ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#سڵاو_و_ڕێز_ئازیزان

#تێبینی لەسەر پیتے( )

ئەم پیتە وەکوو یەکێک لە پیتە بێدەنگەکان ناسراوە، شێوازی دەربڕینی ئەم پیتە لە زمانی کوردیدا و لە سەرەتای وشەدا بە شێوەیەکە کە هەمیشە وەک پیتی "ڕ" قەڵەو دەری ئەبڕین،

بەداخۆ زۆر کەس وا ئەزانن کە پێویست ناکا نیشانەی حەوتی بۆ دابنرێ...
بەڵام ئەم جۆرە جووڵانەوە لەگەڵ ئەو پیتە کارێکی زۆر هەڵەیە و ئەەبێ ئەو پیتە لە هەر شوێنێکدا بێ بەو نیشانەوە بنووسرێ

وەکوو:
#ڕێبوار= رهگذر
#ڕێگا= راە
#ڕووناک= روشن
#ڕۆژنە= روزنە
#ڕێژنە= رگبار باران
#ڕەوەز= چینش طبیعی سنگهای ردیفی در کوە ردیفای بزرگ و مرتب
#ڕەوەند_کۆچەر= چادرنشین و کوچنشین و ییلاق و قشلاق کردن

هەر وەها ئەم پیتە ( ڕ) وەکوو لە سەرەتای وشەدا هەیە لە ناوەند و کۆتایی وشەیشدا بەدی دەکرێتن
وەک:
#تووڕە= عصبانی
#زووڕە= دەنگی گریان تایبەت مناڵ کە بەپڕی بگری
#جیڕە= صدای در یا پنجرە
#قووڕە= صدای بعضی حیوان کە از شدت ترس و درد باشد
👆👆👆
پیتی ڕ لە ناوەندی وشەدا

#قاقڕ= سووتێنراو شوێنی بێدەنگ و ژیان شوێنێ کە گیای لێ شین نابێ
#سیخوڕ= خبرچین جاسوس
#سووچڕ= نوعی جوجەتیغی با تیغای بزرگ کە در مواقع خطر پرتاب میکند
#زاخڕ= جایی شیبدار و سنگلاخی
👆👆👆
لەمانەیشا ڕ لە ئاخردایە

ئەشێ بێ جیاوازی لە
سەرەتا و ناوەند و کۆتایی وشەدا ئەم پیتی ڕێ بە قەڵەو بنووسرێ و بخوێنرێتەوە وە باڵەیش واتە ئەو ۷چکۆڵەی لە سەر بێت

حرف ر در زبان کوردی اگر در اول کلمە بیاد حتما و باید
کلفتتر خواندە شود و با این حرف 👈ڕ 👉نوشتە می شود مثل

#ڕووداو= حادثە رویداد
#ڕواڵەت= ظاهر
#ڕێوی= روباە
#ڕاستە= کنایە از چیزی راست و درست
#ڕەنگاڵە= پرندای رنگارنگ دامنە ڕنگین
#ڕاز= رمز سر
#ڕێگە= راە

حرف ڕ بالەدار کە نشان کوچک ۷ دارد، در اول و وسط و آخر کلمە باید با صدای کلفت خواندە شود و نوشتە شود
مثل؛

#ڕێباز= راە هدفدار
#ڕێبەر= رهبر پیشوا
#ڕێگەش= راه درست راه بلد
#ڕێبین= رهیاب رهبر

#بەڕێز= بااحترام
#بەڕۆژ= جایی رو بە آفتاب آفتابگیر
#فڕۆکە= هواپیما
#پەڕان= درحال پرش یا چیزی پراندن

#پاپۆڕ= کشتی
#سیخوڕ= جاسوس
#بگۆڕ= تغییر دهندە
#سووڕ= چرخە
براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#سڵاو_و_ڕێز_ئازیزان

#تێبینی لەسەر پیتے( )

ئەم پیتە وەکوو یەکێک لە پیتە بێدەنگەکان ناسراوە، شێوازی دەربڕینی ئەم پیتە لە زمانی کوردیدا و لە سەرەتای وشەدا بە شێوەیەکە کە هەمیشە وەک پیتی "ڕ" قەڵەو دەری ئەبڕین،

بەداخۆ زۆر کەس وا ئەزانن کە پێویست ناکا نیشانەی حەوتی بۆ دابنرێ...
بەڵام ئەم جۆرە جووڵانەوە لەگەڵ ئەو پیتە کارێکی زۆر هەڵەیە و ئەەبێ ئەو پیتە لە هەر شوێنێکدا بێ بەو نیشانەوە بنووسرێ

وەکوو:
#ڕێبوار= رهگذر
#ڕێگا= راە
#ڕووناک= روشن
#ڕۆژنە= روزنە
#ڕێژنە= رگبار باران
#ڕەوەز= چینش طبیعی سنگهای ردیفی در کوە ردیفای بزرگ و مرتب
#ڕەوەند_کۆچەر= چادرنشین و کوچنشین و ییلاق و قشلاق کردن

هەر وەها ئەم پیتە ( ڕ) وەکوو لە سەرەتای وشەدا هەیە لە ناوەند و کۆتایی وشەیشدا بەدی دەکرێتن
وەک:
#تووڕە= عصبانی
#زووڕە= دەنگی گریان تایبەت مناڵ کە بەپڕی بگری
#جیڕە= صدای در یا پنجرە
#قووڕە= صدای بعضی حیوان کە از شدت ترس و درد باشد
👆👆👆
پیتی ڕ لە ناوەندی وشەدا

#قاقڕ= سووتێنراو شوێنی بێدەنگ و ژیان شوێنێ کە گیای لێ شین نابێ
#سیخوڕ= لە هەنێ ناوچەی کوردەواری خۆمان بە سووچڕ ئێژن سیخوڕ
#سیخوڕ= خبرچین جاسوس
#سووچڕ= نوعی جوجەتیغی با تیغای بزرگ کە در مواقع خطر پرتاب میکند
#زاخڕ_بەستێن = جایی شیبدار و سنگلاخی
👆👆👆
لەمانەیشا ڕ لە ئاخردایە

ئەشێ بێ جیاوازی لە
سەرەتا و ناوەند و کۆتایی وشەدا ئەم پیتی ڕێ بە قەڵەو بنووسرێ و بخوێنرێتەوە وە باڵەیش واتە ئەو ۷چکۆڵەی لە سەر بێت

حرف ر در زبان کوردی اگر در اول کلمە بیاد حتما و باید
کلفتتر خواندە شود و با این حرف 👈ڕ 👉نوشتە می شود مثل

#ڕووداو= حادثە رویداد
#ڕواڵەت= ظاهر
#ڕێوی= روباە
#ڕاستە= خطکش و کنایە از چیزی راست و درست
#ڕەنگاڵە= پرندای رنگارنگ دامنە ڕنگین
#ڕاز= رمز سر
#ڕێگە= راە

حرف ڕ بالەدار کە نشان کوچک ۷ دارد، در اول و وسط و آخر کلمە باید با صدای کلفت خواندە شود و نوشتە شود
مثل؛

#ڕێباز= راە هدفدار
#ڕێبەر= رهبر پیشوا
#ڕێگەش= راه درست راه بلد
#ڕێبین_ڕێناس= رهیاب رهبر

#بەڕێز= بااحترام
#بەڕۆژ= بەڕۆژ کراو تازە کراو=بەروز و بروز شدە

#بەڕۆژ_بەربەڕۆچکە_بەربەڕۆژکە_بەرڕۆژ= جایی رو بە آفتاب و آفتابگیر
#فڕۆکە= هواپیما
#پەڕان= درحال پرش یا چیزی پراندن
یانە خۆ بۆ هەندێ تفەنگ ئێژن پەنج تیر پەڕان واتە پووکە و قاوخەکان ئەیپەڕێنێ پێویست ناکا تفەنگەکە بشکێتەوە

#پاپۆڕ= کشتی
#سیخوڕ= جاسوس
#بگۆڕ= تغییر دهندە
#سووڕ= چرخە
براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
هاوینە هەوار بەشی 2

#دوند = نووکی کێو ، قوللە
#درۆزنە = سەرچاوەیەکە کە هاوینان وشک دەبێت
#دەڵاو = زەوی و چەمەنی هەمیشە تەڕ ؛ چۆڕانی جێی تەڕازن
#دۆپ = قوڵایی زەوی ، دۆڵ و دەڕە
#دەوار = پەڵاسێکی پان و درێژی
تختە تەختە کراوی لێک دراوە کە لە مووی بزن چێندراوە کۆچەریەکان هەڵی دەدەن و بە جێی خانوو دەچنە ناوی
#دانەشاخ = بەرد و شاخی دەدانەداری تێژ تیژە
#دێبەر = زەوی خوارەوەی گوند کە تووتن و هاروێ و باینجان و تەماتە و شتی ئاوای لێ دەکرێ
#دانگە = جێگای خواردنی گەڵ و گیای مەڕ و ماڵات لە دەرەوەی ئاغەڵ و لە دەور و بەری گوند بە تایبەت لە بەر دێ
#دارستان = کێوو کەژی پڕ لە دار
، جەنگەڵ
#دەوەناوی = زەویەک کە دەوەنی زۆر بێت ، دەوەن پچکە داری کورتە باڵایە
#دووخڕان = دوو خڕ و دۆڵ کە لە گەل یەکتر تێکەڵ دەبن
#ڕووبار = چۆم ، چەم
#ڕێژەو = ئاوی دۆڵ و ڕووبار کە لە خوڕ بێتە خوار
#ڕژد = هەورازی سەخت ، فشاری ڕۆیشتنی ئاو
#ڕەقەن = زەوی سەخت و بەرد بەرداوی
#ڕێچکە = ڕێگە باریکەیەک کە مەڕ و ماڵات قەتارەیان بەستبێ و بە دوای یەکتر دا بڕۆن
#ڕێگا = شوێنێک و جێگایەک کە گیانلەبەر پێیدا بڕوات
#ڕەوەند = ڕەوەن ، چادر و هۆبە نشین
#زەوی = مەزرا ، زەوی کشت و کاڵ
زەوی و زار = زەوی ژێر کشتو کاڵ
#زنە = چەمەنێک کە هەمیشە تەڕازنە
#زەلاو = ئاوێکی ڕاوەستاوی تێکەڵی قوڕ و قاڵ
زۆنگاو = زەویەکی قووڵ کە ئاوی تێدا وێستابێ
#زوورک = تەپکەیەکی چکۆڵە کە لە نێو دەشت بێت
#سەرسوێ = جێگای چاو لێ کردن لە بەرزایی ڕا
#سوێ بان = سەر لووتکەی بان
؛ سەرسوانە
#سیاکێو = بەو کێوو کەژو زەویانە دەکوترێ کە دارستان و جەنگەڵی لێ نەبێت و کەژ وکێوی ڕووت و قووت بێ
#سەرەوژێر = تەلان ، لێژ
#شەوێن = جێگای شەو لەوەڕی مەر و ماڵات
#شاخ = کێو ، کێوی بەرداوی
#شەت = چۆمێ زۆر گەورە
#شەتاو = چۆمێک کە لە بەفراوی کوێستانەکان سەرچاوە دەگرێت
#قەدەغە = بە گیاو گژ یا دارستانێک دەکوترێ کە لە لایەن خاوەنەکەیەوە ناوی قەدەغە بوونی لێ هاتوە و هیچ کەس بۆی نیە گیای لێ بدروێ یا وەکوو داری لێ ببڕێت
#قانگە = کان ، مەعدەن هی خاک بێت یا کوو سەنگ
#قووچ = کێوێکی بە وێنەی کەللە قەند ( مەخڕووتی) شکڵ کە زۆر بڵیندبێت
#قووچەک = کێوێکی کەللەقەندی چکۆڵە
#قاقڕ = زەویەک کە هێچ شتێکی لێ نەڕوێت ( لم یزرع )
#قولەتێن = ئاوێکی خاوێن و شەرعی زۆرتر لە مەسیری جۆگەیەک چاڵێک هەڵ دەکەنن بەشێوەیەک ئەگەر پڕ بوو لە لای دیکەی جۆیەکە بڕوات و بە ڕێگای خۆی درێژەدات
#قەبرستان = مەکانێک بۆ ناشتنی خەڵکی مردوو
#قوڵکە = قۆڵ یا چاڵەیەکی چکۆڵە
#قوژبن = قوڕنە و گۆشەی ماڵ یا مڵک
#قەڵات = ماڵ و حاڵی زۆردار و ئەڕبابەکان
#قانگە هەسان = مەعدەنی بەردی هەسان واتە بەردهەسان ، ئەو بەردە کە ئەمرازی وەک داس و تەوەرداس و بیوری پی تێژ دەکەنەوە
#کانی = سەرچاوە ، چەشمە
#کێو = بەندەن ،
#کەپر = بەجێی خانوو هاوینان لەکوێستان بە دار و درەخت چوارچێوەیەک ساز دەکەن و سەری بە گەڵی داران دادەپۆشن کە دایمە فێنکە و تا وەرزی سەرما ماڵەکان هەموو بەیەکەوە لەوێ دەمێننوەو مەڕو ماڵاتی خۆیان بەخێو دەکەن وەک دەوار نشینان
#کۆنەهەوار = شوێنێک کە ساڵانی ڕابردوو خەڵک چووبێت بۆ یەیلاخ و لەوێ هۆبەو هەواریان لێ هەڵدابێت و ئێستا نەچن
#کونە پێست = داڵانێکی سارد و فێنک لەکێو دا کە ساڵانی ڕابردوو خەڵک پەنێرەکانیان کە لە پێستی خۆش کراوی بزن و مەڕ دەکرد و لەو جێگایەیان دا دەنا تا زستان و یەکێک دەبوو بە ئێشکچی ئەو داڵانە یا کونە پێستە و کرێی چەند مانگانەی خۆی لە خاوەن پەنیرەکان وەر دەگرت
#کەوڵە = سەوزەی کەم تەمەنی بەهاری کە وەک چەمەن وایە بەڵام زوو ئیشک دەبێت هۆیەکەشی ئەوەیە ریشەکانی ناسکن و کەم دەچنە دەخاکەوە
#کەند = دەتوانێ بە واتای قوڵکە ، تەپک ، ئاودڕ ، تیژایی کێو و گوندیش بێت
#کەنداو = خەلیج ، ئاودڕ ، کاناڵ
#کانیاو = ئاوی سەرچاوە ، کانی
#کونەبا = داڵان یا ئەشکەوت و کونێک کە بای لێ دێتە دەرێ
#کادێن = شوێنێک بۆ زەخیرە کردنی کا و گزرە
#کۆخ = دیوێکی چکۆڵە کە لە مەزرا و نێو ڕەز و باغ درووست دەکرێ بۆ ماوەی چەند مانگێک
#کلکە = باریکایی لای خوارەوەی کێو کلکەی کێوی پێ دەڵێن
#کێڵگە = زەوی و مەزرایەک کە بۆ کێڵان ببێت یا کێڵدرابێت
#گەڕەک = لایەک لە ماڵەکانی گوند یا شار
#کوێستان = کەژ و کێوو بەشێک لە کۆسار کە هاوینان فێنکەو زستانان بەفرو بارانێکی زۆری لێ دەباریت
#کۆخە مێش = دیوێکی چکۆڵەیە کە مێشەوانان مێشە هەنگوینەکانیان لەوێ دا ڕادەگرن و خزمەتیان دەکەن

#قەلەندەر

درێژەی هەیە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http:/
هاوینە هەوار 2

#دوند = نووکی کێو ، قوللە
#درۆزنە = سەرچاوەیەکە کە هاوینان وشک دەبێت
#دەڵاو = زەوی و چەمەنی هەمیشە تەڕ ؛ چۆڕانی جێی تەڕازن
#دۆپ = قوڵایی زەوی ، دۆڵ و دەڕە
#دەوار = پەڵاسێکی پان و درێژی
تختە تەختە کراوی لێک دراوە کە لەمووی بزن چێندراوە کۆچەریەکان هەڵی دەدەن و بە جێی خانوو دەچنە ناوی
#دانەشاخ = بەرد وشاخی دەدانەداری تێژ تیژە
#دێبەر = زەوی خوارەوەی گوند کە تووتن و هاروێ و باینجان و
تەماتە و شتی ئاوای لێ دەکرێ
#دانگە = جێگای خواردنی گەڵ و گیای مەڕو ماڵات لەدەرەوەی ئاغەڵ و لەدەورو بەری گوند بە تایبەت لەبەر دێ
#دارستان = کێوو کەژی پڕ لەدار
، جەنگەڵ
#دەوەناوی = زەویەک کە دەوەنی زۆر بێت ، دەوەن پچکە داری کورتە باڵایە
#دووخڕان = دووخڕو دۆڵ کە لەگەل یەکتر تێکەڵ دەبن
#ڕووبار = چۆم ، چەم
#ڕێژەو = ئاوی دۆڵ و ڕووبار کە لەخوڕ بێتە خوار
#ڕژد = هەورازی سەخت ، فشاری ڕۆیشتنی ئاو
#ڕەقەن = زەوی سەخت و بەرد بەرداوی
#ڕێچکە = ڕێگە باریکەیەک کە مەڕو ماڵات قەتارەیان بەستبێ و بەدوای یەکتر دا بڕۆن
#ڕێگا = شوێنێک و جێگایەک کە گیان لەبەر پێیدا بڕوات
#ڕەوەند = ڕەوەن ، چادر و هۆبە نسین
#زەوی = مەزرا ، زەوی کشت وکاڵ
زەوی وزار = زەوی ژێر کشتو کاڵ
#زنە چەمەنێک کە هەمیشە تەڕازنە
#زەلاو = ئاوێکی ڕاوەستاوی تێکەڵی قوڕ و قاڵ
زۆنگاو = زەویەکی قووڵ کە ئاوی تێدا وێستابێ
#زوورک = تەپکەیەکی چکۆڵەکە لە نێو دەشت بێت
#سەرسوێ = جێگای چاولێ کردن لە بەرزایی ڕا
#سوێ بان = سەرلووتکەی بان
؛ سەرسوانە
#سیاکێو = بەو کێوو کەژو زەویانە دەکوترێ کە دارستان و جەنگەڵی لێ نەبێت و کەژ وکێوی ڕووت وقووت بێ
#سەرەوژێر = تەلان ، لێژ
#شەوێن = جێگای شەو لەوەڕی مەر و ماڵات
#شاخ = کێو ، کێوی بەرداوی
#شەت = چۆمێ زۆر گەورە
#شەتاو = چۆمێک کە لە بەفراوی کوێستانەکان سەرچاوە
دەگرێت
#قەدەغە = بە گیاو گژ یا دارستانێک دەکوترێ کە لە لایەن
خاوەنەکەیەوە ناوی قەدەغە بوونی لێ هاتوەو هیچ کەس بۆی نیە گیای لێ بدروێ یاوەکوو داری لێ ببڕێت
#قانگە = کان ، مەعدەن هی خاک بێت یا کوو سەنگ
#قووچ = کێوێکی بە وێنەی کەللە قەند ( مەخڕووتی) شکڵ
کە زۆر بڵیندبێت
#قووچەک = کێوێکی کەللەقەندی چکۆڵە
#قاقڕ = زەویەک کە هێچ شتێکی لێ نەڕوێت ( لم یزرع )
#قولەتێن = ئاوێکی خاوێن و شەرعی زۆرتر لە مەسیری جۆگەیەک چاڵێک هەڵ دەکەنن بەشێوەیەک ئەگەر پڕ بوو لە لای دیکەی جۆیەکە بڕوات وبە ڕێگای خۆی درێژەدات
#قەبرستان = مەکانێک بۆ ناشتنی خەڵکی مردوو
#قوڵکە = قۆڵ یا چاڵەیەکی چکۆڵە
#قوژبن = قوڕنە و گۆشەی ماڵ یا مڵک
#قەڵات = ماڵ و حاڵی زۆردار و ئەڕبابەکان
#قانگە هەسان = مەعدەنی بەردی هەسان واتە بەردهەسان ، ئەو بەردە کە ئەمرازی وەک داس و تەوەرداس و بیوری پی تێژ دەکەنەوە
#کانی = سەرچاوە ، چەشمە
#کێو = بەندەن ،
#کەپر = بەجێی خانوو هاوینان لەکوێستان بە دار و درەخت چوارچێوەیەک ساز دەکەن و سەری بە گەڵی داران دادەپۆشن کە دایمە فێنکە و تا وەرزی سەرما واڵەکان هەموو بەیەکەوە لەوێ دەمێننوەو مەڕو ماڵاتی خۆیان بەخێو دەکەن وەک دەوار شینان
#کۆنەهەوار = شوێنێک کە ساڵانی ڕابردوو خەڵک چووبێت بۆ یەیلاخ و لەوێ هۆبەو هەواریان لێ هەڵدابێت و ئێستا نەچن
#کونە پێست = داڵانێکی سارد و فێنک لەکێو دا کە ساڵانی ڕابردوو خەڵک پەنێرەکانیان کەلە پێستی خۆش کراوی بزن و مەڕ دەکرد و لەو جێگایەیان دا دەنا تا زستان و یەکێک دەبوو بە ئێشکچی ئەوداڵانە یا کونە پێستە و کرێی چەند مانگانەی خۆی لە اوەن پەنیرەکان وەر دەگرت
#کەوڵە = سەوزەی کەم تەمەنی بەهاری کە وەک ەمەن وایە بەڵام زوو ئیشک دەبێت هۆیەکەشی ئەوەیە ریشەکانی ناسکن و کەم دەچنە دەخاکەوە
#کەند = دەتوانێ بە واتای قوڵکە ، تەپک ، ئاودڕ ، تیژایی کێو و گوندیش بێت
#کەنداو = خەلیج ، ئاودڕ ، کاناڵ
#کانیاو = ئاوی سەرچاوە ، کانی
#کونەبا = داڵان یا ئەشکەوت و کونێک کە بای لێ دێتە دەرێ
#کادێن = شوێنێک بۆ زەخیرە کردنی کا و گزرە
#کۆخ = دیوێکی چکۆڵە کەلە مەزرا و نێو ڕەز و باغ درووست دەکرێ بۆماوەی چەند مانگێک
#کلکە = باریکایی لای خوارەوەی کێو کلکەی کێوی پێ دەڵێن
#کێڵگە = زەوی و مەزرایەک کە بۆ کێڵان ببێت یا کێڵدرابێت
#گەڕەک = لایەک لە ماڵەکانی گوند یاشار
#کوێستان = کەژ و کێوو بەشێک لە کۆسار کە هاوینان فێنکەو زستانان بەفرو بارانێکی زۆری لێ دەباریت
#کۆخە_مێش = دیوێکی چکۆڵەیە کە مێشەوانان مێشە هەنگوینەکانیان لەوێ دا ڕادەگرن و خزمەتیان دەکەن

#قەلەندەر


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2