ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
+ غائیب
٭ عەبدی

+ تۆراوە لــــە مــن یـارێ، خــودا چـارێ، خـەتەر ناک
لایەق بــە منی شیفتەیە هـەم ئاتەش و هەم خاک

٭ بـێ بـاکـە لــە مــن ئێستـە نەمـا سۆزەکی وەك بوو
پــڕ بـوو دڵـی، پــڕ میهـر و وەفـایێ دڵـی وەك داک

+ بـێ جیلوەیی ڕووی مەستی شـەرابم لــە خەرابات
بەو جەور و جەفایەی کە دەسووتێم وەکو خاشاک

+ تـا ئەسپی هەوەس بێ لــە خـەیاڵی سـەری زوڵفی
کـوشتن بـەڕەزا بـێ، کــە ئـەلـەم دیـدەم و غەمناک

+ بەو تیری مـووژەی گـەر هەوەسی کوشتنی من بێ
بـــێ چـــــــارە وو ئــوفـتـادە وو چــــاوانـمـە نمناک

+ تـابـوو بـــە سـەحـەرگــاهی مـــن و ئێستەکە پیرم
سـەر ڕشتەیی کــــاریش دڵەکەم لێم بـووە بێ باک

+ چــوون خـاکی دەری مـەیکەدەیی یـارمـە ئەمشەو
بـەڵـکـو کــە کـەرەم کـا بــە مـنـی ❨غائیبی❩ دڵ پاک

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شا پەری بازاری ئەشقە زینەتی گوڵزارە کچ
خەم ڕەوێنه تەم پەڕێنە لابەری ئازارە کچ

گەرچی هەرچی شێتییە حاسڵ لە مەککاری کچه
من دەڵێم بۆ دەردی شێتیش هەر بە تەنیا چارە کچ

#هەڵگورد_پەسوێ

چاوی ستایشم بۆ ماچ بکە😘😘
䨀甀氀 ㄀㌀Ⰰ  ㌀⸀㄀  倀䴀开⨆㨆찆찆ㄆ ㌆ㄆ㤆⨆ⴀ㄀㐀㐀
<unknown>
لە دەستم دێ
كاتژمێری، كامەرانیت بوەستێنم
لە دەستم دێ
ئەلقەی پەنجەت پێ فڕێ‌ دەم،
نامەی بەختت بسوتێنم!
لە دەستم دێ
هەموو شتێک ئاشكراكەم
كام شەوت كەش و ڕووناكه
ئەو شەوی پف لە چراكەم

لە دەستم دێ، بە دوو وشه
دڵی زاوای نوستوت ڕەش كەم
لە خۆشاوی
شەوی پەردەتان بێ بەش كەم
*
نامەكانت، یەك یەك ماون
دیاریە سادەكانت، یەك یەك ماون
چاویان شۆڕە
دەست لەسەر سنگ بۆم وەستاون!
لە تاوی ئەو كارەساتەم
ئارەقەی شەرم ئەتكێنن
مۆری حەزیكی ئاگرین
بە ناو چاوتەوە ئەلكێنن!

*
تاڵێكی پرچت نەماوە
تێر تێر بۆنم نەكردبێ!
جێی دەرزی یەك
لەسنگی برسیت نەماوە
پەنجەم پێی پێ نەبردبێ!
گەواهی ئەدەن… لەسەرت،
دار تێلەكانی، سەرشەقام!
گەواهی ئەدەن… ئەوانەی
نامەی تۆیان بۆ دەهێنام
بەڵێ گیانه
گەر بمەوێ
كاتژمێری كامەرانیت بوەستێنم
گەر بمەوێ
ئەڵقەی پەنجەت پێ فرێ دەم
نامەی بەختت بسووتێنم
بەڵگەم پێیه!
هەزار بەڵگەی ئاشكرا و ڕوون
بەڵگەی چوار ساڵ، پێكەوەبوون
بەڵام چ بكەم؟!
خۆشەویستیت
نەهەنگێكە
خوێنی هەڵچووم... ئەخواتەوه
خۆشەویستیت، ڕووبارێكه
قینی ڕەشم ئەشواتەوە


#پەشێو

دەنگ #فۆئاد
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مێهرنوش بە یادی ماملێ دەخوێنێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لە دەورووبەری من،
جگە قاوەی چاوەکانت،
ڕەنگێک نیە.

#مریم_گمار
#شعر_کوتاه

وە نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بناژۆیی (توندڕەوی) ئایینی و
بەرژەوەندی ناوچەیی...!؟

هەموو ئایینەکانی ئاسمانی و ڕێبازەکانی هزری مرۆڤ خاوەنی ڕێبەر و کتێب و بەرنامە و شوێنی پیرۆز و کەسایەتی پیرۆزن ...هەر ئایینێک لە بنەڕەت دا بەپێی دەقەکانی کتێب و خدە و ڕەوشت و گوتاری ڕێبەرەکانیان بۆ بەختەوەری مرۆڤ دانراون .بەڵام هەموو ئایینەکانیش یەکتر ڕەت دەکەنەوە و لە درێژ خایەن دا هەتا مێژووی پەیدابوون و سەرهەڵدانیان درێژتر بوو بێ لک و ڕێچکە و ڕێبازی سەیریان لێ بوونەوە، هەر ئەو ڕێچکە و ڕێبازانە مەزهەب و تاقم و حیزبیان لێ پەیدا بوون کە هەر کام لەو ڕێچکانە ئەوانی دیکە بە لادەر لە دین و نوێخواز (بدعە) تاوانبار دەکەن ... لە کوردستان سەرە ڕای بوونی چەند ئایین و مەزهەب، چەندان ڕێچکە و حیزبییش لە ئایینی ئیسلام دا پەیدا بوون و بە ڕادەی دەستەڵات و بێ دەستەڵاتی و ڕادە و ڕێژەی لایەنگران و هەبوون یا نەبوونی بواری ڕەخساو بۆ بانگەشە و دووری و نزیکی کەسایەتیەکانیان لە هێز و دەستەڵاتەکانی دراوسێ و دوور، ئاکاری هێمنی یا توندڕەوی و بناژۆ بوونیان لێ دەرکەوتووە...من لێرە دا نامهەوێ وەک کەسێکی موسڵمان دینەکەی خۆم بدەمە بەر ڕەخنە ، بەڵکوو دەمهەوێ چیدی سەرچاوەی دینەکەم بە هەڵس و کەوتی کەسە ناسراوەکان یا ڕێڕەوان و ئەندامانی حیزب و دەستە سازکراوەکان شلوێ و قوڕاو نەبێ و بتوانین لە هێمنی و ئارامی دا دین بکەینە گەمیەی ئاسایش و ئارامش ...چەندە زۆرن ئەوانەی بە ڕەنگ و ڕواڵەت و ئاکار و خووی جیاواز لە هاودینانیان خۆ بە دیندارتر دەزانن و خۆ لە کۆمەڵگای هاودینان هەڵداوێرن و خودا بە باوەش لە ماڵی خۆیان دادەنێن و تاپۆی دەکەن و بە خودای ئەوانی دیکەی هەژمار ناکەن ....
دەروێشە ژن و پیاوەکانی کوردستان لەو تاقمە بناژۆیانەن کە بە ڕێچکە و ڕێبازی دەگمەن و بە لاسایی لە " مورتازەکانی " هێند شیرو زەرگ و شمشیران لە خۆ دەدەن و ئاور دەخۆ بەردەدەن و گڕ و پشکۆ و شووشە و بەرد و دار دەکرۆژن و قوت دەدەن و پرچ و ڕیشی چەند میتری دێڵنەوە و ئەو سەر و کەللـەی کە هەڵگری مێشک و ڕاگری چاو و گوێ و زار و لووتە وەک خولەکەی دەستاڕ خول دەدەن و بیر و هۆش و هزر و هەستەکانی ئەندامەکانی لەشی پێ دە گێرەی خەرمانی بێ ئاوەزی دا هەڵدەخولێنن و مرۆڤایەتی و بیرو باوەڕی ڕاستەقینەی ئایینی و زانیاری و هەموو ڕەوشتێکی ئاسایی پێ دەهاڕن .... بە هۆی کڕۆناوە هەموو چالاکیە گشتیەکانی ئایینی و وەرزشی و کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و زانستی و ڕاگیراون و تەنانەت زۆربەی کێشە و ئاژاوەکانیش ئاگربەستیان کردووە و وێستاون و شوێنەکانی خوداپەرستی هەموو ئایینەکانی ئاسمانی وەک مزگەوت و کەنیسە و کلیسا دەرکەیان گاڵە دراوە و پیرۆزترین مەڕاسمی ئایینی موسڵمانان واتە "حەج" تەنیا بۆ نێو خۆی سعوودیە نەبێ ئەویش بە پارێزەوە هەوەشاوەتەوە ، بەڵام هاو وەڵاتیانی دەروێش بۆ مەرگی ڕێبەرەکەیان بەربەست و لەمپەران دەشکێنن و ئاودیوی باشوور دەبن و بە پێخواسی و های و هوو و نەڕەنەڕ پێشێلی هەموو پڕەنسیپی ڕەوشتی و کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و نێونەتەوەیی دەکەن و هەزاران کەسی بێ نان و توێشوو و بێ پووڵ ، لەو بارو دۆخە دا بۆچی خۆ بە باشوور دادەکەن و له کاتێک دا قەدەغەی هات و چۆیە ڕەنگە ببنە هۆی بڵاوبوونەوەی کڕۆنا و لەوێش کێ دەتوانێ بەو قەیرانە تێریان بکات و شوێن و جێگایان بۆ دابین بکات و کێ ڕێگایان دەدات چڵک و ئارەقی ڕێگایان لە گەرماو و حەمامی سلێمانی دا لە خۆ داماڵن ...؟؟؟ ئەوان هێندە دەخەمی مرۆڤێکی مردوو دان و بۆی بە پەرۆشن بەڵام بۆچی هیچ دەروێشک بە هانای بوولەرزە لێدراوێک و بەرکەوتوویەکی سێڵاو نەهات و بە تووڕەیی و ڕقی خودایان بۆ سەر هاووەڵاتیان هەژمار کرد.... بۆ هیچ دەروێشێک نەهات خۆی دەگڕی سووتانی زاگڕۆس هاوێ و ئاژەڵێک ڕزگار بکات و پشکۆیەک لە قەدی داربەڕوویەک وەکووژێنێ .... چۆن بوو دەروازەکانی تەلبەند و گاڵەدراو بە تەزووی کارەبایان شکاند یا بە ئەنقەست بۆیان کرانەوەو بە "ڕەوە" گەیشتنە باشوور؟ ئەگەر ئاوارەی شەڕ و برسی و تینوو و لێقەوماوی سێڵاو و سووتمان و بوولەرزە بان کار ئاسانیان بۆ ئاودیوبوون بۆ دەکرا؟ یا بە سەر و سەکوت شکاوی و قوڵ بەست کراوی و شەق و زللـــــە و گوللـە هەم پێشیان پێ دەگیرا و هەم دەگەڕێنرانەوە و دەکونە ڕەشان دەکران....!

"هەویرێکی ئاو هەڵگــر و
تەندوورێکی نێڵ دراو ...!؟


✏️ حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان پڕ لە ئەوین و جوانی
ئەمڕۆ چوارشەممە
25/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/25هەتاوی

درۆ وەکو حوبێکی ئارام کەرەوە بۆ ماوەیەکی کورت ئێش خڵاس دەکا بەڵام ئاسەواری خراپەی هەتا هەتا دەمێنێ.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کلیپێکی خۆش
ناسر رەزازی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
1
عەداڵەت لەکوێ خۆی حەشارداوە ؟؟؟؟
ئەگەرکوڕێکی فەقیر بکەوێتە شوێن کچێک بەڕەڵایە
کەچی ئەگەکوڕێکیدەوڵەمەند
ئەوکارە بکا ئەویندارە
ئەگەر دەستەیەک فەقیرلە جێگایەک کۆبنەوە ئەوە باندن
بەڵام ئەگەردەستەیەک دەوڵەند کۆبنەوە جەلەسەیان هەێ
ئەگەر فەقیر دزی بکا دەبێتە
سرقت
ئەگەر دەوڵەمەند دزی بکا دەبێتە اختلاس
دنیایەکی سەیرە تەنانەتی تێگەیشتنیش بە ڕادەی پوڵی ناو گیرفان بەراوەرد دەکەن وبۆتەزەمانی کەوابخۆ...

وەرگێڕدراو لەفارسی نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم خان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ژینا سقزی میوانی ئه وین ئاسو و نەجمه غولامیه


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئەودەسەڵاتدارانە کە نازانن شەوی خەڵکی ژێر دەسەڵاتیان چۆن دەگاتە بەیانی وبەچ حاڵێک ڕۆژیان لئ‌ دەبێتەوە
ئیتر چ فەڕق دەکا دانیشن شەڕاب بخۆنەوەیا بپاڕێنەوە ودوعا و نوێژ بکەن

خاویرکرمنت
وە نادرمستەفازادە
دەستەیەک لەو دنیایە باشترین چێژ لە ژیان دەبەن و بەڵێنی ژیانی دنیای تر و بەهەشتیش بە ئێمە دەدەن، گەمژانە نییە؟؟؟!!!!

#فریدریش_نیچه
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان ...
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج شەممە
26/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/26هەتاوی
مەستێ ویستی کاسە بشکێنێ بەڵێنی شکاند
جیاوازی کاسە و بەڵێنی لە کوێ دەزانێ مەست...


سەعدی
📸 #کارتون
هەوڵی حەبیب زادە بۆ ڕوخانی دیواری بڵیندی بێ‌مەتمانەی 12ساڵەی کە نوێنەری پێشوو دروستی کردووە.

بەرهەمی ـ منیره احمدی، کارتوریست کورد بۆکانی
مهم‌ترین دلیلِ مخالفان اعدام این است که می‌گویند: اعدام قابل برگشت نیست و اگر کسی اشتباه اعدام شده باشد، امکان جبران نیست و بنابراین بهترست، به کلی ازین مجازات چشم بپوشیم، به خصوص که این حربه می‌تواند در دست حکومت‌ها وسیله‌ای برای حذف مخالفین عقیدتی‌شان هم باشد.
یعنی دولتمردان جمهوری اسلامی هم موافقند که اگر در زمان شاه هم این مجازات نبود، این حسن را داشت که نواب صفوی و صفارهرندی و بسیاری دیگر خونشان ریخته نمی‌شد.

نگاهی به قربانیان اعدام که بعداً تاریخ نشان داد، مستحق این عقوبت نبودند، هر منصفی را به تأمل وا می‌دارد. اگر اعدام وجود نداشت این افراد بیهوده کشته نشده بودند:
عین القضات همدانی، منصور حلاج، سهروردی، حسنک وزیر و از معاصرین: دکتر فاطمی، مرتضی کیوان، خسرو گلسرخی و...
خەیاڵی هەر کەسێک لەمەڕ خودا لەگەڵ خەیاڵی کەسێکیتر سەبارەت بەو جیاوازە.
کەوابوو کەس ناتوانێ دینی خۆی بە کەسێکیدی بدات،ئەگەر دەتانهەوێ خودا بناسن،وەشوێن دۆزینەوەی نهێنێکان مەکەون. بەڵکوو بڕواننە چوار دەوری خۆتان، ئەو دەبینن کە لەتەک مناڵەکانتان سەرقاڵی کایەکردنە.
بڕواننە ئاسمان؛ ئەو دەبینن کە لەنێو هەورەکان هەنگاو دەنێ، لەحالێکدا بە چەخماخە لێدان و گرمە و تریشقە بە بارانەوە دێتە خوار

👤جوبڕان ــ خەلیل ــ جوبڕان
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
💎دەشێ جیهان باشتر لەوەیکە وەرتگرتۆ بیگەڕێنێوە،
چ بە مناڵی باش یان باخچەی سەرسەوز؛
گەر تەنیا کەسێ بەبوونی تۆ بەهاسانی هەناسە بکێشێ،یانی تۆ سەرکەوتوو بوی...

#گابریل ــ گارسیا ــ مارکێز
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
شەرم لەخۆم دەکەم بەتەرازوی منداڵێکی برسی لەسەر شەقام زگی تێرم وەزن کەم
بریا مانگێک تەرخان کرابا بۆئەوەی لەبەیانی تائێوارێ برسێکانمان تێر کردبا
نە ئەوەی کە مانگێک برسی وتوونی بین تادەردی ئەوان بزانین
بەڵێ زۆر بەداخەوە کە لە مێژە داماوین لەڕواڵەتی دین ـــــ
مروڤە بەڕۆژۆەکان هیچکات دەردی برسیەکان نازانن ــ
چونکی بەتێر بوونی بەربانگ دڵنیان تەنیا بیریان لەکاتی ئێوارێ دایە ـــــــــ

#حسین_پناهی
ورگێڕان ـ نادرمستەفازادە
ڕەحیم خان
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانتان بە دوور لە تەنگ و چەڵەمەی ڕۆژگار بێ و دڵتان بێ ڕق و قین و شادی میوانتان بێ،
ئەمڕۆهەینی
27/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/27هەتاوی