پێگه‌ی دووربین Pegay Durbeen
3.71K subscribers
1.51K photos
679 videos
17 files
397 links
پایگاه تحلیلی - خبری دوربین

كوردی | فارسي

"کانال رسمی"


www.dorbeen.co
Download Telegram
پێشەنگ ئەرسەلان:

ئەم #هەفتەیە هیوادارم بەچڕی چاوتان لەسەر هەواڵەکانی غەززە بێت.. کۆمەڵێک ڕووداوی هەستیار و گرنگ لە پێشە بۆ ئەم پرسە واللە اعلم..

🔻ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە وەک باس ئەکرێت  لە 3 قۆناغ پێکدێت، یەکەم قۆناغ 40 ڕۆژە لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی..

🔻قۆناغی یەکەم:
کشانەوەی
#هێزەکانی ئیسرائیل بەرەو ڕۆژهەڵات و دوور لە ناوچە چڕەکانی دانیشتوان بۆ ناوچەیەکی نزیکبێت لە سنووری کەرتی غەززە..

🔻قۆناغی یەکەم:
#وەستاندنی فڕۆکە سەربازی و سیخوڕیەکان بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لە ڕۆژانی ئازادکردنی دیلەکان...

🔻قۆناغی یەکەم:
لە ڕۆژی
#حەوتەمی ئاگربەستدا دوای ئازادکردنی ئەو ژنە زیندانیانە..، هێزەکانی ئیسرائیل لە #شەقامی ئەلڕەشید بەرەو ڕۆژهەڵات، بە درێژایی شەقامی سەلاح الدین دەکشێنەوە.

کشانەوەی سوپای ئیسڕائیل 
#ئاسانکاریە  بۆ چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان و ڕێگە بە گەڕانەوەی پەنابەرانی مەدەنی بێ چەک دەدات بۆ ناوچەی نیشتەجێبوون..

لە ڕۆژی ٢٢ی
#ئاگربەست دوای ئازادکردنی دوو لەسەر سێی دیلەکان..، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوەندی کەرتی غەززە دەکشێنەوە بۆ ناوچەیەکی نزیک لە سنوورەکان..

🔻قۆناغی یەکەم:
ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی بڕێکی زۆر لە یارمەتییە مرۆییەکان و
#کەرەستەی فریاگوزاری و سووتەمەنی و بەردەوامبوون لەسەر ئەمە بە درێژایی قۆناغەکانی ڕێککەوتنەکە...

🔻قۆناغی یەکەم:
بزووتنەوەی
#حەماس لانیکەم ٣٣ ژن و پیاوی دەستگیرکراو ئازاد دەکات...

🔻قۆناغی یەکەم:
ئەو 33
#دەستبەسەرکراوانە بریتین لە هاووڵاتیانی مەدەنی، ژنە سەرباز، منداڵ، بەساڵاچووان، #نەخۆش و بریندارەکان..

🔻قۆناغی یەکەم:
#ئیسرائیل ٢٠ منداڵ و ژن ی فەڵەستینی  ئازاد دەکات بۆ هەر دەستگیرکراوێکی ئیسرائیلی کە ئازاد دەکرێت بە پشتبەستن بەو لیستانەی کە پێشکەشی دەکات.

حەماس هەموو گیراوانی ئیسرائیلی زیندوو ئازاد دەکات، لەوانە بەساڵاچووان و سەروو ٥٠ ساڵان و نەخۆشەکان و بریندارەکان.

لەبەرامبەردا ئیسرائیل 20 زیندانی ئازاد دەکات، لەوانە بەساڵاچووان، سەروو 50 ساڵان، نەخۆش و بریندارەکان
...

🔻قۆناغی یەکەم:
#حەماس هەموو ئەو سەربازە ژنە ئیسرائیلییە ئازاد دەکات کە لە ژیاندا ماون و لە خزمەتی سەربازی چالاکدا بوون..

لە
#ئاڵوگۆڕی دیلەکان گەشبینیەکی کەم دەرئەکەوێت..

🔻قۆناغی یەکەم:
-ئیسرائیل بۆ هەر سەربازێکی ژن 40 زیندانی لە زیندانەکانی ئازاد دەکات (20 سزای هەتاهەتایی و 20 سزا، بە پشتبەستن بەو لیستانەی کە لەلایەن حەماسەوە دابینکراوە)...

حەماس لە یەکەم ڕۆژی ڕێککەوتنەکەدا 3 دەستگیرکراو ئازاد دەکات و هەر 3 ڕۆژ جارێک 3 دەستگیرکراوی دیکە ئازاد دەکات، کە لە هاووڵاتیانی مەدەنی و
#سەربازانی ژنەوە دەست پێدەکات.
لە بەرامبەردا ئیسرائیل ژمارەی زیندانیانی فەلەستینی کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە بەپێی لیستەکان ئازاد دەکات...





#دووربین
#فەڵەستین