ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
((خەڵووز))


لەناو
ڕاستەبازاڕی
ناوەڕاستی شار،
هەرا و هوریا بوو،
خەڵکێکی زۆریش
لەو قەرەباڵغییە
دەهات و دەچوو،
چوومە پێشەوە
کە بینیم خەڵووز دەیهەوێت
پێناسەکەی
خۆی کەمڕەنگ کاتەوە.
تاکوو بە چەشنێک
ڕەشاییەکی خۆی لەبیری
خەڵکی بباتەوە،

هاواری دەکرد،
پڕ بە گەروو، گوایە خەڵکینە
گشت پێتان وایە، کە منی خەڵووز
هێمایەک دیاریم لەبۆ
ڕووڕەشی ؟
بۆیە وانییه و ڕووچەرمووترم
ئەمن لەو کەسەی،
بە هەر هۆکارێک
بۆ وڵاتی خۆی بەرگ خەیانەتی
بە فەخریش پۆشی...
قەتیش نەیکرد شەرم
لە خاکفرۆشی...


#هەورازـجوانڕۆ



کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
سڵاو...🌷

کازیوەتان پیرۆز...🌷

ڕۆژی شەممەتان تەژی لە مزگێن...🌷

ئەمڕۆشەممە
16/ڕێبەندانی/2721کوردی
1400/11/16هەتاوی

کــەوی خاڵ لەمــــل باڵندەی دەنـگـخۆش
بە قاسپەی دەنگت کوێستان بــێرە جۆش

بخــــوێنە دەنگــــێک لە سەر تاشـــەبەرد
بفـــڕە لـــووتکەی کێو بەفراو بـــکە نۆش

بـەڵام سەد دەخــــیل مەبە دارەدەســــت
بۆ ڕاوچی خـــوێڕی ئەتۆ خۆت مەفرۆش

حەیفــە شەریــک بیت، لەگرتن هاوخوێن
بەرگــی خەیانەت، شـایـان خـــۆفـــرۆش

#هەورازـجوانڕۆ


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2