێمەکەنە !

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#شەهید_سمکۆی_شەکاک_کێیە
#ڕوان_پاکێ_شاد_بۆد
#هاوچەرخ _قاجاریە_و_پەڵەوی
کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#ڕوان_پاکێ_شاد_بۆد
#هاوچەرخ _قاجاریە_و_پەڵەوی
کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
هاتەکان ...
تا فرشتەی...
خواوەندی خەو،
بە نەرمەترنگی وەنەوز،
پەردووی پیلووم دابکێشێ.
ئەسپێ جندار!
لە نێو غەڵی دەروونمدا،
قوشقی دەبێ و سمکۆڵ دەکا.
پەیتا پەیتا دەحیلکێنێ.
من پێموایە!
بە چرکەی شەو،
سوجەماری بیرەوەری،
شەتەکی سەر پرێسکەی خەونم لادەدا و ...
گەرماوگەرم،
هێلکەی قسری هاتەکانم هەڵدێنێ.
سەلاح کوردی 2020
کێش: ژمارەیی، پێ4، ساف
تا فرشتەی...
خواوەندی خەو،
بە نەرمەترنگی وەنەوز،
پەردووی پیلووم دابکێشێ.
ئەسپێ جندار!
لە نێو غەڵی دەروونمدا،
قوشقی دەبێ و سمکۆڵ دەکا.
پەیتا پەیتا دەحیلکێنێ.
من پێموایە!
بە چرکەی شەو،
سوجەماری بیرەوەری،
شەتەکی سەر پرێسکەی خەونم لادەدا و ...
گەرماوگەرم،
هێلکەی قسری هاتەکانم هەڵدێنێ.
سەلاح کوردی 2020
کێش: ژمارەیی، پێ4، ساف
لێرە ئەوین فرۆشرا
خۆشەویستی
لە هەڕاج خانە دانرا
بە پووڵەکەیان
نەردیوانێکی بڵیند کڕدرا
کە لێی سەر کەون
تا عەڕشی خودا
بۆ ئەوە لەوێ پێی بگەن
نەیانزانی
کە وا خودا
دۆینێ شەو
میوانی چاوی
منداڵێک بوو
بە برسێتی
چاوی هاتە خەو
ــــــــــــــــــ
نادرمستەفازادە ـ رەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خۆشەویستی
لە هەڕاج خانە دانرا
بە پووڵەکەیان
نەردیوانێکی بڵیند کڕدرا
کە لێی سەر کەون
تا عەڕشی خودا
بۆ ئەوە لەوێ پێی بگەن
نەیانزانی
کە وا خودا
دۆینێ شەو
میوانی چاوی
منداڵێک بوو
بە برسێتی
چاوی هاتە خەو
ــــــــــــــــــ
نادرمستەفازادە ـ رەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🍀🍀 نازانم 🍀🍀
نزیک چل ساڵ لەوە پێش لە زانکۆی تاران دەرسم دەخوێند
ڕۆژێک تاقی کاری وانەی مێژوومان بوو مامۆستا هات و تەنیا یەک پرسیاری دا و لە کلاس چۆ دەرێ پرسیارەکەشی ئەوە بوو کە کوتی :
دایکی یەعقوب لەیس سەفاری لە چ ڕۆانگەیەکەوە لە مێژوو دا بە ناو بانگە ؟؟
لە هەر کام لە قوتابیەکانم پرسی کەس نەیدەزانی چاو لێک کردن و تەغلوب ئازاد بوو چونکێ هیچ چاوه دێریەکمان لە سەر نەبوو بەڵام بە ڕاستی هیچ کەس هیچی لەو بابەتەوە نەدەزانی !
دو کاتژمێری تەواو هەر وەک پلاری کوێر سەبارەت بە گەورەیی و لێهاتوویی ئەو خاتونە گەورەیەی ئێران وەک نەترسی و لە خۆبوێری و شارەزایی لە شەمشێر لێدان و
تیر هاوێژی و سۆار چاکی و لە خوا ترسی و خو و ڕەوشت و ئاکاری باشی ئەو ! بە کورتی هەر چی کە پێویست و هەڵگری خاتونیەکی وا گەورە
کە دایکی میریەکی وەک یەعقوب لەیس بێ و بە بیرم داهات نووسیم مامۆستا دوای دوو کات ژمێر گەڕاوه وەرەقەوکانی کۆ کردەوە و ڕۆیشت
پاش چەند ڕۆژ کاتی ڕاگەیاندنی ئاکامی تاقی کاری مێژوو هات و لە تابڵۆی ئاگاداری لەڕاست ریزی تەواو خوێند کارەکان بە قەڵەمی سوور نووسیبوی مەردود (رەت بوونەوە)
هەموومان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی چوینه لای مامۆستا
ئەویش بە دیتنی ئێمە کوتی :کامتان ناڕازین ؟
کوتمان : هەموومان !!!
کوتی : دەی باشە بۆچی هیچکامتان وەڵامی ڕاست و نەداوەتەوە ؟؟
پرسیمان : ئەدی ئێمە ئەو هەمویەمان لەو بابەتەوە نووسیوە یەنی هیچ کەس وەڵامی ڕاستی نەداوەتەوە ؟ بۆ
مەگەر وەڵامی ڕاست چ بوو وا هیچ کاممان نەمانزانیوە ؟؟!!!
مامۆستا زۆر لە سەرەخۆ کوتی ; وەڵامەکان و گشتی هەڵەن بۆچی لە هیچ کتێب و سەر چاوە و بەڵگەیەکی مێژوویی دا باس لە دایکی یەعقوب نەکراوە و نێوی لێ نەبراوە ـ
کەچی هیچ کامتان غیرەتی ئەوەی نەبۆ کە بنووسێ نازانم سەرە ڕای ئەوەش ئەو هەموو درۆیەتان باری یەک کردۆ و لە خۆتانەوە شت و دەرهێناوە و نووسیوتانە کە هیچ پێوەندی
بە پرسیارەکەوە نەبۆ و نییە
ئەو پرسیارەم بۆیە کرد کە ئێوە ئەوەندە و غیرەت هەبێ بنووسن نازانم بە داخەوە خەڵکی ئێران نەتەوەیەکە وا بیر دەکاتاوە هەموو شت دەزانێ و نازانم لە زات وسرووشتمان دانییە لە ڕاستی دا لە هیچ ناگەین بڕۆن دەگەڵ وشەی پیرۆزی نازانم دا ببنە ئاشنا و ڕێک کەون چونکێ لە دوا ڕۆژ لە نەزانی و تێنەگەیشتنی خۆتان دا بە تایبەت کە نەزانن نازانن گیر دەکەن و دادەمێنن و وا سەرتان لێ دەشێوێ کە بۆ خۆتان نازانن چ دەکەن و چی بکەن کە ڕاست بێتەوە !!!!!!
وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی
نادر مستەفازادە ــ رەحیم خان
🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀

سڵاو
بەیانیتان شاد و خۆش
ساتەکان جوانترین کاتەکان دروست دەکەن، هەر ساتەی مۆڵەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕی ژیانتان،هیوادارین ساتەکانی یانتان لێوڕێژ بێ لە هیوا و ئەوین و خۆشەویستی.
ئەمڕۆسێ شەممە
23/بانەمەڕی/2720کوردی
1399/2/23هەتاوی
ـ🌷❤️
خێری ڕۆژو و حەج لەو کەسە قبوڵ کرا
گەر خۆڵی بەر مەیخانەو ئەوین زیارت کا

برا دوور و خزم دوور و كهسم دوور
به نابهڵەد تهمهن ئهمبا بهرهو ژوور
بهڵام ڕوونه بهرهو سێداره چوونه
خهنهی خوێنم لهپێ ئهگرێ ئاڵای سوور
...بهرهو ژووری، بهرهو ژووی سێداره
ماندووی كردووم و شوێنهكهم شێداره
كه نیشانەی پهشێوی پێوه شێوهم
ئهوه برینی ئهشكهنجهیه و جێی داره
نهڵێن ئهمرێ و له ترسی مهرگ پهشێوه
پێشمهرگه بم ههر ئهكهومه پێش ئێوه
به مهرگی پێش مهرگی ئێوه ئاسودهم
ڕووشم زهردهی پێكهنینی ههر پێوه
گهرچی بهرهو دوا ماڵی ژین بهڕێوهم
یەكهم ماڵی نهمردنم دیاره لێوهم
بهشم چونكه مردنی ناو جێ نیه
شادم كه تا دوا ههناسهش بهپێوهم
مهرگی ئاوا ناگۆڕمهوه به سهد ژین
ژینێك سهرم بۆ دوژمن بێ به پهرژین
شانازیه كه پێڵاوم ئهبینم
بهسهر سهری دوژمنهوه له بهرزین
هۆنراوهی "ژووری سێداره"ی شههید مهلا عهلی كه له زیندانی موسل له بهشی سێداره له 3/6/1979 نووسیویهتی
ژیاننامەو چەند شعرێکی شەهید(مەلا عەلی) بەدەنگی باست حەمە غەریب

کار هەر لە خەڵکی چین جوانە
هاوکارێکم دەیگوت مناڵ بووم
دولکەبێژیمان بوو خەوتبووم وەخەبەر هاتم برسی بووم ڕۆیشتمە چێشتخانە تێگەیشتم لاقم چۆتە ناو کەشەفە هەڵواوە
تەرکی چێشتخانە پڕ بوو لە کەشەفە هەڵوای نەزری زانیم خراوکاریم کردۆ بە لاقێ واتا لاقێ بەحەواوە چوومە ژوورێک بە پەڕۆیەک خاوێنم کردەوە بیستم دەنگی قیژە و زیڕە دێ
گوتم ئاغا دەرکەوت .....
ڕۆیشتم چاو لێبکەم بینیم هەموو لەسەری خۆیان دەدەن چەند کەسیان بوورابوونەوە وایان دەزانی حەزرەت لاقی لە کەشەفە هەڵواکە ناوە
ئەو کەشەفەیان تێکەڵی تەواوی هەڵواکانیتر کرد تەواوی گەڕەک ڕیزیان بەستبوو بۆ ئەوەی بڕێکیان بەر کەوێ
شەوێ باوکم دەیگوت هەڵوا بخۆ چارەڕەش با خۆشەوە بی جێگەی لاقی حەزرەتە
سادقی هیدایەت

به لرزان لرزانه ی شانه های
مردان دالاهو قسم
به شادی و هلپر هایمان
هر بار گیسوان ام را شانه می زنم
بغض نسیم می ترکد
دروغ نمی گویم
نگاه کن
اینجا هنوز دست تازه دامادها
بوی حنا می داد
گلوله سینه هایشان را نشان رفت
نگاه کن
این جا شبا هنگام تا سحر
یک دریاچه نمک
تا سقف اتاق نوعروس ها
بالا می آید
نگاه کن اینجا فقط
یک ماه لاغر و زرد
از تیغ جلادان جان سالم به در برده
نگاه کن
این جا تمام نی لبک ها
درد را در گلوی خود خود چال می کنند
تا هوای تازه بپیچد در ریه های
اجساد تنگی نفس گرفته
نگاه کن
اینجا شیوع وهم مشرف به ثانیه ها
از شانه های عشیره ام
آنقدر آویخته که می ترسم
از پدرم سراغ " تفنگ دو لول" ش را بگیرم
آه ...،
نگاه کن
اینجا جرم است
از رنج های تازه سخن گفتن
در من اهسته نفس بکش
به گمانم
برایمان مرگ دیگری خواب دیده اند!
#معصومه_قنبری(هامون)
99/2/22
@Theloverain
ـ❤️🌷❤️🌷❤️🌷❤️🌷❤️🌷
بە لەرز و لەرزانەی
شانی پیاوانی داڵاهۆ
سوێند
بەشادی و هەڵپەرینمان
هەموو جارێ
پرچەکانم شانە دەکەم
شنە با دێتە گریان
درۆ ناکەم
تەماشاکە
لێرە
پەنجەی تازە زاواکان
هەر بۆنی خەنەی دەدا
کە گوللە سینگی کردنە نیشان
تەماشاکە
لێرە شەو تا بەیان
زەریایەک خوێ
تا میچی وەتاغی
تازە بووکەکان
دێتە سەرێ
تەماشا کە
لێرە تەنیا
مانگی لاوازی زەرد
لە تێغی جەلاد
گیانی ساغی بەدەر بردووە
تەماشاکە
لێرە هەموو شمشاڵەکان
ئێش و ئازار
لەناو گەروویان چاڵ دەکەن
تا هەوایەکی تازە
بگەڕێتەوە ناو سیپەلاکی
لاشەی تەنگە نەفەس گرتووەکان
تەماشاکە
لێرە دەرکەوتن و سەربەرزی بە ساتەکان
بە شانی هۆزکەمەوە
وا هەڵواسراوە
کە دەترسێم
لای باوکم
شوێنی تفەنگەدوو لولەکەی بگرم
ئاخ...
تەماشاکە
لێرە تاوانە
لە ئازار و دەردی تازە
باس کردن
لە مندا
لەسەرەخۆ هەناسە هەڵکێشە
بە بڕوام
خەونی مردنی تریان
بۆ دیوین!
#مەعسومه_قەنبەری(هامون)
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە
🗣ـ🌷❤️☘🌸
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷

باشووری ئیتالیا ژینگەی جۆرێ بووکی زەریایی بە ناوی "مدوز" هەر وەها جۆرگەلی شەیتانۆکەی زەریاییە.
جار نا جارێ ئەو بووکی زەریاییە شەیتانۆکە چکۆڵەکان قووت دەدات و ئەوان بۆ بوارگەی هەرەسی ڕادەگوێزێ.
بەڵام تۆکڵی سەختی شەیتانۆکە پارێزگاری لێدەکا و بەرگری دەکا لە هەڵتاوێنی.
شەیتانۆکە بە چەسپاندنی خۆی بە دیوارەی بوارگەی هەرەسی بووکی زەریایی هێور هێور دەسدەکا بە خواردنی لە ناوەوە بۆ دەرەوە.
کاتێ کە شەیتانۆکە گەشەی تەواو دەکا، ئیتر هەواڵێ لە بووکی زەریایی نێ، چونکە شەیتانۆکە بە ئارامی ئەوی خواردۆ.
تاقمێ لە ئێمە وێنەی بووکی زەریایین کە شەیتانۆکەی ناخمان، هێدی هێدی ئێمە لە ناوەوە دەخوات.
شەیتانۆکەی ناخمان دەتوانێ:
حیرس،دڵبەدوایی،ژاکاوی،تووڕەیی، دڵەخورپە،تەماح و زێدەخوازی و.......بێ.
ئەو شەیتانۆکانە هێور هێور لە لەشی ئێمە دا گەشە دەکەن و بە ددانەکانیان لەشی ئێمە دەجاون.......
هێورتر لەوەیکە بیری لێدەکەینەوە.....
ئێستا کاتی ئەوەیە بە خۆماندا بێینەوە و تێبگەین کە چ ڕووداوێک لە ناخماندا ڕووی داوە.
بڕێک زێاتر بۆ ناسینی ناخمان کات تەرخان کەین.
وەرگێڕان:
کامیل ئاغابەیگ پوور

نووڕونزای حاکم
💎جووتێرێ لەدەست کارگێڕی داهاتانە(ماڵیات)سکاڵای بردە لای حاکم.
حاکم، نووڕونزای لە کارگێڕە کرد.
جووتێڕ تووڕە بوو و ناهومێد گەڕایەوە.
حاکم گوتی بۆ کوێ دەچی؟
گوتی بۆ لای دایکم، چونکە ئەو باشتر لەتۆ نووڕونزا دەکا.
فەرهەنگۆک
نووڕونزا:نفرین،نزای خراپ
سەرچاوە:ئەمسال و حەکەم، عەلی ئەکبەری دێخودا

شێعرەکانم!
سەروێکی
ئازادی
سەریاڵەکانی
کوردستانن
کەڕۆژبەڕۆژ
لە بەرچاوی
پێنووسم
هەموو شەوێ
لەگەڵ ترووسکەی
هەسارەی سیوەیلی
هەستەکانم!
وردە ورده
باڵادەکەن
له غوربەتی
دووری و
تەنیایی
خۆیان دا سەوزتردەبن
بەڵام،تاڵ بە تاڵی
قژەکانم!
سات بە سات سپی تر
دڵنیا بانە /23/بانەمەڕی 2720 کوردی
سەروێکی
ئازادی
سەریاڵەکانی
کوردستانن
کەڕۆژبەڕۆژ
لە بەرچاوی
پێنووسم
هەموو شەوێ
لەگەڵ ترووسکەی
هەسارەی سیوەیلی
هەستەکانم!
وردە ورده
باڵادەکەن
له غوربەتی
دووری و
تەنیایی
خۆیان دا سەوزتردەبن
بەڵام،تاڵ بە تاڵی
قژەکانم!
سات بە سات سپی تر
دڵنیا بانە /23/بانەمەڕی 2720 کوردی