سریوەی ئاڵۆت/Alot
332 subscribers
771 photos
182 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
سینۆهە حەکیم و دوکتۆری تایبەتی فیڕعەون کە لە دەربار دەر کرابوو شەوێک لە لێواری چەمی نیل نووست ، کاتێک بەیانی خەبەری بۆوە ، تەماشای کرد بەردەیەکی لچ و لووت بڕاو لە سەر سەری وێستابوو ، هەوەڵ جار لێی ترسا ، دوایە زانی کە بێ ئازارە لە گەڵی کەوتە وتووێژ و پرسیار ، کابرای لچ و لووت بڕاو گوتی دەتوانی بمبەیە سەر قەبری فڵان کەس ، گوتم بۆچیتە ، لە وەڵام دا گوتی ڕاستیەکەی من کاتی خۆی دەوڵەمەند بووم مڵک و ماڵ و ژنی جوان و کچێکم بوو ، ئەو پیاوە بە دانی ڕشوە بە کاربەدەستان منی بێ ماڵ و مڵک کردو ژن و کچەکەمی کردنە کەنیز ومنیش کرامە بەردە ، ئێستا ئاگام لە ئەوان نییە ، بەڵام وەک بیستوومە ئەو پیاوە مردووە ، دەمهەوێ بزانم ئاخۆ خودایان چیان لە سەر قەبرەکەی نووسیوە ،سینۆهە کە سەوادی بوو گۆڕی کابرای پێ نیشان داو ، نووسراوەی کێلی قەبرەکەی بۆ خوێندەوە کە نوسرابوو:
ئەم پیاوە مرۆڤێکی شەریف بوو ، دایمە پارێزەری شەرەف و ماڵ و مڵکی خەڵک بوو ، هەتا مرد یارمەتی هەژارانی دا و دایمە لە خەمی خەڵک دابوو.
کابرای لووت بڕاو گریاو هەڵیڕشتە فرمێسکان و لێم پرسی‌ئەوە بۆ دەگری؟!
گوتی چۆن ناگریم من وەمدەزانی پیاوێکی خراپ‌بووە ئێستا کە خواکان ئاوایان ساندووە من تۆبەی دەکەم و من هەڵە بووم هیوادارم که خووداکان بمبە خشن.
سینۆهە دەڵێ ئەو ساتە بۆم دەرکەوت کە حەماقەت و نەزانی مرۆڤ کۆتایی نایا و تاقمێک هەتا هەتایە ژیان بە ئەحمەقی دەبەنە سەر.

تێبینی :
لەوانه یە هەڵە نەبێ و لە دۆخی ڕاستتر بێت کە بڵێین ئێستاش کەسانی لچ و لووت بڕاوی ماف خوراوی نەزان هەر هەن و هەتا مرۆڤ هەبێت ئەم چیرۆکەی سەرەوە کۆتایی پێ نایات .
@S_Alot
نسل هتل نشین

چهل سال پیش، دخترهای خانه صبح ها زود بیدار می شدند تا قبل از مدرسه رفتن،
همه جای خانه را رفت و روب کرده باشد و بعد اجازه داشتند راهی مدرسه شوند.

پسرها بايد يا صبح زود يا عصر، نان و مايحتاج خانه را خريد ميكردند و كارهای مردانه را در كمك پدر خود انجام ميدادند.

حالا با نسلی روبرو هستیم که صبح که بیدار می شوند، از هتل خانه شان خارج می شوند.
چون که والدینشان به عنوان مستخدمین "هتل خانه " همه جا را رفت وروب خواهند کرد.
و با يك تلفن همه چيز درب خانه مهياست.

نسلی که در برابر اتاقی که در آن می خوابد و خانه ای که در آن زندگی میکند و ظرفی که در آن غذا می خورد احساس مسئولیت ندارد؛ آیا در برابر سرزمینی که از آب وخاک آن بهره مند است حس مسئولیت خواهد داشت

برای این نسل، سرزمین هم چون هتلی است که می توان خورد و خوابید و ریخت و پاشید؛ از مواهب طبیعی آن بهره مند شد و بعد اگر باب میل نبود آن را ترک کرد.
سرزمین هم، مثل خانه، برای این نسل، هتل است.
با این تفاوت که متأسفانه مستخدم سرجهاز ندارد و همه فقط برای خوردن و خوابیدن و بردن آمده اند.

این نسل را چه کسی وچه کسانی چنین تربیت کردندکی بودکی بود اتفاقاً این دفعه، من بودم، تو بودی، ما بودیم
و...همه بودند.

کمی به خود بیاییم و تکانی به خودمان
و این نسل هتل نشین بدهیم

گرچه به نظر من نسلی که این بچه ها رو تربیت کرد، فکر می کرد چون خودش سختی کشیده باید هرجور امکاناتی رو برای بچه اش فراهم کنه و این موضوع از تهیه سیسمونی برای کودک به دنیا نیومده شروع میشه و متاسفانه ادامه پیدا میکنه تاجاییکه شان والای مادر و پدری خودش رو در حد یک مستخدم برای اربابش پایین بیاره مبادا که آبی در دل فرزندش تکون بخوره.اما غافل شد از اینکه هر باغچه و مزرعه ای با آب زیادی فاسد میشه و به لجنزار تبدیل خواهد شد.
گاهی باغبان به گیاهش بی آبی رو تحمیل میکنه چون میدونه اون گیاه نیاز داره چند روز بستر خشکی داشته باشه تا بتونه ریشه هاش رو توی خاک رشدبده و به حیاتش ادامه بده
امیدوارم همه ما مادرها و پدرها بتونیم به این درک برسیم که امکانات هتلی ایجاد کردن برای فرزندانمون افتخار نیست

⚀مسئولیت پذیر کردن و قدردان بار آوردن کودکمون افتخاره

@S_Alot
Forwarded from 🐍Sareni 🐍Ashi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەقێ مینەی نەڵاسێ یەکێک لە بەند بێژو حەیران بێژانی ئەم دەڤەرە کۆچی دوایی کرد ، بەند بێژان و ئەو کەسانەی کە لە ڕابوردوودا دەورێکی بەرچاویان هەبوو لە شایی وزەماوەند گێڕانی کوردوستان کاتی خۆی لە نێو جەماوەر دا خۆشەویست بوون ، بۆیە وا چاکە سەرەخۆشی لە سەر جەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان بەم بۆنەوە بکەین ،
فەقێ مینەش یەکێک لەو کەسانە بوو ، خودای مەزن بەر ڕەهێڵەی ڕەحمەتی خۆی خات و قەلەمی عەفووی بە سەر هەڵە و پەڵکانی دا بکێشێت ئاممین
@S-Alot
Forwarded from مزراویلکە (Morad bapir pur)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
" سێ هەڵۆی نەمر "

ئاگر لوراندی
گرفەی بەزاندی
حەدد و سنووری

سێ هەڵۆی بە شکۆی
شاخی نیشتمان
بوونە قوربانی
بڵێسەی سووری

لەرزی دڵی داربەڕوو
ژینگه هەتیو بوو
لە تاسەی دووری
خەمۆکیان گرتووە
چنار و چنووری


لە دڵی میللەتا
شەهیدت نەمر
هەر وەکوو باران
هەر وەکوو بەفر
بۆم خەمە قورسە
دایکی نیشتمان
خودا پێت بدا هێز و سەبووری

م۰قادر پوور=نزا ٩٩/٠٤/٠٩
S_A lot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی :
عبدالله خدری (عبدالله حاجی خدر)

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: ‌......


کاتی بەخاکسپاردن:
پاش نیوەرۆ له زیارەتی ئالۆت

⚠️تێبینی:
بەهۆی پەتای کڕوناوە کۆڕی پرسە وسەرەخۆشی لە مزگەوت بەڕێوە ناچێت
دەتوانن لە ڕێگای ئەم شومارە
تەلەفوونانەوە بروسکەی سەرەخۆشی خۆتان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو بکەن👇
خالق خدری:👈 09186453289
مختار خدری:👈09189784698
جبار خدری :👈 09189783935
جمال خدری:👈 09186491131


🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌 ☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە کۆچی دوایی : عبدالله خدری (عبدالله حاجی خدر) 📌شوێني سه ره خۆشي : 🕌مزگەوتي: ‌...... کاتی بەخاکسپاردن: پاش نیوەرۆ له زیارەتی ئالۆت ⚠️تێبینی: بەهۆی پەتای کڕوناوە کۆڕی پرسە وسەرەخۆشی…»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێوارەی بەحرەكەی ئاڵۆت
مەلە كردن
پڕۆژەی سەكۆ ساز كردن

@S_Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی :
حاجی عەلی عەلیزاده

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: ‌......


کاتی بەخاکسپاردن:
سەر له بەیانی کاتژمێر10

⚠️تێبینی:
بەهۆی پەتای کڕوناوە کۆڕی پرسە وسەرەخۆشی لە مزگەوت بەڕێوە ناچێت
دەتوانن لە ڕێگای ئەم شومارە
تەلەفوونانەوە بروسکەی سەرەخۆشی خۆتان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو بکەن👇
کاک محمد علیزادە:09185221445
کاک حسن علیزادە:09181760328
خوشکە رعنا علیزادە:09185306528
آمنه علیزاده:09187776510
زهرا علیزادە:09187897029
نسرین:09184492711


🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

@S_Alot
قور گرتنەوە و دارەبەن هەڵبەستن

ناوبریتان


@S_Alot
🌹 کل نفس ذائقە الموت ثم الینا ترجعون🌹

دوای ڕێز و سڵاو و خۆشەویستی بۆ بنەماڵە و قەوم و قیلەی باڵوڵیەکان، بە تایبەتی کاک ڕەحمان باڵوڵی خۆشەویست
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک کەریم باڵوڵی لە بەردڵان ،سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستە دەکەین و دەڵێن خوا سەبوریتان و بدا و روحی ئەو خۆشەویستەش بە دیداری خوا و بەهەشتە خۆشەکەی شاد ببێت ئیشەڵڵا
وە وەکوو بەڕێوەبەرانی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت داوای لێبوردنمان هەیە کە بە داخەوە بە بۆنەی هێندێک کێشەوە نەمان توانی لە کاتی خۆی دا کۆچەکەی ڕاگەیێنین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بنێرین
دوبارە عوزرخوایی دەکەین و هیوادارین بە روحێکی لێبوردەییەوە عوزرمان لێوەرگرن
🌺انا للە و انا الیە راجعون🌺
بەڕێوبەرایەتی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت
@S_Alot
زمانی کوردی
زمان ئەو ئامرازەیە کە مرۆڤ لە نێو ان سەدان هەزار گیان لە بەردا بە چاکترین شێواز بە پێچەوانەی ئاژەڵەکان کەڵکی لێ وەر گرتووە ، دیارە مرۆڤ لە سەرەتا دا وەکوو ئاژەڵەکانی دیکە بەهره یه کی زۆر کەمی لە زمان وەردەگرت ، بەڵام وردە وردە وشە گەلی دەستەبەر کردن و لە پاش هەزاران ساڵ مرۆف توانی زمان بخوڵقێنێ ، بەم شێوە بە واسیتەی زمانەوە پێوەندی نێوان مرۆڤەکان ئاسانتر بوو ، مرۆف توانی بە زمان هەست و سۆز و ڕاوبۆچوونی خۆی بۆ بەرامبەرەکەی دەر بڕێت ، هەروەها ئەزموونی نەوەی کۆن بۆ نەوەی نوێ وەگوێزرێ ،دەبێ بڵێین ئەوەی مرۆڤ بەردەستی کەوتووەو گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی ئێستا بە بێ گومان بە بێ زمان بە دەست نەدەهات .
لێرە دا پێویستە بە بیری دۆستان بهێنمەوە کە زمانی کوردی یەکێک لە کۆنترین زمانەکانی دوونیایەو بە بڕوای دوکتۆر هێرش قادری سێ نەتەوەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورد و جولەکەو عەرەبی( سام) ن
زمانی کوردی زمانی دایکی ئازیزمانە ئێمە دەبێ بە ئەرکی ئەخلاقی و نەتەوایەتی خۆمانی بزانین کە لە قەدەر تۆانامان پارێزەری زمانی دایکی خۆمان بین ، ئەوەش بزانین کە بۆیە پێی دەڵێن زمانی دایکی چوونکە منداڵ لە سەرەتادا دایک مامۆستا و ڕاهێنەر و تەنانەت پارێزەریەتی ،مرۆڤێک کە لە ئاست زمانی دایکی دا خەم خۆر نەبێ و خۆی بە بەرپرسیار نەزانێ دیارە دۆڕاوەو جێگای هومێد نەماوە ،
با بە و پەڕی توانمانەوە پارێزەر و هۆکاری گەشە پێدانی زمانی دایکیمان بین و لەم بارەوە درێخی نەکەین و ئەرکی پیرۆزی خۆمان بە جێ بگەیینین .
@S_Alot
‌ ‍ ‍❇️ تمرینات درس اول

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹۱. در الفبای زبان کردی چند حرف وجود دارد و به چند دسته تقسیم می‌شوند؟ هر دسته را جداگانه بنویسید.

۳۷ پیت
به دوو دەستەی دەنگدار و بێدەنگ دابەش دەبن
۲۹ بێدەنگ
۸ دەنگدار

بێدەنگەکان:
[ ئـــ - ب - پ - ت - ج - چ - ح - خ - د - ر - ڕ - ز - ژ - س - ش - ع - غ - ف - ڤ - ق - ک - گ - ل - ڵ - م - ن - و - هــ - ی ]

دەنگدارەکان:
[ ا - ـەە - و - وو - ۆ - ی - ێ - بزرۆکە ]


🔹۲. آیا حروف مصوت در آغاز کلمه قرار می‌گیرند؟

نا . دەنگدار هەمیشە پیتی دووهەمی بڕگەی خۆیەتی


🔹۳. حروف صامت الفبای کردی را که در الفبای فارسی نوشته نمی‌شوند نام ببرید.

ئــ ، ڕ ، ڤ ، ڵ


🔹۴. حروفی را کە در الفبای کردی علامت (( ۷ )) بر روی آنها قرار می‌گیرند، نام ببرید.

لە ئەلفوبێی کوردیدا ( ڕ،ڵ،ۆ،ێ) چەڵەمە دەگرن
بۆ نموونە:
ڕ: مەڕ، دڕ، ڕازاوە
ڵ: گوڵ، باڵ، شەماڵ
ۆ: بۆر، کۆتر، تۆ
ێ: شێر، مێرد، خێوەت


🔹۵. مشابه کردی حروف فارسی زیر را در جای خالی بنویسید.

"ت،ط": لە کوردیدا هەر ئەم (ت)یەمان هەیە.
"ث،س،ص": لە کوردیدا هەر ئەم (س)یەمان هەیە
"ذ،ز،ظ،ض": لە کوردیدا هەر ئەم (ز)یەمان هەیە


🔹۶. مشابه کردی مصوتهای زیر را در جای خالی بنویسید.

فتحە: ە ــە (سەر)
کسرە: ێ (ژێر)
ضمه: ۆ (بۆر)


🔹۷. کلمات زیر را هجابندی نموده و صامت و مصوت را مشخص نمایید.

"خاکەلێوە"
خا/کە/لێ/وە
خ ــ بێدەنگ، ا دەنگدار
ک ــ بێدەنگ، ـە دەنگدار
ل ــ بێدەنگ، ێ دەنگدار
و ــ بێدەنگ، ە دەنگدار

"بانەمەڕ"
با/نە/مەڕ
ب ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار
ن ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار
م ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ڕ ــ بێدەنگ

"جۆزەردان"
جۆ/زەر/دان
ج ــ بێدەنگ، ۆ ــ دەنگدار
ز ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ
د ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"پووشپەڕ"
پووش/پەڕ
پ ــ بێدەنگ، وو ــ دەنگدار، ش ــ بێدەنگ
پ ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ڕ ــ بێدەنگ

"گەلاوێژ"
گە/لا/وێژ
گ ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار
ل ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار
و ــ بێدەنگ، ێ ــ دەنگدار، ژ ــ بێدەنگ

"خەرمانان"
خەر/ما/نان
خ ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ
م ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار
ن ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"ڕەزبەر"
ڕەز/بەر
ڕ ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ز ــ بێدەنگ
ب ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ر بێدەنگ


"خەزەڵوەر"
خە/زەڵ/وەر
خ ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار
ز ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ڵ ــ بێدەنگ
و ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ

"سەرماوەز"
سەر/ما/وەز
س ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ
م ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار
و ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ز ــ بێدەنگ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"بەفرانبار"
بەف/ران/بار
ب ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ف ــ بێدەنگ
ر ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ
ب ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ

"ڕێبەندان"
ڕێ/بەن/دان
ڕ ــ بێدەنگ، ێ دەنگدار
ب ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ
د ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ

"ڕەشەمە"
ڕە/شە/مە
ڕ ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار
ش ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار
م ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار

‼️کۆتایی وانەی یەکەم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 ڕێنووسی کوردی (آموزش خواندن و نوشتن زبان کردی)
📝 لە نووسینی: ڕەحیم سوڵتانی(هەژێن)
@S_Alot