ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#بۆ_پێکەنین😁😁

مامۆستايەک تاقیکردنەوە بە قوتابییەکان دەکات و پرسیاری لە یەکێکیان کرد بەچی دێیت بۆ قوتابخانە؟
قوتابی : بە( پاس )
مامۆستا : دەست خۆش .. ئەی ئەگەر دونیا (گەرم) بوو چی ئەکەی؟
قوتابی: پەنجەرەکە ئەکەمەوە
مامۆستا: جوانە دەست خۆش...
دەی مادەم بۆمان شی بکەرەوە ئەگەر پەنجەرەکەت کردەوە و (پاسەکە) بەخێرایی (٦۰) بڕوات چەند هەوا دێتە ژوورێ لە ماوەی ٥ خولەکدا؟
تەبعەن قوتابیەکە نەیزانی .. مامۆستا دەری کرد و (سفری) وەرگرت.
قوتابیەکەش ڕۆیشتە دەرەوە بە (هاوڕێیەکە)ی وت ئاگاداربە حاڵ و مەسەلە ئەمەیە
(قوتابیەکەی دووەم )ڕۆیشتە ژوورەوە مامۆستا پرسیاری کرد:
تۆ بە چی دێیتە قوتابخانە؟
قوتابی : بە ئوتومبێلەکەی خۆم
مامۆستا: ئەی ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت تێک چوو؟
قوتابی: زۆر ئاساییە (تیلێک) بۆ هاورێیەکەم ئەکەم بێت بمگەیەنێت.
مامۆستا: ئەی ئەگەر هاورێیەکەت ئامادە نەبوو؟
قوتابی: بە باوکم ئەڵێم بمگەیەنێت
مامۆستا: ئەی ئەگەر باوکت ئیشی هەبوو؟
قوتابی: (تەکسیەک )ئەگرم و تەواو
مامۆستا: ئەی ئەگەر لەو کاتەدا هیچ تەکسی دیار نەبوو؟
قوتابی : بە(پاس) دێم
ماموستا : دەست خۆۆۆۆۆۆۆش جوانە .... ئەی ئەگەر دونیا گەرم بوو گەرمات بوو چی ئەکەی؟
قوتابی : چاکەتەکەم فڕێ دەدەم
مامۆستا : ئەی ئەگەر زۆر گەرمات بوو؟
قوتابی : دوگمەی قەمیسەکەم ئەکەمەوە
مامۆستا : ئەی ئەگەر زۆر زۆر گەرمات بوو چی ئەکەی ؟
قوتابی : قەمیسەکەشم فرێ ئەدەم
مامۆستا سەری لێ تێک چوو وتی : باشە هەتیو ئەگەر پلەی گەرمی لە پەنجا بوو چی ئەکەی ؟
قوتابی : پانتولەکەشم فڕێ ئەدەم
مامۆستا : ئەی ئەگەر تەحەمولت نەکرد خەریکە گێژ ئەبیت (پەنجەرەیەک) لەبەر دەمتە چی ئەکەی؟!!!
قوتابی : مامۆستا خۆت ماندوو مەکە قەسەم بە خوا پاسەکە (ئاگری) تێ بەربێت من ئەو (پەنجەرە)یە ناکەمەوه...
کەرێک لە ناو پووش لە لێژ و زەنوێر
تووشی بوو بە تووش کەوڵی شێری نێر

کەوڵی کردە بەر هاتەوە ماڵان
چۆڵیان گرتە بەر ژن و مناڵان

کەس نەما لە گوند هەریەک بە لایە
ڕادەکەن بە توند شێرە و بەڵایە

کەر کەوتە گەشە وتی سامەوە
کوا تێڕ و ڕەشکە بێن بەلامەوە

دەیان دڕێنم ، دەیان چڕێنم
چنگاڵ بە خوێنم ، مرۆ گوڕێنم

کەڵ دەترسێنم ، ڕەنگم ڕەنگی شێر
با بشنەڕێنم بەو دەنگی دلێـر

لە سەر سم سەما بە جیفرک دان
بە یادی کەما دایگرتە بەندان

شیو و دوڵ و دەر دەنگی دایەوە
زەڕەی شینەکەر زوو ناسرایەوە

کەوڵەشێر کرا لوڕ و جل و بەڕ
سەر پشتی خرا باراشی زمهەڕ

دەیکرد وتوو وێژ لەو سەر ڕێبازە
کەر نابێ بە شێر بە بەرگی تازە

👤شاعر: #هەژار
📕کتێب: #بۆ_کوردستان


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2