#گوڕنەتەڵە
--------------------------------------------
زستان بە کڕێوەی سەری کوێستانێ ڕنەی کرد
زنجیر بە سەما هات و نەیارانە بنەی کرد
دای گوڕنەتەڵەی شەو لە ڕکێفی ڕەشی زریان
چی بەستەڵەک و سەخڵەت و سەرما بوو کە نەیکرد؟
کێو تۆقی سپی بەفرە بە ئەستۆیەەوە بەستۆ
مانگ بەستی لە پشت هەوری سیا و تۆزێ نمەی کرد
شۆڕ بۆتەوە پەیکانی چلورەی سەری گوێسوان
کات هات و لە دەرکەی شەوی یەڵدایە جەنەی کرد
تارای سپی هاڵاوەتە سەر دیمەنی کوێستان
بوکی تەرە سورئاوی لە ئاسۆ بە خەنەی کرد
شوان کەوتەوە بیری ئەوێ بێری دەمی لاوی
ئاوازێ کە نەی کرد بوو ئاهەنگی بە نەی کرد
متمانەیەکی سەیری سەقامگیرە بە ساقی
ئەسپاردەی هەر دەردی بەمەی، چارە بەمەی کرد
بیرم وەکو دەریایەکی بێ ماسیە بێ تۆ
قوللاپێ خەیاڵ گیری لە یادت بە شنەی کرد
ئەمشەو کوت و پڕ خدری وەلی هاتە خەیاڵم
داخوازی قومێک ئاوی حەیاتی لە چەنەی کرد
گوی بگرە لە تاریکی دەروون دەنگی هەرا دێ
وا کۆنە برینی دڵی "زریان" تەشەنەی کرد
-------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٤٠١/٦/١١
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

❤1🙏1