#شەدە
----------------------------------------
مەل لە بەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
گوڵ پەسەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
بەفری سینەت هەڵدەلەرزێنێ دڵم
کەو لە لەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
دەوڵەتی سوسیالی ژینی من تەمای
بەرژەوەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
دەستەڵات و سەروەت و سامانی من
دەوڵەمەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
مەی بە بێ مەززەی دەمت تامی چیە؟
چا بە قەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
دیمەنی جوان و بلاوێنی بەهەشت
لای زەمەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
چاوی من یەک چرکە نوقمی ئارەزوی
چاوی مەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
سەر بە سەودای خاڵی تۆ نرخی هەیە
ژین بە چەندی؟ تۆ نەبێ هەر با نەبێ
هەر لە دۆ ڕا نۆتی مۆسیقی هەتا_
_سی، مەزەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
گونبەزی بێ کەڵکە مزگەوتی کڵاو
سەر ڕەوەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
عومری من قوربانی یەک نوکتەی دەم و
سەد ئەوەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
جا شەدە و گێلگێلە و هەوری سەرت
بانە سەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
ناوەرۆکی شێعری "زریان" یەکسەرەی
پەیڤ و پەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٨ ڕەزبەری ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
----------------------------------------
مەل لە بەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
گوڵ پەسەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
بەفری سینەت هەڵدەلەرزێنێ دڵم
کەو لە لەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
دەوڵەتی سوسیالی ژینی من تەمای
بەرژەوەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
دەستەڵات و سەروەت و سامانی من
دەوڵەمەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
مەی بە بێ مەززەی دەمت تامی چیە؟
چا بە قەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
دیمەنی جوان و بلاوێنی بەهەشت
لای زەمەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
چاوی من یەک چرکە نوقمی ئارەزوی
چاوی مەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
سەر بە سەودای خاڵی تۆ نرخی هەیە
ژین بە چەندی؟ تۆ نەبێ هەر با نەبێ
هەر لە دۆ ڕا نۆتی مۆسیقی هەتا_
_سی، مەزەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
گونبەزی بێ کەڵکە مزگەوتی کڵاو
سەر ڕەوەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
عومری من قوربانی یەک نوکتەی دەم و
سەد ئەوەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
جا شەدە و گێلگێلە و هەوری سەرت
بانە سەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
ناوەرۆکی شێعری "زریان" یەکسەرەی
پەیڤ و پەندی تۆ نەبێ هەر با نەبێ
------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
١٨ ڕەزبەری ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤1
#تەنگانە
-------------------------------------------
مەل هەیە ڕاکا لە بژوێن بۆ قەفەس؟
نا مەگەر تەنگانە بیهێنێت و بەس!
بەردە سەنگینە دەڵێن لە شوێنی خۆی
چارەنووسی دەستی بایە خار و خەس
کێیە چاوەڕوانی شەو بێ بێ وچان؟
یانە وەک من هەڵمژێ خەم هەر نەفەس
داوەڵی بێستان و باخی خۆم کە وا
موچەیی ترساندنی هەر خۆمی هەس
ئاوی زمزم خوێنی گەش ناشواتەوە
پارە ناگۆرێ جلی ناکەس بە کەس
بێ سنوورە خۆشەویستی پاکی تۆم
بێ وڵاتی بەژنی تۆم نوقمی هەوەس
ئەی ڕەقیب مەودای فڕینت کەم کەوە
بەرزە ئەو ئاسمانە بۆ سەودای مەگەس
پڕ لک و پۆی ویشک و بێ کەڵکم لە باخ
هەڵکە "زریان" وەختی چاکە بۆ هەرەس
-------------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٢٣ ڕەزبەری ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
-------------------------------------------
مەل هەیە ڕاکا لە بژوێن بۆ قەفەس؟
نا مەگەر تەنگانە بیهێنێت و بەس!
بەردە سەنگینە دەڵێن لە شوێنی خۆی
چارەنووسی دەستی بایە خار و خەس
کێیە چاوەڕوانی شەو بێ بێ وچان؟
یانە وەک من هەڵمژێ خەم هەر نەفەس
داوەڵی بێستان و باخی خۆم کە وا
موچەیی ترساندنی هەر خۆمی هەس
ئاوی زمزم خوێنی گەش ناشواتەوە
پارە ناگۆرێ جلی ناکەس بە کەس
بێ سنوورە خۆشەویستی پاکی تۆم
بێ وڵاتی بەژنی تۆم نوقمی هەوەس
ئەی ڕەقیب مەودای فڕینت کەم کەوە
بەرزە ئەو ئاسمانە بۆ سەودای مەگەس
پڕ لک و پۆی ویشک و بێ کەڵکم لە باخ
هەڵکە "زریان" وەختی چاکە بۆ هەرەس
-------------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٢٣ ڕەزبەری ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👍2