ئەی وەتەن
ئەی وەتەن مەفتونی تۆم و شێوەتم بیرکەوتەوە
وەختی بەندیی و ئەسارەت، پێ بەتەوق و کۆتەوە
من لە زیکر و فیکری تۆ غافڵ نەبووم وا تێ نەگەی
حەپس و تێ هەڵدان و زیللەت تۆی لەبیر بردۆتەوە
بەو خووایەی بێ شەریک و لامەکان و واحیدە
عەشقی تۆ نەوعێ لە دڵما ئاگری کردۆتەوە
ئاگرێکی وا هەزار ساڵ ئاوی بڕژێنیتە سەر
قەت گڕ و گڵپە و بڵێسەی تا ئەبەد نەکوژێتەوە
باسی مەحزوونی و کەساسیی خۆت نەکەی توخوا وەتەن
چونکە بەو باسە برین و زامەکەم ئەکولێتەوە
ماتەمینی تابەکەی، دەی پێکەنە و سەر هەڵبڕە
موفتەخیر بەشوهرەتت وا عالەمی گرتۆتەوە
نەگبەتی لاچوو سەعادەت بۆتە پشتیوانی تۆ
کەوکەبی بەخت و فریشتەت بەرزە ئەدرەوشێتەوە
گەرچی بەینێکە زەلیل و دیلی دەستی زاڵمی
نۆبەتی شادیتە ئەمجا ناحەزت لێک بێتەوە
لافی میللیییەت بەدەم لەم عەسرەدا کەڵکی نییە
ڕۆژی هەوڵە هەر بەهیممەت گۆی هونەر ئەبرێتەوە
بێ قوسوورە چەند جەسوورە سەد شوکر ئەولادەکەت
وا لە ڕێی تۆدا لە خوێنا سەیری چۆن ئەتلێتەوە
بەسیە تەعنەم لێ مەدە هەر ڕۆڵەکەی جارانتم
هێندە حیلمت بێ هەتاکو دەست و پێم ئەکرێتەوە
شەرتە شەرتی پیاوەتی بێ گەر خودا دەستم بدا
دوژمنت پەت کەم وەکو سەگ بیخەمە ژێر پێتەوە...
@s-Alot

دیوانی فایەق بێکەس
@s-Alot
بەزمی ڕیش
وادەڵێن واعیز لە مینبەر ڕۆشـــتە بان
واعیزی خاوەن عەباوو ڕیشـــــــی پان
زۆر بە گەرمی نوتق و گوفـتاری دەدا
بۆ ڕزگاری مەردوم ڕێــــــــچاری دەدا
خەڵقی تامەزرۆی وتاری بوون بە حەق
نێو چەوانی ئەو لە نوور دەیدا شـەبەق
یەک لە کۆر دا وادەگریا سەر بە قـــــــوڕ
ئاوی دوو چاوی دەهاتە خوار بە خــــــوڕ
واعیز هەستی کرد کە نوتق و گفتی ئەو
بۆی ڕوناک کردوە ئیتر تاریـــــــکە شەو
قاوی کرد لەو بانەوە هەی ئافـــــــەرەم
بەو فرمێسکەت بێ شک وەعدت پێدەدەم
تۆ بەهەشتی و دەچیە جەننەت خـــەم مەخۆ
شاد وخۆش بە کاکی خۆم بۆی دامەچـــــــۆ
ئەو فرمێسکەت بوونە سەرمـایە لە بــۆت
چەند دڵۆپێک تۆی خەلاس کردن لە کۆت
زۆر بە باشی تۆ لە وەعزم تێدەگـــــــەی
موژدە بێ لێت دەچیە بان و پێدەگــــەی
کاکی موئمین بەم وتەی وی هاتە دەنــــگ
خۆزگە ئەو دڵەم پاک دەبۆوانێ لە ژەنگ
خۆزگە هەروەک تۆ دەفەرمووی وادەبوو
سووچ و تاوانم لە ســــەر دڵ لادەچــوو
ڕیشی پەشمینت منی خستە گریـــــــن!!
ڕیشی تۆم دی بۆیە فرمێسکم وەریـــن
ڕیشی دوو فاقت وەکی نێری منــــــــــە
چەشنی ڕیشی ئەو گڕۆڵەو تووکنـــــــە
نێریەکم بوو ڕیش درێژ و پانە بێـــــــڵ
ساف و سادە ، خۆشەویست بێ فرت و فێڵ
مرد و جێی هێشتم بە تەنیا مامـــــەوە
تۆ کە ڕیشت هەڵتەکاند پێی کولامەوە
ڕیشی عەینی ڕیشی تۆ بوو نێریە سوور
خوزگە مەرگ مەودای دەدا بێتە حوزور
ڕیشەکەی ئیشی دەکردن ڕوو بە ڕاست
هەر وەکوو موویەک دەرێنی تۆ لە ماست
ڕیشەکەی وەک ڕیشی تۆ جوان و قەشەنگ
ڕیشی پان بوو وەک تۆ چالاک و چەلەنــگ
من بە ڕیشی تۆ کە وەک نێری دەچــــێ
هەر کە دەیبزێوی گڕم تێ بەر دەبــــــــێ
تێبینی: نێری واتە بزنی نێر

بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هێمن مکوریانی :
مامۆستا هێمن و کوردایەتی و یاد کردنەوە لە بیرەوەریک
لە نووسراوەیەک دا لەبرادەرێک بە ناوی کاک سوارە ئاوام خوێندوە کە لە ساڵی هەزار و سێسەد و هەشتاوو چواری هەتاوی سەردانێکی مامۆستای پێشمەرگەو هونەرمەند محەممەد جەزام لە شاری سلێمانی کرد ، کورد وتەنی کە لە مەجلیس دا دانیشی قسە قسەی دێنێت و باسی مام هێمن شاعیری میللی کورد کرا، کاک حەمە جەزا فەرموی با شتێکت لە بارەی خۆم و مام هێمن بۆ بگێڕمەوە ، گوتم فەرمو ، گوتی مامۆستا هێمن سەردمێک لێرە ( واتە سلێمانی) بوو
لە لای ماڵی ئێمە ماڵە کۆنێکی بە کرێ گرتبوو منیشلەوێ دەچوومە خزمەتی ، بە بیرم داهات کە وەکو هەموو خەڵک داوەەتێک و بانگ هێشتنێکی بکەم بۆ ژەمێک نان خواردن ، بەڵێ ڕۆژێکیان کە هاتمەوە بینیم کە باوکم هێندێک گۆشتی جوانی هێنابۆوە ، ڕووم لە دایکم کرد و گوتم دایە بۆ ئەم ئێوارە مامۆستا هێمن بانگ هێشتنیسەر خوانی ئێوارەدەکەم ، دایکم وتی زۆر باشە ، پێوویستە بڵێم من کوڕی حاجی عەلیم ، بچوومایە هەر شوێنێک کە دەیانپرسی ئەوە کێیە دەیانگووت چۆن ، ئەوە کوڕی حاجی عه لی سلێمانییە ، هەتا وای لێهات و دونیا وا خولی خوارد کە من شێعری پەپوولەی خۆشەویستی مامۆستا هێمنم بە مەقام گوتەوە ، ئەوە بوو لە سەرتاسەری کوردستان دەنگی دایەوەو ئەو جار وەک هونەرمەندێک ناوبانگم دەر کرد ، تاوای لێ هات باوکم بە منەوە دەیانناسیەوە ، کە دەیانگووت ئەوە کێیە ، لەوڵام دا دەیانگووت ئەوە باوکی هونەرمەند حەمە جەزایە ،
بەڵێ ئەوە بوو مامۆستا هات و لە پشتەوەی دیوەخان دانیشت و دەستی کرد بە پێجانەوەی توتن و پەڕە ، باوکم کە هاتەوە و مامۆستای بینی بە بێ سڵاوو چاک و چۆنی خێرا چووە بن دەستی مامۆستاوەو قۆلی گرت و گوتی منداڵەکانم چارەڕەش مەکە و یاڵڵا بۆ دەرێ ، ئەوە بوو هەتا دەرەوە بردی و هاتەوە ، منیش بە ناڕەحەتیەوە دوای کەوتم و گەیشتمە مامۆستا و گوتم مامۆستا بە ڕاستی ڕوو زەردی ڕووتم و شەرمەندەی هەتا هەتاییتم ، مامۆستا فەرمووی خەمی ناوێ مەعەممەد ئەمن لە ژیانم دا هەتا ئێستا هەروا دەرکراوو و دەربەدەر و ماڵ بە کۆڵ بوو مە و ئەمەیانیشی با لە گەڵ بێ .
جاگەلۆ کورد وتەنی کڵاوێ دانێ و وسڵاوی لێ بکە ، لەوەی گەڕێ کە باوکی حەمە جەزا چەندە پیاوێکی نزم نەفس بووە چونکە کورد بەوە مەشهورە ئەگەر دوژمنیش خۆی لە ماڵێ هاویشتبێ ئەو پەڕی قەدرو ڕێزی گرتووەو میوان دار ی کردووە ، بەڵام داخی گرانم ئەوە دەردی هەموو کۆمەڵگای ئێمە یە، کەسێکی وەکوو هێمنی مەزن لە پێناو کوردوستان و نیشتیمان پەروەری دا ماڵ و حاڵی دەڕوا و هەتا دەمرێ لە چنگ دژمن کوناو کونێ دەکات و ساتێک ناحەسێتەوە ، یەکێکیش بە تەقەی زار و بە هەوانتە لە وشەی کوردایەتی نانی لێدەخوا ،
هەر کوردێکی خاوەن هەست کە تەنیا ئەم بیرەوەریەی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو مەحەممەد جەزا بخوێنێتەوە بە بێ شک خەمێکی قورس دێتە سەر دڵی . هێمن شاعیر خەم خۆری گەل بوو بە ڕاستی ، وەک بۆ خۆی لە وت و وێژ لە گەڵ بولبول لە شێعرێک دا خۆی وەک ئەو دەشوبهێنێ و دەفەرموێ :
منیش ئەی بولبولی شەیدا وەکو تۆم
وەها دورم لە هێلانەو گوڵی خۆم
منیش هێلانەکەم لێ کراوە خاپور منیش وەک تۆ لە کیسم چوو گوڵی سوور
لە کۆتایی دا وێڕای سری ڕێز و نەوازش دانەوەندان بۆ هێمن و بێژەری مەقامی پەپولەی خۆشەویستی مەحەممەد جەزا ، ئاواتم ئەوەیە کە لە تەمەنی خۆم دا ببینم کە ڕوپەری کێبی قوتابیەکی قوتابخانەی کیژ و کوڕان بە وێنەی مامۆستا هێمنی موکوریانی ڕازابێتەوە و لە سەر گۆڕی پیرۆزی بە ئامادەبوونی ئاپۆڕای کوردانی کوردوستان گوێڕایەڵی دەنگی مەحەمەد جەزا بین کە سرودی بووکی ئازادی مامۆستا قانیع و پەپولەی خۆشەویستی مام هێمن دە خوێنێتەوە ، هەزاران ڕەحمەت لە گۆڕی پیرۆزی هەردوکیان
ئەوکات ئەختەری مەهابادیش ئەم شێعرانە بخوێێتەوە :
ئەختەر ئەی کیژۆڵەی چاومەست
ئیلهام بەخشی شێعری پڕ هەست
شێعرت دەوێ لە منی پیر
لە منی پیری گۆشە گیر
شێعرێک خۆناوەی باران بێ شێعرێک سرتەی دڵداران بێ
شێعرێک بریقەی خەنجەر بێ شێعرێک سەنگ چنی سەنگەر بێ
نرکەی سینگی کرێکار بێ ئاڵای شۆڕشی جوتیار بێ
ئەوکات بۆ سوۆکنایی ڕووحی نیشتیمان پەروەری هێمن :
کیژ و کوڕ بگرن لە دەوری گۆڕی هێمن ڕەش بەڵەک .................

چندان هم نر نبود
لە کتێبی (رسالەی دلگشا) خوالێخۆشبو عوبەید زاکانی دەڵێت کابرایەک کەرەکەی لە کاتی حەسانەوە لە گەڵ پوڵێک کاروان لە سەر کانی وسەراوێک لێ ون بوو ، ڕۆیی کەرێکی دیکەی هێنا و بارەکەی لەوی بار کرد ، خاوەن کەرەکە بۆ بەیانی لە ڕێیە تووشی بوو ، گوتی کاکە ئەو کەرە هی منەو تۆ بارت لێناوە ، وادیارە دزیوتە ، کابرا گوتی کاکە کەری خۆمەولێم ون ببو ، ئەمرۆ دۆزیمەوە ، خەڵق کە شایەتحاڵ و لەوێ بوون گوتیان باشە ئەو کەرەی تۆ ماچە بوو یان نێرەکی ، کابرا گوتی نێرەکی بوو ، خەڵقەکە گوتیان دەی موسوڵمان خۆ ئەو کەرە ماچەکیه واتە مێیەکابرا گوتـی خه ڵقینە ڕاستیەکەی ئەوەی منیش هێندە نێرەکی نەبوو !!
ئێستا ئێمەش سی چل ساڵە بە هەڵە دەڵێین فڵانە کەس شەیتانی بوزورگە و پێمان وابوو هەتا هەتایە هەر شەیتانی بوزورگ دەمێنێتەوە ،
بەڵام نانا ، وانییە واچاکە بەخۆمان دا بچینەوه ولە مەولا لە مەسەلەکە تێبگەین کە برالە ئەوەی دەمانگوت هێندەش (شیطان بزرگ) نەبوو نە.
😜😜😜😜
@s_Alot

ژیان تاقیگەی رەفتارمانە ، بۆیه ههتا دهتوانیت لهم گهشته كورت مهودایهدا
بهئهنقهست دهروونێك ئازار مهده ، دڵێك مهشكێنه ، زهردهخهنهیهك مهتۆرێنه
هەموان ماندوون لەبەردەم رەشەبای گرفتەکانی رۆژانی سەختی ئەم سەردەمەدا
عهبدولڕهحمان سدیق

وابێ باوەڕ بووین و وایان تێگەیاندووین کە کورد گەلێکی دواکەوتوەو ناتوانێ سیاسەتوان و زانا و ئەدیب و شاعیری تێدا هەڵکەوێ بە واتای کوردی نێرگە لە توێسیرێ هەڵناکەوێ ، کە دیارە ئەوە لە قاموسی ڕۆژئاوایی دا elinasyon واتە جنۆکە لێدراو ، بە واتایەکی دیکە دۆڕاوی پێدەڵێن ، ئەما بەخۆشیەوە دەبینین بە پێچەوانەی ئەو خەونە قێزەونە ، توانیومانە وەک گەلێکی سەردەمیانە لە هەر بوارێک دا سەرێکمان لە نێۆ سەران ده ببێ ، بە پێچەوانەی بۆچوونی ئەو کەسانەی کاوێژی دەکەنەوە کە سەددامە زێڕە کاتی خۆی گوتووویەتی مریشکی کوردیم بیستووە بەڵام دەسەڵاتی کوردی ، هەڵکەوتە وبلیمەتی کوردیم لە بواری زانستی و پیشەیی و.....نەبیستوە .
ئەمەش( تەنیا بۆخۆشیتان) چەند دێڕ شێعری کوردی لە مەدحی سەروی خەرامان و لق و پۆی گراوو یار :
ئەو زولفی سەمەن سایە سەراپایە لە باڵات
چاوی بەدی لێ دوور بێ چ زیبایە لە باڵات
گەهـ دەستە و گەهـ بەستە، دەمێ کرژ و دەمێ خاو
هەر تەرزێ کە مەتبووعە بەدڵ وایە لە باڵات
شوعلەی روخت و تیرەگیی زولفی سیەهفام
مەهتابە کە تێکەڵ شەوی یەلدایە لە باڵات
ڕوخسارە فرووزەندە تەرازی قەدی نەخلت
نوورێکە تەقازایی تەجەللایە لە باڵات
باغی ئیرەمی سینە دە گوڵزاری جەماڵت
حەسرەت بە دووسەد جەننەتی مەئوایە لە باڵات
غونچەی دەهەنی تۆ بە گەهی خەندەو گوفتار
دورجێکە گوهەرخێز و شەکەرزایە لە باڵات
قامەت نییە بیلاهی قیامەت لەوە هەستا
لەو شۆڕش و غەوغایە کە پەیدایە لە باڵات
جانا مەکە مەنعی ئەدەبی زار لە زاری
شێتی گوڵی دیدارت و شەیدایە لە باڵات
🔸 ئەدەب

با نەڵێ ئێمە هوونەرمەندی باشمان هەیە ، فەرموون بۆ زاخاوی مێشکتان ،
سپاس بۆ کاک جەمال نەویدی کە ئەم گرتە ویدۆیەی بۆ ناردووین.
دەنگە هەر نەڕزی

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەک دەنگە نەڕزی .هەربەردەوام بیت و دووسەد ساڵەکەی خشت کەی
سپاس بۆ کاک جەمال نەویدی کە ئەم گرتە ویدۆیەی بۆ هەناردووین
@s_Alot
سپاس بۆ کاک جەمال نەویدی کە ئەم گرتە ویدۆیەی بۆ هەناردووین
@s_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەش هەرکاک جەمال نەویدی وەک یادگاریەک و یادێک لە خوالێخۆشبوو کاک ساڵەی حاجی ماوەستا و کاک ڕەحمانی حاجی مینە بۆی ناردووین ، بۆ ئەوەی کەڵک و چێژی لێ وەرگرین
ئەو نوسراوەی خوارێ هی کاک جەمال نەویدییە
کاک ڕەحمان کەدخودایی و کاک سالحی فورقانی باسی مێژوی سروشتی ئاڵۆتی بانە دەکەن سەبارەت بە بوونی مەڕەکێوی و بزنە کێوی لە کوێستانی ئاڵۆت و کێوی بریتی سەر بە شاری بانە

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
٭٭مامۆستا هێمن ٭٭
جا کە سەرخۆش بووم بە دەنگێکی نەوی
بۆت دەڵێم ئەو شێعرە بەرزەی مەولەوی
بشنو از نی چون حکایت می کنــــــــــــد
از جداییها شکایت میکنـــــــــــــــــــــــد
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نـــــــــــــــەی کردووە شیوەنێکم پێیە نەی نەیکــــــــــــــردووە
شیوەنی من شیــــــــــــــــوەنی ئینسانیە
بانگی ئازادی و گــــــــــڕووی یەکسانییە
شیوەنی من شـــــــینی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکـــــەن لێی و هەشە
@sــAlot

بەسەرهاتێکی کابایزی و حەمە حەفتکڵاو:
لە شەقامی سیرووسی شاری سنە دووکانێکی تەسجیلی کاسێت و نەوار ئەبێت ساحێبەکەی ناوی کابایزی(کاکە بایەزید) ئەبێ. ئەم کابایزییە زۆر پیاوێکی بە قەد و باڵا جوان و لەوباری تریشەوە زۆر پیاوچاک و و مروڤدۆست و تێگەیشتوو ئەبێ.
کابراێەکی تریش ئەبێ بەنێوی حەمە حەفتکڵاو، هۆی نازناوەکەشی ئەوە بووە کە لە هەموو وەرزێکی ساڵ چەن کڵاوی لەسەریەک لە سەر سەری دادەنا،
تۆزێکیش سووکعەقڵ و خەیاڵاتی بووە.
دەگێڕنەوە ڕۆژێک ئەم حەمەحەفتکڵاوە دەچێت بوو دووکانی کابایزی و ئەڵێ: کابایزی ژنەکەم ماوەیەکە تۆراوە و چووەتەوە کرماشان بۆ ماڵی باوکی و ئێستا ماڵ و سامانم زۆر شپرز و پیس بووە و ناتوانم خاوێنی بکەمەوە، بۆیە هاتووم تکاێەکت لێبکەم، تۆ لەگەڵ ماڵی خەزوورم ئاشنایت و ڕێزت لە لایان هەیە، زحمەت نەبێ بەڵکوو بتوانی بچی بۆ کرماشان و ژنەکەم بۆ بهێنیتەوە. دەسبەجێ کابایزی ئەڵێ: بە سەر چاو حەمەگیان کارت نەبێ بەیانی دووکان ئەبەسم و ئەڕوم بۆ کرماشان بۆ ماڵی خەزوورت. لەو وەختەدا پیاوێکی هاوسێدووکانیچ گوێی لە قسەکانیان ئەبێ! ڕۆژی دوایی کابایزی دووکان ناکاتەوە و دیار نابێ، بەیانی ڕۆژی سێهەم دووکان ئەکاتەوە، هاوسێەکەی پێ دەڵێ: بەخێر بیتەوە لە کرماشان بووی؟ کابایزی دەڵێ:
کاکە کرماشانی چی؟! کوڕە خۆ حەمە هەر ژنی نیە تا بتۆرێت، هاوسێیەکەی دەڵێ: ئەی بۆچی دوێنێ دووکانت بەستبوو؟
ئەڵێ: لەبەر دڵی حەمە، کوتم با ئەو خەیاڵە خۆشەی لێ نەشێوێنم ئەزانم دێت و ئەڕوانێت بزانێ من دووکانم بەستووە یان نە، با نائومێد نەبێ و هیوای لێ نەبڕم، جا دوایی لە حەمە دەپرسن ژنەکەت هاتووەتەوە!؟ وەزعتان چۆنە!؟ ئەڵێ: لە خودا بەزیاد بێ ماڵ و سامانم خاوێنی خاوێن بووەتەوە.
========================
لە پێش دا دەڵێم خۆزگە ئەو بەسەرهاتە ڕاست دەبووْ دوایە خۆزگە مرۆڤی وەک کا بایز نموونەیان زۆر دەبوو ، هەتا بە قەولی فارسەکان ببونایە سەنگی سەبوور بۆ کەسانی وەک حەمە حەوت کڵاو ، ئاوها کۆمەڵگایەک دەبووە جێی شانازی وکۆمەڵگایەکی جێی پاڵپشتی بۆ هەموان . لە کۆمەڵگایەک کە لە کەسانی وەک کا بایز پێک بێن ، پێویست بوو مرۆڤەکانی بە باڵ لێدانی مەلایکەت و فریشتە کان لە خەو ڕاپەڕینایە
👏👏👏👏

خوشەویستان و ئازیزان ، پێویستە هەر هاووڵاتیەک مێژوو و بەسەرهاتی ڕابوردووی باووباپیرانی بزانێ ، بۆئەوەی دەرس و وانەیان لێوەرگرێت .
فەرموون ئەو وتارەی خوارەوە لە سەر مێژووی شاری سنە بخوێننەوە :
🔴ڕۆژی سنه و شوناسی ئەم شاره
✍ پژمان حهبیبی
🔸بابا مەردۆخ له لاپەڕەی ۱۰۸ی کتێبی دووهەمی مێژووی مەردۆخدا دەڵێت: سڵێمان خانی ئەردەڵان له شەشی مانگی گۆڵانی ۱۰۱٦ی کۆچی هەتاوی شاری له مێژینەی سنەی سەر له نوێ درووسکردووەتەوە. به پێشنیاری شۆرای شاری سنە ئەو ڕۆژه به ناوی "ڕۆژی سنە" ناونراوە.
سنه بهدرێژایی تەمەنی مەکۆی پاڵەوانان، هونەرمەندانی پەنجەزێڕین، ئەدیبان و.... هتد بووە. ئەوەی زۆر کەم ئاوڕی لێدراوەتەوە و خەڵکی شارەکانی دیکە، ئاگایان لێ نییه، بیری مرۆڤدۆستی دانیشتوانی ڕەسەنی شاری سنەیە. بەدڵنیاییهوە لەم شاره، مرۆڤ له هەموو شتێک پیرۆزتره. نەیارانی کورد و بەکرێگیراونیان بۆ پێناسەنەکردنی تایبەتمەندییەکانی دانیشتوانی ڕەسەنی ئەم شاره و بۆ چاندنی تووی دوو و چەند بەرەکی له نێوان سنه و شارەکانی دیکەی کوردستان، به درێژایی مێژوو هەوڵی چڕوپڕیان داوە. بەخۆشحاڵییەوە ئەو هەوڵە نگریسانە به هۆی وشیاری شارۆمەندانی چالاک و لێهاتووەوە، قەت بە ئامانج نەگەیشتووە.
بۆ نموونە: بابانەکان که له لایەن عوسمانیەکانەوە نازناوی پاشایەتیان پێدرابوو، به پیلانی عوسمانیەکان له باشووری کوردستانەوە هێرشیان بۆ ئەمارەتی ئەردەڵانەکان هێنا، ئەردەڵانەکان که له لایەن سەفەوییەکانەوە نازناوی خانیان پێدرابوو، بەرگرییەکی ئەوتۆیان نەکرد. بابانەکان مەریوان و سەقزیان گرت. سەفەوییەکان به هانای ئەردەڵانەکانەوە هاتن و شارەکانیان له دەست بابانەکان گرتەوە. پاش حەسانەوە له ماندوویەتی شەڕ و گۆڕانی هەنگامەی شەڕ به خۆشیی و بەزم، سەرداری قزڵباش له چۆنیەتی بەدەستەوەدانی مەریوان و سەقزی پرسی، قاسم سوڵتانی هەورامی فەرماندەی ئەردەڵانەکان له وڵامدا دەڵێت:
به هۆی هاوزمانی و دوور بیرکردنەوە، سوپای ئەردەڵان وازی له ڕێوشوێنی دۆستایەتی و ئاشنایەتی له گەڵ دلێرانی بابان نەهێناوه، بههیچ شێوەیەک بەنیازی جەنگ دەستی شەڕیان له برای خۆیان نەکردووەتەوە.عەباسقولی خانی قاجار به قسەکانی قاسم سوڵتان ورووژا، پتر له ۱۰۰۰ کەسی سەربڕی، به سەری خەڵکی بێگوناحی سنه کەلهمنارێکی دروست کرد و سەری قاسمخانی وەکو بەیداخ به سەر بەرزایی سەرەکانی ترەوە هەڵواسی ئەو مناره له ناو خەڵکدا به "کوڵینکۆ" بەناوبانگ بووە.

ئەوەی کە ئەم کورتە فیلمە سەدان ملوێن کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەیبینن و هەست و بۆچوونی خۆیان بەرامبەری دەردەبڕن جێگای خۆشحاڵیە و دەسەلمێنێ کە ویژدانی مرۆف جیاواز لە دونیای سیاسەت شکور زیندووە ،وادیارە زۆرینەی گەلانی دونیا تا ڕادەیەکی زۆر هەستیان وەک یەک وایە .
یەکێک نووسیویەتی ئەوە جوانترین و بێ ڕیاترین پێکە نینە کە ئەو کیژۆڵە ژیکەڵە بە رامبەر بە کامێرامانەکە بێ ئەوەی بیناسێ ، دەریبڕیوە ، منیش پێم وایە گۆڕینەوەی پێکەنینی ئەو دوو کەسە کە جیاواز لە هەموو جیاوازیەکی نەتەوەیی و ئایینی و جیاوازی تەمەن و ڕەنگی پێست بەرامبەر بە یەکتر دەریانبڕیوە وهەست وسۆزیان گۆڕیوەتەوە زۆر پیرۆز و جێی سەرنجە
شتێکی زۆر جێگەی داخە گرفت و کێشەی دایکی ئەو کۆرپە جوانکیلەیە کە وەک دەڵێن ئەفغانستانیە و لە پاکستان دەر کراون و چارەنوووسێکی نادیار چاوەڕوانیان دەکات .
لەو گۆشە نیگایەوە پێویستە هەموان بەرامبەر بەو پێکەنینە بگرین و گەورەبەپرسانی وڵاتانیش ئەوەی پێیان بکرێ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش وژیانێکی ئابڕومەندانەو شیاو لە سەرانسەری جیهان هەوڵ بدەن و جیهانێکی پڕ ئاسایش بۆ هەموان دەستەبەر بکەن

سڵاوو ڕێز ، پوختەی ئەم پارچە شێعرە ئەوەیە کە خودا مێهرەبان و دلۆڤان و سەرچاوەی ڕەحمەت وسۆزە :
ئەو خودایەی دایکم خۆشیدەویست
ئەو خودایەی دایکم نوێژی بۆ دەکرد لە منداڵێکی ساوا دەچوو
هەموو سپێدەیەک سەبەتەیەک گوڵی ڕەنگاوڕەنگی هەڵدەڕشتە سەر بەرماڵەکەی
خۆری ڕاسپاردبوو زستانان سۆلەکەی بۆ گەرم بکاتەوە
هاوینان بە شنەی دەگوت:
گەردنی بۆ باوەشێن بکات
مانگی بۆ دەهێنا بەر پەنجەرە تا بە تریفە دەستنوێژ هەڵگرێت
کە تەسبیحەکەی دەپسا، دەنک دەنک بۆی دەهۆنیەوە
ئەو خودایەی دایکم پێنج فەرزە بۆی دەنوشتایەوە،
لە قەراخی ڕووبار و لە نێو دارستانەکاندا بلوێری لێدەدا
-میوزیکژەن بوو
بە ئاسمان و دەریا و چیاکاندا تابلۆ ڕەنگینەکانی هەڵدەواسی
- شێوەکار بوو
ئەو خودایەی دایکم دەستی بۆ بەرز دەکردەوە؛
لە هێلانەی باڵندەکاندا، گەنمی ئارامیی ڕۆ دەکرد
کلێتەی لە بەفر دەچنی و دەینایە سەر سەری شاخ
دەستی کانی دەگرت تا دەیگەیاندە بەرپێی درەختەکان
ئەو خوایەی دایکم لێی دەپاڕایەوە؛
هاونیشتمانی پەپوولە و
هاوزمانی گوڵ و
دۆستی پەڕەسێلکە بوو
ئەو خوایەی دایکم خۆشی دەویست
تۆقێنەر نەبوو
شمشێری هەڵنەدەگرت
سەرقاڵ نەبوو بە دایسانی ئاگری دۆزەخەوە!!
قوباد جەلیزادە
@s--Alot

سیماڤ
zmani_kurdii
ئەمڕۆ لەدوای بارانێکی بە ڕەحمەت بەیانی باشێکتان بە شێعری مەلای جزیرێ پێش کەش بێ، فەرموون:
(صباح الخیر) خانێ من شەهێ شیرین زەبانێ من
توی ڕووح و ڕەوانێ من ببێت قوربان تە جانێ من
(تعالی اللە) چ ذاتی تۆ چ وێ شیرین سیفاتی تۆ
نەوەک قەند و نەباتی تۆ یەقین ڕووح و حەیاتی تۆ
حەیات و ڕاحەتا جانم (صباح الخیر) یا خانم
وەرە بیناهییا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ
(صباح الخیر)ی مەستا من لەتیفا جام ب دەستا من
خومار و مەیپەرەستا من تۆیی مەقسوود و قەستا من
ژ مەقسوودان تۆی بەس من ببن بەر چەرخێ ئەتلەس من
ژ غەیری تە نەڤێت کەس من ب ڕەشتوزێن موقەوەس من
د بەندا زولفێ چەوگانم (صباح الخیر)ی یا خانم

#سیماڤ_حوسێن
#مەلای_جزیری

وردە ئەزموون
دەڵێن لە ئەفلاتونی فەیلەسوفیان پرسی بە بڕوای تۆ پڕ سەیر وسەمەرەترین هەڵس وکەوتی مرۆڤ کامەیە ؟
گوتی ئەوەیە کە لە منداڵیە وەڕەزە و دەیهەوێ گەورە ببێ ، پەلەیەتی زل ببێ ، دوایە بۆ منداڵیە دڵتەنگ دەبێ ، هەموو هەوڵێک دەدا و گیان وجەستەی ماندوو دەکات تا سەروەت و دارایی کۆوەکا ، بەڵام کە کەوتە مەترسی و نەخۆشیەوە ئامادەیە هەرچی هەیەتی بیداو چاک بێتەوە ، هێند خۆی ماندوو دەکات دەڵێی قەت نامرێ ، بەڵام وادەمرێ کە گوایە هەر نەبووە.
دەبێ مرۆڤ بزانێ ڕابوردوو تێپەڕیوە ، داهاتوو نەهاتوە ، بەڵام ئەوەی کە گرینگە نابێ ئێستێت لە دەست بچێ و قەدری بزانە

بەبۆنەی 25ی گوڵان ساڵڕۆژی زمانی کوردی
دایە من لە وشە بە وشەی وشەکوردیەکان بۆنی شیری زوڵاڵ و موفەڕکی تۆی لێدەکەم ، نەغمەی باللۆرەو ئاهەنگی ئەفسووناوی وئامێزی گەرم و پڕاو پڕ لە خۆشەویسیتیم دەێنێتەوە یاد ، ئەوکاتانەم دێۆێنێتەوە یاد کە من نەخۆشبووم و بە چنگ تاوولەرزەو دەمناڵاند کە وەک مۆتەکە قورسایی خستبووە سەر لەشم بەڵام تۆ زیاتر دەتناڵاند و جەرگت هەڵدەگوشی ئەوە لە کاتێک دابوو کە هەموو ئەندامانی بنەماڵە لە خەوی خۆشیان دا بوون ، کەوابوو بە ئەرکی سەرشانمی دەزانم کە زمانی دایک بپارێزم و زیندووی ڕاگرم ، من نازانم بە چیت بشوبهێنم کە بارتەقای وشەی دایک و هەموو ئەو سۆز و میهرەبانیانە بێتەوە ، نازانم بە چ جۆرێک و چۆناۆچۆن بەشێک لەو بارە قورسەی کە ئەویش وڵامی قەترە بە دەریای ڕەنج و ماندوو بوونەکانی تۆبێ بدەمەوە،
دایە گیان ، من دەزانم هەزاران دایکی کوردی وەکو تۆ منداڵەکانیان بارهێناوەو پێیانگەیاندوون کە دوای ئەوە کە لە قوتابخانەی دایک وانەی گیان فیدایی و خۆنەویستیان خوێندوە بۆ پاراستنی زمان و نەریت وخاکی زێدیان ، شێلگیرانەو ماندوونەناسانە گیان لە سەر دەست هەوڵیان داوە کە بیسەلمێنن شیری پاک وپیرۆزی داکیان پێ حەڵاڵەولەم ڕێیە دا سەریان کردۆتە بەردەبازی بەرەو پێش چوونی ئەدەب وزمانی دایک و ئاوەدانی ئاخ و خاکی زێد ونیشتیمان .