سریوەی ئاڵۆت/Alot
332 subscribers
771 photos
182 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
لە گەڵ سڵاو و ڕێز
لە تاریفی ڕێواسی کوردەواریدا بەیتێ جێمابوو ،لە گەڵ داوای لێبوردن تەواوەکەی ئاوایە؛

تینوو شکێنە بۆ ڕێشەی دەدان
ڕێواسی شاخت و بن تاتە بەردان

ڕیواسی تورت و پڕ ئاو و ناسک
گۆشتن و هەتاو نەدیوی لاسک

ئاوی ژیانە و بە تام و مزر
پەی پێ نەبردووە جەنابی خزر

گازی لێبگری بە بێ هیچ شکێ
ئیشتیای حەو ساڵت بە ئیشتیا دەشکێ

قادر پوور
@S_Alot
" وەتەن " ۳

وەتەن ئامێزت، ئامێزی دایکم
وەتەن هەرزاڵت،کەژاوە و لانکم

تامێ تایبەت تڕتووک و دڕووت
سەختی کەس نەوێر،زەرد و هەڵەمووت

پلە شاخانت، ئاوێنەی زەوین
دەگمەن دیمەنی بێ وێنەی زەوین

چاو تێر ناوێرێ، بڕوانێ لێیان
هەر هەڵۆی تیژ چاو،دەوێرێ پێیان

چ سەر بە ڕیسقە، هەم داری مازووت
لە تەک پاڵەوان داڕان،دار بە ڕووت

دارە بەنانت لە حەستەم نشین
بەرگ و گەڵا گەش،خەست وخۆڵ لە شین

قەدیان لە بنێشت،دەکا فەوارە
هێشوە قەزوانان، دەکەن بە گوارە

عیفریتانێ هەن وەتەن گوایە
چاویان بە دیتن،ئەتۆ هەڵنایە

مەزمەحیل دونیا، چاویان کۆرە بێ
دڵیان لە خەفەت،تێر نەخۆرە بێ

تیشەی ئێرەیی ببڕێ ڕیشەیان
بڕزێ و بگەنێ،هزر، ئەندێشەیان

ئافەت ببارێ لە ڕوو بێشەیان
خەم بێ،حاسڵی کار و پیشەیان

وەتەن هەر دارێ، یەک سەربازی تۆ
گیانی منیش بێ،بەردەبازی تۆ

چڕ و پڕ،دەستە نەزەر وەستاون
خزمەتیان تەواو، لە مەیدان ماون

ڕێژە دەڕۆن بۆت،ئاڕام لە جێوە
فیدایین بۆ تۆ، " پێشەوا " شێوە

دەست لە بنا گوێ، بۆ تۆیە سڵاویان
بەڵام تۆ هێند بەرز،لە عەرزە کڵاویان

وەتەن خاکی تۆ، ڕێک زێڕی سوورە
هەر کێوێکی تۆ، خۆی "کێوی نوور"ە

وەتەن هەرێمت پارچێ لە " طوی "
پیرۆزە و بەڕێز، پەرێزی خوا

نابێ پێت تێنێن، بێ دەست نوێژان
ناحەز و دزێو، وڕێنە وێژان

لە نوێژت ببا ، لاشەی گڵاویان
بە مانند ڕێوی،ڕەفتار فێڵاویان

وەتەن ناتوانن بخوێنن لە ڕووت
قیبلە و نەزەڕگەن،چوار پارچە هەمووت

ئەی وەتەن لە سەر منارەی چنارت
ڕوو لە گۆمبەزی کێوی هەزارت

داوامە لە خوا ، ئاوا کا وەتەن
نەزری وەتەن بێ، هەم سەر و هەم تەن

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۱۴

@S_Alot
ئەویش چوالەی ئەم ساڵی بەهاری كڕۆناوی

@S_Alot
"وەتەن" ۴

وەتەن سووتاون مەردانت پاکی
لە عەشقی تۆ دا،یەک لەوان "پاکی"

بە کلەی کلتوورت چاوان دەڕێژن
چی کوردی و کردی،ئەوە دەبێژن

خامە و زمانیان لە ئەدەب پاراو
دەروون گەشاوە بە تیشکی هەتاو

قوماشی غەزەل بە باڵات دەگرن
ئەندازەی درێژتر،چوار قامک دەبڕن

وەتەن شای شێعرت،جەنابی "شێرکۆ"
سەری لە ئاسمان بە چەشنی "گمۆ"

خۆری غەزەلت لە کەلی "شاهۆ"
بە خامەی "ئاسۆ" هەڵدێ لە ئاسۆ

لە ئەسپی شێعرت "سوارە" سوار
زولف داهێنی پەخشانت "هەژار"

هەوەڵ گۆرانی ئەو چڕی "گۆران"
شێعری ئازاد کرد، "پاییزی" گۆڕان

لە دیاری شێعری، نوێت "ئاغایی"
باڵا بوو دەستی و دەیکرد ئاغایی

"بێکەس"ی گەورەت،ئاواتی گەورەی
وەتەن! خوایە وەتەن ئاواکەی

مام "هێمن" تاکوو، بیبێ هێزی پێ
لە بۆ سەردانت دێ و دێ و دێ

بە چریکەی "زیرەک"،سەری هەر ساڵێ
"پیرەمێرد" میوان، لە سەروی ماڵێ

بۆ خۆشەوییتی هێمای شەیدایی
وەفای بۆ خودا و وەتەن "وەفایی"

"مەحوی" لە بیری نەمابوو نەحو
لە زەریای عەشا،نقوم بوو و مەحو

دوور لە عەشق بوو، "ناڵی" دەناڵی
لە "مەدینە"ی منە و وەرە هەواڵی

بڕی حەو خانی ئەوین و جوانی
لە "مەم و زین"تا ، خامەکەی خانی

ڕق ئەستوور ترن لە بەندیخانە
"قانع" و شێعری، بزانێ بێگانە

شێعری "ئاوات"ت، وەک خاسە کەوان
لە کەل هەڵنیشتوو، بە قاسپە و نەوان

"کۆلیل" کڵۆڵی هم هۆز و گەلی
دێوانەی "شەم"ی باڵاتە "وەلی"

کردەوەی "حاجی"ت، یەکسەر کوردییە
خۆڕسکە وەتەن،خۆیی و کردییە

لە "کابە"ی وەتەن، هاتۆتە حەجێ
تەوافی وەتەن، تەوافێ بە جێ

ڕەجم کا وەتەن،شەیتان و شۆفار
لە باغی ئەدەب ،نامۆ و ئەغیار

"مەولەوی"ت فەردەن،ناخ پڕ جە دەردەن
ڕوخ ئەڕای معشوق،وەتەن ئەو زەردەن

"حافز"ی کوردی، بە حەق "حەقیقی"
هەر عەشقی تۆیە، نوسخە و تەریقی

"بێخودت"بێخود دووری پێغەمبەر
لە دووی کەژاوەی، عەوداڵ، دەربەدەر

وەتەن بۆ تۆیە، چی ناڵە و زاری
دەتکێ لە دڵی "ناری" و "زاری"

"ئیمامی"ت ئیمام، لە پشت قەڵای شەو
زولفی مەردانەت، دادەهێنێ ئەو

بۆتە نیشانی لە "جەزیر" "مەلا"ت
بە نیشان گۆنا و، سەر چەنەی "سەلما"ت

نادوێنێ گوڵی، نەک نمەک گیر بێ
ئەی وەتەن "حەریق"، ئەوەت لە بیر بێ

نەشتەری عەشقت، لە سەفحەی دڵی
کڕاندوویەتی، گشت عیشوەی گوڵی

"عەلی ئەسغەر"یش، بە نەوای زوڵاڵ
ئەیدا بە گوێی، گشتی کوڕ و کاڵ

تەک جەیشی حەبەش، گەر بکەن دەعوا
وەتەن بۆ گوڵتان، قەد مەکەن ڕەها

دڵی "هێدی"ش دیارە،نالاوێتەوە
تا عەزیزی،لە غوربەت دیتەوە

دەنگ حەوادەن هەمووتان پێکەوە:
خەمی دڵ بای ئازادی دەیباتەوە

خۆشی جاران، وەکوو باران بێرەوە
هەموو ڕۆژێ، هەر بگوزەرێ لێرەوە

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۱٦

@S_Alot
" قەندیل "

بە کۆچی دوایی ئازیزمان " ژاکاو "
دڵ پڕ لە خەم بوو،پڕ فرمێسک چاو

وادەڵێ قەندیل دوو ئەژنۆم شکا
بە کۆچی ئازیز،پشتی من ..چەما

وادەڵێ قەندیل: گەر من قەندیلم
بۆ بەرزی ورە، "ژاکاو" بەدیلم

قەندیل دەڵێ بۆ، ڕووناکی چاوم
"ژاکاو" بوو "ژاکاو" تیشکی هەتاوم

ئەمڕۆ گشت چیا، قەندیلن قەندیل
هەموان ژاکاون، بۆ "ژاکاو" بەدیل

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۱۷ بانە

@S_Alot
"وەتەن" ۵

وەتەن جوانیت جوانی خودایی
ڕاز و ڕەوەزت گشت تەماشایی

سەراپای باڵات بە گوڵ خەمڵاوە
بتگرمە ئامێز، دەڵێم خەم لاوە

وەتەن گشت ڕۆژێ من لێت میوانم
وەتەن نامەیە، گوڵی دیوانم

وەتەن بەیانیان بەر لەوە زەردە
بدا لە شاخ و ئەو بەر و هەردە

دەست لە ملان دەبم، لە گەڵ سروشتت
هەزار شانەیە، فەڕش دەر و دەشتت

زولفی دار و گیات، ئەمن شانە کەم
پەلکە بێنە خوار، هەی باوانەکەم

هەورازت دەبڕم، تا شانی یاڵت
شەیدای ئاڵەکۆک، باسک و قەد پاڵت

بە سریوەی سروە، زاخاو دەم مێشکم
ئارام بەخشتر، لەو نییە بێشکم

وەتەن دەسپێک و دەرسی هەر ڕۆژەم
زیارەتی تۆ بێ، کار و پڕۆژەم

لە سەر گوڵدەستەی تاڤگەت بە شادی
هەڵدێرم بانگی خۆشی ئازادی

لە پشت میمبەری کێلی گوم ناوان
وەخوێنم خوتبەی خوێنی ڕژاوان

لە میحرابتدا، دوو ڕەکەت نزا
بۆ ئاوەدانیت دەخوێنم بۆ خوا

دەچمە ڕکوعێ لە گەڵ شۆڕە بیت
لە ناسۆر ناجۆر، دوور و بێ وەی بیت

نێو چاوان کانیت، بەردە مۆرەم بن
سوجدە بەم بۆیان، ئاوشخۆرەم بن

بۆ ژیانی هەرمان، پێیان دانووسێم
سپی گۆنایان، تێر تێر ڕامووسێم

لە گەڵ جریوەی چۆلەکەی کانی
سروودی دروود، بکەین هەم خوانی

هاوڕێ لە گەڵ، پەل و پۆی داران
دەستان هەڵێنین، لە گەڵ گشت یاران

ڕوو لە ئاسمان، چاو پڕ لە گریان
مۆریانە بیخوا ناوی نەیاران

ئەوی وەمێنێ ناوی وەتەن بێ
ئەوی هەر خۆش بێ، چاوی وەتەن بێ

یاخودا وەتەن خێر دەرچێ فاڵی
بەهار بێ یەکسەر، چوار وەرزی ساڵی

هەگبەو هەواری هەر پڕ هەرا بێ
هەرێمی هێمن، پڕ لە هیوا بێ

ئاسمانی ساماڵ، هەر ڕوون بێ ئاسۆی
هەر لە ئاسمان، هەم شان و شکۆی

کەوانی وەتەن لە هێلکان کڕ بن
هەڵۆکان وەتەن، هەر بەرزە فڕ بن

ناز کێشی چاو بێ، لە گشت باسکانی
خەرامان ڕەوتی خێڵی ئاسکانی

دێ و شارانی هەر وا جمەی بێ
کۆتری ئازادی هەروا گمەی بێ

سەربەست بێ؛بۆ خۆی،قەفەسی خاڵی
شەقامی بێدار، لە شەقەی باڵی

سەر لێو لە سەر لێو، جام و پەرداخی
خاڵی بێ ناخی، لە ئاخ و داخی

جیل و چینانی هەر بە وەجاخ بن
ساز و سەلامت، وەک گوێزی ساخ بن

ڕەگ و ڕەگەزیان هەر پوورە بدا
هێز و قەوەتیان، تەنوورە بکا

کارگی خۆشبەختییان، دایمە هەڵتۆقێ
مەودای ماڵی وان، بکا بە لۆقێ

لە مێرگ و بنار، وەک ساڵی ساڵان
خێڵی هەوارچی هەڵدەن ڕەشماڵان

ڕەش بکاتەوە لە مێوژ، مشتاخ
کۆخانی کاخ بن، باخی بە دەماخ

دوێڵ و کیتەڵەی پڕ لە دۆشاو بێ
دیزە و گۆزەڵەی پڕ لە خۆشاو بێ

نەیاری دایمە ئەژنۆی بتەزێ
لە حاندی داماو، بشکێ ببەزێ

بە سێو سەلامەت دایمە دانووسێ
چی چاکە خودا، ئەوەی بۆ بنووسێ

ساڵ دوازدەی مانگ، گێلاسی بە بەر
پەڕی گوڵانی هەر شەونم لە سەر

هەر کەروێشکە کا، گەنمی هەرمانی
هەر قەڵبەزە کا، کانی ژیانی

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۱۸
@S_Alot
"وەتەن" ٦

خاکی وەتەنم خۆی " تووری سینا "
پارچەیێ پیرۆز، لە عەرزی خودا

"مووسا" تۆش هاتی نەعلەکان دانێ
بە پایی پەتی وەرە بۆ ژوانێ

خودا لەم دیارە دەدا دیاری
چی جوانە بەڵێ ، داویە بە دیاری

هەر کە بیبینێ ئەم گشت جوانییە
"خر موسی"یە، کێ بڵێ وانییە؟

وەتەن نشتیمان گشتی سەفایە
دەڵێی "مەروا"یە، دەڵێم هەروایە

هەم شەهلای منی و هەم شەهێنی من
خەمی گەورەم تۆ، خەم ڕەوێنی من

بە دونیا نادەم لە خاکت بستێ
لە تۆ دوور کەوم دڵم دەوەستێ

بزانم جەژن لە دیوەخانت
گیان بە سەرفترە، دەدەم بە گیانت

بۆ شایی و شادی و بۆ دیلانی تۆ
شاباشە گیانم بە قوربانی تۆ

دوند و بەندەنت ماچ بارانەکەم
زێدی ئازیزم نشتیمانەکەم

من بە سەدەقەی، هەوارت و هۆبە
قەزایان لە من، نۆبە بە نۆبە

بەڵا گێڕەوەی باڵات بم وەتەن
کفن ئاڵاوی ئاڵات بم وەتەن

هەموو دەردی تۆ لە گیانم کەوێ
ئاوەدانی تۆم لە خوا من دەوێ

وەتەن پەندی من هەر یەک وانەیە
نشتیمانی من، هەر چوار خانەیە!

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۲۰

@S_Alot
گۆرانی ڕەزا سەقایی خەڵکی شاری ئەزێنا کە لە تەمەنی 71ساڵی دا کۆچی دوایی کرد سەقایی ژنی نەهێنا و لە لای خوشکێکی دەژیا ، ئەم گۆرانیەی لە کاتی بۆمبارانەکانی ڕژێمی بەعسی دا گوتوە ،مۆسیقای ئاهەنگەکەی هی شادڕەوان ئوستاد موجتەبا میرزادەی کرماشانیە ، ئەوکات ئەو یەکێک لە بریندارەکانی ئەم شەڕە دزێوە بوو ، بە تایبەت بۆ گەلی بەڵالێدراوی کورد کە کەوتبووە نێوان دوو بەرداشەوە ؛ ئەوکاتە خەڵکی وڵاتی ئێمە ژیانێکی پڕ لە مەینەت و وبە بەدبەختی تێپەڕاند ، دانیشتوانی گوندی ئاڵۆت ئەو سەردەمەیان باش لە بیرە کە چۆن خەڵک لانکە و سڕ وسیپاڵ بەکۆڵ پەیتا پەیتا دەر بەدەر دەبوون و لە بەرەکەتی شەڕی ماڵ وێران کەر بەهرەمەند دەبوون ، دەبوو خەڵک کونە تەیارەکانیان هەر بهێشتایەوە تا نەوەو نەویلەیان تێبگەن ئەو ژیانە بۆ مەرز نشینان واتە ئەوانەی کە لە سنووورەکان دا دەژیان لە قەرەنتینەی ئەوڕۆ ی کڕۆنا زۆر دژوارتر بوو

@S_Alot
🔹آهنگ «دایه دایه» (موتورچی)

🔸زنده یاد استاد رضا سقایی

👈 جزو ترانه‌های فاخر و ماندگار ۱۰۰ سال اخیر ایران


زینُ بَرگم بَوَنیت و اوُ مادیونم 
خَوَرِه مه بوُریتو سی هالوُونم
((زین و برگم را به مادیانم ببندید و خبر مرا برای دایی هایم ببرید))

دایَه دایَه وقت جنگه
قطار که بالا سرم پرش دِ شَنگه
((ای مادر هنگام جنگ است و قطار وسیله ای که فشنگها را آن می گذارندبالای سرم پُر از فِشنگ است))

سنگرانه برمنت لشم در آریت
بورتم سی دالکم بونگمه وراریت
((سنگرها را خراب کنید و جنازه ام را در بیارید و جسد مرا ببرید برای مادرم تا برایم ناله و زاری کند))

موتورچی یواش بَرون دالکمه بینِم
شیرش حلال بَکِم بلکه بَمیرِم
((راننده یواش تر برو تا مادرم را ببینم و شیرش را حلال کند شاید که من مُردم))
 
نازیه تو سی بکو جومه ورته
دُر کِردن دو قورسو شیر نرته
((نازنین (مادر) تو سیاه بپوش جامه ات را چون در گورستان به خاک کردند شیر نرت را))
 
دایَه دایَه وقت جنگه
قطار که بالا سرم پرش دِ شَنگه
((ای مادر هنگام جنگ است و قطار بالای سرم پر از فشنگ است))
 
قلایانه بگردیت چینه و چینه
لشکمه ور داریت کافر نیینه
((قلعه ها را دیوار به دیوار بگردید و جنازه ام را بردارید تا کافری آن را نبیند))

موتورچی یواش بَرون دالکمه بینِم
شیرش حلال بَکِم بلکم بَمیرِم
((راننده یواش تر برو تا مادرم را ببینم و شیرش را حلال کند شاید که من مُردم))
 
کاغذی ره بکنید و او دخترونم
بعدخوم شی نکنن و او دشمنونم
((نامه ای بفرستید برای دخترانم تا بعد از من شوهر نکنند به دشمنانم))
 
دایَه دایَه وقت جنگه
قطار که بالا سرم پرش دِ شَنگه
((ای مادر، ای مادر هنگام جنگ است و قطار بالای سرم پر از فشنگ است))

نازی تو سی بکو جومه ورته
دُر کِردن دو قورسو شیر نرته
((نازنین (مادر) تو سیاه بپوش جامه ات را چون در گورستان به خاک کردند شیر نرت را))
 
موتورچی یواش بَرون دالکمه بینِم
شیرش حلال بَکِم بلکم بَمیرِم
((راننده یواش تر برو تا مادرم را ببینم و شیرش را حلال کند شاید که من مُردم))
 
@S_Alot
Forwarded from قادر
دەبێ بڵێم کە تەنیا ئاواتێکم هەیە ولە گەڵ خۆم دەیبەمە نێو گۆڕ
زۆرم دڵ پێوە بوو کە کاتێک مردم هەر دەساڵ جارێک لە نێو مردوەکان بێمە دەرێ و خۆم بگەیەنمە ڕۆژنامە فرۆشیەک وچەند ڕۆژنامێک بکڕم و ڕاست بگەڕێمەوە گۆڕەکەی خۆم و لەوێ ورد وەیانخوێنم و لە کردارە بڵح و قێزەونەکانی مرۆڤەکان ئاگادار بوومایەوە ، ئەوکات بەدڵێکی ڕەحەت و خەیاڵێکی ئاسوودە لە جێ خوەکەم بنووستمایە

بۆئونێل
ئەگەر بۆ ئونێل ئەم ئاواتەی بهاتایه دی بە بێ شک بەم هەواڵە ی کە ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت سەبارەت بە هەڕەشەی شەڕی بیۆ لۆژیک و دروست کردنی ویرووسی کوشندە داویەتی خێرا دەچۆوە نێو گۆڕەکەیو جارێکی دیکە ڕاست نەدەبۆوە بۆ ڕۆژنامە کڕین
@S_Alot
" نگار "

گەر جوانی نگار
هەم گیان و هەم یار
مانگ هەنی و روخسار
لێو دەنکی هەنار
زولف شەوی تار
بەژن دار چنار
ڕەو بە لەنجە و لار
لە سەر بایە
زەکات، سەرفترە

"سەمەرقەند"و هەم
"بوخارا"م ئەوجار
هەم "ئکباتان" و
شارۆچکەی "بەهار"
" مەنجیل"و"رودبار"
هەم "ئیسفەهان"و
هەم"خۆی"و"خانسار"
"تەورێز"،"شەهریار"
هەم"سنە"و"بیجار"
"تیکاب"و"هەوشار"
" هەولێر"و"کەلار"
دیار بە دیار
تەواو بەخشیباو
تەنانەت بگرە

لە قووت بە تەغار
لە یاقووت بە بار
مەرجان بێ ژومار
لیرە بە هەزار
جەمسەری زەویش
هەم سەر و هەم خوار
دەست و پێ هەر چوار
گشت دار و نەدار
بمدایە لە ڕێی
نەدار و هەژاز

لە لای کردگار
خالق و دادار
هەم پەروەردگار
دەبووم قەرزدار
هێشتا هەر فرە

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۱۸
@S_Alot
Forwarded from Deleted Account
*اختلاس بابک زنجانی رسما اعلام شد!*

اخبار ساعت 22 شبکه سه سیما
2/900/000/000/000 دلار
یعنی دقیقا
8/700/000/000/000/000 تومان
یعنی چیزی حدود 9 میلیون میلیارد تومان(نه کوادریلیون).
یعنی خدا تومن پول
یعنی کل اروپا و آمریکا رو آتیش بزنی و پولشونو نقدی حساب کنی
یعنی بعبارتی حقوق سی ساله ی سیصد میلیون نفر معلم در کشور
دقت کنید مجموع حقوق سی ساله ی سیصد میلیون نفر معلم .
یعنی هیچی آقا هیچی
یعنی پرداخت 2/500 دو هزار و پانصد ماه یارانه ی 80/000/000 هشتادمیلیون ایرانی یعنی به عبارتی دیگر پرداخت یارانه ی نقدی 285 سال 80/000/000 نفر ایرانی
شما را بخدا برگردید یکبار دیگر پیام رو بخونید
مگه خزانه ایران چقدر سرمایه داره که این رو فقط یک نفر اختلاس کرده.
قضاوت با شما دوستان مسلمان ایرانی...
این یکی دیگه واقعا کپی کردنش واجبه...
بعد هر ماه کلی سرمون منت میذارن تایارانه هاروبریزن به حساب سرپرستان خانوار مثل گدا ها چندر غاز پول بذارن کف دستمون..
Deleted Account
*اختلاس بابک زنجانی رسما اعلام شد!* اخبار ساعت 22 شبکه سه سیما 2/900/000/000/000 دلار یعنی دقیقا 8/700/000/000/000/000 تومان یعنی چیزی حدود 9 میلیون میلیارد تومان(نه کوادریلیون). یعنی خدا تومن پول یعنی کل اروپا و آمریکا رو آتیش بزنی و پولشونو نقدی حساب…
سەیری ئەم ژومارەو ڕەقەمانە کەن و ئەو جار کڵاوت دانێ و بیکە بە قازی ؛ وەختێک کەسێک لە پێتەختی وڵاتێک کە بەخەیاڵ یاسا و ڕاسای هەیە و ئەو هەموو دزیەی لێکراوە ، من و تۆ هیوامان بە چی ببێ؟
دەڵێن ڕەزا شا لە هەمەدان چووە پادگانێک و لە سەربازەکانی پرسی چیتان کەمە؟ گوتیان برسیمانە ، دیارە وەختەکەی زستان بووە تۆپەڵێکی بەفر درووست کردو دایە دەست یەکەم سەرباز و گوتی تا سەد کەس لە دەستی بگرن و دەست بە دەستی کەن کاتێک ئەمەیان کرد لە کۆتایی دا بەفرەکە توایەوە هیچی لێ نەما ، ڕەزا شا گوتی ئەم خواردنە ئاوا بۆ ئێوە دێ بەڵام دزە کە هێندە زۆرە ناگاتە ئێوە ،
هەر بۆیە تکایە عادەت بەم وەزعە بگرە و خەفەتی لێ مەخۆ مە بابی بابم دوونیا یەک و دوو ڕۆژێکە!!!!!!!!!؟
@S_Alot
وردبوونەوە
دەڵێن کابرایەک کاتێک تەرەکەبابیان بوو ، ئاوەکێشتەکەی بە تێکوشیوەوە دەخوارد و گۆشتەکەی هەڵدەگرت بۆ دوایی ، دەیانگووت بۆوادەکەی ، دەیگوت پاروەخۆشەکەی دەهێڵمەوە تاکو تامەکەی لە دوایی لە دەمم دا وەمێنێ، هێندەی تێکوشیو دەخوارد کە دوایی گۆشتەکەی بۆ نەدەخوراو دەمایەوە.،
ئەمە حاڵی زۆربەی ئێمەیە تام و چێژ لە ژیان نابینین و دەڵێین با جارێ تۆزێک لە چنگ چەرمەسەرەی دوونیایە وەحەسێم و دوایی پاڵی لێ دەدەمەوە ، غافڵ لەوەی کە دوونیا هەر گێرەو کێشەی تێدا دەبێ و دەبێ مرۆف لە گەڵی پێک بێت و بە خۆشی و ناخۆشیەکانی ڕابێت ، چاوە ڕوانی لەوە چاتر نەبێت
@S_Alot
کە ماڵ کەرەمی
Video
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز
تا بناڵێنم وەکو بلوێر بە سۆز

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە

شیوەنی من شیوەنی ئینسانیە
بانگی ئازادی وگڕووی یەکسانیە

مامۆستا هێمن