🌹دەنـگـوو دێوەزناوی🌹
2.15K subscribers
9.5K photos
3.17K videos
151 files
1.04K links
خێر ئامایتا کەرمێ پەی کاناڵەو دەگا مێژوویەکێ دێوەزناوی 🌷🌷🌹🌹

تاودێ پۆست و بابەتەکاتا کیاندێ پەی بەڕاوبەرا.



@Npour69
@shakoi5
@paykari28
@yazdonn
@danesh_sohrabzadeh
Download Telegram
"چۆنیەتی زەمــانە"

ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی
بۆ ڕێک و پێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و
دز ئەبــێتە ئــــەولییــا
گوڵ ئەگەر ئەقڵی ببێ
قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چوونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و
گەرمی بــازاڕی گیا
بێ‌حەیایی باوە ئەمڕۆ
قوڕ بەسەر داکا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە
خــۆی بـشارێتۆ چــیا
#قانع
ئه‌ی وه‌ته‌ن به‌رلین به‌ نۆكه‌ر سۆسه‌ن و نه‌سرینی تۆ
له‌نده‌ن و پاریس فیدات بن بۆ هه‌وای
شیرینی تــــــۆ
كه‌ی قه‌ڵه‌م ته‌حریر ئه‌كا شه‌رحی گوڵی ڕه‌نگینی تۆ؛


#قانع
🐏 جێژنی قوربان و #شاعیرانی_کورد

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسیمی ئازادیە
بۆ بەلا گەردانی بالات قۆچی قوربانم وەرە
#تاهیر_بەگی_جاف

هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیـــــــلالی عیدە قوربانی دەوێ
#نالی

ئەوا دووبارە قوربانە ، دلم قـــــوربانی قــــوربانە
قەوارەیی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە
#قانع

عەبدێکی وەفادار و جەفاکێـشە لە هیجران
وا کەوتوە وەک صافی لەدەرگانەیی گەیلان
بەم دەردە سەرە کوشتنی لازم نیە قووربان
لەم جێژنی قــــوربانە کە قـــوربانە دلی من
#صافی

عیدە و هـــەرکەس ژ دیدارا تەلــــێ پــیرۆزە عــید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دەنـــێرم ئەز جــانــا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الــبــاری بٳسعــــاد عــلیـــها یـــوم عــیــد)
#مەلای_جزیری

ئەوا جەژن هات بەخـــــــــۆشی
عالەم شەڕابی سرودی نۆشی
کوردی دل سوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کردو ماتەمی پۆشی
#فایەق_بێکەس

کەدادی یەئسی خۆم بردە لای ئەم عارفە تووند بو
وتی :ئاخر سبەینێ جەژنه خوێنی تۆ لەپێ دەگرم
#مەحوی

جەژنی قوربان سالێ جارێ خەڵکی قــــــوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربانی ئەکەم
#ئەحمەد_موختار_جاف

ڕۆژی عــیــــدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا
#صافی

تازە صەییادە لەچین هاتــــووە
عیدی قـوربانە بەقوربانی دەین
#ناری

جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانەیە بێ تۆ
ڕاحەت و لەزەت و عەیشم زارو گـــــریانە بە بێ تۆ
(ئەخۆل)

جانا وەرە ئەم جەژنە قـــــــوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم
#کوردی

قوربان :قوربانەن ،جەژنەن ، شادییەن
دەس لە گەردەنەن ڕۆژی ئازادیــــیەن
هەی دەس بۆس وەش نیـــــــــگارانە
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانــــەن
#مەولەوی

@divaznav
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم

نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە

#قانع
@divaznav
Sallî 1961
Dengî Qan'
🔹️برای اولین بار شعر و صدای #قانع شاعر کورد با توضیح نوه‌اش به زبان کوردی

#_مەریوان_وریا_قانێع

📌 بۆ یەکەم جار تۆمارێکی دەنگیی قانع بڵاو دەکەمەوە کە تێیدا چەند پارچەشیعرێکی خۆی بە دەنگی خۆی دەخوێنێتەوە. تۆمارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1961 و 1962 و لە ماڵی شێخ عەبدولکەریمی کربچنە لە گوندی بوبان لە ناوچەی پێنجوێن ئەنجام دراوە. وەک چۆن بۆ من یەکەم جارە دەنگی قانع ببیستم شیعر بخوێنێتەوە، بێگومان بۆ زۆر گوێگری تریش هەمان شتە.

📌بیستنی دەنگی شاعیرێک کە لە سەردەمی تەکنۆلۆژیای جەماوەری و سمارت فۆن و تۆمارکردنی هەموو شتێک و وێنە سێڵڤیەکاندا نەژیاوە، شاعیرێک جگە لە چەند وێنەیەکی کەم هیچی تری نییە وەک تاکەکەسێک پێی بناسرێتەوە، بیستنی دەنگی ئەم شاعیرە بە تۆمارکراوی ڕووداوێکی تایبەتە.

📌بێگومان سوپاس و پێزانینی زۆرم هەیە بۆ کەسوکاری شێخ عەبدولکەریم کە ئەو ماوە درێژە تۆمارەدەنگییەکەیان پاراستووە و لە فەوتان ڕزگاریان کردووە. سوپاسێکی تایبەتیش بۆ کاک جەلال کە دوو هەفەتەیەک لەمەوبەر تۆمارە دەنگییەکەی گەیاندە دەستی ئێمە.
📌دەنگەکە لە ئەسڵدا 15 بەشە و من لێرەدا دوو بەشیان دەخەمە بەردەمی گوێگران و خوێنەران.

@divaznav
Forwarded from sohrabzadeh danesh
براکەم حاڵەتم گریانە ئەمڕۆ
دڵ و جەرگم تەواو بوریانە ئەمڕۆ

بە یەک لەحزە دووسەد حاڵم ئەگۆڕێت
تەماشای حاڵەتم سەیرانە ئەمڕۆ

لە باخی مەزرەعەی ئیقباڵی لارم
لە خەم کۆکۆ وەکوو خەرمانە ئەمڕۆ

ئەوەندە پەستە بەختی شوومی نەحسم
لە بەختم واعیزیش شەیتانە ئەمڕۆ

گرفتارم بە دەرد و بێ‌پزیشکم
تەداویم هەر خەم و گریانە ئەمڕۆ

ستارەی بەختی نەحسم وا لە گۆما
لە عەقرەب تالیعم میزانە ئەمڕۆ

خەمم تاج و سەراپەردەم نەخۆشین
دەروونی دڵ عەجەب وێرانە ئەمڕۆ!

وەکوو "قانع" خەیاڵی گەورەیییم بوو
کەچی ئێستە خەمم بۆ نانە ئەمڕۆ!


مامۆسا ؛ #قانع


🌹 دەنـــــــــگـوو دێــــــــــوەزناوی🌹
💜💜 @divaznav 💜💜
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەروونت پڕ لە جوانییە و
سیحری هونەر
کۆیلەی ژینی تاڵی تاڵی
چ ڕەمزێکە لە گەڵ شمشاڵ
دایم بە کوڵ کوڵ دەناڵی!
شارم نووستووی بن دەواری شەوەزەنگە
لە تاریکستانی هونەردا
سۆزی میللی ئەستێرەیەکی خەم ڕەنگە
لەرەی هەوای شمشاڵەکەت،
شەماڵی سوور
دەریای لێڵ و سەرڕێژی ناخ،
پڕ کە هەوای چۆپی هەستان
چۆن لە مێژه چاوەڕوانی مەحشەر دەکا
وڵاتە ڕەنگی گۆڕستان

#ڕەحیم_لوقمانی
❃❃❃❃❃❃❃❃❃❃❃❃
▪️ئارۆ ۳۱ـوو "پاژەرەژ/گۆڵان"ی هامکاتا چەنی دوازەهەمین ساڵگێڵوو کۆچوو دمایی هۆنەرمەندی بەنامبان٘گ مامۆسا؛
#قالە_مەڕە ـین. یاد٘ش حەر مەنۆ🌹
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نەی کە شومشاڵە عەزیزم، سەد گرامافۆن ئەژی

سۆزی شومشاڵم ببێ، من عود و تارم بۆچییە؟

#قانع
🌹 دەنـــــــــگـوو دێــــــــــوەزناوی🌹
💜💜 @divaznav 💜💜
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیسان، سەرلە نۆ ماڵ وێرانیمە
تەمو تەمەلوول سەرگەر دانیمە

دیسان، وەک جاران شین و زاریمە
خەم و پەژارەی دەردەداریمە

دیسان، چەرخەکەی چەواشەی بەدخوو
بۆ ئازاری دڵ کەوتە هات و چوو

دیسان، قرچەی زام دەروونی ڕێشم
زوخاوڕێژ ئەکا، جەرگی پڕ ئێشم

#قانع
ئەی وەتـەن دیسان بەهارە، ئارەزووی سەیرانمە
مەیلـی هاژەی قەڵبەزەی بەفراوی کوێسـتانمە
ئیشتهای بۆنی گوڵ و گوڵ سۆسەن و ڕێحانمە
ئارەزووی سەرکەوتنی لاوانی کوردسـتانمە

#قانع

🌹 دەنـــــــــگـوو دێــــــــــوەزناوی🌹
          💜💜  @divaznav   💜💜
👍5🥰2
ئەی وەتەن وەڵڵا لە بووکی یەکشەوە زیباتری
تۆ لە دووسەد کیمیا و زێڕ و گەوھەر چاتری

بۆ خوماری کەللە بێ شک تۆ لە مەی سەھباتری
تۆ بەمومتازی لە فیردەوەسی بەرین ئەعلاتری...

#قانع

🌹 دەنـــــــــگـوو دێــــــــــوەزناوی🌹
          💜💜  @divaznav   💜💜
5
سـەرێ نەزانـێ سەرداری چـۆنە؟
تێـر بێ و نەزانێ هەژاری چۆنە؟

هەرگیز نەی دیبێ خەمباری چۆنە؟
مەس بێ و نەزانێ هۆشیاری چۆنە؟

لە خوا ئەخــوازم کە بە بـڕین چێ
تا دوا هەناسەی بە زار و شین چێ

مامۆستا #قانع
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
١٧ی گوڵان، ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری چه‌وساوه‌کان، مامۆستا #قانع ە

👈 شێعری ئەی وەتەن به دەنگی مامۆستا قانع کە لەساڵی 1861 لەگوندی بوبانی پێنجوێن تۆمارکراوە و بۆ یەکەمجار لەلایەن دوکتور مەریوان وریا قانع نەوەی مامۆستا قانع بڵاو کرایەوە.

‌    🌹 دەنـــــــــگـوو دێــــــــــوەزناوی🌹
                 🌷🍀@divaznav🍀🌷‌‌
😢1