ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#جیک جیکە

یارەکەم بخوێنە
بە لەتە ئێسکێ لە گەروو
پیلان بگێڕە
لە ناو شینکە و سەوزەزاران
دژی سەرەڕۆیی و ملهوڕی ئینسان!
لە سەر گەڵای کەلەم بنووسە:
ژیان ئەستەمە
هەتاوە سووتێنەری گیان
جیک جیکەی زەحمەتکێش
حەق بەتۆیە
کە بە دەنگی بەرزت
تەشوێ لە ڕیشەی
دەسەڵاتداران دەدەی
دۆستم
ئێمە هەر دوو پێکەوە
چەپی زێدە خوار
ئەو دنیایە بەدی دێنین

ـ جیک جیکە ـ گیانلەبەرێکی باڵدارە وەک کولڵە دەچێ، نێرەکەی دەجیکێنێ

#خورخه_کاره‌را_آن_دراده شاعر بزرگ اکوادور

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شما بگویید
من از بهار
چه بنویسم
وقتی
عمر گل آنقدر کوتاه است
که برای بوییدنش
باید الفبای تازه ای اختراع کنم !!😔

#معصومه_قنبری(هامون)

@Theloverain
ـ❤️🌷❤️🌷❤️🌷

ئێوە بڵێن
من لە بەهار چ بنووسم
کاتێ تەمەنی
گوڵ ئەوەندە کورتە
کە بۆ بۆن کردنی
دەبێ ئەلفبای تازە
بەدی بێنم!!

#معصومه_قنبری(هامون)

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
"شیرکو" می شوم "بی کس"
بر فراز قله های برفناک برخاسته از رنج
پیشانی عشق را
آزادی را ، بوسه باران می کنم
حتی اگر
کفتارهای پشت صخره ها
مرگ را پوزه بکشند
چه باک
من هر روز
عصارهء خورشید را
به اندازهء فهم تمام بیداران وطن
جرعه - جرعه می نوشم !

#معصومه_قنبری(هامون)

@Theloverain

ـ❤️🌷❤️🌷❤️🌷


"دەبمە شێرکۆ بێکەس
لە سەر لوتکەی بەفراوی
هەڵقوڵاوی ئێش و ئازار
ناو چاوانی ئەوین و
ئازادی، پڕماچ دەکەم

تەنانەت گەر
کەمتیارەکانی پشتی ڕەوەز
مردن بە لمبۆز بکێشن
بێ ترس
من هەموو ڕۆژێ
شیلەی هەتاو
بە ڕادەی تێگەیشتنی
تەواوی بەخەبەرەکانی نیشتمان
چۆڕ،چۆڕە دەنۆشم!

#معصومه_قنبری(هامون)

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💎تۆمارێکی کەم دیتراوی شێرکۆ بێکەس
چەمچەماڵ، ۱۹۹۲

کێ دەنگی کرد؟!
کێ هاتە سەر تەرمی کانیم؟!
لە ناو مێژووی هەڵقرچاوما
کێ بوو قومێ ئاوی کرد بە دەمی
سنەوبەری سەر بڕاوما؟!
کە ڕووباری لەشیان کوشتم
کام ئۆقیانووس خۆی گرژ کرد؟
پردی کام جێ دەستی گرتم؟
کە هەرمێی مەمکیان هەڵکەندم
کە شەمامەی دڵیان گووشیم
ڕەشەبای کام لا هەڵی‌کرد؟
کێ ورتەی کرد؟
کێ؟ کێ؟ کێ؟
کە پرچی ڕەزیان هەڵکێشام
کە چاوی گوڵیان دەرهێنام
وەکوو ئاغزە جگەرە
توێکڵە شووتی
پێیان پیا نام!
کورسیی کام پایتەخت و یاسا
لەقەی بۆ کرد؟
کێ دەنگی کرد؟
مووی سمێڵی کام ڕژێم بوو
جووڵەی بۆ کرد؟
تووکە سەری کام گەورە پیاو
تووکە بەری کام گەورە ژن
بۆ من بزووت؟! هەردوو لایان
هەرسێ لایان
هەرچوار لایان
یەک لە دوای یەک،
هەرچی هەستا بە خوێنی من
دەسنوێژی گرت
بە خوێنی من ڕۆژووی شکان
خوێنی منی دا بە نەوت!
🎧🌙
❤️❤️❤️❤️❤️
دەمویست، ببمە شاعیر
ئەویندار بووم!
ئێستا پیاڵە پیاڵە
لە چاوەکانی تۆ
شەڕاب دەنۆشم!
کاتێ ڕەگەکانی دڵم
هەڵمساوترن لە هەمیشە...؛
ئاخ ...
دەستەکانم خەریکی
کوشینی ترێن


#معصومه_قنبری(هامون )

وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ـ🌷🌷❤️❤️🌺🌺

می خواستم شاعر شوم ؛
عاشق شدم !
حالا پیاله ؛پیاله .._
از چشم های تو شراب مینوشم !
وقتی رگهای قلبم متورم تر از همیشه ...؛
آاااه ..؛دستهایم مشغول فشردن انگور هستند !


#معصومه_قنبری(هامون )

@Theloverain
چ بەختەوەرییەکی گەورەیە ڕزگار بوون لە کۆتوبەند و خەلستن لە بیرەوەرێ ئازاردەرەکان و ئازاد بوون لە وەهم و خەیاڵات
هەر وەها چ خۆشبەختێکی گەورەیە ژیان کردن و نەبەزین و زاڵ بوون بە سەر ژیاندا !

👤رومن رولا
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنێکی جوانی وەویی(بووک) گواستنەوەی ناوچەی کرماشان(خوارین)
چەند یمەنێکی سەرەنجڕاکێشە، وەک سوارەی کوڕەکوڕە، هەڵپەڕکێی تایبەت و جوان، و داگرتنی بووک و لەباوش گرتنی لە لایەن زاواوە.
کرماشان شاری شیرینم
شاری جوان و کورد نشینم
دەنگی برایانی زێزێ دراوەتە سەریا، دیار نییە پێشتر دەنگی بووگە یان نە!
لە دیواری هونەرمەند کاک حەسەن هەیاس دامگرتووە.
من بە نێو بانگ کە
تا بێم
ئەی گیانی من

بە نێو بانگم کە
مەپرسە 
ئایا نێوم
نێوی مەلێکە
لە کاتی فڕین؟
یا بنە گیایەکە
ڕیشەی،چۆتە خوار لە زەمین؟
وە ئاسمان
شەڵاڵی ڕەنگی خوێن دەکا

هەر مەپرسە کە نێوم چییە
بۆ خۆم نازانم
دەگەڕێم
ناوم پەیدا کەم
دەزانم ئەگەر بیبیستم
لە هەر شوێنی دنیا
کە بێ
تەنانەتی
لە قوڵایی جەحەندەمەوە
دێم
لە پێشت ئەژنۆ دادەدەم
سەری ماندووم
لە نێو دەستەکانی تۆ دەنێم


#هالینا_پوشویاتوسکا

وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئازیزەکەم
کاتێ کە شەو
لە زوڵف و پرچت دەهاڵێ
دەیهەوێ
ڕەشی خۆی
لە بەرانبەر
ڕەشی پرچت‌ ڕاگرێ
وە جوانی ئەستێرەکانی
بگەنە جوانی چاوی تۆ
بەڵام هەرچەند
هەوڵ دەدا
نە ڕەشیەکەی بۆ دەگاتە
ڕەشی زوڵف و ئەگریجەت
نە ئەستێرەکانی
دەگەن بەجوانی چاوت
نە هیلالی مانگی
باریک و لە بەر دڵان دەبێ
وەک هیلالی برۆت
لە کۆتایی‌دا
هەر کەکازێوەی بەیانی دادێ
و ڕووناکی دەبینێ
بە ناچار
وردە وردە
دەکشێتەوە
ڕۆژ دێتەجێی
ئەویش جوانی
لە ڕوخساری
ڕووی تۆ دەگرێتەوە.

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش

ئەمڕۆ هەینی
17/گەلاوێژی/2720کوردی
1399/5/17هەتاوی

دەڵێن سڵاوی بەیانیان جوانترین دیارییه بۆ لێک نزیک کردنەوەی دڵان،بەس کە وایە
جوانترین سڵاوتان لێ بێ وجوانترین سڵاو بکەن لە دۆستان
#مامۆستا_قانع
#دوژمن_بەخێو_کردن
#شێعری_ژمارە ۳۰۱
دیوانی قانع لاپەڕە ۵۴۷ــ۵۴٨


سەعدی فەرموویەتی: افعی کشتن وبچە نگاە داشتن کار خردمندان نیست


ساڵێ لەشوێنێ مارێ هاتەڕێم
لێم هاتە سەرکلک خۆی خستە بەرپێم
مار چ مار! ڕەش مار،بەقەد مژانێ
ژێر چەناگەی سوور عەجەب سەرپانێ

تەمای بوو لەویا بمکوژێ بێکەس
منیش کوڕانە لێی هاتمەدەس
کوتەکێ سەرخڕ،داری بەڵاڵووک
بزمار ڕێژکراو،سەرزلی خۆسووک

ئاراستەم کردو کێشام بەملیا
دووبارە کێشام بەسەری زلیا
هەروەکوو ژیژوو خۆی گڵۆڵە کرد
لەپاش نیوسەعات بەتەواوی مرد

ڕوانیم بەچکەیەک سەرڕەشی سوورکار
ئەجووڵێتەوە لەژێر لاشەی مار
بەزەییم پیا هات خستمە ناو قوتوو
بردمە ماڵەوە هەروا زووبەزوو

بەماست و کەرە،بەشیروپەنێر
پەروەردەم ئەکرد بەئومێدی خێر
هەتا گەورە بوو بەچکە بوو بەمار
لەباوکی زلتر، پیس وژەهردار

نەمزانی قینی باوکی لەدڵە
بۆڕۆژ ئەگەڕێ لەمن بەکوڵە
زەربولمەسەلم لەبیری خۆم برد
کەمارم کوشت و بەچکەم بەخێوکرد

لەنیوەشەودافرسەتی هانی
هاتەسەرجێگەم زۆر بەنیهانی
لەناخڵافا دای بەپێمەوە
ئەمەشەش ساڵە ئەتلێمەوە

هەرچی هەوڵم دا هیچ سوودی نەبوو
چۆن بۆم نەکوژرا لەدەسم دەرچوو
هەرکەس عاقڵ بێ ئیشی واناکا
دوژمنی ڕۆحی بۆلای خۆی نابا

کوردە وەسیەتم چاک بگرە لەدڵ
نەوا دوژمنت بتنێتەژێر گڵ
ئەگەر هیچ کەس گوێ ناگرێ لێم
من وەزیفەمە ئەبێ هەر بیڵێم

ئەی براکانم ئێوەکوردانن
لەپاش مردنم قەدرم ئەزانن


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
1
لە سەردەمی حکوومەتی ئێستالین پیاوێک لە گۆڕەپانی موسکۆ کتێبی دەفرۆشت. پۆلیس قۆڵبەستی کرد. پاش ڵێپرسینەوە بینیان لاپەڕەی هەموو کتێبەکانی سپین.
پۆلیس پرسی: ئەمە چییە؟ خۆ هەموو پەڕەکان سپین.

کتێبفرۆش وڵامی دایەوە:
لەم وڵاتە شتێ بۆ نووسین نەماوە؛ هەموو شت وەکوو ڕۆژی ڕووناکە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کلیپ جوان بە زاراوەی شیرین کەڵهووڕی



کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🌠کورتە چیرۆک


لە دنیادا دوو چین لە خەڵک هەیە:
تاڵانکەر و تاڵانکراو.
ئەگەر ناتهەوێ بە چینی تاڵانکراو بێیتە ئەژمار. هەوڵ بدە خەڵک تاڵانبکەی. خوێندەواری زۆر پێویست نییە، پیاو شێت دەکا و لە ژیانیش دوات دەخا. تەنیا لەسەر وانەی حسێب و کتێب سەرنجێکی باش بە. چوار عەمەلی سەرەکی کە فێربووی. تەواوە، هەر ئەوندە بتوانی حسێبی پووڵەکەتت لە دەستا بێت و کڵاوت سەرنەنێن. تێگەیشتی؟

حسێب گرنگە! دەبێ هەرچی زووترە ژیان دەست پێبکەی. هەرئەوەندە کە بتوانی ڕۆژنامە بخوێنیەوە، خوێندەواری بەسە. دەبێ فێری کاسبی ببی. بچیتە ناو خەڵک و ڕووبەڕوویان بیتەوە، لە من دەبیستی بچۆ قەیتانی کەوشان لەسەر سینی دانێ و بیفرۆشە، زۆر باشترە تا بچی فڵانە کتێب بخوێنییەوە و فێر ببیت. تێبکۆشە ڕوودار بی، مەهێڵە لە بیرت بکەن، تا دەتوانی خۆت نیشان بە. مافی خۆت بسێنە. لە جنێو و شکاندن و گاڵتەپێکردن و ... مەترسە، قسە لە هەوادا بڵاو دەبێتەوە.
هەرکات لەم دەرگاوە فڕێیان دایتە دەر لەو دەرگای ترەوە بە پێکەنینەوە بچۆرەوە ژوور.
تێگەیشتی؟؟!
ڕوودار، بێشەرم و حەیا و نەخوێندەوار. چون بڕێکجاریش دەبێ خۆت لە کەریەتی بدەی تا کارت جوانتر بەڕێوە بچێت. نان بە نرخی ڕۆژ بکڕە. هەوڵ بە لەگەڵ کاربەدەستان لە پەیوەندیدا بیت، لەگەڵ هەرکەس و بیروڕایەک هاودەنگ بە، تا باشتر هەڵیانخەڵەتێنی. من دەمهەوێ کە تۆ پیاوی ژیان بی و چاو لە دەستی خەڵکی نەبی. کتێب و دەرس و شتە دوو قڕان ناهێنێ!
خەیاڵ بکە لەسەر گەردەنە دەژیت: ئەگەر ئاگات لە خۆت نەبێ. تاڵانت دەگەن. تەنیا چەن دانە وشە ئینگلیزی و چەن قسەی قەڵەمی فێر ببە، ئەوندە بەسە. خەیاڵت تەخت!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌠لەکتێبی;حاجی ئاغا"سادق هیدایەت"
🌠ئامادەکردن:بڕوا


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئاخ ئەی دڵەی خەمباری من
دیتت کەچۆن سەودا و مامەلە ڕەنگی شێعری گرت؟
دیتت کە جوغڕافیای مەودا چۆن دەکرێ بە لاواندنەوەی ڕوانینێک،
بپێوی و چاوپۆشی لێ بکەی؟
دیتت کە چۆن ئازارە کۆنەکان،بە نەرمە گۆرانێک دەکرێ بە یەکجاری لە بیر کەی.
دیتت کە ئازادی ڕاستەقینە کاتی خۆسپێری و مل‌کەج کردنە
دیتت کە ئەوین
ڕووداوێک نییە و بڕیاری پێشووی دڵە
وە وەکوو پێکهاتنێکی هەمیشەی، دایم
بۆو و هەتا هەتایەش
هەر درێژەی دەبێ...


#پل_الوار

وەرگێڕانی نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئەگەر ڕۆژێ ببمە گیا
چیمەنێ لە مێرگ و سەوزەڵانێ بم
ئەی بریا،
نە ئەوەی مارەکوژە بام

ڕۆژێ ئەگەر ڕێگەیەک
لە ژێر پێیەکان دابم
ئەی بریا
ماشێنی بووک بە سەرم‌دا
ڕۆیشتبا
نە ئەوەی زەنجیری پۆڵای تانگەکان
وە ئەی بریا منداڵەکان
بە سەر من دا هەڵێن
نەک، ئەو سەربازانەی کە ڕا‌دەکەن
یان بەشوێن خەڵکانی تر کەوتوون

ڕۆژێک ئەگەر بتانهەوێ
لە خاکی من خشت
ساز کەن
بۆ قوتابخانەکان بێ
ئەی بریا
نەوەک بۆ بەندیخانەکان...

ئەگەر هەناسەیەک بمێنێ
ئەی بریا
بۆ ئاهەنگ
فوێک بەزووڕنا داکا
ئەی ئەمان نەک فوو بە شەیپووری شەڕ داکا...

ئێوە پێنووس لە من ساز کەن
بە پێنووسم ئەی بریا
سرودێ بۆ ئەوین بنووسن
نە ئەوەی
فەرمانی مردنی پێ‌بدەن

من دوای مردنم
لە دستەی گەڵای داری ئەشکەوت دەژیم
نەک لە دەستەی چەکو چۆڵەکان

«عزیز نسین»

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
‌ئەمڕۆ شەممە
18/گەلاوێژی/۲۷۲۰ کوردی
1399/5/18هەتاوی
هەمووبەیانیان تاریکی جێی بەڕووناکی دەدا،تابزانین لەدڵی هەرتاریکیەک دا ڕووناکی دەپشکوێ،باوەک ئەڵماس لە ژیانی عەزیزانمان بدرەوشێین
🔻ئەمڕۆ ٧٣ ساڵە سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی بەجێی هێشتوین

- سەید عەلی ئەسغەر ( کوڕی سەید نیزامەدین کوڕی سەید جامی کوڕی سەید موحەممەد جەواد کوڕی سەید ئیبراھیم) ناسراو بە سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی (یە سنەیی، سەی ئەسکەر).

- لە ساڵی ١٨٨٢ لە گوندی سەڵوات، نزیک شاری سنە، لەدایکبوە.

- سەید عەلی، لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا هاوژینی پێکھێناوە، ناوی هاوژینەکەشی ماھ شەرەف خانم بووە.

- لە ساڵی ١٩٠٥ ، یەکەم کوڕیان بەناوی عەبدولئەحەد لە دایک دەبێ و ئەم کوڕە هەتا ساڵی ١٩٨٤ ژیاوە.

- لە ساڵی ١٩١٦ کوڕی دوهەمیان لە دایک دەبێ و ناوی دەنێن مەسیح، بەڵام زۆر ناژی و ھەر لە مناڵیدا دەمرێت.

- سەید عەلی ئەشرەف ناوی کوڕی سێهەمی سەید عەلی ئەسغەر دەبێت کە پاش لەدایکبونی ناوی دەنێن و هەتا ساڵی ١٩٩٢ ژیاوە.

- ھەروەھا سەید عەلی ئەسغەر، دوو کچی بە ناوی زەھرا (زارا) و شەرافەت خستۆتەوه.
تەنانەت ئەگەر
ئەمڕۆ وشەکان گرمۆڵە کەم
بیانپێچمەوە
دیسان بەیانی نێوی تۆ دەنووسم
تۆ ئەو پەپوولەیەی
کە لە سەر
تەواوی دێرەکانم
نیشتووی
وشەکانم بەتۆوە
سپی بوون
وە بە سنووری ئەوین
گەیشتوون
دەزانم
لە هەر شوێنێکی ئەو شێعرە بگەڕێم
وشەکانم پڕ لە دەنگی
باڵی تۆن
کە یاسای دنیام
لێ تێک دەدن

#مەریەم گومار

وەرگێڕان🌷❤️🌷🌷

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2