سریوەی ئاڵۆت/Alot
332 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
دای لە شەقەی باڵ
مەلی روح سووکی گیانی
"مەلەک شا"کەی مڵکی شێعریش
بووە ئاسمانی
پەیڤ و وشە،ڕستەو دێڕ
هەتیو بوون گشتی
ئاخر باوکی مەعنا
بەستی ئیتر دیوانی

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۸/۱۰

@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
داستانی_دارەپیــــرە_جەلال_مەلەكشا_–_ڕۆژپڕێس_Rojpress.mhtml
ڕوحت شاد و جێگات بەهەشت بێ مامۆستا جەلالی مەلەکشا
@s-Alot
" بۆ مەلەک شا"

کۆچی کرد داخەکەم،باخەوانی سوێسن و نەسرینی شێعر
بەتاو دەڕژێنی لە تاوی،چاوی نیشتمان ئەسرینی شێعر

ساز ناسازن،غەزەل بێ نازن،دوای هەستی پڕ رازی ئەو
بانگ و ئاوازی چەنگ و روباب،ئیتر نادەن تەسکینی شێعر

کە ئەمڕۆ تەم گرتی ئاسمانی بەرز و مەزنی هونەر
سارد و بێ سۆزە خۆری هەست،کوژاوەیە مانگ و پەروینی شێعر

هەر لە خۆی جوان بوو بڕێژێ دوو نێرگزی مەست ئەدەب
بە پەنجەی هەستی خەستی خامە،شانە بکا زولفەینی شێعر

لینگدا لە مەیدانی مەندی مانا،ئەسپی سەرکێشی غەزەل
دانێ سەر و ژێر و بۆری پەیڤ و تەژدید و تەنوینی شێعر

"فەرهاد" بوو و دادەتاشی دیوانی شێعر لە پەیکەری نیشتمان
"خوسرەو"ی موڵکی ئەوین بوو،یار و نیگاری "شیرین"ی شێعر

سەودا سەری بووکی ئازادی و روح سووکی لە بەر دڵان
"دێوانە"بوو بۆم "شەم"ی خاکە و کاکە "مەم" بۆ "زین"ی شێعر

لە قەدپاڵی قەندیلی سۆز و خەیاڵی "جەلال"ە "نزا"
دەست لەملانی بووکی وەتەن، دەکا تەدریب و تەمرینی شێعر


م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۸/۱۰
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئه و ویدئۆیە ببینن و ئەو کات داوەری بکەن ئاخۆ مرۆڤی دڵ ڕەق و ناکەس بەها و قیمەتیان بارتەقای ئەم ئاژەڵانە دەبێ ، بە بێ شک لەگەڵ من دا هاوڕان و گومان لە مرۆڤ بوونی ئەو کەسانە دەکەن کە لە کۆمەڵگا دا جگە لە شەڕئەنگێزی و فیتنە نانەوە هونەرێکی دیکەیان نییە
@S-Alot
من جملەای از ترامپ بە یاد دارم کە زخمی چرکین خواهد بود بر دل هر کردزبانی ، در جریان جنگ تمام عیار کردهای سوریە کە یازدە هزار پیشمرگ ه س د کشتە شدند . ترامپ در حالی کە می دید کردها جنگی نیابتی برای همەی جهان متمدن و علی الخصوص غرب میکنند با وقاحت و بی شرمی به دور از شخصیت یک سیاستمدار و حاکم قدرتمندترین دولت دنیا
این گونه دسته گلی به آب داد و خطاب به سپاه دلاور( ه س د) گفت که شما کار چندان چشمگیری نکرده اید و تنها در زیر سایه ی هواپیماهای ما توانستید بجنگید ، این در حالی است که همه می دانند که داعش را آنان به زانو درآورده و زمین گیر و مقهور و مضمحل کردند . هر چند صدای ما به گوش ترامپ نمی رسد اما باز هم می گوییم که این شکست مبارک باد ترا که سره را از ناسره تشخیص نمی دادی و فردی مذبذب و فاقد پرنسیپ و شخصیت قابل ذکر و مدح بودی
بالاخره آن هم تو کوزه رفت

@s_Alot
حەیران و گۆرانی خۆشی قەدیمی
   💟 @hayraniKhosh
🌺کاوەیس ئاغا🌺

🎼گەنج خەلیل🎼

🎻@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
   💟 @hayraniKhosh – حەیران و گۆرانی خۆشی قەدیمی
کاوێس ئاغا و بەیتی گەنج خەیل


دەگێڕنەوە کە ساڵ و زەمانان پاشایەک لە دڵی دا بوو کە وڵاتێک بلکێنێ بە وڵاتی خۆیەوە ، لە خەوێ دا دەبینێ کە تەنیا کەسێک بە نێوی گەنج خەلیل دەتوانی سەرپەرشتی و فەرماندەیی ئەو شەڕە بکات تا لشکر سەرکەوتوو بێ،
لشکر بە فەرماندەیی گەنج خەلیل لەم شەڕە دا سەر دەکەوێ و بە سەرکەوتوویی دێنەوە ، بەڵام گەنج خەلیل بریندار دەبێت و بە هەر جۆرێک بێ ڕوو لە کۆخیلکەیەک دەکات ،
ئەم داستانە غەم ئەنگێزە لێرە دا دەست پێدەکات کە گەنج خەلیل هەموو چوار ڕۆژ بوو کە هاوسەرگیری کردبوو ، بە زەحمەتێکی زۆر ئامۆزایەکی خۆی هێنابوو
ژنی تازەبووکی گەنج خەلیل کە دەڕوانێ و دەگەڕێ هاوسەری خۆشەویستی نابینێ هەر بۆیە سەری خۆی هەڵدەگرێ و ڕوو لە مەیدانی شەڕەکە دەکا و لە کۆتایی دا دەچێتە ئەو کۆخیلکە و گەنج خەلیلی دەبینێ کە لە خوێنی خۆی گەوزاوە ، گەنج خەلیل کە هەست دەکا کە کەسێکی لێیە دەڵێ تۆ کێی وەرەو بۆ خاتری خوا ئەو کارەم بۆ بکە ،من لای هاوسەری ئازیزم بە بەیت و حەیران لە سەر ڕانی ئەوی شەوانە خەو دەیبردمەوە ، ئێستا تۆش ئەی کەسی غەریبە وەرو بە گوتنی حەیران و بەیتۆکە با سەر لە سەر ڕانت کەم و بۆ هەتا هەتا خەو بمباتەوە ،
هاوسەرەکەی سەری لە خوێن دا خەڵتاوی خستە سەر ڕانی خۆی و ژیانی کورتی دڵداری و هاوسەریەتی لە گەڵ گەنج خەلیل کردە حەیرانوو بالۆرە و بەم شێوە ئەم داستانە دڵ هەژێنە درووست بوو ، گەنج خەلیل بەم شێوە خەوی هەتا هەتایی بردیەوەو چیرۆکەکەی مایەوەو ئەوەتا کاوێس ئاغا خوێندوویەتی
@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم دیمەنە جوانە سەرنجم دەباتەوە بۆ چل ساڵ لەمەوبەر ئەو کاتەی کە لە پۆلەکانی سەرەتایی دە مانخوێند و منداڵەکان کتێبەکانیان لە توورەکەییک دا بوون جارە جارەش دوو هێلکە یان نەختێک مێوژ وکاکڵی بۆ ئاغای مودیر تێدابوو ، نازانم چشتێک وادەکا بچمەوە چل وئەوەندە ساڵ لەمەو بەر
بەڵام بیخەرە بەر چاوت منداڵێک بێتەوە مەدرەسەو قەت ماشێن و شتی بەرقی و تەلەفزوێنی نەدیبێ و ئاغای مودیر کە سەربازێک بوو کە سپای دانشیان پێدەگوت وەک ڕێبەرێک و زانایەکی بلیمەت سەیری دەکرا،
بە کورتی ژین بە سادەیی زۆر خۆشترە ژیانی پڕ دەردی سەری ئێستا کە بەڕواڵەت خەڵکەکەی پێشکەوتوو سەردەمیانەن
بۆخۆتان دەبینن کە خەڵک بە دوای ون بوێک دادەگەڕێن ، کەشاوەرز و باخەوانەکانی دێهاتەکان کە کاتی خۆی لە دێ هەڵاتبوون ئێستا بە قەدەر سێ بەڕەی پەنجە زەوی دەکڕن و نێوی دەنێن باخ و خۆی تێدا دەکوژن ،
بە کورتی ژین بە سادەیی و و خاکی بوون مانا دارترە لەم ژیانه هەزارتوێ و کڕۆناویەی ئەوڕۆ
" کۆڕەوی مەرگ "

کۆڕەوە کۆڕەو!
کۆڕەوی مەرگ
مەرگێ غەریب،مەرگێ ڕەش
تاپۆیێ نامۆ
لە زۆر شت بێ بەش
بێ بەش لە دوایین نگای نگار
دوایین ماچی کچ و
دوا فرمێسکی ئاڵ
لە دیدەی خوشکی چاو خومار
بە سەر گوڵی گۆنادا بێتە خوار
بێ بەش لە سترانی دڵدانەوە و
لە سرودی ماڵاوایی
لە فەرشی سووری مزگەوت و
سەوتی سوڕەکانی دڵاوایی
لە دوا سەیری سەفای شەقامی شار و
کۆڵانەکانی ئاوایی

تەمەشاکە تۆ وەرە
چیرۆکی مەرگی ئازیزانمان
ئەمجارە چەن سەیر و سەمەرە
زەرگی مەرگ ئەمجارە جەرگ بڕە
تێغی مەرگ دوو سەرە
جاوی مەرگ چەن بەرە

کەڕەنای "کڕۆنا "
گوێی کۆی گۆی زەوی کپ و کەڕ کردووە
سۆز و بەزە لە داخا و ناخا مردووە
سەفا و جوانی لە باخا بای بردووە
ژیان وەستاوە کڕ کەوتووە

هەناسە بە سەختی دێتە دەرێ
تاسەی پیاسەیێ
لە سەر دڵ بۆتە گرێ
ماندوون و
هەناسەیان سوارە حەنجەرەکان
شوشەی شەوقی دڵیان شکاوە
شووڵ دراون پەنجەرەکان

ڕەوڕەوەی شادی پەنچەرە
سەفەری ژیان پەککوو
کە پەکی کەوتووە
پەژارە باریوە پڕ بەم دەشت و دەرە
ژیان و ژیوار دەست بەسەرە

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۹/۷
@S_Alot
کوردستان بێ کوردوستان

ئەم سەروتارە وردەفەرمایشتی سەرۆک ئۆردوغانە کە بڕیاروایە جێی سەلاحەددینی ئەییوبی کورد بگرێتەوە ، ئوردوغان لە وتارێک دا بە بەر چاوی هەموو دونیاوە له بوونی 30 ملوێن کورد لە حکومەتی بابردەڵەی پێکهاتوو لەپاشماوەکانی تەتەر و چەنگیز حاشا دەکات و دەڵێ هەر کەس دەڵێ کوردم با بڕوا بۆ کوردوستانی عێراق کە نێوی هەرێمی کورد،ستانە.
پێویستە ئەوە بزانین کە ئەگەر شەڕێک لە نێوان ئوروپاو تورکیە
ساز بێت بە هەزاران لاوی کورد بە
ناوی بەرگری لە وڵاتی ئیسلام گیانیان لە دەست دەدەن و ئایەتی پیرۆزی ( واعتصموا...)
دەخوێنن و پڕوپاگەندەی یەک گرتوویی دەکەن و دەنەڕێنن کە کورد وتورک هەموو بران هەروەک قوڕعانی پیرۆز دەفەرموێ (انا جعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا.....)
بە پێی ئەم ئایەتە پیرۆزە جیهان لە دەیان نەتەوە کە ڕەنگ و پێستی جیاوازیان هەیە پێک هاتووە ، بەڵام ئێخوەمان ئوردوغان حاشا لە بوونی کورد دەکا لە کاتێک دا کە هەڤاڵی ڕوووسیەی کۆمۆنیست و هاوپەیمانی ئەمریکایەو لە ئازەربایجانیش هاوسەنگەری ئیسڕاییلە و زۆر زیرەکانه بە ڕیشی ئێمەی کوردی موسۆڵمان پێدەکەنێ

@S_Alot
مامۆستا قانع


هەوای سەر شاخ و کوێستانم پزیشکی دەرد و عیللەتمە
خوا ئاوا بێ ئەم خاکە، کەمایەی ژین و سیحەتمە
دەڕەبی کوێری کەی هەرکەس، لەسەر فەوتانی جەنەتمە
٭[ نیشانەی تیری زیللەت بێ ، ئەوی بەدخواهی میلەتمە
دە غەرقی گێژی نەگبەت بێ، ئەوی دوژمن سەعادەتمە ]

بەدەستی خۆم نیە وەڵڵا ، لەدیوانی خوا کوردم
لە ناو شێخ و بەگ و میرو مەلاو شاه و گەدا کوردم
تەماشای جەوهەری من کەی، ئەزانی ئاشکرا کوردم
٭ [ بە کوردی بومو خولقاووم ، هەتا ڕۆژی جەزا کوردم
لەسەر ئەم بیرەمە ژینم، ژیانێکی حەقیقەتمە ]

فیدات بم، کوردەبۆ خاکت، چ بێ عەیبەو چەنێ دڵگیر
ئەگەر خاکت نەسوتێنن ، بەناری حیللەووتەزویر
بەهەشتێکە کە ئیحتیاجی نیە هەرگیز بەجۆگەی شیر
٭[ وەتەن زۆر خۆشە قەدری بێ نیهایەت نایەتە تەقریر
لەلای عالەم کەدۆزەخ بێ، بڵندتر لە سەد جەننەتمە ]

تەماشای پیرەمەگرون کە ، دەماخی چەندە سەربەرزە
لەباخاتی تەبیعەت دا، گوڵاڵەی سەد هەزار تەرزە
تەماشای ئایەتی خوا کەن، لە ئەوسافی وەتەن ڕەمزە
٭[ بە بورهانی کەلامی حەق، بەدڵ حوببی وەتەن فەرزە
کەسێ مونکیر بێ بەم قەولە، نەزانینی لە سەر خەتمە ]

وەتەن !دێوانەکەی خۆتم ،d بەڵاگەردانی بەر پێتم
ئەگەر بێتو قبوڵم کەی، بەدڵ سەربازی سەر ڕێتم
جگەر سووتاوی لاوانی ، بەبێ ماڵ و بە بێ جێتم
[لە باخی عیشقی میللەت دا، فیداکاری نەکەم شێتم
فیداکاری لەسەر ڕێی هێرشی سەیلی موحەبەتمە]


چ خۆشەزەحمەتی زۆر زۆر ،لە پاشان ڕەحمەتی تیا بێ؟
چ خۆشە دەوای تاڵی ، بەشەرتێ سیحەتی تیا بێ؟
نەبوونی خۆم و ئەولادم قبووڵە، عیززەتی تیا بێ ؟
[بە ڕۆح کێشانی خۆم ڕازیم، ژیانی میلەتی تیابێ
بە بێ ژینی وەتەن، ژینم ژیانێکی مەزەلەتمە]


خوا ! بۆ خاتری جەمعی وەتەن خواهانی دڵپاکان
بەخوێنی ناحەقی کوژراوی ، ئەشکەوتان و بن بەردان
بەحەقی حەزرەتی پێغەمبەرو سی جزمەیی قورئان
[بژی کوردو بمێنێ تا قیامەت خاکی کوردستان
بە عەونی ئەو خوایە ، خالقی فیکرو تەبیعەتمە]


مامۆستا قانیع
@s-Alot
بیرەوەریەکی منداڵی

کە مرۆڤ وردە وردە تەمەنی هەڵدەکشێ و بە شێنەیی تاقەت وهێزی دێتە دواوە زستانی تەمەنی دێتە ئاراوە ، جارە جارە بۆ ئارامی وهێور بوونی دڵی خۆی ئاوڕێک یان سیلەی چاوێک لە دواوە دەکات ، یەکێک لەو شتانە کەمن لە پاش چل و چەند ساڵ ئاوڕێکی لێ دەدەمەوە ، دروێش بوون و تۆبە کردنمە لە گەڵ پۆلیک منداڵی دیکە ی ئاڵۆت لە سەر دەستی خەلیفە شەمسوڵڵا ناوێک کە پەیمانی دەروێشی گەریمان لە مزگەوتی ئاڵۆت لە گەڵ بەست و تۆبەی نەسوحیمان کرد ،
من دوای چەند ڕۆژ بە هەر چۆنێک بێ پازدە قڕانم کۆ کردەوەو چوومە خزمه ت خوالێخۆشبوو حەسەنی ما م قادری و زه رگێکی‌کولاتەم‌لێ کڕی کە دەوری دارەکەی پۆلیس(پۆنیس) ئاژۆ کرابوو ، ئەم زەرگە بۆ من سەرمایەییکی گەورە بوو کە زۆر بە شانازیەوە بەر کەلە کێم دەدا دیارە ئەو کاتە کەلاسی سێی سەرەتایی بووم ،
بەڵێ وای لێهات کۆڕی زکرمان دەبەست و بە سەرپەرستی
خەلیفە سەلام کۆڕمان گەرم دادێنا و من زەرگە کولاتەم ئەم سەراو سەر لە گوپم دەدا و بە یا داهیم یا داهیم گەرم دادەهاتین ، چاک لە بیرمە کە دەستە ییک لە
دەروێشەکان وەکوو ڕەحمەتی حەمە بەرقی و عەلی دەروێش حسەینی کە زەرگەکەیان لە گووپی دا بوو به هۆی ئەوەی کە شەش سەرە بزنەکەی خەلیفە سەلام چووبوونە زیانیە و بۆ خەلیفە هاتن و ئەویش هەڵات بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک سەریان بادا تا خەلیفە بێتەوەو زەرگەکه ی بە وتنی یا پیرانی تەریقەت ، یا غەوسی گەیلانی ، یا شێخ عەبدولکەریمی کرمچنە زەرگەکە یان لێ ڕاکێشێ و تۆزێک تف لەم لاو لای گوپیان دا
من ئەو ڕۆژانه بە ڕۆژانی زێڕین لە تمەنم دا یاد دەکەمەوە یادی ئەو ڕۆژانەو ئەو کەسانە بەخێر و کۆچ کردوانی گوندەکەمان غەریقی ڕەحمەت بن و جێگایان بەهه شتی بەرین بێ ئیشاڵڵا

@S-Alot
#چیرۆکی_دڵتەزێن

لە تەمەنی ھەرزەکاریم زۆر لەماڵەوە دوور دەکەوتمەوە و شەوانە درەنگ دەگەڕامەوە ماڵەوە .
ئەم رەفتارەی من دایکمی زۆر توڕە دەکرد چونکە من لەماڵەوە نانم نەدەخوارد و زۆبەی کاتەکانی شەو و رۆژم لە دەرەوە بەسەر دەبرد و لەبەر ئەمە دایکم ناچار بوو رۆژانە لە پارچە کاغەزێک ھەندێک تێبینیم بۆ بنوسێت.
دایکم رۆژانە لەسەر دەرگای ساردکەرەوەکە ھەندێک تێبینی بۆ دەنووشیم وەک، خواردنم لەو شوێنە داناوە یاخود جلە پیسەکانت لەم شوێنە دابنێ بۆ ئەوە بۆت بشۆم.
لەگەڵ تێپەڕبوونی کات لێ راھاتبووم لەگەڵ رێنماییەکان و زۆربەی کاتی ھەرزەکاریم بەم شێوەیە بردە سەر.
شەوێکیان گەڕامەوە و دایکم جارێکی دیکە تێبینیەکەی لەسەر دەرگای ساردکەرەوەکە جێھێشتبوو، بەڵام من تەمبەڵیم کرد و نەمخوێندەوە و چووم نووستم. !! بۆ بەیانی بینیم باوکم بانگم دەکا و فرمێسک لە چاوەکانیتی و ناخۆشترین ھەواڵی پێدام و گووتی دایکت مردووە ..!!
ئای ئەم رۆژ و ھەواڵە چەند بە ئازار بوو و خۆم گرت تا دایکمم ناشت و پرسەمان بۆ دانا و دواتر کە گەڕامەوە و دڵم پڕ ئازاربوو و چوومە سەر جێگاکەم راکشام.
لەم کاتە شتێکم بیر ھاتەوە و بەخێرایی راپەڕیم و رووم کردە لای ساردکەرەوەکە بۆ ئەوەی دوایین تێبینی دایکم بخوێنمەوە.
کاتێک چاوم بە نووسینەکە کەوت بەتەواوتی تاسام، چونکە دایکم نووسیبووی " گەر ھاتیە ماڵەوە بانگم بکە ھەست دەکەم زۆر نەخۆشم و پێویستە بمبەیتە نەخۆشخانە ".
ئەم جارە فەرمان و رێنمایی نەبوو، ئەمە تاکە داواکاری ئەو بوو و منیش پێم نەکرا بۆی جێ بەجێ بکەم .😭😭😭😭😔😔

✔️پەند
(و قضی ربک الا تعبدوا الا ایاه و بالوالدین احسانا)، لەبەر ئەمە وریابە لەگەڵیان باش بە لەگەڵیان پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت و تۆش پەشیمان بیتەوە.
@S-Alot
" بروسکە "

گوتبوت دێمە ژوانت
ناردبووت بروسکە
چاوەڕوان بووم بە چاوت
تا چرای چاوم تێیدابوو تروسکە

بەڵام نەهاتی نازە!
نە بە سەعاتی کۆن نە تازە
گیانە بیدرکێنە ئەم ڕازە
ئەم میقاتە
ئەوڕۆ دەبێ یابەیانی؟
کوشتمی چاوەڕوانی
درەنگانێ دێی یا زوو
سێ شەممانە
یا ڕۆژانی پشوو
یا هەمیسان دەخوێنی
ئایەتی " لم ترانی"؟

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۹/۲۴
S_Alot
🎶خوڕەی ئاو🎶


دەنگی پێی ئاو دێ لە جەنگەی پایزێکی ماتەما
نیوە نووزەی دێ گەڵا، داریش لەبەر سەرما چەما


یاڕەبی! زێڕینە چۆمی هاوەڵی منـداڵی من
وشکی قەت قەت نەتگرێ نەخزێی لە ژێر باری تەما


زەردە ماسیت ئێستەکەش بن زگ سپی و نێو زگ ڕەشن؟
یا بە ژاری دوژمنانت ئاوی بۆن خۆشیش نەما


دار چنار بەرزەو خەبەردار جوانە وەستاوە لەدوور
خۆت دەزانی شۆڕەبی ناژی لەبەر ئاوی کەما


تۆ خودا، بێت چۆمەکەم لرفەت بە وێنەی ئەرخەوان
سوور بکا لێوی کچی ئاوهێن کە لەنجەی وەک سەما


تاری زۆهرەی کۆک دەکرد، عەرزیش تەشی ڕێس بوو لەبۆی
عەرزەکەش جاڕی درۆیە و بۆتە سەیرانگا سەما


لێرە لەم سەر ئاو و چۆم و سەردەراو دار بییە
شەو خەجاڵەت کێشە ئێستاکە لەبەر نووری شەما


ئەو دەلاقەی دەنگی سۆزەی لایەلایەی لێ دەهات
تۆخوداکەت پێم بڵێ ئەو دەنگە خۆشە بۆنەما؟


ماچی کچ چەشنی حەجێ بوو، ئەوڕەشە خاڵەی خەجێش
بەردی ڕەش بوو دانرا دیواری کابە بۆ نەما


کێ دەزانێ چۆنە ئێستا دیدی ئاسۆی بێ سەفا
چاوچنۆکە چەشنی مەیخۆرێ بە جامی کەم کەما

#ئاسۆ
ساروقامیش ٢٧ ٧ ٩٧
سریوەی ئاڵۆت/Alot
🎶خوڕەی ئاو🎶 دەنگی پێی ئاو دێ لە جەنگەی پایزێکی ماتەما نیوە نووزەی دێ گەڵا، داریش لەبەر سەرما چەما یاڕەبی! زێڕینە چۆمی هاوەڵی منـداڵی من وشکی قەت قەت نەتگرێ نەخزێی لە ژێر باری تەما زەردە ماسیت ئێستەکەش بن زگ سپی و نێو زگ ڕەشن؟ یا بە ژاری دوژمنانت ئاوی…
پارچە شێعرێکی جوان لە شاعیری مەزنی مەڵبەندی مکوریان مامۆستا ئاسۆ ،
بەڕاستی شاعیر دەبێ ئاوها هەستێکی ببێ تا وشەکان لێکدا و شاکارە شێعر بخوڵقێنێ ، مامۆستا ئاسۆ کە ئێستا لە سەروی شەست ساڵەوە دەڕوانێتە دونیا لەم شێعره دا یادێک لە کانی و سەراوی گوندی سەرا دەکاتەوە کە تەمەنی منداڵی لەوێدا سەر بردووە ، ئەو قەتارەی کچۆڵەی گوندەکەیانی دیوە کە پۆل پۆل گۆزە لە سەرشان هاتوون و چوون و ئەم دیمەنەی وێنا کردۆتەوەو ئاخی بۆو سەردەمە هەڵکێشاوە ، هەڵبەتە بۆ لاوێکی ئەم سەردەمە کە ئەو دیمەنانەی نەدیوە ناتوانێ لە سەر هەستی ئەوی کاریگەر بێت ، بەڵام ئاسۆ خەیاڵ دەیباتەوە بۆ پەنجاساڵ لەمەو بەر و دەیانکاتە وشەو وەک شێعر ی جوان دەیهۆنێتەوە
هیوادارین ئەم شاعیرە هەست ناسک و نیشتیمان پەروەرە ساڵ و حەیامێکی زۆر بمێنێتەوەو خزمەت بە ئەدەب و زمانی کوردی بکات
@S_Alot
بەسەر کردنەوەی کەلاسەکانی زمانی کوردی لەلایەن ئەنجوومەنی کانی و ڕێزلێنان لە مامۆستا و فێرخوازە خۆشەویستەکان

سپاسێکی گەرم ئاراستەی هەموو ئەو بنەماڵە بەڕێزانە کە منداڵەکانیان دەنێرنەوە بۆ فێر بوونی زمانی دایکی.
هەروەها سپاسێکی تایبەت بۆ ئەندامانی بەڕێزی ئەنجوومەنی کانی بۆ پێشکەش کردنی زیاتر لە سی پەڕتووک بۆ کتێبخانەی کانی