#تەنگانە
-------------------------------------------
مەل هەیە ڕاکا لە بژوێن بۆ قەفەس؟
نا مەگەر تەنگانە بیهێنێت و بەس!
بەردە سەنگینە دەڵێن لە شوێنی خۆی
چارەنووسی دەستی بایە خار و خەس
کێیە چاوەڕوانی شەو بێ بێ وچان؟
یانە وەک من هەڵمژێ خەم هەر نەفەس
داوەڵی بێستان و باخی خۆم کە وا
موچەیی ترساندنی هەر خۆمی هەس
ئاوی زمزم خوێنی گەش ناشواتەوە
پارە ناگۆرێ جلی ناکەس بە کەس
بێ سنوورە خۆشەویستی پاکی تۆم
بێ وڵاتی بەژنی تۆم نوقمی هەوەس
ئەی ڕەقیب مەودای فڕینت کەم کەوە
بەرزە ئەو ئاسمانە بۆ سەودای مەگەس
پڕ لک و پۆی ویشک و بێ کەڵکم لە باخ
هەڵکە "زریان" وەختی چاکە بۆ هەرەس
-------------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٢٣ ڕەزبەری ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
-------------------------------------------
مەل هەیە ڕاکا لە بژوێن بۆ قەفەس؟
نا مەگەر تەنگانە بیهێنێت و بەس!
بەردە سەنگینە دەڵێن لە شوێنی خۆی
چارەنووسی دەستی بایە خار و خەس
کێیە چاوەڕوانی شەو بێ بێ وچان؟
یانە وەک من هەڵمژێ خەم هەر نەفەس
داوەڵی بێستان و باخی خۆم کە وا
موچەیی ترساندنی هەر خۆمی هەس
ئاوی زمزم خوێنی گەش ناشواتەوە
پارە ناگۆرێ جلی ناکەس بە کەس
بێ سنوورە خۆشەویستی پاکی تۆم
بێ وڵاتی بەژنی تۆم نوقمی هەوەس
ئەی ڕەقیب مەودای فڕینت کەم کەوە
بەرزە ئەو ئاسمانە بۆ سەودای مەگەس
پڕ لک و پۆی ویشک و بێ کەڵکم لە باخ
هەڵکە "زریان" وەختی چاکە بۆ هەرەس
-------------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٢٣ ڕەزبەری ٢٧٢٣
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👍2