ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.94K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#چیرۆک

✔️خاترانەی سەغیرەکان!

- پیاوێ هاتە لای میوەفرۆشێ پرسی: مۆز بە چەندییە؟
ـ وتی: بە شەشسەت تمەن، سێو بە پێنجسەد و...
هەر لەو کاتەیا ئافرەتێ هات و پرسی، مۆز و سێو بە چەندەن؟
- وتی: مۆز بە دووسەد، سێویش بە پەنجایە.
- ئافرەتەکە وتی: سپاس بۆ خوا، الحمدلله.
ـ پیاوەکە ڕەنگی سوور هەڵگەڕا و سەیری دوکاندارەکەی کرد و خەریک بوو قسە بکات، بەڵام دوکاندارەکە ئیشاڕەتی دایە سەبر کە و ڕاوەستە. دوای پێدانی دوو کیلۆ میوە بە ئافرەتەکە، ئافرەتەکە بە دڵی خۆشەوە دەیگوت: ئێوارە مناڵەکانم میوە دەخۆن، سپاس و شوکر بۆ خوا.
ـ دوای ڕۆشتنی ئافرەتەکە، میوەفرۆشەکە ڕووی کردە پیاوەکە و وتی: سوێند بە خوا فێڵت لێ ناکەم، ئەم ئافرەتە چوار سەغیری هەیە! یارمەتی لە هیچ کەس وەرناگرێ! هەرکاتێ ویستبێتم یارمەتی بده‌م، وەرینەگرتووە! چون نەفس بەرزە. بیرم کردەوە چۆن یارمەتی بدەم بێ ئەوەی ئاوی ڕووی بتکێ، هیچ چارەیێکم نەدی جگە لەم ڕێگەیە کە هات نرخی میوەکانی بۆ داشکێنم، بێ ئەوەی بزانێ و هەست بکات.
ـ دەمهەوێ وا هەست بکا چاو لە دەستی کەس نییە.
ـ پێم خۆشە لەگەڵ خوادا سەودا بکەم و جوبڕانی خاتری بکەمەوە.
ـ ئەم خوشکە حەوتووی جارێک دێت، بەس سوێند بە خوا لەو حه‌وته‌یه‌دا چەن قات فرۆشم هەیە و نازانم ڕۆژیم لە کوێوە دێت.
پیاوەکە چاوی پڕ بوون لە فرمێسک و ناوچاوانی ماچ کرد و گوتی:
ـ لە جێبەجێ کردنی پێداویستییەکانی خەڵکی‌دا چێژێک هەیە کەس نایزانێ، مەگەر ئەوانەی ئەو ڕێیەیان پێوابێ.

ڕۆزیتان زۆر بکەن بە خێرکردن و بەخشین
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد.



کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
#چیرۆک
👈 باب و کوڕ

💞دەڵێن باب و کوڕێکیان بردە لای حاکم کە دارکارییان بکەن لە پێش دا بابەیان ڕاکێشا و سەد داریان لێدا کەچی دەنگی لێوە نەهات و وەیشی نەکرد.

🌹دوای ئەو کوڕەکەیان ڕاکێشا کە دارێکیان لێدا بابی کەوتە ناڵین و هاوار کردن حاکم گوتی: "تۆ سەد دارت وێکەوت دەنگت لێوە نەهات بۆ تاقە دارێک کە لە کوڕەکەت کەوت ئەو هاوار و ناڵینەت لە چێیە؟"

🌹گوتی: "بەرگەی ئەو دارانەم دەگرت کە لە لەشم دەکەوت ئێستا کە لە جەرگم دەکەوێ بەرگەی ناگرم"

بۆ شادی و لەشساغی بابەکان

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱٦ی ڕەزبەری۲۷۲۲ی کوردی
👏1