ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
بۆن،بە دەمتەوە دەکەن
نازەنین
نەکا ڕۆژێ،
کوتبێتت،
خۆشم دەوێی!
تەنانەتی
بۆن بەدڵیشتەوە دەکەن,
نەک بۆنی،
خۆشەویستی لێ بێ،
ڕۆژگاریەکی زۆر غەریبە
نازەنین


ئەوینیان گرت
لە کەنار کۆڵەکەی شەقام
چوار پەلیان بەست،
دایانە بەر شەق و شەڵاق
دەبێ ئەوین بشارێوە
لە ناو پێشخانەی ماڵێکی تێک تەپاو

لە سەرمای سەختی زستان
لە شەختە و ڕێبەندان
بۆسووتەمەنی
شێعر و گۆرانی،
دەکەنە، دستە چیلەی ئاگر
دەیبەن سووتان،
ڕۆژگاریەکی چەند غەریبە
ئەی نازەنین

ئەوەی تاریکە شەو
دەدا لە دەرگات
هاتووە
بۆ کوشتن، کوژانەوەی چرات،
ڕۆژگارێکی غەریبە نازەنین
ڕووناکی
دەبێ لە ناو پێشخانەی ژوورێ
بشارێوە،

ئەوانە گشت
قەسابن، قەساب لەسەر ڕێ
بە تەور و داسی خوێناوی،
ڕاوەستاون،
دوژمنی، خۆشەویستین
جوانی، و ئەوین سەر دەبڕن
ڕۆژگاریەکی زۆرغەریبە،
ئەی نازەنین!


بزە لە سەر لێوان
گۆرانی لە سەر زار
نەشتەرگەری،
دەکرێن
شەوق و جوانی
دەبێ بشارنەوە،
لەقوژبنێ بخرێن،
بولبول و قومری
لەسەر ئاوری،
گوڵی سوێسنە و یاس
لە سیخ دەدرێن
دەبنە کەباب
ڕۆژگاریەکی چەند غەریبە
ئەی نازەنین
لە ناو گوڵانیش دا
نابێ بمێنێ
قاقا و پێکەنین

شەیتان سەر کەوتو، و مەست
لە سەر سفرەی پرسەی ئێمە
بە شادی دانیشتووە
پیاڵە بە دەست
خودا دەبێ،
لەهەرزاڵی،
ماڵێ دا،بشارێوە،
ئەرێ ئەی نازەنینەکەم،
ڕۆژگاریەکی غەریبە،غەریب


شاعیر ـ ئەحمەد شاملوو

وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Forwarded from پویش تفکر مستقل (اشکبوس کهنه سوار)
۵۰۰۰۰ امضا برای دفاع از حق داشتن سرپناه

دوستان عزیزم یک بار برای همیشه باید کاری کنیم کارستان

به کمپین مبارزه با احتکار مسکن و زمین با اخذ مالیات سنگین می پیوندیم و امضاشو به بیش از ۵۰۰۰۰ می رسونیم.

قرار نیست چون معدود مسئولینی، منافعشون توی گرانی مسکنه، مردم محروم مجبور بشن به حاشیه شهر رونده بشن.

https://www.farsnews.ir/my/c/28952
ژیان جوانه pinned « ۵۰۰۰۰ امضا برای دفاع از حق داشتن سرپناه دوستان عزیزم یک بار برای همیشه باید کاری کنیم کارستان به کمپین مبارزه با احتکار مسکن و زمین با اخذ مالیات سنگین می پیوندیم و امضاشو به بیش از ۵۰۰۰۰ می رسونیم. قرار نیست چون معدود مسئولینی، منافعشون توی گرانی مسکنه،…»
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانتان تەژی لە خۆشی و شادی بێ
ئەمڕۆ یەکشەممە
1/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/1هەتاوی
چیرۆکێ لە#حەزرەتی مەولانا

#مەسنەوی مەعنەوی
وەرگێڕدراو بە پەخشان
نەدارێکی زۆرخۆریان بە تاوانێک خستە زیندانەوە.
لە زیندانیش نەسرەوت و تەمێ نەبوو،بەزۆر خواردنی بەندێکانی دەستاند و دەیخوارد و ئەوەندەی ئازار دان تا سەرەنجام بەندێکان سکاڵایان بردە لای دادوەر کە "ڕزگارمان کە!ئەم زۆرخۆرە،وەڕەزی کردوین و ناهێڵێ بەئاسوودەی ژەمەخواردنێ لە قوڕگمان بچێتە خوار."
دادوەر لە بابەتەکەی کۆڵێوە و تێگەیشت کابرای نەدار ناچێتە ژێر باری ئیش کردن و گرتووخانە لەبۆی وەک بەهەشتێکی چکۆلەیە کە هەم خواردنی زۆرە هەم پێویستی بە کار کردن نابێ.کەوابوو لە گرتووخانە دەریانکرد و هەر چەندی پێداگری کرد لەوێ بمێنێتەوە،دادوەر ڕازی نەبوو،هەروەها بۆ ئەوەیکە خەڵکیش باجی نەدەنێ و مفتەخۆر ناچار بە ئیشکردن بێ،ئەمری کرد نەداری مفتەخۆر بە شار دا بگێڕن و بانگەوازی بۆ بکەن کە ئەو نەدارە، بەڵام کەس شتی نەداتێ،قەرزی نەداتێ،ئەمانەتی نەداتێ و بەکورتی هیچ یارمەتێکی پێ نەکا.
بەم شێوەیە،پیاوانی دادوەر،نەدارەیان لەبان وشتری پیاوێکی داربڕ دانیشاند و بە ئەنجێنەفرۆشیان گوت بە کووچە و کۆڵانی شار دا بیگێڕە و هەرا بکە"ئەی خەڵکینە!ئەو پیاوە بناسن،نەدارە.قەرزی مەدەنێ.بەقەرز شتی مەدەنێ.ئاڵووێر مەکەن لەتەکیا.ئەو دزە.زۆرخۆرە و بێ ئیش و کارە.جوان لێی بڕوانن."
ئەنجێنەفرۆشیش کەوتە ڕێ و هەرلە بەیانێوە تا نیوەشەو،هاواری کرد و سەبارەت بە مەترسی ئەو مفتەخۆرە بێ ئابڕوویە هۆشیاری دەدایە خەڵک.
بەهاتنی شەو ئەنجێنەفرۆش بە نەدارەی گوت"ئەمڕۆم تەواو بۆ تۆ تەرخان کرد.مزەی من و کڕێی وشترەکەم بدەیە با بڕۆم!"نەداری مفتەخۆر بەپێکەنینەوە گوتی"تۆ نەتزانی لە بەیانێوە تا ئێستا هاواری چیت دەکرد؟هەنووکە تەواوی شار دەزانێ من پووڵ بە کەس نادەم و تۆش کە لە بەیانێوە هەرات دەکرد و هەمووانت ئاگادار کرد بیرت لەوە نەدەکردەوە چت دەگوت؟!"
مەولانا لەم چیرۆکە دا وەبیر گوێگرانی دەخاتەوە کە چەند زۆرن ئەو زانایانەی کە ئامۆژگاری دەکەن بەڵام خۆیان هەر وەکوو ئەنجێنەفرۆش،ڕانامێنن لەوەیکە گوتویانە و هەڵسووکەوتی پێ ناکەن.
فەرهەنگۆک:
ئەنجێنەفرۆش:هیزم فروش
داربڕ:هیزم شکن
ئاڵووێر:دادوستد،دان و ستان
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چیرۆکی پیاوی گڵخۆر و عەتتار

💎کەسێک خووی بەگڵ خواردن گرتبوو.کاتێ چاوی بە گڵ دەکەوت،
ئیرادەی لەدەست دەدا و دەستی بە خواردنی دەکرد. ڕۆژێک ئەو پیاوە بۆ کڕینی قەند ڕۆیشتە دووکانی عەتتارێک.
عەتتار لە دووکانەکەی کێشی تەرازوو واتا بەردە قەپانی نەبوو بۆ کێش کردن لە گڵەسەر کەڵکی وەردەگرت.
عەتتار بە پیاوەی گوت: من لەجیاتی کێشی تەرازوو لەگڵ کەڵک وەردەگرم. خۆ کێشەیەکی بۆتۆ نێ؟

پیاوە گوتی: "من قەندم دەوێ و جیاوازی بۆ من نێ بۆ کێشکردنی لە چ شتێک کەڵک وەردەگری ." هەرلەو کاتەدا پیاوە لە دڵی خۆیدا گوتی: "چ لەوە باشتر! بەرد بەکاری چی دێ گڵ بۆمن لە زێڕیش بەنرخترە. ئەگەر بەردت نێ و لەباتی ئەو گڵ دادەنێی دەبێتە هۆی خۆشحاڵی من."
عەتتار لەجێی بەرد لە تایەکی تەرازۆکە، گڵی دانا و بۆ شکانی قەند چۆ سەرووی دووکان. هەرلەو بەینەدا، پیاوە گڵخۆرەکە بەدزێوە دەستی کرد بە خواردنی گڵی تای تەرازۆکە. ئەو خۆش خۆش دەیخوارد و دەترسا،کە نەبادا عەتتار لە ڕووداوەکە بگات.

عەتتار لە ژێر چاوەوە ئاگای لە گڵ خواردنی کڕیارەکە بوو بەڵام وەسەر خۆی نەهێنا.
بەڵکوو بە بیانووی دۆزینەوەی قەندشکێن، خۆی مەحتەل دەکرد.لەو کاتەدا عەتتاریش لەدڵی خۆیدا دەیگوت: "هەی داماو! هەتا دەتوانی لەو گڵە بخۆ چونکە هەرچەندی لەو دەدزی لەڕاستیدا لەخۆتی دەدزی! تۆ بەهۆی گەمژەبوونت دەترسی من ئاگاداری دزێکەت بم. لەحاڵێکدا من لەوە دەترسێم کە تۆ کەمتر گڵ بخۆی! تا دەتوانی گڵ بخۆ. تۆ وادەزانی من نەزان و گەلحۆم؟
نا! ئاوا نێ. بەڵکوو کاتێ لە کۆتایی ئێشەکەدا، بڕە قەندەکەت بینی، تێدەگەی کێ گەمژەو نەفامە و کێ ئاقڵ و ژیرە!"

📚وەرگیراو لە
#مەسنەوی ــ مەعنەوی (دەفتەری چوارەم)
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

ژێرنووس: لەو چیرۆکەدا مەبەست لە گڵ، ماڵی دنیایە و قەند نرخی ڕاستی ژیانی مرۆڤە. واتا مرۆڤ بێ ئەوەیکە پێبزانێ لەبۆ وەدەست هێنانی ماڵی دنیا، شتگەلی بایەخداری ژیانی خۆی بەسانایی لەکیس دەدات.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
( باخەوان )


ڕاستە شاعیرم، باخـــــــــەوانیشم
تەنها بۆ پشوو، ئەگـــــــەر دانیشم

ڕۆژێک دەدێرم، ڕۆژێک دەکێڵـــــم
ئەوەندە ماندووم، وەختە ڕانیشم

بەری دەستانم، دێراوی قـــــــووڵن
تەشەر لە کــۆڵمە و، بەندی تانیشم

شەقم لە هەرچی خۆشیە هەڵداوە
بێ منەتی سواڵ و چەورە نانیشم

ڕەنگە ناخی من حەشارگەی ژان بێ
ترۆپکـــــی شانازیم مایەی مانیشم

ئەوەندە تیژم قـــــــــەیرانان دەبڕم
بڕمەندی خـــــۆمم، چەورەسانیشم

ئازای ئەنـــــــدامم نیشانەی دەردن
گـــــومان و نەبــێ، ناو ئێسقانیشم

بە زمانــی قەل و گورگیش دەزانم
بۆ ئاوەدانــــــــی دۆستــی کانیشم

لەگـــــــــەڵ ئاژەڵ و باڵندە دەژیـم
پاسەوانێکــی کاتــــــــــــی لانیشم

ڕاستە ئەو کـارە مــــــــایەی ژیانە
بەڵام بۆ خــــەڵکە سفرەی پانیشم

گوڕەی هـاواری هــەموو سروشتم
کەچـــی بێ لوتفە بەگ و خانیشم

بەفیڕۆ نادەم کاتـــــــــــم بۆ گــەلە
گەرچی پڕ کێشە و، بـێ وچانیشم

بەڵـــێ بە نازناو، من ( پارێزەر ) م
بەڵام بەو کارە، بــــــەرزە شانیشم

حەسەن ڕەوش ( پارێزەر )


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Audio
دەنگی کاک خالید خەیاتی
کە دەنگخۆشی وەک میرات لە بنەماڵەیان دایە
هیوای تەمەن درێژی و ساغ و سڵامەتی بۆ دەکەین


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
////قەلەڕەشە وڕێوی////

قەلە ڕەشەیەک لەسەر دارێکی گەورە هێلانە ساز دەکا و جوچک هەڵدێنێ و بە هەزار چەرمەسەری گەورەیان دەکا و نزیک هەڵفڕین دەبن ڕۆژێک رێوی لەتەبەردێک بە دمەوە دەگرێ ودێ ـ تەقە تەق ساز دەکا و قەلە ڕەشە بە ترسەوە دەڵێ ئەوە خەریکی چی ؟ ڕێوی دەڵێ ئەو دارەم کڕیوە و دەیبڕمەوە ئەویش لە بەری دەپاڕێتەوە و کەتازە لێی گەڕێ تا جوچکەکانی هەڵدەفڕن ــ
ڕێوی دەڵێ : باشە جوچکەیەکم بۆ بخە خۆار ێ نایبڕم هەرچی دەپاڕێتەوە نایسەلمێنێ
ناچار جوچک یەکی بۆ بەر دەداتەوە دوای چەند ڕۆژی تر ڕێوی دیسان دێ ودەڵێ : بەخۆم نیە خانووبەرەکەم بێ دارما وە مەجبورم بیبڕم و ئەوجاریش جوچکەیەکی تر دەستێنێ ـ وای لێ دێ یەک جوچکی دەمێنێ بایەقوش دێ ودەبینێ قەلەەشە زۆر پەرۆشە لێی دەپرسێ : ڕووداوەکەی بۆ دەگێڕێتەوە
ودەڵێ ئەو جوچکەم ماوە ئێستێ جەنگەی ئەوەیە ڕێوی پەیدابێ
بایەقوش دەڵێ : جاتۆ بۆ ئەوەندە نەزانی رێوی بەبەرد چۆنی دار پێ دەبڕدرێ ؟
ئەگەر هات مەترسە بڵێ هەر چی دیکەی بیکە ـ
ڕێوی پەیدا دەبێ و دەست بە تەق وکوت دەکا
قەلە ڕەشە بە توندی دەڵێ چی پێت دەکرێ بیکە تائێستێ بێ ئەقڵ بووم و جوچکەکانیشم کردە قوربانی نەزانی و تێ نەگەیشتنی خۆم!!!!
ڕێوی دەڵێ بزانە چۆنی دەبڕم هێندێک خشە خش دەکا و دڵنیا دەبێ کە پیلانی کار ناکا بە توڕەیی دەڵێ ڕاوەستە بزانە چت لێ دەکەم ؟
قەلە ڕەشە کوتی بڕۆ چاوت دەرپەڕێ چی پێت دەکرێ بیکە وبزانە زۆربەی زاڵمەکان هەر لە نەزانینی مەزلومەکانەوە کەڵکیان وەرگرتۆ و بەسەریان دا زاڵ بوون و خۆیان بەسەر داسە پاندون و ئێمەی مەزلوم لە کا کێومان ساز کردۆ و گەورەمان کردوون وئەگەر نا ئەوانیش هەر پوشێکی بەر دەمی بان و لە هیچ کوێ خۆ ناگرن بگرە زۆریش ترسەنۆکن ـــــــــــ

نوسراوی
نادرمستەفازادە ــــــ رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لە گۆشەی بەندیخانەدا
تەنیا بیر لە تۆ دەکەمەوە
دەزانی ؟
دەتۆانی لەوە تێ بگەی ...؟
باوەڕم پێ دەکەی،
چەندەم خۆش دەوێی ؟
دەتوانم بڵێم
بەڕادەی تەواوی ژینی خۆم
لێرە پتر لە هەموو کاتێ
تامەزرۆی تۆم
ئایا بیرت
لەوە کردۆتەوە
کەس ناتوانێ
لە پشت نەردەکانی بەندیخانەوە
هیچ کەسی تری خۆش بوێ
جگە لە تۆ ئەی ئازادی


👤 رستم بهرودی
[ شاعر جمهوری آذربایجان ]
✍🏼 ترجمه : رسول یونان

کوردی نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان بە جوانی سروشتی کوردستان
بارودۆخی چاکی خۆتان بە هیچ ڕووداو و کارەساتێکەوە پێوەندی مەدەن، بێ‌چاوەڕوانی باش بن، شادی بکەن و پێ‌بکەنن، بۆخۆمان باش بین هەموو شت باش دەبێ...
ئەمڕۆدووشەممە
2/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/2هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کە ئەدرۆشێ کەمان ئەبرۆت
لە سەر چاوت وەکوو بزوێن

هەزاران شێعری پڕمانا
له قووڵایی دڵم دەردێن

هەتا هەست و من و پێنووس
ئەنووسین چوارینەی چاوت

قەسیدەی لێوەکەت دەتکێ و
پەڕەی شێعرم دەکا پڕ خوێن

#میلاد_کیانپوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بۆ کاری سهام عدالت لەگەڵ دایکم چووم بۆ پۆستبانک زۆر قەرەباڵخ بوو، نزیکەی ۳۰ کەس لە پێشمانەوە بوون و دایکیشم زۆر بێ تاقەت بوو کە زوو نۆرەی بگات و کارەکەمان ڕێ بکەوێ.
هەرچی هەوڵمان دا و لە خەڵک داوامان کرد نۆرەکەی خۆیان بدەن پێمان کەس ڕازی نەبوو. فێڵێک بە بیرمدا هات وتم دایەگیان بڵێ ئەو کوڕمە کرۆنایەتی پیاوەتی بکەن با ئێمە زوو بڕۆین خەتەرە.
کەچی دایکم دڕنی بە خەڵکەکەدا و ڕوو لە ئاسمان ڕوانی و هاواری کرد:
یا حەزرەتی غەوس ئەم کرۆنایەم لە کۆڵ بێتەوە.
وەڵا خەڵکەکە هەر یەکی بە لایەکا پەرتەوازە بوون و خێرا چووینە پێشەوە کارمەندەکان بە ترس و لەرزەوە بە هەزار مکافات ڕێیان خستین. کاتێک هاتینە دەرەوە سەیر ئەکەم گەمارۆ دراوین و وەکوو خولەپیزەیان وەگیر کەوتبێ تا بڵێی سێ و دوو حەواڵەی بیمارستان کراین و خستینیانە پاڵ چەن کەسی تر کە گومانی کرۆنایان لێ ئەکرا.
خۆلاسە ئەوە حاڵ نەبوو تا نەجاتمان بوو.

#ڕەزا

قسە و بەسەرهاتی خۆشی مەریوان و هەورامان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹خـوالێخۆشبوو ســــەلاح داوود

🔸هاتەوە خانزادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دەبێ کاری درووست بەهۆی درووست بوونی بیکەی
نەک ئەوەیکە ڕێگەیەکە لەبۆ بەهەشت...!

👤بێرتێراند راسل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
بـە بینینی ئامێرێ کە دوژمنەکەت
لەبۆ تۆقاندنی تۆ بەکاری دێنێ دەتوانی تێبگەی لە چ شتێک زیاتر دەترسێ....

👤اریک هوفر
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
تۆ بتهەوێ
تا شەپۆلی دەریا
بگرمە باوەش
بەسەر هەوردا بڕۆم
ببمە هاودەنگی ماسییەکان
تا بگەڕێمەوە دواوە
و دەوری مێژوو لێ دەم
سێ‌سەد ساڵ
لە گەڵ ئەسحابی کەهف بنووم
دەتوانم
هاودەنگی چۆلەکەکان
بجریوێنم
ئەوین بە ئاسمان بدەم
وە بە جێی قەناری ناو قەفەس
ساڵانێک بەندی دەستەکانت بم
بە جێی ئازادی
بە تەنیایی خو بگرم
تۆ بتەوێ
چەشنێ
لە دەروون خۆم‌دا دەتوێمەوە
کە تەنیا
شێعرەکانم بمێننەوە

ـ❤️🌷❤️🌷❤️🌷❤️🌷

به قلم : #مریم_گمار
گوینده : #افسون_غفائی
تنظیم و میکس #مصطفی_نثاری
میکسو تصویر #اکبر_ترکان

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


.کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
کاتێ بە محەبەت و مێهرەبان بی
هەتاو لە لای دڵی تۆوە دێتە دەر
بەیانی مەگەرچیە؟
جگە بزەی گەرم و پێکەنینی خۆشەویستی؟؟!!
ئەمڕۆسێ‌شەممە
3/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/3هەتاوی
بەپەلە دێت و دەفەرمێ دە وەرە، دەی زووکە
شەوی ئەمشەو وەک هەموو شەو،شێعری تازەت ڕووکە

خەبەری زوڵفی تۆ ڕەنگە شنەبا بیهێنێ
گلەیی پەنجەرە ناکەم، خەوی دایکم سووکە

#میلاد_کیانپوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
هێندێ لە مرۆڤەکان چەشنی گوڵێکی بێ هاوتان،
دیتران ئێرەیی دەبن بەجوانی و دیمەنەکەیان.
وادەزانن ئەم گوڵە بێ هاوتایە تەواوی وزەی زەویی وەردەگرێ.تەواوی پڕشنگی هەتاو و فێنکی هەوا قووت دەدات و جێ لەوان بەرتەسک دەکات،
خۆر و ئۆکسیژن وەبەر ئەوان ناخات.
ئێرەیی پێدەبەن و پێیان خۆشە بوونی نەبێ. یان وەک ئێمە بە یان هەر مەبە.
سیمین دانشوەر
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور