پێگه‌ی دووربین Pegay Durbeen
3.7K subscribers
1.5K photos
676 videos
17 files
397 links
پایگاه تحلیلی - خبری دوربین

كوردی | فارسي

"کانال رسمی"


www.dorbeen.co
Download Telegram
#غەززە_سەرکەوت
ن: لقمان امین
#قال_تعالی_( فَلْيُقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يَشْرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَمَن يُقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا )
هێزێك زلهێزەکانی ئ یسرائیل و ئەمریکاو و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەوروپا بەگشتی بەهەمو هێزوتوانایەکیانەوە شەڕیان بەرابەربکات و ئەو هێزە چۆك دانەدات و ڕوبەڕویانبێتەوەو هێشتا ئەو زلهێزانە لێی بترسن و کوشتن و کوشتار بەردەوامبێت، چۆن سەرکەوتونین ؟ !
هێزێك خەڵکەکەی کەسێکیان خانەوادەکەی ژن وکوڕو کچ و هەمویان کوژراون و پیاوەکەش لەناوبازاڕدا زۆر بەئاسایی بەکارتۆن شیرنی ببەخشێنێتەوە و بڵێت ، الحمدللە خانەوادەم هەمویان شەهیدبون و ان شاء اللە منیش شەهید دەبم و دەچم بۆلای ئەوان ، چۆن سەرکەوتونین ؟ بێگومان سەرکەوتون .
#غەززە_غەزەب
غەززە بۆتە غەزەب بۆگیان ئیسرائیل و ئەمریکا ، چۆن سەرکەوتونین ؟ بێگومان سەرکەوتون .
#غەززە
دایکانیان کە ڕۆڵەکانیان شەهید دەبن ، دەڵێن الحمدللە ڕۆڵەکەم شەهیدبوو ، چۆن سەرکەوتونین وسەرناکەون ؟ بێگومان سەرکەوتون .
#سەرکردەکانی_غەززە
زۆرینەیان ماڵ ومنداڵیان هەموو شەهیدبونە ، زۆربێباکن و دەڵێن ئەوە مایەیەکی کەمە لەپێناو خوادا خۆشمان بەخت دەکەین ، چۆن سەرکەوتونین و سەرناکەون ؟ بێگومان سەرکەوتون .
#غەززەی_غەززەوات
زۆرشت هەیە بسی بکەین کەچەندین کیتاب لەسەری بنوسرێت تەواونابێت ، لێرەدا ئەوەندە بەسە .
خوای باڵادەست لێت دەپاڕێینەوە کە ئەهلی غەززە بپارێزیت وپێیەکانیان دامەزراوبکەیت و ئارامی بەدڵەکانیان ببەخشیت و خۆڕاگریانبکەیت و سەربەرزی دونیاو قیامەتیان بکەیت .
#کوفروجولەکە
خوای گەورە داوات لێدەکەین و لێتدەپاڕێینەوە خۆیان وهێزو لەشکرو هاو پەیمان و هاوکارەکانیان و هاوسۆزەکانیان تێکوپێك بشکێنیت وترسو خۆف بخەیتە دڵیانەوەو بەدەستی موسڵمانان بیانکوژیت و تەیارەو فڕۆکەیان بەهێزو توانای خۆت بخەیتەخوارەوەو کوێرو کەڕو لاڵیان بکەیت و بیانفەوتێنیت .
خوای تاك وتەنها کەس و هیچ هێزێك پشتگیریو بەهانایانەوە ناچێت ! خوایە خۆت پشتگیریان بکەیت و بەهانایانەوەبچیت و سەریانبخەیت و تواناو دەسەڵاتی خۆتیان پێنیشانبدەیت بۆسەرکەوتنیان و شکانن و سەرشۆڕکردنی دوژمنەکانیان .

آمین ، آمین ، آمین یارب العالمین .
قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ ۖ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَن يُصِيبَكُمُ اللَّهُ بِعَذَابٍ مِّنْ عِندِهِ أَوْ بِأَيْدِينَا ۖ فَتَرَبَّصُوا إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ @durbeen
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خەڵکی ئاوارە لە قوتابخانەی الفاخورە لە کەمپی جەبەلیە لە باکووری کەرتی #غەززە بۆردومان كران لەلایەن داگیرکاری زایۆنی .
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔘 6 ملیۆن جولەکە وایکرد 456 ملیۆن عەرەب کەزۆربەیان سوننین و 2 ملیار موسڵمانیش تەماشای برسێتی 2 ملیۆن موسڵمانی عەرەب بکەن لە غەززە.

کاتێک کوڕەکەت یان نەوەکەت لە کاتی خوێندنەوە لەسەر برسێتی #غەززە لە ساڵی 2024 لێت دەپرسێت: "لەکوێ بوویت کاتێک خەڵکی غەززە لە برسێتیدا دەمرن؟"
پێی بڵێ: "ئێمە سەیری جامی ئەفریقا و ئاسیامان دەکرد، بەدوای وردە وردەکاندا ڕاماندەکرد، پێمان وابوو کە لە ژیاندا دەمێنینەوە".

جەنگی ڕاگەیاندن
#دووربین
#فەڵەستین
▪️ وەڵامی #حەماس بۆ چوارچێوەی پێشنیارکراوی ئارامی لە #غەززە کە پێشکەشی ناوبژیوانانی کرد.

• جەنگی ڕاگەیاندن

- پەسەندکردنی ڕێککەوتنێکی چوارچێوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی تەواو و بەردەوام لە سێ قۆناغدا.

هەر قۆناغێک 45 ڕۆژ دەخایەنێت (135 ڕۆژ کۆی گشتی) ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و تەرمەکان و کۆتاییهێنان بە گەمارۆدان و ئاوەدانکردنەوە لەخۆدەگرێت.

• قۆناغی یەکەم(ڕۆژی یەکەم دەستپێدەکات و تا 45ڕۆژ بەردەوام دەبێت): ئازادکردنی گیراوانی ئیسرائیلی، منداڵان، ژنان، بەساڵاچووان و نەخۆشەکان، هەروەها چوونە ژوورەوەی لانیکەم 500 بارهەڵگر لە ڕۆژێکدا هاوکاری و سووتەمەنی، لانیکەم 60 هەزار ماڵی کاتی، و 200 هەزار خێمەی پەناگە بۆ ناو غەززە بەرگەکەی لە قۆناغی یەکەم، و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، و دەستەبەرکردنی ئازادی هاتوچۆ لە نێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززە.

• ڕاگرتنی هێرشی دانیشتووان بۆ سەر ئەقسا و گەڕاندنەوەی بارودۆخی ئاسایی مزگەوت بۆ ئەوانەی پێش ساڵی 2002.

#قەتەر، میسر، ئەمریکا، تورکیا و ڕوسیا گەرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەن.

• پەسەندکردنی پلانێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ماڵ و دامەزراوە ئابوورییەکان و دامەزراوە گشتیەکان لە ماوەی زۆرترین ماوەی 3 ساڵدا.

• قۆناغی دووەم(ڕۆژی 45 دەستپێدەکات): کۆتاییهێنان بە دانوستانەکانی ئاگربەست پێش قۆناغی دووەم، دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی هێزەکانی ئیسرائیل و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوە.

• ئەو دوو لایەنە دەستبەسەرکراوانی ئیسرائیل ئازاد دەکەن، کە بریتین لە ژن، منداڵ (لە خوار تەمەنی 19 ساڵ، نەک سەرباز)، بەڵکو بەساڵاچووان، و نەخۆش، لە بەرامبەر هەموو زیندانیانی ناو زیندانە داگیرکەرەکان، لەوانەش ژنان، منداڵ، بەساڵاچووان (سەرووتر تەمەنی 50 ساڵ)، و نەخۆشەکان، کە تا بەرواری واژۆکردنی ئەم ڕێکەوتنە دەستبەسەر کراون، بەبێ جیاوازی، جگە لە هەزار و 500 زیندانی فەلەستینی، حەماس 500 کەسیان هەڵدەبژێرێت بۆ ئازادکردنیان کە  سزای هەتاهەتایی و سزای قورسیان بەسەردا سەپێنراوە.

• قۆناغی سێیەم(ڕۆژی 90 دەستپێدەکات): ئەم قۆناغە ئامانجی ئاڵوگۆڕکردنی تەرم و پاشماوەی مردووەکانە لە هەردوولا و درێژەدان بە ڕێوشوێنە مرۆییەکان بۆ قۆناغی یەکەم و دووەم، بەگوێرەی ئەوەی لە قۆناغی یەکەم و دووەمدا ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.

ـ جەنگی ڕاگەیاندن

#دووربین
#فەڵەستین
سوپای زایۆنی:

• لەسەرەتای شەڕەوە (٣١٣٠) ئەفسەر و سەرباز برینداربوون کە (١٥٠٩)یان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی زەمینیدا بوون.

• (٢٨٨) سەرباز دوای برینداربوونیان لە شەڕەکانی غەززە هێشتا چارەسەر وەردەگرن و (٢٥) سەربازیان بە سەختی بریندارن.

• لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا (٣١) سەرباز لە شەڕەکانی #غەززە بریندار بوون.

جەنگی ڕاگەیاندن
#دووربین
#فەڵەستین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
• دیمەنێکی جەرگبڕ، کە سەربازێکی ئیسرائیلی لە کاتی هەوڵدان بۆ گەڕانەوە بۆ باکووری #غەززە، دوو فەڵەستینی شەهید دەکات و پاشانیش بە شۆفڵ تەرمەکانیان ڕادەماڵن.

• ئەم دیمەنە تایبەتە بە کەناڵی جەزیرەی عەرەبی، دەبێت چەند دیمەنی تری هاوشێوە لە کوشتن و قەتڵ و عامی فەڵەستینییەکان هەبن تۆمارنەکرابن و بڵاونەکرابنەوە؟

جەنگی ڕاگەیاندن


#دووربین
#فەڵەستین
ناتانیاهۆ لە "ڕۆیتەرز"ـەوە:

• ئیسرائیل ئامادەیە شەڕ لە #غەززە بوەستێنێت لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکاندا.

• ئیسرائیل ناتوانێت داواکارییەکانی #حەماس قبووڵ بکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و کشانەوەی هێزەکان لە غەززە و جێهێشتنی حەماس لە دەسەڵاتدا.

#ئیسرائیل ئەو مەرجانە قبووڵ ناکات کە یەکسان بێت بە تەسلیمبوون و بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن تا گەیشتن بە ئامانجەکانی جەنگ.

▪️جەزیرە

جەنگی ڕاگەیاندن


#دووربین
#فەڵەستین
• نوێنەری واشنتۆن لە ئەنجومەنی ئاسایش: ئەمریکا دڵنیا دەبێتەوە لەوەی ئیسرائیل پابەند دەبێت بە بڕیارنامەکەوە ئەگەر حەماس قبوڵ بکات.

#حەماس: پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین سەبارەت بە ئاگربەستی هەمیشەیی لە #غەززە و کشانەوەی تەواوەتی لە کەرتی غەززە.

جەنگی_ڕاگەیاندن|
#دووربین
#فەڵەستین