#HASSAN
هاوڕێیەکم هەیە ڕانەندە تاکسیە گێڕایەوە ڕۆژی جێژنی قوربان بۆ کار هاتمەدەرێ لە شەقامی مەلا جەزیری مەهاباد چەند موسافیرێکم پێ بوو بە هێواشی دەهاتم لەسەری کۆڵانێک هەتیوێک لە پڕتاو، بەهەڵاتن دەرپەڕی کەوتە بەر ماشێنەکەم جەرگوڕیخۆڵەەی بەعەرزی وەربوو ، بەهەر دوودەست چەپۆکم بەسەرخۆم دادا هاتمە خوارێ
کووتم: ماڵوێران و بەدبەخت بووم ،
کابرا ڕاست بۆوە گووتی : ناتوانی بە هێواشی بڕۆیی ؟
چاوم لێکرد هەموو گۆشتی قوربانییە ماڵ بە ماڵ گەڕاوە و وەری گرتووە لە باخەڵی ناوەو ئێستێ بە عەرزی وەربوە!!!
مزراویلکە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️❤️❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

دۆستێک گێڕایەوە لە قوتابخانە هاوکارێکمان هەبوو ئازەریزمان بوو ،
دەرسی زمانی ئینگلیسی دەکوتەوە
وابوو ئاخری ساڵ هەر بۆ دەرمانیش یەکێک لە شاگردەکانی نمرەی قەبووڵی وەر نەگرتبوو ،
لە ئاموزش و پەروەرش بانگیان کرد . یانی تاقە شاگردێکی زیرەکت نەبوو نمرە وەرگرێ؟ کە هەمووی نمرەیان نەهێناوە ؟
لە جواب دا کوتبووی :
منی تورک زمان ، بە زمانی فارسی ، دەرسی ئینگلیسی بە کورد زمانێک بدەم هەر ئەوەی لێ دەر دێ ،
دیتیان ڕاست دەکا خێرا ڕایانگوێست بۆ شارێکی دیکە.
مزراویلکە
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2

زۆر شکور ئەو دابو نەریتە ناحزەی ژن بە ژنە لە کۆمەڵگای کوردەواریدا ناڵێم نەماوە بەڵام بە دەگمەن تووشی دەبین.
گەورەی ماڵ ژن و منداڵی وەکو مەڕو ماڵاتو چەقۆو دەسحێبی ناو گیرفانی خۆی حیساب دەکرد ، بە تایبەت لە دێهاتەکان
ئەوە لە مزگەوتێ یا بەربەڕۆچەیەک چەند کەس دانیشتبان ! هەر لە خۆڕا مامەڵەیان لە سەر دەکردن
پرسو ڕا کردن بە کچ و کوڕ بایی تڕێکی بوو ،
ئەوە کچ و کوڕ لە سەر پشتی لانکێ دابوون، ژن بە ژنەیان پێ کرابوو.
دوکتور ق.... گێڕایەوە :
ساڵانی زوو ئەو وەختی کە خەڵک سیوادی نەکرابۆوە!
لە دێیەکەمان ! مام بارام و سۆفی ڕەشید.
ژن بە ژنە یا باشترە بڵێم : ( کون بەکونە)یان بە منداڵەکانیان کردبوو ،
عەزیمی سۆفی ڕەشیدیان پێشکێشی سمایلی مام بارامی کردبوو و
ئایشێی مام بارامیان بۆ حەمەدی سۆفی ڕەشید دانابوو
سەر بە سەر بیگۆڕنەوە
وابوو سەوداکە سەری گرت ، بەڵام دوای ماوەیک ،
ئایشێی مام بارامی تێکی دابۆوە ، ڕۆیشتبوو ڕازی بەو سەودایە نەبوو
سۆفی ڕەشید بۆ ئەوەی زەرەری لێ نەکەوتبێ کچی خۆی لێ هەستاندبوونەوە
جا وەکی دەگێڕنەوە !سمایلی مام بارام ئاوری جەرگ هەڵیگرتبوو ئارام و قەراری لێ هەڵگیرابوو ، دەگەیشتە هەرکەسێ سفرەی دڵی خۆی بۆ هەڵدەڕشت ،
ئێوارێکی زستانێکی زۆر سارد ، تووشی حەوڵای حاجی مەجید دەبێ ، کڵوکۆی دڵی خۆی بۆ هەڵدەڕێژێ لە دوایی دا دەڵێ : خۆ ئێمە پێک ڕازی بووین ، خەتای ئەو کچەتیوەی خوشکم بوو ! پێوەی دانەنیشت و ئێمەشی لێک هەڵتروکاند
حەوڵا هەر لە خۆوە و بە سەری زمان دەڵێ : بەڕاستیتە ؟!!
ئەو ئێوارەیە !!!!!!، دەچم بە عەزیمی دەڵێم !!! ئەوە سمایل لە پشت قوونەبانی ماڵەکەتان چاوەڕێتە بڕۆ ڕەگەڵیکەوە
تۆش هەڵیگرەو بڕۆ ! بەڵام کەس بە مەسکەنو نەزانێ ها ! دەنا باسی سەرە!
سمایل باوەڕی پێدەکاو ، ئەویش دەڕواتەوە خرپ بۆی دەخەوێ هەر لە بیری نامێنێ
جا دەڵێن :بەفرێکی زۆر باریبوو ، ئەو شەوە سمایل ئەوەندەی هاتو چۆ کردبوو بەو کۆڵانەدا گریدێریشبا ئاوای تەخت نەدەکرد ، تابەیانی چاوەڕێی دیداری یار بووە بەڵام یار هەر دیار نەبوو
بە هۆی ئەو کارەساتە سمایلی ئاشق سەتڵو جەم دەگرێ و لە جێگایە دەکەوێ ، خەڵک دەستە دەستە دەچنە دیداری ،
عەبەش کە گوێ بیس دەبێ ! دەچێتە عیادەتی
پێی دەڵێ : خوا شەفات دا
سمایل لەبن ڵێفەوە دەڵێ : لە گۆڕڕی بابت بم
عەبە دەڵێ : کەفارەتی گوناهانت بێ !
سمایل دەڵێ : لە چی دەگەڕێی قەبری بابت دەگێم بۆ هاتووی؟
مام بارام دەڵێ : هەتیو بۆ نازانی بدوێی ! میوانەو هاتوە ، میوان حەبیبی خودایە ؟!!!!!
عەبە دەڵێ : هیچ نێنێ مام بارام!گوێ مەدەیە، دەزانم کوێی دێشی، من دڵم لێی نایەشێ ، قسان دەپەڕێنێ!!!!

زستان بوو دهگهڵ مامم چومه دكتۆری !!
دوای سهلام و كهلامان دانیشتین ،
دكتۆر کوتی مامه چۆنی؟
مامم سنگی دهرپهڕاندبوو به حیساب زۆر چاكه! دەستی پێ کرد
کوتی: وهڵا دکتۆر وەک گوێزی ئازام بەڵام منداڵ لێناگەڕێن ئهو كۆخهیە ئاراوقەراری لێ بڕیوم.
بیلامانێ دوای نانی ! هەمو گێانم و مێروان دەکەوێ و هەمو لەشم وەسەراو دەکەوێ !
دكتۆر کوتی: بهزاتی خودا هیچت لێ حاڵی نەبووم حاجی!
مامم گوتی: بۆ دکتۆر گیان تۆ کوردی نازانی؟!
کوتی: كوردم بهس تۆ جارێ پێم بڵێ نانت خواردووه لهبهر فەحس ( معاینە)؟
مامم کوتی: ئهرێوهڵڵا دکتۆر نانی چاكم خواردووه و دەڵێی بهرخی تێره شیرم!
دكتۆر ههر سهری ڕادهوهشاند!
زهخت (فشار) و شتی گرت و کاغەزێکی دایه کوتی: بڕۆ بۆ ئهودیو ئهو فهحسانە ( ئازمایش) بکەن و وەرنەوە . عەیب نەبێ یەک لە فەحسەکان (پیسایی) بوو.
چوینە ئازمایشگا لەوێ شوشەیان دایه مامم و کوتیان بڕۆ بۆ تهوالێت تێیکە
زۆری پێچۆ مامم ههر نههاتهوه! مهمنا شوشەکەی لێ شکابوو لهوێ و پێشی عهیب بوو كه داوای شوشەی دیكه بكا! لەوێ گەڕابوو مقهبایهكی دیبۆوه و عهیب نهبێ لهسهر مقهباکەی ڕۆ كردبۆ !!!! جا پێشی عهیب ببوو بیهێنێتەوه ئازمایشگا چونكه ژن و ژاڵی لێبوون و یەکڕاست چووبۆوه ژووری دكتۆری! لهودیوهی هەراو گاڵەگاڵ پهیدابوو گوێم هەڵخست دەنگی مامم بوو. غارمدا ئەگەر چووم قەومابوو ! مامم پیسایی به مقهباوه لهسهر ژێرسیغارێک دانابوو ههر ههڵمی لێ ههڵدهستا!!
لهگهڵ دكتۆری قسهیان لێك ههڵبەزیبۆوە دکتۆر توڕەو مام لەوی توڕەتر!
مامم دهیگوت: دکتۆر فهرموو ئەوەتا بۆخۆت تێی گهڕێ بزانه چی لێ دهبینیهوه دهنا ئەمن درهنگمه دهبێ بڕۆمهوه ماڵاتم تاقهت نهكردووه!
دكتۆر گوتی: ده مامهگیان مادام ههر فهرمووت كردووم یهكجاری بڕۆ لهوبهرهوه دوو نانی گهرمیشم بۆ بێنه!
سهرت نهیێشێنم دكتۆر وهدهرێی ناین
کوتم : مامه وهره دهچینه لای دكتۆركی دیكه! گوتی خودا موبینی حاڵانه نایهم ، بەفەخری عالەم دکتۆری ده ئێستا ههر قوماران به حیسانی دهكهن!!!!!
سەرچاوە:لاپەڕەی فەیسبووکی "قسەی خۆش با ون نەبێ"
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

#قانع_و_مەلایەتی
کاک وریا کوڕی مامۆستا قانع گێڕایەوە و فەرمووی:
ڕەمەزان دەبێ ، #قانع فەقێ دەبێت و لە سەردەمی فەقێتیدا دەگەڕێ بۆ دێیەک کە ببێ بەمەلای ڕەمەزانی ئەو دێیە وشتێکی دەست کەوێ، سەرفیترەو شت و ئەمانەی بدەنێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژی جومعە دەبێ دەگاتە دێیەک، دەست نوێژ دەگرێ ولە ڕیزی جەماعەتدا دادەنیشێ .مەلاکە خوتبە دەخوێنێتەوە باس دەکا دەڵێ: لە بەهەشتدا هەنار هەیە بەقەد وشترێک دەبێ،، قانع دەنگ ناکا.
دوای نوێژەکە دێنە دەرەوە ، مەلاکە قانع دەباتەوە بۆ ماڵی خۆیان ،کەدەچێتەوە بۆ ماڵ بەمامۆستا دەڵێ: مامۆستا تەشبیهاتەکانت زۆر دوورن لە واقیع.، دەڵێ چۆن ؟ قانع دەڵێ: تۆ دەڵێی لەبەهەشتا هەنار هەیە بەقەد وشترێکە! هەنار بە وشتر ناچوێنرێ . وشتر ملێکی درێژ وچوارقاچی درێژ و دوو گێکی بەرزی هەیە، هەناربەم شێوە نییە، ئەگەر بت وتایە وەکوو مەنجەڵێک ، وەکوو تۆپێک، یا شتێکی وا، دەگونجا. سەرەڕای ئەوە وشترێک دەوری ۲۵۰کیلۆ و زیاتر دەبێ ، مەعقوول نییە هەنارێک ۲۵۰ کیلۆ بێ زەلامێک بیکاتەوە بیخوا ،،هەناری وا قونچکەکەی دەبێ بە تەور بیبریتەوە بە دەست ناکرێتەوە..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مەلاکە تووڕە دەبێ دەڵێ: ئەو کتێبە بێنە. قانعیش دەڵێ: ئاخر مامۆستا ئەو کتێبە کە ئەمەی نووسیووە بۆ خەڵکی 800 ــــــ700 ساڵی لەمەوپێشی نووسیوە کە ئەو عەقڵیەتەی نەبووە. بەڵام ئێستا خەڵک عەقڵیەتێکی تری هەیە و پێویستە ئەو وتارانە بگۆڕدرێن، چونکە ئەو جۆرە شتانە نە خوا فەرموویەتی و نە پێغەمبەر(د.خ).
#وەرگیراو_لە_کتێبی_زایەڵەی_زرێبار

ساڵی 66 ،67 ی هەتاوی لە گەڵ کەریم تەکیە یەک دو کۆڵان خوارەوەتر جیران بووین ، پیاوێکی بەساڵاچوو ئاکار سەیرو قسە خۆش بوو !
لە ناوشار بە داشقە کۆنەی دەفرۆشت ،
لە کنت دانیشتبا هەر باسی گرانیو ، نەبوونی نان و ئاوارەیو بەدبەختی دەگێڕاوە، خۆلاسە دایمە قاتیو قووڕی بە دمەوە بوو
ئێوارێکی لە گەڵ چەند هاوڕێ لە سەر لێواری چۆمی یەرغوو دانیشتبووین لێمان پەیدا بوو
قونی دایە سەر سەکۆکەو سیغارێکی هەڵبەستو دایگیرساند ، مژێکی تووندی لێدا
کوتی : کوڕینە ڕۆژانێک دادێ نان گران دەبێ وای لێ دێ نانێک بەگانێک دەبێ
من خەمی خۆم نییە لە ماڵەوە 2 تام ئارد هەیە تەندوور ئاوریشم هەیە ، تەنیا دڵم بەوەی خۆشە ژنان دێن لە بەر دەرگام ڕیز دەبن بۆ نانی ! منیش لاقلەسەر لاقم دادەنێم هەر بە قامکی ئیشاڕەم بانگیان دەکەم (مستی دەقووچاند و بە زگێوەی دەنا خۆی لە چیڕەوە دەبردو دەیمرقاند هممم ... جا کەریم لێی دە)
بۆیە ئەوەم گێڕاوە: سی ساڵە کەریم تەکیە نەماوە ئەو ڕۆژە ببینێ ، بەڵام وا دیارە قسەکەی دێ وەڕاست گەڕێ کە " نانێک بە گانێک" دەبێ!!!!!