ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ شەممە
4/گەلاوێژی/2720کوردی
1399/5/4هەتاوی

جوانە گوڵستانی خوداوند ڕەنگ بە ڕەنگ
پێبکەنە ، پێکەنینە دەوای دڵی تەنگ
زمانی کوردی دەوڵەمەندترین زمانە


عربی👈فارسی👈کوردی
فرد👈 فرد 👈تاك
ممنوع 👈ممنوع👈 قه‌ده‌غه‌
بعد👈 بعد 👈دواتر، پاشان
صبح👈 صبح 👈به‌يانى
مهم 👈مهم 👈گرینگ
مرکز 👈مرکز👈ناوەند
دقت👈 دقت 👈سه‌رنج
بُعد👈 بعد👈 ره‌هه‌ند
نوع 👈نوع 👈چه‌شن، جۆر.
اقتصاد👈اقتصاد 👈ئابووری
ریاضی 👈ریاضی 👈بیرکاری
تاریخ 👈تاریخ 👈 مێژوو
اخلاق 👈اخلاق 👈ره‌وشت
درس 👈 درس 👈وانه‌
سیاست 👈 سیاست 👈 رامیاری
هویت👈هویت👈شوناس،پێناس
جامعه‌ 👈جامعه‌ 👈کۆمه‌ڵگا
علم 👈علم 👈زانست
کلمه‌ 👈کلمه‌ 👈 وشه‌
دفاع👈 دفاع👈بەرگری
مقاومت 👈 مقاومت 👈به‌رخۆدان، خۆراگری
اسقلال 👈استقلال 👈سه‌ربه‌خۆیی
اقشار 👈 اقشار 👈توێژ
شمال👈 شمال👈 باکوور
جنوب👈جنوب 👈باشوور
شرق -👈شرق 👈رۆژهه‌ڵات
غرب 👈غرب 👈رۆژئاوا
مصلحت👈مصلحت👈به‌رژه‌وه‌ندی
مدارک👈 مدارک👈به‌ڵگه‌نامه،بەڵگه‌
معیار👈معیار👈 پێوه‌ر
شخص👈 شخص👈تاک
انتقاد 👈 انتقاد-👈ره‌خنه‌
اسم👈اسم👈ناو
ضمیر👈 ضمیر👈راناو
مکان👈 مکان👈شوێن
زمان👈 زمان👈کات
فعل، فاعل، مفعول 👈کار ،بکه‌ر، ته‌واوکه‌ر
مدنی👈 مدنی👈ژیاری
شرح 👈شرح 👈 شی کاری
تفسیر👈تفسیر👈 شرۆڤە،لێکدانەوە
اخبار👈اخبار 👈هەواڵ
ساعت 👈ساعت👈کاتژمێر
احترام 👈 احترام 👈 رێز
صورت👈صورت👈رووخسار، دەموچاوو
جبر 👈جبر 👈ناچار
طول 👈طول 👈مەودا،راستا
مستقیم👈مستقیم👈راستەوخۆ
توضیح 👈توضیح 👈لێکدانەوە
مساحت👈مساحت👈ڕووبەر
ارتفاع 👈ارتفاع 👈بەرزی
عرض👈عرض👈تەسکایی
حقوق👈حقوق👈ماف
انسان👈انسان👈مرۆڤ
مسلط👈مسلط👈زاڵ
اتحاد 👈اتحاد 👈یەکێتی‌
تغیر👈تغیر👈گۆڕان
موثر👈موثر👈کاریگه‌ر
قانون👈قانون👈یاسا،زاگۆن
عدالت👈عدالت👈دادپه‌روه‌ری
قاضی👈 قاضی 👈دادوه‌ر
اطراف👈 اطراف👈ده‌ورووبه‌ر
افتخار👈افتخار👈شانازی
استقبال👈 استقبال👈پێشوازی
تولید👈 تولید 👈وەبە‌رهێنان
واردات 👈واردات👈 هاوردە
صادرات👈 صادرات 👈هنارده
ارسال 👈ارسال 👈هناردن
الان👈 الان 👈ئێستا
پیری

ئاخ لەبەر پیری و زویری زمهەڕە و زستانە چش
بەرزەکی بانانی سەر پێی بەفرەڵۆکەی بانە چش

بڕبڕەی پشتەی دڵم دەپسێت بە لۆی نوشتانەوە
دەستە لەرزۆکەو پەنابردەی قەفی گۆچانە چش

شەرمەزاری لووتی داشۆڕاوی بەر چۆکی گەڕم
پشتەمازەم کووڕی کڕنۆشی دەر و جیرانە چش

بەرقەدی بەدفەڕ بە شلکەی ڕانە ئۆینم پێ دەدا
نێوقەدی‌ماڕز کەلاکی مەرقەدی شەخسانە چش

کۆی سەر و گوێلاکی کەوڵم پاکی گنجڕکونجڕە
گنج و فنجی نێوتەوێڵم دەردی بێدەرمانە چش

گەبرەگەی ورگم بەگەپجاڕی بەلەک داغەی دەکا
گەی‌قولاپی جمگەڕانم شەقشەقەی دیلانە چش

عەتری بێ ڕەنگی بەرەی ترپۆکە، دفنم قڕ دەکا
دەنگی باهۆزی بەپای شڕیان و بەر جڕیانە چش

بووک و پیرێژن لەلای پێخەو لەمن تێکەڵ دەبن
لاپلای لاکەی سەرم ئاڵزایمێرە و چوخسانە چش

چاوە لێڵە و شۆقی بڕ ناکا بە مۆڕە و خێسەکان
گوێ گرانی ڕەق‌نەبیسی پێوەیە و نەرمانە چش

گۆشەگیری و دڵ‌خەمۆکی، نێوکی پیری دادەخا
ئاخ لەبەر پیری و فەقیری، ژانە ژینی مانە چش

سەلاح کوردی

ـــــــــــــــــــــــــــــــ فەرهەنگۆک
زمهەڕ: ئاردی پاشەکەوتی زستان.
بەرزەکی بانان: لێوارەی گوێسوانی سەربان.
بەفرەڵۆکە: بەفری دەنک ورد.
بڕبڕە: لێرەدا موورەی پشت.
داشۆڕان: هەڵواسرانی سەربەرەژێر.
گەڕ: لێرەدا گەڕان و خولان.
ئۆین: مەکر و ئەدا.
کەلاک: جەستەی بێ ڕۆح. لاکی مردار بوو.
شەخسان: ڕەنگ زەردهەڵگەڕاو، کنایە شەخسی زیارەت.
گوێلاک: بیچم و هەیئەت. زیاتر لەگەڵ سەر دێت.
کەوڵ: پێستی ماڵات، سفرە.
گنجڕ: لەتلەتی پینووکراو.
کونجڕ: زوور، زبر.
گنج و فنج: گنج و لۆچ.
گەبرەگە: گەبرگە، قوڵەی ورگ زەلام.
گە: جومگەی لەش.
قولاپە: کەشکەی لاق، مووچەی قاچ، دەوری گوێزینگ.
جمگ: جمگەی دەست، کەشکەی دەست.
شەقشەقە: ئامێری کایەی منداڵان خللەخلی لێ دێت.
ترپۆکە: شەلەم، شەڵغەم.
دفن: لووت، کەپۆ، دم.
لاپلا: ڕێگای پڕ قەمچ و پێچ.
ئاڵزایمێر: نەخۆشی لەبیرکردنەوەی پیران.
چوخسان: دۆڕاندن، دانان، زەرەر کردن.
مۆڕە: ڕوانینی بە غەزەب و تووڕەیی.
خێسە: مۆڕ بوونەوە، سەر هەڵگەڕاندنەوە.


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لە هەموو شتێک جگە ئەوینی تۆ
دەبوورم
لە دەنگی هاشە هاشی با
بگرە
تا بارینی جوانی باران،
لە شەپۆلی زەریایی تۆفانی
تا هەتاوی گەرم و سۆزان
بۆئەوەی تەنیا
بە سێبەری ڕووناکی
چاوانت بگەم


#مریم_گمار

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کە چاو هەڵدێنی
ئایەکانی ئەوین
یەک به یەک
بۆ دڵی چاوم دێنە خۆارێ
وە من پێغەمبەری ئەویندار؛
بە ڕژانی فرمێسک
بیر لە وەڵام دەکەمەوە....

کاتێ بە هیچ دینێ
جگە چاوی تۆ ئیمان ناهێنم!


#ماریا_کریمیان


وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
وانەی ئینشا.pdf
185.4 KB
وانەی ئینشا لە دو بەشدا
نوسراوی نادر مستەفازادە
ڕەحیم خان
ـــــــــــ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
من تەواوی شەو
گریانی ژنێ دەبیستم
کە لە بەر دەرگای شاری بەلەخ
ڕووناکی مانگ
وەکو لەتە نانێ دەبینێ
کە بە دەرگای خوداوە
هەڵواسراوە

حەز دەکا
شەو درەنگتر تەواو بێ
تا بەرەبەیانی
گریانی منداڵا برسی
هێمنی فریشتەکانی بۆ نوێژ
ڕاوەستاو نەشێوێنن

من تەواوی شەو
لە تەنیشت جێگەو بانی
کیژێ فرمێسک دەڕێژم
کە تفەنگ بە دەستان
تەنانەت لە مردنیشی خۆدەبوێرن

بەڵێ من تەواوی شەو
لە سەر سەرینی
ژنێکی مەمک بڕاو دادەنیشم
کە هەناسەکانی حەپس دەکا
تا کۆرپە شیرخۆرەکەی
لە خەو هەڵنەستێ.

من تەواوی شەو
چاو لە کچێکی نیگار کێش دەکەم
کە ئەستێرەکان
لە تەنیشت یەک دەچنێ
تا نیشتمانێک بۆ خۆی سازکا
لە ناکاو
کازێوەی بەیان
دەگاتێ
ئەستێرەکان
یەک بە یەک
دەست دەکەن
بە بارلێنان
نیشتمانی لێ
تێک دەچێ

ئەرێ
من تەواوی شەو دەنگ و ناڵەی ژنانی نیشتمانم دەبیستم...


«قنبرعلی تابش»
شاعر افغانستان


وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆ یەکشەممە
5/گەلاوێژی/2720کوردی
1399/5/5هەتاوی
بەنرخترین خۆڕایی دنیا کاتە
کات زێڕ نییە، بەڵکو ژیانە
وە هیچ شتێک بەنرختر لە ژیان نیە
ڕێزی ساتەکانی بگرین، تەمەن و ژیان
هیچکات دووپاتەیان نییە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
💎ئەوین و دڵداری کاتێ بە باشی ئاسەڵا دەبێ کە دوو کەس یەکتریان خۆش بوێ.
جگەلەوە پرسیار و وەڵامێکە کە ئاکامەکەی دەتوانێ تەنیا مناڵ خستنەوە بێ، بێ ئەوەیکە بیرەوەرێکی جوان لەخۆی جێ بێڵێ.

📕یادداشتەکانی پێنج ساڵە
#گابریل_گارسیا_مارکز
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
Forwarded from Deleted Account
موعتاد و بەهەشت

موعتادێک دەمرێ و دوو فریشتە دەچنە سەری پاش پرسیار لێ کردن دەڵێن دەتبەینە بەهەشت هەڵی دەگرن و دەگەڵ خۆیان دەیبەن تەماشا دەکا لە نیوەی ڕێ دەستەیەک خەریکی تریاک کێشانن دەڵێ لێرە دامنێن !!
دەڵێن : ماوتە دەڕۆن دەگەنە دەستەیەکی تر خەریکی دەرزی لێدان دەبن دەڵێ : لێرە دەبێ دامنێن لەوە زیاتر و دەگەڵ نایەم !!
دەڵێن : ئێستا ماوتە بگەینێ
دەڵێ : لە خۆڕا بۆ دەمسوڕێنن هەر یەکجار بڵێن دەتبەینە کەمپی تەرکی ئیعتیاد ئیتر ئەو بەهەشت بەهەشتەتان لە چێ !!!!

نادر مستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە 👇👇👇
https://telegram.me/Mostafazadeh2
🌾 وەرگێڕاوی نەی نامەی مەولانا 🌾

گوێ لەنەی بگرەو بەسەرهاتی خەمــی
چۆن دەناڵێنێ لە دووری هاودمـــــــــی

لەودەمەی دوورم لەقامیشڵانی خــــۆم
پیاو و ژن وێکڕا هەمووی غەمبارە بۆم

بۆ کەسێکی تاسەبار دەیڵێم ئـــــــەمن
دەردی دووریی کردبێتی سینگی کون

لەم هەواو خاکە ئەوەی دووربێتــەوە
چاوەڕێیەخوایە کەنگێ دێــــــــتەوە؟

من لەهەر کۆڕ وبەرافی کەوتمـــــــــــەگڕ
بوومە هاوڕێی گەرمەهەست وساردوسڕ

هەر کەسێ بۆچوونی خۆی بۆ خستمەکار
ڕازی دڵمی هەڵنەدا، یەک تاقــــــــــــــەجار

هەروەکوو لەش قەت لەڕۆحی جیا نــیه
لەش له بەر چاوانە ڕۆح پەیدا نیــــــــیە

ڕازی ئەمنیش تێکەڵاوی ناڵەمــــــــــــــــە
چاو وگوێ بۆ دیــــــــــتنی ئیزنی کەمــە

ئاگرە ئەم ناڵەیەی نەی ـــ باـــ نیــــــــــــە
ڕەببی بمرێ ئەو کەسەی تێیدانیــــــــــــە

ئاگری عیشقە وەنێو نەی کەوتــــــــو وە
ئەوکوڵ وجۆشەش وەنێومەی کەوتووە

نەی ڕەفیقی ئەو کەسەن دوور بێ لەیار
پەردەکانی ڕازی کردیـــــــــــــــن ئاشکار

کێ وەکوو نەی زەهر وشیرە پێــــــــکەوە؟
ئەوشتەی هاولێو و هاو دەم بێ ئـــــــــەوە

نەی قسەی خوێن وڕچەی تیــاچوون دەکا
باسی ئیشق ودەردەکەی مەجنـــوون دەکا

مەحڕەمی ئەم هۆشە هەر بێـــــــهوشیە
هەر وەکوو گوێ مشتەری زار خۆشییــە

لەو غەمەیدا عومرەکەن زۆر تــــــــێپەڕی
زۆربەغەم بوو عومرەکەش دەور وگــەڕی

عومرەگەر ڕویی، دەبا بڕوا بە تـــــــــوون
تۆبمێنی باشە ئەی مایەی هەبــــــــــــوون

غەیری ماسی ئاو هەموو کەس تێرە لێــی
ئەوکەسەی بێ ڕۆزییە،ژێر خاکە جێــــــی

جا کەسێ نەکوڵا بێ کوا حاڵی لـــــەوە؟
چاکە بێدەنگ بی ئەدی کورتی کـــــــەوە


#ئاسۆ ١٣٧٥



کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چاوەڕێتم

بەڵام هەرگێز مەگەڕێوە

کوردستان شاعێری دەوێ...!

#میلاد_کیانپوور
هەتاو
جارێکی تر
لە قەراغەوە
هێدی ، هێدی
خۆی پێشان دا
ئاسمانی وڵات
ئەمڕۆ جوانتر و
شینتر لە هەموو کاتێ
ئومێد لە ڕوانینم‌دا دەچێنێ
بەس وەرە
من، تۆ، ئەو ، ئێمە
هاودڵ‌تەنگیمان
لە خۆ دوور کەینەوە
ڕۆانینمان بە ئومێد
بڕازێنینەوە
وەرە
ئەمڕۆ جوانتر کەین
بە خۆشەویستی
دڵی لێو ڕێژی ئەوین...

#پروانه_رنجبریان

وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شەوانە شێعرەکانم،
خەیاڵی جوانی ڕۆژانەم وە
ئۆقرە نەگرتوو و قەرزداری
ڕوانینی تۆن

ئەوکاتەی کە تیشکی
مانگی چاوت
دێتە خوارێ
لە کانیاوی هەستم
وشە بە وشە پڕ دەبم
لە گۆڕەپانی خۆشبەختی ژین
مێژوی ژیانم
کورت بۆتەوە
لە چاوەکانت‌دا

#مریم_گمار

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانتان لێوڕێژی ئەوین و جوانی بێ
ئەمڕۆ دووشەممە
6/گەلاوێژی/2720کوردی
1399/5/6هەتاوی

نەژین ئەوەندە شیرینە، نەمردنیش ئەوەندە تاڵ کە شەڕافەت و ویژدانی لە پێناو دابنێی.
کالین ویلسۆن کە ئەمڕۆ نووسەرێکی بە ناوبانگە، وەسوەسەی خۆکوژی خۆی کە کاتێ تەمەنی شازدە ساڵان دەبێ ئاوا باس دەکا:
چوومە تاقیگەی کیمیایی قوتابخانە و شووشەیەکی ژەهرم دەسدایە و کردمە ناو پەرداخێ کە لە بەر دەمما بوو.
نوقمی تێڕامان و تەماشای بووم. ڕەنگەکەیم چاو لێکرد و لە مێشکی خۆما هەستم بە تامەکەی دەکرد. کەوابوو تا ڕادەیەک لە خۆم نزیک کردەوە بە چەشنێک کە بۆنەکەی هات بە لووتما، لەو چرکەیەدا، کتوپڕ پرێسکێک لە داهاتوو لە مێشکمدا بروسکایەوە و توانیم هەست بە کزانەوەی قوڕگم بکەم و کون کردنی مەدە و گەدەم ببینم. هەستی زیانی ئەو ژەهرەم وەها ڕاستەقینە بوو کە گۆیا بە ڕاستی ئەوم نۆشیبوو. پاشان دڵنیا بووم کە هێشتا ئەو ئیشەم نەکردۆ.
لە ماوەی ئەو چەند چرکەیەدا کە ئەم پەرداخەم بە دەستەوە بوو لوانی مەرگم دەچێژت، لەتەک خۆمدا بیرمکردەوە: ئەگەر زاتی خۆ کوشتنم بێ، کەوایە زاتی درێژەدانی ژیانیشم هەیە.
وەرگێڕان:
کامیل ئاغابەیگ پوور
بەرگرد

ئەو دڵەی بردت شکاوەی ماوە نەت‌ هاوردەوە
وردەشیشەی تاسەکانم لەت‌بەلەت کۆ کردەوە

شانی ژینم نایەبەر شانی سەبووری گەوکەری
شوێنی پاکانت لەبانی بوو زەمەن نەیشردەوە

خەونەکانی دڵڕەوێنی بێوەفاشت، چوو لەلام
حەسڕەتی یادت بە جێ ما، وادەکانت بردەوە

عومرێ ڕابووری بەترپەی ئەو دڵەی دێوانەمە
شێتە شۆن‌ پاتی لە ڕابردەی حەزت ڕا بردەوە

چفتەڕێزی سەردەرانەی قاپی ئەشقی گاڵە دا
قەد لە یادی ناچێ تۆ دەرگای دڵت بۆ کردەوە

لاپلاری شەوگەڕی شەوگاری بێ ئەستێرە بوو
یەک ترووسکەی ڕۆشنایی لاپەڕت نەیکردەوە

عەینی چاوانت کە حوسنی ڕۆشنی و تاریکیە
هەر بەیانی هاتە پای ژین وێرەگا بۆی مردەوە

قەت سکاڵا لای خوداکەی ئاشقان نابەم، گوڵم
دادەنیشم هەر بە بۆنەی ئەم دڵەی بەرگردەوە

سەلاح کوردی

ــــــــــــــــــــ فەرهەنگۆک.
وێرەگا: ئێوارە، رۆژاوا.
گەوکەر: چینی بەندژەن.
چفتەڕێز: ئاغزوونەی پشت درگا.
لاپەڕ: دوورەدەست، گۆشەگیری تەنیا.
لاپلار: مێوانی بانگهێشت نەکراوەی زێدە.
بەرگرد: فیدا کردنی شتێ کەم نرخ بۆ شتێ بەنرخ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەحەر زیبایی له فستیوالی برلین دا


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بۆنی درۆ نادا دەمم

سیگارم بۆیە خۆش ئەوێ

#میلاد_کیانپوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥 #ببینید
🔻اعتیاد و سرنوشت تلخ یک جوان در بوکان

▫️ویدیو بالا بخشی از سرنوشت تلخ یک جوان آلوده به مواد مخدر در بوکان را به تصویر کشیده است.

▫️قصه اعتیاد سرانجام این جوان را به تباهی کشاند؛ به قول شاعر:
"افسوس که نامه جوانی طی شد
و آن تازه بهار زندگانی دی شد"

⚠️از مسئولان و نهادهای متولی انتظار می رود با شناسایی ، ساماندهی و انتقال این بیماران، از ایجاد چنین صحنه های دردناک و تلخ در اماکن عمومی سطح شهر بوکان جلوگیری کنند.