بەختیار سەجادی (نووسینەکان)
387 subscribers
28 photos
6 videos
12 files
66 links
ئەم کەناڵە تایبەتە بە نووسینەکانی د. بەختیار سەجادی (وتار، توێژینەوە، کتێب، نامیلکە، وەرگێڕان، بابەتی کۆمەڵایەتی). توێژینەوەکان لە ئەکادیمیا، ریسێرچ‌گەیت و گوگڵ‌سکاڵێریش دانراون.

کەناڵی سێمینارەکان:
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi

بەڕێوەبەر:
@Derrida2025
Download Telegram
تەلەڤیزیۆن و ئەویتری ناوخۆیی

ساڵی ٢٠٠٨ لە وتووێژێکی دوورودرێژمدا لەگەڵ گۆڤاری زرێبار ئاماژەم بە خاڵێک کردووە حەز دەکەم لێرە سەرلەنوێ بیدرکێنمەوە:

تەلەڤیزیۆنی ٢٢ دەوڵەتی عەرەبی و هەموو کەناڵە عەرەبییەکان بۆ ئاماژەدان بە ڕووداوێکی تازە کەڵک لە "عاجل" وەردەگرن. کەناڵە ئینگلیزییەکانیش لە هەموو دونیا Breaking بەکار ئەهێنن. کەچی تەلەڤیزیۆنە کوردییەکان بۆ ئەو مەبەستە هەر کامیان وشەیەک بەکار ئەهێنن:

بەپەلە
نوێ
ئێستا
نها
هات
گەیشت
لە کورمانجیشدا، بلەز

سەرنج:
١. لە وتووێژەکەدا ئاماژەم بۆ چوار وشەی یەکەم کردووە، چونکە ژمارەی کەناڵەکان لەو سەردەمەدا وەک ئێستا زۆر نەبوون.

٢. ئەویتری ناوخۆیی لە کوردستان، وەک پێشتریش بە وردی شیم کردووەتەوە، بە ڕواڵەت باسی یەکگرتن و کۆدەنگی دەکات، بەڵام بەڕاستی بۆخۆی دەوری سەرەکی هەیە لە لێکدابڕانی سوبژێکتیڤیتە و پەرتەوازەکردنی ناسنامەدا.

٣. ئەویتری ناوخۆیی، هێندە ناتەبا و ناهاوئاهەنگە لەگەڵ سوژەی کورد کە لەم ڕووەوە نزیک دەبێتەوە لە ئەویتری دەرەکی و بۆیەش بە شێوەی "ناخۆیی"ش بەکاری ئەهێنم.

٤. مەبەست لە ئەویتری ناوەکی، کەس یان لایەنێکی دیاریکراو نییە؛ بەڵکوو کۆی ئەو دامەزراوانە دەگرێتەوە کە وشیارانە یان ناوشیارانە دژی خواستی خودی عەقڵانی و جوانیناسانەی سوژەی کورد کاردەکەن.

٥. پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری یان هەر لایەنێکی پێوەندیدار حوکمێک لەم بارەوە دەربکات و پارچەکانی تریش ڕێزی لێبگرن.

٦. تەلەڤیزیۆن، وەک دەزگایەکی سەرچەشنساز، لە دروستکردنی نوێنەک و ڕوانگەی زەینیدا پشکی شێری بەردەکەوێت. زۆرن ژمارەی ئەو نووسینانەی لە تیۆریی ڕەخنەیی و توێژینەوەی فەرهەنگیدا قامکیان لەسەر دەوری نوێنەکسازی تەلەڤیزیۆن داناوە، هەر لە لاکانەوە بگرە تا جان فیسک.

٧. تەلەڤیزیۆن خوازەیە بۆ هەموو ئەو دامەزراوانەی بە شێوەی دیداری بەرنامە بڵاودەکەنەوە و تەنانەت ڤیدیۆ کورتەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە.

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤13👌2💯2👍1🏆1
یانزە وردە سەرنج لەسەر تەلەڤیزیۆن (١٦)

١. تەلەڤیزیۆن سندووقی ئامێرە ئایدیۆلۆجییەکانە و کۆنترۆڵ ئامرازێکە بۆ گۆڕینیان.

٢. شاشە چییە؟ تێکهەڵکێشی ئایدیۆلۆجیا و ناوشیاری.

٣. بەشێکی زۆری کەناڵە کوردییەکان دەوریان هەیە لە پەرەپێدانی دیالێکتیکی ڕووخێنەری نێوان‌زەینی.

٤. تەلەڤیزیۆن دەکارێ قەیرانی ناسنامە چارەسەر بکات، بەڵام لای ئێمە هەندێکیان بوونەتە سەرچاوەی دروستبوونی قەیرانی ناسنامە.

۵. بۆچی زۆربەی تەلەڤیزیۆنە کوردییەکان دەوری ئەویتری نەریتەوان دەگێڕن بۆ سوژەی کورد؟ وڵام: چونکە سوبژێکتیڤیتەی نوێخوازانەیان تێدا ونە.

٦. کورد توانیویەتی کەڵک لە تەلەڤیزیۆن وەربگرێت بۆ گەشەپێدانی هزری ڕەخنەگرانە و ئەدەب و هونەری مۆدێرن؟ وڵام: نەخێر.

٧. کارێکی سادە و بەڵام گرنگ تەلەڤیزیۆنە کوردییەکان بیکەن چییە؟ وڵام: بەکارهێنانی یەک کۆمەڵە وشە و زاراوەی دیاریکراو بۆ بوارە جیاجیاکان.

٨. ئەوڕۆکە باشترین دەرکەوتەی چەمکی دامەزراوە، تەلەڤیزیۆنە. بۆیەش دەکارین وەک دامەزراوەی ئایدیۆلۆجیک ناو لە هەندێکیان بەرین. لەمەش گرنگتر، بەشێکیان بوونەتە خودی ئایدیۆلۆجیک، واتە بەردی لە ئاگر گەرمتر.

٩. تەلەڤیزیۆنی کوردی هەن ئەی ڕەقیب بڵاوناکەنەوە! بەرنامەکانیان سونەتین، بەڵام بۆ ڕاڤەی دێڕێکی شیعرەکە بوونەتە لایەنگری تیۆریی خوێنەرتەوەر، کە هی پاش‌نوێخوازییە.

١٠. زۆربەی تەلەڤیزیۆنە کوردییەکان درێژکراوەی کۆنەستی کوردین و بۆیەش ئەدەب لای وان دەڵێی خەرمانەیە. گەلۆ تەلەڤیزیۆنە کوردییەکان دەزانن هونەری هاوچەرخ لە قۆناغی پاش-خەرمانەیی دایە؟

١١. کێ دەتوانێ ململانێی ١۵۰ ساڵەی نێوان خودی عەقڵانی و جوانیناسانەی سوژەی کورد لەگەڵ ناوشیاریی ئایدیۆلۆجیکی کورددا یەکلا بکاتەوە؟ وڵام: تەلەڤیزیۆن، بەو مەرجەی کار لە سیستەمی پەروەردە بکات.



فەرهەنگۆک:
ئامێری ئایدیۆلۆجیک Ideological tool
تێکهەڵکێشی ئایدیۆلۆجیا و ناوشیاری convergence of Ideology and the unconscious
دیالێکتیکی ڕووخێنەری نێوان‌زەینی destructive inter-subjective dialectic
قەیرانی ناسنامە identity crisis
ئەویتری نەریتەوان the traditional other
سوبژێکتیڤیتەی نوێخوازانە modernist subjectivity
هزری ڕەخنەگرانە critical thought
ئەدەب و هونەری مۆدێرن modern literature and art
کۆمەڵە زاراوەیەکی دیاریکراو specific terminology
دامەزراوەی ئایدیۆلۆجیک Ideological Institute
خودی ئایدیۆلۆجیک Ideological ego
کۆنەست، ناوشیاریی بەکۆمەڵ collective unconscious
ئەدەبی خەرمانەیی auratic literature
هونەری پاش‌خەرمانەیی post-auratic art
خودی عەقڵانی rational ego
خودی جوانیناسانە aesthetic ego
ناوشیاریی ئایدیۆلۆجیکی کوردی Kurdish Ideological unconscious

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤8🙏2❤‍🔥1👍1👌1😍1
مێژووی ئەدەبی فۆلکلۆریک و کلاسیکی کوردی
🎧 پۆدکاستی مێژووی ئەدەبی کوردی
بەشی یەکەم: وێژەی فۆلکلۆریک و کلاسیک
🎙 وتووێژ لەگەڵ دکتۆر بەختیار سەجادی؛ پرۆفیسۆری هاوکار لە ئەدەبی ئینگلیزی و لە دامەزرێنەرانی بەشی کوردیی زانستگای کوردستان، سنە
پێشینەی مێژوونووسیی ئەدەبی کوردی
بەربەستەکانی مێژوونووسیی ئەدەبی کوردی
چەشنناسیی وێژەی فۆلکلۆریکی کوردی
بەستێنە مێژووییەکان و پێشزەمینە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیییەکانی وێژەی کلاسیکی کوردی
ژێربەشەکانی وێژەی کلاسیک کوردی


🎧 پادکست تاریخ ادبیات کُردی

قسمت اول: ادب فولکلوریک و کلاسیک
🎙گفتگو با دکتر بختیار سجادی؛ دانشیار ادبیات انگلیسی و از بنیانگذاران بخش کردی دانشگاه کُردستان
پیشینه تاریخ‌نگاری ادبیات کُردی
موانع تاریخ‌نگاری ادبیات کُردی
گونه‌شناسی ادب فولکلوریک کُردی
بسترهای تاریخی و پس‌زمینه اجتماعی-فرهنگی ادب کلاسیک کُردی
زيرمجموعه‌های ادب کلاسیک کُردی


🎞 تەواوی فیلمەکە لە یوتیوبی پرسیاردا [فیلم کامل این گفتگو در یوتیوب پرسیار]:

https://youtu.be/6P-s2ibMaCY?si=qEQQH7-QvkM4sboM

🙏🏼تکایە ئەگەر بابەتەکانی ئێمە بۆتان سەرنجڕاکێشە بمان ناسێنن. (ما را دنبال و دوستانتان را با ما آشنا کنید.)
🆔@prsyarjournal
❤10👏2👍1💯1🏆1
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە:
ناساندنی سەد چەشنەزمان


بەشی یەکەم

۱. زمانی ئاخاوتن، زبان گفتاری، spoken language
۲. زمانی نووسین، زبان نوشتاری، written language
۳. زمانی ئاسایی، زبان معمولی، ordinary language
۴. زمانی ئەدەبی، زبان ادبی، literary language
۵. زمانی زانستی، زبان علمی، scientific language
۶. زمانی ئەکادێمیک، زبان آکادمیک، academic language
۷. زمانی فەرمی، زبان رسمی، formal language
۸. زمانی نافەرمی، زبان غیررسمی، informal language
۹. زمانی نێوەندگر، زبان میانجی، lingua franca
۱۰. زمانی نێوەندگری نێونەتەوەیی، زبان میانجی بین‌المللی، International auxiliary language
۱۱. زمانی هاوبەش، زبان مشترک، common language
۱۲. زمانی بەستەر، زبان پیوند، link language
۱۳. زمانی پێوەر، زبان معیار، standard language
۱۴. زمانی پیشە، زبان حرفه، jargon
۱۵.‌زمانی پسپۆڕانە، زبان تخصصی، especialized language
۱۶. زمانی نهێنی، زبان سرّی، secret language
۱۷. زمانی خۆجێیی، زبان بومی indigenous language
۱۸. زمانی خۆجێیی‌کراو، زبان بومی‌شده indigenized language
۱۹. زمانی داگیرگەیی، زبان مستعمراتی، colonial language
۲۰. زمانی کەلەپوور، زبان میراث، heritage language
۲۱. زمانی پارێزگایی، زبان شهرستانی، provincial language
۲۲. زمانی ناوچەیی، زبان منطقه‌ای، regional language
۲۳. زمانی گوندی، زبان روستایی، rural language
۲۴. زمانی خەیاڵکرد، زبان تخیلی، fictional language
۲۵. زمانی سروشتی، زبان طبیعی، natural language
۲۶.‌زمانی دەستکرد، زبان مصنوعی، artificial language
۲۷. زمانی جنێوفرۆش، زبان دشنام‌گو، profane language
٢٨. زمانی ئەتککەر؛ زبان توهین‌آمیز offensive language
٢٩. زمانی تەکنیکی، زبان فنی technical
۳۰. زمانی ڕەشۆکی، زبان عامیانه، collequial language
۳۱. زمانی بازاڕی، زبان کوچە‌بازاری، slang language
۳۲. زمانی نەشیاو، زبان نامناسب، improper language
۳۳. زمانی ئاماژە، زبان اشاره، Sign language
۳۴. زمانی جەستە، زبان بدن، body language
۳۵. زمانی هێمایین، زبان نمادین، symbolic language
۳۶. زمانی دیتنی، زبان دیداری visual language
۳۷. زمانی وێنەیی، زبان تصویری، pictorial language
۳۸. زمانی بانگەشە، زبان تبلیغات، propaganda language
۳۹. زمانی پەنابەر، زبان مهاجر، immigrant language
۴۰. زمانی تاراو، زبان تبعیدی، diasporic language
۴۱. زمانی دووڕەگ، زبان دورگه، hybrid language
۴۲. زمانی تێکەڵ، زبان مختلط، mixed language
۴۳. زمانی کەمینە، زبان اقلیت minority language
۴۴. زمانی کەمینەکراو، زبان اقلیت‌شده، minoritized language
۴۵. زمانی پەراوێزخراو، زبان بەحاشیه‌رانده margonalized language
۴۶. زمانی بیانی، زبان خارجی، foreign language
۴۷. زمانی زاڵ، زبان مسلط، dominant language
۴۸.‌ زمانی نەوڕسک، زبان نوظهور، emergent language
۴۹. زمانی لەناوچوو، زبان ازمیان‌رفته، residual language
۵۰. زمانی دەرباری، زبان درباری، courtly language

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤17👍2👏1💯1🏆1
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە:
ناساندنی سەد چەشنە‌زمان

بەشی دووەم

۵۱. زمانی ئیداری، زبان اداری، bureaucratic language
۵۲. زمانی فەخرفرۆش، زبان فخرفروش، snobbish language
۵۳. زمانی تازەپێداکەوتوو، زبان نوکیسه، novice language
۵۴. زمانی سێکسی، زبان سکسی، sexual language
۵۵. زمانی ئێرۆتیک، زبان اروتیک، erotic language
۵۶. زمانی کۆنکەوتە، زبان پیش‌پاافتاده، vulgar language
۵۷. زمانی کۆنباو، زبان آرکیک، archaic language
۵۸. زمانی شکاو، زبان شکسته، broken language
۵۹. زمانی خواستنی، زبان استعاری، metaphorical language
۶۰. زمانی خوازەیی، زبان مجازی، metonymical language
۶۱. زمانی دەرهەست، زبان انتزاعی، abstract language
۶۲. زمانی بەرهەست، زبان انضمامی، concrete language
۶۳. زمانی بابەتیانە، زبان عینی، objective language
۶۴. زمانی زەینی، زبان ذهنی، subjective language
۶۵. زمانی لێکدابڕاو، زبان ازهم‌گسیخته، disruptive language
۶۶. زمانی پارچه‌پارچه، زبان تکه‌تکه، fragmentary language
۶۷.‌ زمانی کلاسیک، زبان کلاسیک، classical language
۶۸.‌ زمانی جێناوسڕاو، زبان ضمیرانداز، pro-drop language
۶۹. زمانی فێرکارانە، زبان تعلیمی، didactic language
۷۰.‌ زمانی لیریک، زبان لیریک، lyrical language
۷۱. زمانی کورتکراو، زبان مخفف، abbreviated language
۷۲. زمانی بازرگانی، زبان تجارت، trade language
۷۳. زمانی ڕاگەیاندن، زبان رسانه، media language
۷۴. زمانی ڕۆژنامەنووسانە، زبان روزنامەنگاری، journalistic language
۷۵. زمانی کورتەنامە، زبان پیامک، SMS language
۷۶. زمانی مەترسی‌لەسەر، زبان در خطر، endangered language
۷۷. زمانی هەڵسازراو، زبان برساخته، constructed language
۷۸.‌زمانی خانەخوێ، زبان میزبان، host language
۷۹. زمانی سەرچاوە، زبان مبدا، source language
۸۰. زمانی مەبەست، زبان مقصد، target language
۸۱. زمانی زارەکی، زبان شفاهی، oral language
۸۲. زمانی سەخت، زبان دشوار، hard language
۸۳. زمانی ئاسان، زبان آسان، simple language
۸۴. زمانی سادەکراو، زبان سادە‌شده، pidgin language
٨۵. زمانی هەڤگر، زبان ترکیبی، synthetic language
۸۶. زمانی زێدەهەڤگر، زبان پرترکیبی، polysynthetic language
٨۶. زمانی پڕگەردان، زبان تصریفی، fusional language
٨۷. زمانی پێکەوەنووساو، زبان هم‌چسبان، agglutinative language
۸۸. زمانی شیکارانه، زبان تحلیلی، analytical language
۸۹. زمانی ئایدیۆلۆجیک، زبان ایدئولوژیک، ideological language
۹۰. زمانی یەکەم، زبان نخست، first language
۹۱. زمانی دووەم، زبان دوم، second language
۹۲. زمانی خۆماڵی، زبان محلی، vernacular language
۹۳. زمانی ئاست‌بەرز، زبان سطح بالا، high-level language
۹۴. زمانی ئاست‌ناوەند، زبان سطح متوسط، middle-level language
۹۵. زمانی ئاست‌نزم، زبان سطح پایین، low-level language
۹۶. زمانی بەرنامەسازی، زبان برنامەنویسی، programming language
۹۷. زمانی کارپێکراو، زبان کاربردی، functional language
۹۸. زمانی پاراو، زبان روان، fluent language
۹۹. زمانی زیندوو، زبان زنده، living language
۱۰۰. زمانی مردوو، زبان مرده، dead language

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤17💯3👍2👏2🏆1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆز بێت!

روز جهانی زن مادری مبارک باد!

Happy International Mother Language Day!

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤25👏4👍2❤‍🔥1💯1🏆1
🔹لقە سەرەکییەکانی زمانی کوردی

🔹ڕێکترین و باشترین پۆلێنکاریی زارەکانی زمانی کوردی

📚وەرگیردراو لە کتێبی زمان و وێژەی کوردی بەرهەمی د. بەختیار سەجادی و مەزهەر ئیبراهیمی، چاپی چوارەم
❤17🙏2👍1🔥1💯1
Indexing and Citation Metrics for Kurdish Academic Texts

نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادێمیکی کوردی

یەکەم کتێبی کوردی لەسەر سایتەیشن بۆ زمانی کوردی و ئیندێکسینگ بۆ توێژینەوەی کوردی

دانەر: د. بەختیار سەجادی
بڵاوکەرەوە: دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشن
هەولێر، ٢٠٢٤

فایلی پی‌دی‌ئێف:
https://kurdipedia.org/default.aspx?q=20240606071926573449&lng=1

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤11👏6👍2🏆2❤‍🔥1💯1
📘خوێندنەوەیەک بۆ پەرتووکی نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادێمیکی کوردی نووسراوەی د. بەختیار سەجادی

✍ #جەعفەر_قارەمانی

▫️پوختە

▫️کتێبی نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی، نووسراوەی بەختیار سەجادی، ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن ئیجۆکەیشن لە هەولێر چاپ و بڵاوکراوەتەوە. سەجادی لەم پەرتووکەدا هەوڵی داوە زمانی کوردی لە کەنارەکانی دابڕانەوە بەرەو دەروازەکانی نوانەسازی و ئاماژەپێوی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ببات. نووسەر لە ڕێگەی ئاراستەکردنی زنجیرەیەک پرسیاری ورد بۆ دامەزراوە فەرمییەکان، نەخشەڕێگەیەکی تەکنیکی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دادەڕێژێت. لەم کتێبەدا تەنیا کێشەکان بە شێوەی ڕەخنەیی دەستنیشان نەکراون، بەڵکوو توێژەر وەک ئەندازیارێکی بواری ئەکادیمی توانیویەتی گرێپووچکەی نێوان سیاسەتی زمان و تەکنۆلۆژیای زانیاری بکاتەوە. سەجادی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چاکسازیی زانستی لە کوردستان پێویستییەکی نیشتمانییە، بۆ ئەوەی زمانی کوردی وەک زمانێکی زانستیی خاوەن ستاندارد بناسرێت.

▫️ئەم بەرهەمە وەک یەکەمین کتێبی کوردی لەسەر سایتەیشن بۆ زمانی کوردی و ئیندێکسینگ بۆ توێژینەوەی کوردی دەناسرێت. ناوەرۆکی ئەم پەرتووکە ئاشنابوونێکە بە «بەیاننامەی چاکسازیی ئەکادیمی» کە پێویستە هەموو لایەنەکان وەک ئەلفوبێیەکی بەڕێوەبردنی زانستی ڕەچاوی بکەن. سەجادی باس لە ئەزموونی گۆڤاری پژوهشنامە ادبیات کُردی دەکات کە وەک یەکەمین گۆڤاری کوردیی ناوەندی، توانیویەتی متمانەی ناوەندی زانستیی (ISC) بەدەستبهێنێت، خاوەنی ناسنامەی (DOI) بێت، لە ناوەندی (DOAJ) نوانەسازی بکرێت و لە گووگڵ سکاڵێر ئاماژەپێویی بۆ بکرێت. ئەزموونی ئەم گۆڤارە دەیسەلمێنێت کە ئەگەر مێکانیزمە زانستییەکان بە دروستی جێبەجێ بکرێن، زمانی کوردی توانای ئەوەی هەیە جێگە و پێگەی خۆی لە ڕیزبەندییە جیهانییەکاندا بکاتەوە.

▫️لەم وتارەدا، بە شێوازی وەسفی‌ـ‌شیکارانە، هەوڵ دراوە تیشک بخرێتە سەر چۆنیەتیی گواستنەوەی کایەی زانستیی کوردی لە دۆخی دابڕانەوە بەرەو سیستەمێکی نوانەسازیی جیهانی. ئەگەر ناوەندە پەیوەندیدارەکان پێشنیارەکانی ئەو کتێبە وەک پرۆگرامێکی کار وەرنەگرن، توێژینەوە بە زمانی کوردی ناتوانێت ببێتە خاوەنی هاوکۆلکەی کاریگەری کە ئەمڕۆ پێوەری سەرەکیی متمانەی زانستییە.

▪️وشە سەرەکییەکان: نوانەسازی؛ ئاماژەپێوی؛ نووسینی ئەکادیمیک؛ هاوکۆلکەی کاریگەری.

🔻بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکە لە کۆی ۲۴ لاپەڕە سەردانی ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی بکەن.

▪️به‌شی کوردی:

🌐‌ kurdishbookhouse.com/ku/8431-3/

▪️به‌شی فارسی:

🌐‌ kurdishbookhouse.com/ku/8431-4/

▪️به‌شی ئینگلیزی:

🌐‌ kurdishbookhouse.com/ku/8431-5/

📎داگرتنی PDF

■ بە کانال "خانهٔ کتاب كُردی" بپیوندید:

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤11👏4👍3👌2❤‍🔥1💯1🏆1
The Status of Kurdish Language in the International Databases of Academic Research: Obstacles and Resolutions

پێگەی زمانی کوردی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی توێژینەوەی ئەکادێمیکدا: بەربەستەکان و چارەسەر

جایگاه زبان کردی در مراکز بین‌المللی پژوهش‌های آکادمیک: موانع و راهکار

ئاخاوتنکار: د. بەختیار سەجادی
بەڕێوەبەر: ئەکادیمیای مێگامایند پڵاس، هەولێر

ڕێککەوت: ٢٠٢٦/٩/١٢ (٢١ی خەرمانانی ١٤٠۵)
کاتژمێر: ٩ی شەو (بە کاتی هەولێر)
سەکۆ: زووم

بەستەر و تێپەڕوشەی بەشداربوون هەر لەم کەناڵە دادەنرێت.


#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤12👍4👏2👌2🔥1🏆1
پێگەی زمانی کوردی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی توێژینەوەی ئەکادێمیکدا: بەربەستەکان و چارەسەر

ڤیدیۆی تۆمارکراوی وێبینارەکە:

https://youtu.be/_g3JF_7VN3w?si=67FXREPG-ToK6iqc

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤7👍3🔥2💯2❤‍🔥1👏1
Forwarded from Prsyar
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎬 رووناکبیرانی کورد و پرسی زمان
🎙وتووێژ لەگەڵ دکتۆر بەختیار سەجادی؛
پرۆفیسۆری هاوکار لە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی
سەرۆک و لە دامەزرێنەرانی بەشی کوردیی زانستگای کوردستان، سنە (تا ۲۰۲۰)
بەڕێوەبەری ژورناڵی CLS
سەرنووسەری ژۆرناڵی ئەدەبی کوردی


🎬 Kurdish Intellectuals and the Question of Language
🎙 Interview with Bakhtiar Sadjadi‏;
Associate professor in the Department of English Literature and Linguistics, Kurdistan University, Sanandaj
Founding Head of the Department of Kurdish Language and Literature (until 2020)
Director-in- Charge of CLS Journal
Editor-in-Chief of Journal of Kurdish Literature


🎬 روشنفکران کُرد و مسئله‌ی زبان
🎙 گفتگو با دکتر بختیار سجادی
دانشیار زبان و ادبیات انگلیسی دانشگاە کُردستان
مدیرگروه و از بنیانگذاران رشته زبان و ادبیات کُردی (تا ۱۳۹۹)
مدیر مسئول ژورنال CLS
سردبیر پژوهشنامه ادبیات کُردی


🔸تەواوی فیلمەکە لە یۆتیۆبی پرسیاردا [فیلم کامل این گفتگو در یوتیوب پرسیار]
🔻Full Video on YouTube Prsyar:

https://youtu.be/VxqVTKLsSjc

🆔@prsyarjournal
❤11👏3🏆2👍1💯1
✅ نشریه انگلیسی‌زبان مطالعات انتقادی ادبی دانشگاه کردستان(CLS)با مدیر مسئولی دکتر بختیار سجادی به عنوان تنها نشریه مصوب و رتبه‌دار حوزه ادبیات انگلیسی به زبان انگلیسی در ایران در آخرین ارزیابی کمسیون نشریات علمی وزارت علوم رتبه موفق به کسب رتبه الف شد.
➖➖➖➖➖
رسانه دانشجویان دانشگاه کردستان
🆔
@university_kurdistan
❤17👏5🏆3👍1💯1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گفتوگۆی کراوە لەگەڵ بەختیار سەجادی

ئەنجومەنی ئەدەبی و فەرهەنگیی ئاڵا
کتێبخانەی گشتیی سنە
٤ی خەزەڵوەری ١٤٠۵ (۲۰۲۶/۱۰/۲۶)

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤9👏3👍2💯2🏆2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گفتوگۆی کراوە لەگەڵ بەختیار سەجادی

ئەنجومەنی ئەدەبی و فەرهەنگیی ئاڵا
کتێبخانەی گشتیی سنە
٤ی خەزەڵوەری ١٤٠۵ (۲۰۲۶/۱۰/۲۶)

#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
@bakhtiar_sadjadi2
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi
https://xn--r1a.website/bakhtiar_sadjadi2
❤8👍2👏2💯2🏆2