ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🔶کوردەواری


کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم خێزانەکەم باوانەکەم

ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن ئەرێ ئەمناسنەوە؟

ڕۆژگار ھاڕیومی وەک ئەسپۆنی ورد
ھێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد

بوومە گەپچاڕ و دەکا گاڵتەی بە من
ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چوو بوو لە من

ئەی ڕەفیقان، ئەی عەزیزانی وڵات!
ئەی برای ھاوسەنگەری جەرگەی خەبات!

گەر دەناڵێنم، ئەمن پەک کەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەسڵ ،تاکوو دەژیم

کۆششی من زۆر بە جێیە و زۆر ڕەوا
چونکە قانوونی تەبیعەت وایە،وا

ڕێگە دەبڕم، کوانێ ھەنگاوم شلە
ڕاستە بێ هێزم دەکەم ئەمما ملە

ھەردەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەھەشت

دێم بەرەو زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم؟

دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە

دێم بەرەو ژوورک و تەلان و کەند و لەند
دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند

دێم بەرەو پاناوک و ھەوراز و نشێو
دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پەسێو

دێم بەرەو بەفر و چلوورە و بەستەڵەک
دێم بەرەو شێخاڵ و ریچکە و رەشبەڵەک

دێم بەرەو لێڕە و چڕ و بەستێن وچۆم
دێم بەرەو ھەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم

دێم بەرەو ھۆبە و ھەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگەی وەفا

دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم

دێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگ
دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ

دێم گراوی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێم نەھێڵم بەر ھەڵست و بەرگرم

دێم و ھەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد

دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب

دێم و ناترسم لە پەرژینی بەزی
ھەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی

تا بمێنێ نووری چاو و ھێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم ھەتا ھەمبێ بڕست و بیر و ھۆش
گەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش!

مامۆستا #هێمن




کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#عومه ر_ره سوولی
@Omar_rasouli
ئێوارەی پاییز
هۆنراوەی #هێمن
خۆێندنەوە #عومەر ڕەسووڵی

👉🆔کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2