سریوەی ئاڵۆت/Alot
VID_20240516_001236_544.mp4
لە مڕۆ بەدواوە دروێنە و کێشە و گێرە دەست پێ دەکا و زۆربەی هاووڵاتی وئازیزانی فەلاو وەرزێرمان تووشی پشت هێشەی دەبن ، هەر بۆیە بە باشم زانی دۆستان بۆ تیماری دەردیان بەوشێوەی ئەو برادەرە هەڵس و کەوت بکەن تاوەکوو زوو چاک وەبن
@s_Alot
@s_Alot
🌷❤ خاک ،ئاخ❤🌹
یا ایُّها النّاسُ إِن کُنتُم٘ فی رَی٘بِِ مِنَ ال٘بَعثِ، فَاِنّا خَلَقناکُم مِن تُرابِِ ثُمَّ من نُطفهِِْْ ثُمَّ ...........
خاک ، زێد ، ئاخ وشەیەکی پیرۆزن بە لای مرۆڤی ئەمەگ ناسی ژیرەوە ، بە پێی دەقی پەڕتووکی سێ ئایینی ئاسمانی کە هەر سێکیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا سەریان هەڵداوە ، مرۆڤ لە لایەن دانەر و پێکهێنەری جیهان واتە خودای مەزن لە خاک گووراوە و پاشان ڕووحی خۆی بە جەستەی یەکەمین مرۆڤ کە ئادەمە ، داکردوە کە لە قوڕئانی پیرۆز دا لەو بارەوە دەفەرموێت وَنَفَختُ فیەِ مِن٘ روحی .
لە ئایەتێکی دیکە دا دەفەرموێ لَقَد کَرَّمنا بَنی آدَمَ . شێخی سەعدی بە ئیلهام وەر گرتن لە دەقی پیرۆزی قوڕئان دەڵێ :
رسد آدمی به جایی که به جز خدا نبیند ، بنگر تا به چه حد است مقام آدمیّت .
بەم پێیە خاک و زێد گەلێک پیرۆزن کە کۆ ئەندامی لەشی مرۆڤ لەو خاکە یە ، خاک بۆ مرۆڤ دەبێ کاتێک کە سەری بۆ دادەنەوێنێ و بۆنی پێوە دەکات ، بۆن و بەرامەی سینگ ومەمکی دایکی لێ بێت ،ئەو هەستەی پێ بدات کە کەوتۆتە ئامێزی دایکیەوە ، ئەو دایکەی کە کانگە و ڕووباری میهر و سۆز و خۆشەویستیە ، ئەو دایکەی کە ئامێزی پڕ لە سۆزی بە هیچ کاڵایەکی بەنرخ ناگۆڕدرێتەوە و منداڵ بە لێدانی دڵی دایکی لە کاتێک کە لەکۆش و باوەشی دایە ئۆقرەو ئارام دەگرێ و ئەو مۆسیقایەی هێندە لە گوێ خۆشە کە لە خۆشیانی بە بزەیەکی سیحراوی خەوو خەونوچکە دەیباتەوە هەتا لە دوونیای خەون و خەیاڵی دا بۆ ماوەیەکی کاتی بەهشتێک پڕ لە خۆشی و کامەرانی لە دونیای منداڵی دا بۆ خۆی بخوڵقێنێ .ئەو دایکەی کە بە پێچەوانەی ئەوانەی دەوروبەری هەرگیز منداڵەکەی لە کاتی نەخۆشی وگرفتاری بە جێ ناهێڵێ و هەتا بتوانێ پرستاری دەکات و شەونەخەونی بۆ دەکێشێت و بە ناڵینی کۆرپەکەی لە کاتی ئازار و ناسازی دا ، ئەو زیاتر دەناڵێ و جەرگی خۆی هەڵدەگوشێ .
ئەوەی کە وەرزشوانێک لە کاتێک دا کە سەرکەوتنێک بە دەست دێنێ دادەنەوێ و خاک ماچ دەکا نیشانەی ئەمەگ ناسی و پێزانینە بۆ ئەو هەموو ڕەنج و کوێرەوەری و شەونخوونیەی دایکی کە لە پێناو پێگەیاندن و خۆشبەختی کۆرپەڵەکەی وەک مۆم سووتاوە و ژیانی خۆی تەرخانی سڵامەتی و پێگەیاندنی ئەوی کردووە ، چونکە هەموو دەزانین زێد و نیشتیمان و خاک بە دایکی دووهەمی مرۆڤ لەقەلەم دراوە .
بە ئاماژە بەو بەڵگەو دێکۆمێنتانە بۆمان دەردەکەوێ کە مرۆڤی ڕەسەن دایمە لە خزمەت خاکی پیرۆزی نیشتیمان دایە ، ئەو خاکە و ئەو زێدەی کە خۆی و دایک و کەس وکاری لە سەری ژیاون وهەر بۆیەش بۆئاوەدانی و ئاسایش و کامەرانی دانیشتوانی کە لەم خاکە پاکە گووراون لە هیچ تێکۆشانێک درێخی ناکات و ڕێگە بە خۆشی نادا کە قەت پشتی تێکا . .
بە بێ شک بە ئاوڕدانەوەو هەڵدانەوەی لاپەڕەی کۆنە پڕتوکی مێژووی ئەم خاکە پیرۆزە بۆمان دەردەکەوێ کە زۆر جار دانیشتوانی لە پێناو پاراستنی دا بوونەتە قەڵغان ومەزنترین کاڵای ژیانیان کە گیانیانە بە سەخاوەتەوە بەخشیوە و ئەگەر جوان بۆنی پێوەکەی بۆنی،خوێنی ڕژاوی پارێزەرانی ئەو ڕاستیەت تێدەگەیێنێ .
.
بڕوام وایە بۆ هەڵسەنگاندنی مزۆڤی دەور و بەرت لە دوای ڕوانین بۆ بیر و بڕوا وخوڵق و خووی ، پێویستە چەند وچۆنی ئەمەگ ناسی و وەفاداری بۆ ئاخی زێد و نیشتیمانی پێوانەی ئەزموونی وەفاداری و ئەمەگ ناسی بێت .
دیسان وەبیر خۆمانی دێنینەوەو دەیکەینە ئاوێزەی گوێمان و دەڵێین:
خاکی زێد پیرۆزە هەر وەک ئامێزی داکی ئازیزمان پیرۆزە ، با خافڵ نەبین لە ئاوەدان ڕاگرتنی کە ئەگەر خوای نەخواستە بەخۆمان و نەوەو نەویلەمانەوە ساڵ و حەیامێکی دوور و درێژ لێمان زەوت بکرێت ، ئەوجار ببینە کۆیلە و بابردەڵەو دربەدەر و ماڵ لە کۆڵ ، ناچار ببین کە ئاوارەو پەڕیوەی هەندەران ببین و کۆڵانەو کۆڵان و تەندوراو تەندوور وەسووڕێین.
دە با نیشتیمان پەروەر بە سەلامەت و سەربەرزی بمێنێ وئاخ وزێد و نیشتیمانیش بە ئاوەدانی وسەرسەوزی وەمێنێ ، ئاممین
@s_Alot
🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼

٭داهاتوێکی پڕ مەترسی وسەیر وسەمەرە لە جیهانی مرۆڤایەتیدا٭
بە چاکم زانی کە بۆ ئاگاداری دۆستان وخۆشەویستان ئەم وتارەی دوکتۆر غوڵام حوسەینی غەففاری وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی.
لە حەوتووی ڕابوردوو دا هەواڵێک ڕاگەیێندرا کە گوایە کۆمپانی ئەیلان ماسک ڕێگەی پێدراوە کە پارچەیەک بە قەبارەی میلیمترێک بخاتە مێشکی مرۆڤەوە . دیارە پێشتر لە سەر ئاژەڵی وەک مەیموون و ورچ تاقی کراوەتەوە .
بۆ نموونە مەیموونێک کە ئەم لەتۆکە مێشکە زیرەکەیان لە مێشکی داداناوە توانیویەتی بە ئینگلیسی داوای پێداویستەکانی خۆی وەک خواردەمەنیەکان بکات . ورچێک توانیویەتی کە کایەی تۆپی سەرمێز واتە تێنیس وەک پاڵەوانێکی ئەوکایە خۆی بنوێنێت .
ئەم لەتۆکە مێشکە زیرەکەیان لە مێشکی کەسێک هاویشت کە لە کاتی لە دایک بوونیەوە فەلەج بوو ، بەو هۆیەوە توانی بە هاسانی بە ڕێدا بڕوات .
یان کەسێک لەکاتی لە دایک بوونیەوە نابینا بوو توانی وەک مرۆڤێکی ئاسایی ببینێ.
وێدەچێ ئەم ئامێره لە ماوەی ساڵێک دا لەسەرانسەری جیهان بڵاو ببێتەوە و لە ئەگەری کەڵک لێ وەر گرتنی ئاڵو گۆڕێکی یەکجار بەرفراوان و سەر سوڕهێنەر لە چاو ئێستا بهێنێتە دی .
بەم کارە ئامێرگەلێک وەک موبایل و کامپیوتێر نامێنن و لە کار دەکەون و ولادەهاویژرێن .
قوتابخانە وزانکۆ کۆدەکرێنەوە ئەگەر وەشمێنن قبارە و ژمارەیان یەکجار کەم دەبێتتەوە .
کەسێک ئەم ئامێرەی لە مێشک دابێت لە ماوەی چەند چرکەساتێک زۆر زیرەکتر لە ئینشتاین مەسەلەبیر کاریەکان شی دەکاتەوەو لێک دەداتەوە .
لە جیهانێکی ئاوادا مرۆڤ پێویستی بە دوکتۆر و تەنانەت پارێزەر یان وەکیل نامێنێت و بۆخۆی حەکیم و پارێزەری خۆی دەبێت .
لە هەموان گرنگتر بە بێ گرفت و کۆسپ مەزەب و ئایینەکان بوونیان نامێنێ .پێوەندی سۆز و خۆشەویستی لە نێو وەها خەڵقێک دا ڕەنگی نامێنێت و بە ڕاشکاوی دەبێ بڵێین دەفەوتێ .
وادیارە مرۆڤەکان بە هۆی زیرەکیەک کە دەستیان دەکەوێت گۆی زەوی بە جێ بهێڵن و بەرەو هەسارەکانی دەور و بەر کۆچکەن و زەوی ببێتە چۆڵگە و قاقڕ .
ڕای خۆم :
تۆبڵێی ئەمە خەون وخەیاڵ بێت یان بە ڕاستی ڕوودەدات ؟ ئەگەر ڕووبدات چی بەسەر داهاتووی مرۆڤ دێت ؟
وابزانە کەسێک کە هەزار ساڵ لە وەپێش مردوەو ئێستا بێتەوە نێو مرۆڤی ئەم سەردەمە ، دەڵێ چی و هەڵوێستی چۆن دەبێ؟ .
وەک لە وتارەکە دا هاتبو گوایە لە دایک بوون و بە دونیا هاتنی منداڵان وەک ئێستا نامێنێ .
ئەو جار تۆبڵێی شانازی بە نیشتیمان ، نەتەوە ، مێژووی وڵات و تەنانەت خۆبەختکردن لە پێناو بیر و باوەر ، وەتەن ، شەرەف و ئایین چی بە سەربێت؟
لەوانەیە زۆربەی ئێمە لەوەها ڕۆژێک نیگەران بین و بترسین و بلێین یاخوا بمرین و ئەو ڕۆژە بە چاوی خۆمان نەبینین .

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆمەڵگای زیندوو
لە وڵاتی ئەڵمان منداڵێکی شەش ساڵان کە کۆتاساتەکانی ژیانی بە هۆی توش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەباتە سەرێ ، داوا لە باوکی دەکات کە سبەینێ سێ ماتۆڕ سوار لە جۆری هاڕلی دەیویدسون لە بەردەمی ماڵەکەی ئەوان ڕابورێن ، باوکی کوڕەکە ئەم داوایەی کوڕەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دادەنێ ، بۆ بەیانی بە پێی پلان و بەرنامە داڕێژراو 20 هەزار ماتۆڕ سوار لە بەردەم ئەم منداڵە دا تێدەپەڕن . مرۆڤ بە بینینی ئەم دیمەنە جوانە مرۆڤ دۆستانە هەستێکی ناوازە و جوان دایدەگرێت .

هەوڵ بدە لە دوای مردنت دا مرۆڤایەتی بەجێ بهێڵه نەوەک مرۆڤ، هەر ئاژەڵێک بەچکە لە دوای خۆت بە جێدێڵێت.
ئەمە وێنەی سەربازێکی ئاڵمانیە کە لە کاتی دوولەت بوونی ئاڵمان و بێرلین بە دوو کەرتی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات ، هەوڵی دا تەلی دڕکاوی لابدا هەتا منداڵێک بگاتە لای دایک و باوکی لە بێڕلینی ڕۆژئاوا .
ئەم سەربازە بە تاوانی خەیانەت بە نیشتیمان گوللە باران کرا .
ئەو شەوەی کە بەیانی لەسێ دارە دەدەرا یان گوللە باران دەکرا لە لاپەڕێک دا نووسی :
بازە جارێک مرۆڤایەتی تاوانێکی قورسە ، من بە هۆی یارمەتی دانی منداڵێکی قوربانی شەڕ و کوشتار ، سبەینی لە سێ دارە دەدرێم ، لە ڕاستی دا مرۆڤایەتی هەرگیز نامرێت بەڵام لە دونیای سیاسەت مەداراندا مرۆڤ بوون و مرۆڤایەتی تاوانێکی گەورەیە .
ئێستا لە حەفتا وڵاتی دونیا پەیکەری ئەم سەربازە لە گۆڕەپانی شارەکانیان دا داندراوە ، و لە جیهان دا سێسەد وحەڤدە شەقامی بە نێوی ئەم مرۆڤە مەزنەوە ناونراوە .
@s_Aloot

نازانم ئاخۆ ئەو هەستە لە ئێوەش دا هەیە یان نا ، کە بازە مۆسیقایەک مێژوێکی دوور و درێژت دێنێتەوە یاد ، بۆ نموونە شمشاڵ کە بەو فوەی کە تێی دەکرێ کۆمەڵێک گیر وگرفت و هەوراز ونشێوی ژیانی مرۆڤی کوردت دێنێتەوە یاد کە چۆن پشتاو پشت بەم هەوای شمشاڵە بۆ یەکتریان گێڕاوەتەوە ، تەنانەت چۆنیەتی بەرگری لە نیشتیمان و بە گژداچوونەوەی نەیاران لە سۆزی ئەو دەنگە دا هەیە و زۆر جار کەسانێک وانەی خۆڕاگری و بەرهەڵستکاری لێ فێر دەبن .
ئەم لاواندنەوەو بالۆرەی خاتوو جودی خورشید دەڵێی هەر وشەیەکی نەهامەت و دەرد وخەم و شین گێڕی و ماتەمینی ئافرەتی کوردە کە لە ژیانی دا هەتا هەناسەی داوە چێژتوویەتی و بینیویەتی وێڕای زەوت کردنی مافی ڕەوای ژیانی و کارکردن و چەوسانەوەی بەردەوامی ڕۆژانەی و هەر وەکو کەرەستە سەیر کردنی لە لایەن پیاوەوە ، ساڵانی ڕابوردو لەوانەیە لەتەمەنی خۆی دا مەرگی چەندێن جگەر گۆشەی خۆی بە هۆی سورێژەو بینە خڕەو دەیان نەخوشی گشت گیری دیکەی بینیبێ و لانکەی کۆرپەی بە بەتاڵی بۆ بە جێ مابێت و تەواوی تەمەنی جوانی خۆی سەری بۆ لە هەش نابن و ڕەشی پۆشیبێ ،
گوێ بدەرە ئەو دەنگە تا تۆش ببیە هاوڕا و هاودەنگی من

جێژنی قوربانەو بەقوربان ، موسمی لێبوردنە
ڕۆژی ئاشتیی و سەلامەت گەردن ئازاد کردنە
چەشنی ئیبڕاهیم کە ڕۆڵەی کردە قوربانی خودا
ڕێگەیی حەق بگرە مادەم تاکە ڕێگەت مردنە
وێڕای سڵاوو ڕێز لە هاوڵاتیانی خۆشەویست و داوای سەربەرزی و لەش ساغی بۆیان ،لە ناخی دڵەوە پیرۆز بایی جێژنی قوربانتان لێدەکەین و هیوامان وایە ببێتە مایەی ئاشتی وتەبایی بۆ خزم و کەس و کار و دراوسێ و ئاوماڵ و هاوشاری و هاووڵاتی و هەموو موسوڵمانان و تەنانەت هەموو گەلانی جیهان
جێــــــــــژنـــــــــتــــــان پـــــــیــــــــرۆز

جێژنی قوربانی ساڵی(120)ی کۆچی بوو ، خالید کوڕی عەبدوڵڵای قەسری حاکم و وتارخوێنی کووفە چووە مینبەر ونوێژی کرد و پاشان خوتبەو وتارێکی دوور ودرێژی دا و دوایە داوای لە خەڵق کرد کە قوربانیەکانیان زوو بکەن .
دوایە گوتی من بڕیارم وایە جەعد کوڕی دەرهەم بکەمە قوربانی کە لە دین دەرچووەو شەڕی لە گەڵ خوا ڕاگەیاندووە . هەر بۆیە هێنایە مینبەر و بە پشتیوانی و هاوڕایی و ئەڵڵاهو ئەکبەڕیئامادەبوان سەری بڕی .
بە پێی دەقە مێژوییەکان تاوانی جەعد مەبەستی سیاسی لە پشتبوو کە بۆو کات وئێستاشی لەگەڵ بێ پاساو هێنانەوەیەکی باشە بۆ لە نێوبردنی نەیاران و بەرهەڵستکارانی دەسەڵات .
پێویست بە ئاماژەیە ئەم جۆرە قوربانی کردنانە بووەو درێژی دەبێت

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ واتە پێنجی پووش پەڕ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مەقام بێژ وگۆرانی بێژی ناوداری کورد حەسەن زیرەکە کە لە پێنجی پوشپەڕی ساڵی 1351یهەتاوی بە هۆی نەخۆشی شێر پەنجەوە لە تەمەنی پەنجا ساڵی دا ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد و یادگارێکی بە نرخی لە دوای خۆی بۆ بەجێ هێشتین. حەسەن زیرەک بە وەسیەتی خۆی لە داوێنی ناڵە شکێنەی بۆکان بە خاک هەسپێردرا ، یادی بە خێرێت و ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شادبێ ئیشاڵڵا.
@s_Alot
@s_Alot
----پیشەی مڵهووڕ و سەرەڕۆ ئەوەیە کە هەموو ڕۆژێک هەوڵ دەدات کە مرۆڤەکان ناچار بکات کەلە نێوان بەشەرەفەوە ژیان بە سەر بردن و خۆش ڕابواردن یەکێکیان هەڵبژێرن .
ٓٓٓٓٓٓ----- مڵهوڕ و سەرەڕۆ هەوڵ دەدات کە ژیانێکی شیاوو شەرافەتمەندانەوسەربەرزانە دژوارتر بکات .
----مل هووڕ وسەرەڕۆ دایمە بە وردی چاودێری ژێر دەستەکانی دەکات و هەوڵ دەدات کە لە کێبڕکێی نێوان ئەوانەی کە ژیانێکی سەربەرزانەیان دەوێ و ئەوانەی ژیانی ڕەحەتیان دەوێ ، ژومارەی ئەوانەی کە ژیانێکی سەربەرزانەیان دەوێ ڕۆژ بۆ ڕۆژ کەمتر ببێ و زۆرتریان هەڵخلیسکێن و بە پیلانەوە هەڵیاندێرێت .
---- مڵهوڕ و سەرەڕۆ ڕۆژانە هەوڵ دەدات کە تێچووی ژیانێکی شەرافەتمەندانە و ڕێزدارانە زێدەتر بکات تا مایە پوچ وەمێنن و ڕێچارەیەکی دیکەیان بۆ نەمێنێتەوە .
----ملهوڕ پلان و بەرنامەی ڕۆژانەی ئەوەیە کە کۆمەڵکا لە ژیانێکی شیاو بۆ مروڤەکان مایە پوچ و دۆڕاو بکات .
لە کتێبی دەسەڵاتی بێ دەسەڵاتەکان لە نووسینی واتسلاو هاوڵ

Forwarded from ghadr khedrzade
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە چیت بشوبهێنم دایکی ئازیزم ؟ بە زەریایەکی بەرین و بێ سنوورلە سۆز و خۆشەویستی؟ بە گوڵ و سروشت وباران و زەوی و هەوا و خۆر کە وێڕای یەک ژیان لە سەر گۆی زەوی بەرهەم دێنن ؟
نا دایکی ئازیز تۆ وەک خودای مەزن ئاماژەی پێدەکات تۆ بەشێک لە زاتی مەزنی ئەوی ، ئەوین و سۆزی تۆ مرۆڤ بەرەو دۆزینەوەی خودا هان دەدات ، تۆ مەزنی و پرجۆو موعجیزەی یەزدانی و هەرفرمێسکێکت ڕەمزێکن بۆ ژیان وبەردەوامی و کۆڵنەدان و ماندوونەناسی .
داخەکەم زمان لە پێناسە کردنت کورتی دێنێ .
@s-Alot

ئاگادرتان دەکەینەوە لە کۆچی دوایی
خوشکی ئازیزمان حلیمە خلیفە
خێزانی خوا لێ خۆشبو حاجی وەستا کریم
دایکی بەڕێزی رحمانی زیڕاندۆڵی
كاتی بە خاك سپاردن كاژێر 1 نیوەرۆ
پرسەکەی لە مزگەوتی قوبایە لە حەمزاوا
خوشکی ئازیزمان حلیمە خلیفە
خێزانی خوا لێ خۆشبو حاجی وەستا کریم
دایکی بەڕێزی رحمانی زیڕاندۆڵی
كاتی بە خاك سپاردن كاژێر 1 نیوەرۆ
پرسەکەی لە مزگەوتی قوبایە لە حەمزاوا
Forwarded from ڪوردانە بۆ ڪورد
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەداوای لێبوردن لەو کەسانە کە باوکیان لە ژیان دا نەماوە
🕋 ( إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) 🕋
لەگەڵ ڕازی بوونمان بەقەدری خوای گەورە ئاگادارتان دەکەینەوە لە کۆچی دوایی بەڕێزو خۆشەویست
خوالێخۆشبو حاجی مامۆستا مەلا عبداللە خدرزادە (ئاڵوت)
کوڕی بەڕێزان :
ماموستا ملا خدر و خوشکە گوڵێ
هاوسەری بە ڕێزان:
خوالێخۆشبو فاطمە حسن پور و پیرۆز ڕەسوڵی
و
باوکی بەڕێزان:
کاک جلال،کاک قادر (بازنشستە آموزش و پرورش) کاک رحمان،کاک خدر، کاک کمال، کاک جمال ،کاک جلیل ،خوشکە طوبی ،خوشکە ئامینە ،خوشکە شەهلا ،خوشکە جمیلە، خوشکە مریم و خوشکە حلیمە
و
برای بەڕێزان:
خوشکە فاطمە ،خوشکە خدیجە، وخوالێخۆشبو خوشکە عایشە
و
خەزوری بە ڕێزان :
،محمد علیزادە ،کمال رسولی ،رحیم عزیززادە ،محمد توفیقی چۆمان،فاضل شێخ تاهر سرقول ،خوشکە رعنا،خوشکە،زینب،خوشکە قدم ،خوشکە ئێران،خوشگە گەوهەر ،خوشکە گوڵالە،خوشکە نیشتیمان
بە هۆی نە خۆشی درێژ خایەن کۆچی دوایی کردووە و رێوڕەسمی بەخاکسپاردن و پرسەوسەرەخۆشیەکەی بەو شێوازەی ژێرەوە بەڕێوە دەچێت.
📅بەرواری کۆچکردن:
هەینی: ١٤٠٣/١٢/١٠
⚰کاتی بەخاکسپاردن:
کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی شەممە لە گۆڕستانی سڵێمان بەگ بەڕێوە دەچێت.
🗓رۆژانی سەرەخۆشی:
شەمە :١٤٠٣/١٢/١١
🕌شوێنی سەرەخۆشی:
مزگەوتی ابراهیمی( کوی فرهنگیان)
🚨سەرەخۆشی ئافرەتان لە مزگەوت بەڕێوە دەچێت.

زانستی پزیشکی
لە شەش ڕۆژی یەکەمی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا:
پلەی گەرمی لەش 1.5 پلەی سەدی دادەبەزێت، ئەو کەسانەی تووشی هەوکردن بوون هەوکردنی جەستە کەم دەکەنەوە.
لە شەشەمین ڕۆژی ڕەمەزانەوە تا دەیەم:
هەوکردنی جەستە دەردرێت و هەروەها کالیسیۆمی زیادە، گەدە دەست دەکات بە پاککردنەوە و لابردنی پاشماوە.
لە دەیەمەوە تا چواردەهەمی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:
پاککردنەوەی سیستەمی دەمار و بەهێزکردنی سیستەمی دەمار.
لە چواردەهەمی ڕۆژی بیست و یەکەمی ڕەمەزانەوە:
پاککردنەوەی دەفر و دڵەکان. لەم ڕۆژانەدا چڕیی خوێن پاک دەکرێتەوە و دەردەچێت.
لە ٢١ تا ٣٠ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:
هەموو هەوکردن و پاشماوەکان لە جەستە دەردەچن.
لە کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:
ئێمە جەستەیەکی تەندروست و پاڵاوتەمان هەیە لە پاشماوە، خۆراکی دروستمان لە ڕەمەزان دابین کردووە
-

بەنێوی میری میران و خودای دلۆڤان
کُل مَن علَیها فانِِ ویَبقی وِجهُ رَبِّکَ ذوالجَلالِ وَالاِکرام٘
خەڵقی بەڕێز و هاوماڵە خۆشەویستەکانی گوندی ئاڵۆت
دیاره ماڵ ئاوایی لە ژیان ئاکامی هەر بوونەوەر و وگیان لەبەرێکە و بە پێی فەرموودە و فەرمانی خودای مەزن هەر مرۆڤێکیش لەم دونیا کۆچ دەکا ودەگەڕێتەوە بۆ بارەگای خودای دلۆڤانو بێ هاوتا.
جێی خۆیەتی لە ناخی دڵەوە وەک بنەماڵە و خزم و کەس وکاری خوا لێخۆش بوو حاجی مەلا عەبدوڵڵای ئاڵۆت سپاس و ڕێز و پێزانینمان هەبێت بۆ بەشداری خەڵقی ئاڵۆت لە کۆڕ ی پرسەوهەروەها بەشداری کردنیان لە ئەسپاردە کردنی بە خاکی پیرۆزی نیشتیمان .
پێویست بە ئاماژەیە کە حاجی مەلا عەبدوڵڵا لانی کەم بۆ نیو سەدە لە کارو باری کۆمەڵایەتی و ئایینی وتەنانەت سیاسی لە گوندی ئاڵۆت و دێهاتەکانی دەوروبەری ڕۆڵی کارای هەبوو کە ئەوەش لەوانەیە بازە وەختێک دڵگرانی بەدواوە بووبێت .کە هەموو دەزانین کە ئەوە پرسێکی سروشتی و ئاساییە ، گومانی تێدانییە وبەرچاوو دیارە کە کارایی کارا و کاریگەری حاجی مەلا لەو بوارانەدا بە پشتیوانی و لایەنگری قەومی ئاڵۆتەوە لەو ماوەیە دا بووە .
ئەمەش وادەخوازێ کە وێڕای سڵاوو و سپاس و پێزانین بۆ دانیشتوان و هەموو ئەو ئاڵۆتیە خۆشەویستانەی کە ئێستا لە دەرەوەی ئاڵۆت یان لە هەندەرانن ، داوایان لێبکەین کە گەردنی ئازاکەن و داوای نیشتەجێ بوون و هاونشین بوونی لە گەڵ چاکەکاران لە بەهەشتی بەرین لە پەروەردگار بۆ بکەن .
سڵاوو ڕەحمەتی خوا لە ئێوە بێت و ژیانتان بەردەوام وپڕ لە کامەرانی بێت ئیشاڵڵا .
لەکۆتایی دا سپاس وڕێز وپێزانینمان هەیە ، ناڵێین تەنیا بە نێوو لە لایەن کەس و کار و خزمانی حاجی مەلا عەبدوڵڵاوە ، بەڵکوو لە لایەن هەموو خەڵقی ئاڵۆتەوە کە وەک یەک بنەماڵەی گەورەین

ئەوەی کە لەم وتارە دا گوتراوە و ودەیبینن دەخوازێ کە هەر کوردێک دژی ئەوانە بوەستێتەوە کە هێما نەتەوایەتیەکانی گەلی کورد ڕەتدەکەنەوە و بێ ڕێزیان پێدەکەن و ئەوانەی کە وابە پیرۆزیان ڕادەگرن بە کافریان لە قەڵەم دەدەن
@s-Alot
@s-Alot