سریوەی ئاڵۆت/Alot
331 subscribers
771 photos
182 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌 ☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە کۆچی دوایی : کاک کریم علیزاده باوکی بەڕێزان: کاک ناصر،کاک خالد،خوشکە سعادت،خوشکەسروه و خوشکە صبری و زاوای بەڕێزان: حاج خلیل، کاک جلیل وکاک قادر 📌شوێني سه ره خۆشي : 🕌مزگەوتي:…»
" به نام دادار یگانه"

بنی آدم اعضای یکـدیگرند
که در آفرینش زیک گوهرند

این بیت شعر بسیار گران بها را بیش از هشتصدوپنجاه سال پیش شیخ سعدی علیه الرحمه سروده است ، از ویژگیهای بارز این مرد بزرگ این است که درتمام کلیات معظم له اثری از تعصب نژاد پرستانه وجود ندارد و به واقع سعدی را می توان شاعرو اندیشمندی دانست که سرمایه یی برای کل جهان بشریت است ، بری از تعصبات نژاد پرستانه و به عبارتی جاهلانه کەاز ویژگی انسانهای احمق و یا سود جو است که از طریق شعارهای پر طنطنه و دهن پر کن و پوپولیستی سعی دارند به نان ونوایی برسند و مردم را پلی می پندارند برای رسیدن مطامع و هوسهای شیطانی خویش،
به حق باید اذعان کرد که این شعر خطیر شیخ سعدی آموزه و آیینه ی عبرتی است برای تمام کسانی که خود را به نحوی تافته ی جدا بافته و گل سر سبد جهان هستی می دانند.
همان طور که مستحضرید ویروس کرونا کل بشریت را دچار اصطراب و دلهره کرده است ، زندگی روز مره را درهمه جا علی الخصوص در ایران مستا صل و به عبارتی به تعطیلی کشانده است و جامعه آرامش را از دست داده است ، آن روزی که این ویروس منحوس
در شهرهای چین سربراورد کمتر کسی تصور می کرد که این شتر بر در خانه ی
ما هم خواهد خوابید و این بلا دامان ما را هم می گیرد،
حال شعر شیخ سعدی اینجا اهمیتش صد چندان می شود ٗ اگر نگاهی ژرف و جامع الاطراف به بحران بیماری کرونا بیندازیم ، اکنون می بینیم که جهان بشریت باید همچون یک پیکر واحد برای بقا و رهایی از این گرفتاری مهیا شود.
همچنان که گفته می شود ادیسون و اینشتین و اسحاق نیوتون یهودی بودند و اینها هم سرمایـه ای بسیار ارزشمند برای جهان انسانی بودند و هریک خدمات شایانی به بشریت کردند ، رابرت کخ ،لویی پاستور،الکساندر فلیمینگ، مارکونی و هزاران مخترع و پزشک واندیشمند مسیحی همگی سرمایه های ارزشمندی هستند که تا انسان هست باید سپاس گزار زحمات شبانه روز آنها باشند که زندگی خویش را وقف آسودگی آیندگان کردند.
حال یک سوال اساسی پیش می آید وآن اینکه اگر عامل محو ویروس کرونا یک یهودی دیگر باشد ، واکنش ما چگونه خواهد بود . بدون شک انسانی که همچون سعدی بیندیشد با جان و دل سپاس گزار وی خواهد بود و بهبودی خود و هزاران تن از هم نوعانش را مدیون آن انسان بزرگوار خواهد دانست.
لذا بر ما معلمین واجب اخلاقی و دینی است در پرورش انسانهای با سعه ی صدر و به دور از هر تعصب پوچ و خیالی کمال سعی و تلاش خویش را وجهه ی خویش سازیم،
به امید چنین روزی که شعر شیخ شفیق به منصه ظهور برسد و آدمیت و احترام متقابل در سراسر جهان حکم فرما شود وپرچم سفید صلح وآشتی بر فراز کوههای سرتاسر جهان به اهتزاز درآید. آمین خدرزادە

@S_Aloot
Forwarded from قادر
پێویستە ئازیزان ڕێنماییەکانی مامۆستا شێخ خەلیل ڕەچاو کەن .
بەڕێزیان ساڵانە لە سەر ڕووداوو پێشهاتەکانی شارەکەمان ڕێنوێنی باش دەدەن و خەم خۆری خۆی بۆم شارە سەلماندووە ، بەڵام بەڕێزیان بێدعەییکی تازەیان نواندووە ، هەموومان بیستوومانە کە بۆ گەورزین دەبێ خۆڵ ببێ ، بەڵام شێخ دەفەرموێ دەتوانی لە ئاویش گەوزی ، کە ئەمە فتوایەکی نوێێە
٭ لە سائیبی تەورێزیەوە٭

دووکەڵ گەر بڕوا بەرەو سەر، کەسری شانی گڕ نییە
زۆر بەڕێزترە چاو لە ئەبرۆ،گەر برۆ باڵاترە

قامکی گەورەو شادە هەر یەک ئیددیعای شاهی دەکەن
قامکی چکۆلە بۆ گوستیلە خۆ دەبینی چاترە ************

ئاسن و پۆڵا کە هەردو هەر لە کوورێک دێنە دەر
یەک دەبێتە تیغی دابان یەک لەوان ناڵی کەرە

گەر دەبینی بۆرە پیاوێک دەبتە سەروەر گوێ مەدە
کەف لە سەر ئاوێ دەنیشێ، بنکی دەریا گەوهەرە

خدرزادە
@S_Alot
کرونا را میتوان این طور هم معنی کرد:

ک.........کنار خانواده در خانه ماندن
ر........روزها را به شادی گذراندن
و..........وحشت و هراس نداشتن
ن...........نظافت را رعایت کردن
ا............امیدبه خدا داشتن
🌹🌹🌹🌹🌹🌹
بهاران را به انتظار نشسته ایم ......ان شااله همه صحیح وسالم باشیدرعایت بهداشت ....یاعلی
" خێلی "
وا دەگێڕنەوە پیاوێکی هەژار
لە لای ئەربابی کردیە شین و زار

وتی بەڕێزم زۆرخەفەتبـارم
سەرباری ئەوەی کۆڵ و هەژارم

خێل لە دایک بووە کیژۆڵەی گچکەم
بۆم بەختە شوومەم تۆ دەڵێی چبکەم

ئەرباب نەڕاندی چل ساڵە گێلە
کیژی خاوەنت وەک هی تۆ خێلە

وتی دەزانم کە وایە گەورەم
لە مێژە قوربان ئاگاداری هەم

کیژت ئەلحەملای خۆشبەختە لە ژین
بە ئومێدی خوا نایبینم خەمین

دوو دوو دەبینێ ژیانی خۆشی
دوو دوو بەو چاوە خۆشی دەنۆشی

بەڵام کیژی من لە ژین دا سەر جەم
دوو دوو دەبینێ دەرد و ئاخ و خەم

خێل= بە فارسی لوچ، دوبین
(امثال و حکم دهخدا)
خدرزاده
@S_Aloot
ئاگاداری گشت باوکان و دایکان و قوتابیانی خۆشەویستی لە قۆناغەکانی ناوەندی(راهنمایی) و دواناوەندی(دبیرستان) گوندی ئاڵۆت دەکەینەوە کە بە مەبەستی دانەبڕانی تەواو لە وانەکانیان تکایە بە ئەندام بوون لەم کاناڵە(https://tttttt.me/Alikok1221) کە لە لایەن ماموستاکانیانەوە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ وانەیان بۆ دا ئەنرێت، هەتا بە سەر ئەم قەیرانەدا سەردەکەوین. بە سپاسەوە
asal_tasviri
Message
تکایە وەیخوێنن ، بەڵام ئەگەر تەشریفمان هێنا بە سێلک و شەنە ڕەپێمان مەکەون،
هەڵبەت ئەوەم هەر بۆ بزەی لێو نووسیوە ، چوونکە بە ڕاستی ئەم پەتایە بەڵایەک بوو کە هەموو دوونیای تووشی قەلەق و دڵە ڕاوکێ و نیگەرانی کرد و ئەو شێعره جوانەی شێخی سەعدی سەلماند:
بنی آدم اعضای یکدیگرند
که در آفرینش زیک گوهرند
چو عضوی به درد آورد روزگار
دگر عضوها را نماند قرار
@S_Alot
لە ڕوانگەی بەڕێزیانەوە دەست لە تۆقە هەڵگرتن کاری‌شەیتانە ونابێ گوێ لە شەیتان ڕاگری،
ئەمەش بۆ خۆی شتێکە ها !!!!!!!!!!!
چی بە سەر چیەوە، شەشی بە تەشپیەکە ی و حەوتی بە ڕبەکەی


@S_Alot
سیخورمێک

ئەگەر ئیسڕاییل واکسێنی کڕۆنای دۆزیەوە موسوڵمانانی ئێرانی دەتوانن وەری گرن؟ شەرعیە؟
وڵامی ئایەتوڵڵا مەکارم شیرازی ، بەڵێ ئەگەر بۆ کڕۆنا‌بێ ڕەواو شەرعییە قەیناکە

خۆشەویستان بە سەرهاتێک لە ڕشتەی مرواریدی مامۆستا عه لا ٕالدین سەجادی هەیە کە بۆتان دەگێڕمەوە کە پەیوەندی بەم پرسەوە هەیە:
دەڵێن ساڵێک لە گوندێکی ئەم کوردستانە زەمانی زوو بنەماڵەییکی هەژار وەک زۆربەی بنەماڵەکانی گوندەکە ، دەژیان ، خاوەن ماڵ پێنج شەش منداڵی سەر و پێچکەی بوون کە خەریک‌بوون لە برسان دەمردن ، منداڵی گەورەی کابرا کوڕێکی لاوو مێرمنداڵ بوو ، داوای لە باوکی کرد کە‌ئیزنی بداتێ تاوەکوو تاژیەک بکڕێ ولەم سۆنگەوە خوشک وبرا منداڵەکانی لە برسان سەر نەنێنەوە و سەر بەهارکەون ، چونکە ئەو‌زەمانە ئاژەڵی کێوی و بە تایبەت کروێشک یەکجار زۆربوون ، باوکەکە دژایەتی لە گەڵ کرد و وتی ڕۆڵە ـنەکەی من بیستوومە کەسێک تاژی لە ماڵێ دا بێ قەت مەلایکەی ڕەحمەت ڕوو لەو ماڵە ناکات ،
کوڕەکە کە دەیبینی خوشک و براکانی سات بۆ سات زەرد ولاواز دەبوون ، بە بێ ئیزنی باوکەکەی ڕۆیشت و تاژیەکەی کڕی ،
بۆ یەکەم جار بردی بۆڕاوو دوو کەروێشکی ڕاو کردن ، کاتێک هاتەوە هەواڵیان دایە کە باوکی ماڵەکەی چۆڵ کردوەو لە داخان قوڕنەی مزگەوتی گرتوە و بڕیاری داوە تازە نەیەتەوە،
کوڕەکە منداڵەکانی لە گۆشت کەروێشک مڕ کردن و ڕاو بوو بە پیشەی ڕۆژانەی و منداڵ لە تێریان هەموو چاویان لێ سوور ببون و بەم‌شێوە خێزان لە برسیایەتی نەجاتی بوو لە خەم ڕەخسی،
باوکەکە پاشی چەند حەوتوێک سەردانێکی ماڵەوەی کردەوە تا بزانێ چەند منداڵی مردوون ، ئەمەولە کاتێک دا کە بۆخۆی وەک قانگە لاشکی دەم بای لێ هاتبوو ، کاتێک سەری بە ژوورێ داکرد بۆنی گۆشتە برژاو دەهات و منداڵی بینی کە هەموو دەم بە پێکەنین و زۆر لەش ساخ و چاو سوور و بزەڵەو سەلامەتن ، کوڕە گەورەکە گۆشتێکی زۆری لەبەردەم بابی داناو وتی فەرموو بابە ، باوکە پرسیاری کرد ڕۆڵە ئەم گۆشتە چیە؟ وتی بابە تاژیە بۆر ڕۆژی چەند کەروێشکم بۆدەگرێ،
پرسیاری کرد ئەی کوا تاژیەکە تەشریفی لە کوییە؟ وتی وەڵا بابە لە خوارێیە ، وتی هەستە ڕۆڵە بیهێنە پشتەوە داینێ ؛ من پەنجا ساڵم تەمەنە پلێ گۆشتم لە مەلایکەی ڕەحمەت نەدیوە ، دادەی خێرا بیهێننە سەرێ و با ببێتە گوڵی مەجلیسەکەمان.

جا‌بەڕێزان با ئیسڕایلی جوولەکە ئەم واکسینە درووست کات و ئێمە بە سەر سەر بۆی دەچین تا خەڵک لە چنگ ئەم بەڵایە ڕزگاری بێت بەمنەت باریەوە لێی وەردەگرین،
عەقڵ وهزر لە نێو ئەم هەموو ئاژەڵە دا دراوەتە بەشەر و خوای گەورە مرۆڤی وا درووست کردووە کە بۆ خۆی شانازی بە خۆیەوە دەکات کە ئەم بوونەوەرەی دروست کردوەو دەفەرموێ:

فَتَبارکَ اللّەُ أَحسَنُ الخالِقین٘


خدرزادە
@S_Alot
Forwarded from Jamal Haco
پەیامێکی بەپەلە تایبەت بە پەتای کرۆنا بۆ خەڵکی خۆشەویستی ئاوایی
هەڵوێست :کاناڷی تایبە تی عەلی سوهرابی
https://www.instagram.com/p/B9to38rB8_5/?igshid=z8qf03x9ljql
دونیا دەڕواو زمانە چرکه ییک ناوەستێ ، سەیری ئەم کەسانە کە لە و کلیپەدابوون ، مەحەممەدی ماملێ و جەعفەری ماملێ ، ئێستا لە توێی خاک دان و گلی گۆڕستانی بوداغ سوڵتانی مەهاباد لە خۆی گرتوون ،

بێ گومان ئەم بە سەرهاتەتان بیستوە کە دەڵێ خەیاتێک لە زەمانی زوو لە شارەدێیەک دووکانەکەی وەها ڕێکەوتبوو کە هەرکەس لەو دێیە بمردایە ئەو ئاگاداردەبوو ، گۆزێکی دانابوو ساڵانە بەردە لیسۆکەی بە قەدەر مردوەکان لەو گۆزە دەخستن و بە مردنی هەرکەسێک بەردێکی دەخستە گۆزەکەوەو دەیگووت
ئەویش کەوتە گۆزەکەوە
دوای ماوەییک کەسێک لە دێیەکی دیکە پارچەی بۆ هێنا بۆی بدروێ ، بەڵام دەرگای دووکانەکەی داخرابوو ، لە دراوسێ دووکانەکەی قوڵاغی گرت ، لە وەڵام دا گوتی کاکی خۆم ئەویش کەوتە گۆزەکەوە
بەڵێ ئەوەیە ئاکامی هەر زیندەوەرێک،
شوپێنهاوێر دەڵێ هەرکات لانکەییکت دی گۆڕێکیشی لە پەنای دا بۆ وێنا بکە
@S_Alot
ئەو لاوە کوردە یەکێک لە تەسنیفەکانی مامۆستای گۆرانی و ئاوازی فارسی دەڵێتەوە،
مامۆستای ئاوازی فارسی واتە شەجەریان ڕۆزگارێکی سەخت تێدەپەڕێنێ و گرفتاری شێر پەنجەیەو پێویستی بە دووعای بە خێری موسوڵمانانە ،
پێویستی وەبیر هێنانەوەیە کە ناوبراو ماوەی چل ساڵە لە سەر شاشەی تەلەفزوێنی دەوڵەتی دەرنەکەوتووە .بە وتەی خۆی ڕەخنەی لە و دام و دەزگایە هەیە.

شەجەریان لە جوابی ئەحمەدی نژاد کە خۆپیشاندەرانی دژ بە ئاکامی هەڵبژاردنەکان کە ئەو بوو بە سەرۆک کۆماری ئێران و گوتبووی کە ئەمانە هەموو خەس و خاشاکن وتی بە پێچەوانەوە خەس و خاشاک بۆخۆتی ، خەس و خاشاک لە کوردی دا دەبێتە پڕو پووچ و بێ مایە.
ئەم کابرایە لەوەتا وەک هوونەرمەند دەرکەوتووە ، بە ڕاستی گەورەیی خۆی نیشان داوەو و ئەوپەڕی خزمەتی کردووەو جێی ڕێزی فارس و کوردو ..... بووەو و هۆکارەکەشی هەر ئەو شەهامەت و هونەرە یەتی کە خزمەتی گەلی ئێرانی پێکردووەو نەتەنیا نەبۆتە هۆکاری دڵ ڕەنجانی گەلانی دیکەی ئێرانی بەڵکوو هەوڵی داوە بۆ پتەو بوونی برایەتی و بایەخ دان بۆ مافی ڕەوای شارۆمەندان و هاووڵاتیانی ئێرانی،
ئاواتە خوازین کە ساڵ و حەیام (ایام )ێکی زۆر بمێنێتەوە بە لەش ساخی ئاممین
@S_Alot
گه‌لێ گریاوه شارێ بۆ مه‌زارێ
ده‌بێ شینی چلۆن بێ، مه‌رگی شارێ؟

كه‌سێ نه‌یدیوه تا ئێستا به‌هارێ
كه‌ باران و ته‌می مردن ببارێ

به‌هاری چی؟ وه‌كوو پاییزه ئه‌مڕۆ
له شاری خه‌م ژیانیش زیزه ئه‌مڕۆ

به‌هاران کێ گه‌ڵاڕێزانی دیوه؟
گوڵی باخی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوه‌ریوه

نه هاوارێ، نه گریانێ، نه شینێ
نه كه‌س مه‌رگی عه‌زیزی خۆی ده‌بینێ


#مامۆستا_شـەریـف

@S_Alot
ئاگاداری تایبەت بە هەنگاوەکانی دژی پەتای #کۆڕۆنا 🆘🆘🆘🆘🆘🆘🆘🆘🆘🆘

سبەینێ بەرواری ٢٦ ڕەشەمە کاتژمێر دوو بە پێی بڕیاری گشتی خەڵکی بەڕێزی ئاوایی ڕێگای سەرەکی نیوان ئاڵۆت بانە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت تا ئاسایی بوونەوەی هەل و مەرج.

شایەنی باسە ڕێگەی قەبەغ کە تەنیا تڕۆمبێلی شاسی بڵند دەتوانن پێیدا بڕۆن بۆ کاتی پێویست کراوە دەبێ.
هەروەک پێشووتر ئاماژەمان پێدا ئەم هەنگاوە تەنیا بۆ پاراستنی تەندروستی گشتییە و هیوادارین دڵی هیچ خۆشەویستێکمان لێ نەڕەنجێ.


لەگەڵ ڕێز.
*ڕۆژگاری کورد*

بۆچ لە سەر زێد و کیانم
دوژمنم لێم ناگەڕێ
بۆچی ناحەز خاکی ئێمەی کردە مەیدانی شەڕێ
نایەڵێ ئاسوودە ڕابوێرم لە داوێنی چیام
ئاهی مەزڵووومان خودایە ، تاج و تەختی وەرگەڕێ




نامەوێ هەرگیز ببیستم دەنگی دەسڕێژی تفەنگ
سوڵح و ئاشتیمان مەبەستە ، دوورلە ئازار دوور لە جەنگ
کەللە سەر دەکاتە مینبەر هەروەکوو تەیمووری لەنگ
ئاخر تاکەی حیلە شەرعی ، ناڵێی تاکەی زەبر و زەنگ

سورەتی ئەنفال ئەخوێنێ ، ئایەتی (والتین) دەڵێ
پێم دەڵێ بە حوکمی ئایین، کونجی زیندان یان هەڵێ
نانەجیبی کۆنە مارکسیسم، پێم دەڵێ تۆ کافری
دەمهەوێ مزگەوتم دەنگی بانگی لێ بێ ، نایە ڵێ


نیشتیمانی خۆشەویستم قڕ دەکات بە ژار و سەم
بۆیە خوێناو دێ لە چاوم، گڕ دەبارێنێ وشەم
ئەو بە‌سەد جۆری خەریکە خزمەتی دوژمن دەکا
کلکه سووتەی گرتووە بۆ زایۆنیست بە خوا قەسەم

ئەی خودا لە کوێ دەفەرمووی کورد دەبێ ژێر دەستە بێ
ژینی تاڵ وماڵ بە کۆڵ وکۆچ بەر و بار بەستە بێ
ساڵەهایە من لە چنگی ئیخوەما ئاسودە نیم
گوایە تەقدیرە کە جەستەی کورد دەبێ مار گه ستەبێ


دەمهەوێ کۆرپەم لە بێشکەوباوەشی داک گەورە بێ
بۆ دەبێ ئەنفال و کوشتنم ئەمری قایید سەورە بێ
نامەوێ هێرش بەرم بۆ ئاوو و خاکی میللەتان
کەی ڕەوایە کوردەواری ، هەڵگری ئەم جەورە بێ

ئاخ هەڵە بجەی قڕ کراوم بۆتە زامێکی گران
پێنج هەزار مۆم تاهەتا بۆ مەحفەلی مە شەوچران
ئەی خودای حەق میللەتی کورد تابەکەی ئاواره بێ
کورد لە سەر چی قڕکران و ون کران و دەرکران

باش بزانێ کورد دەبێ تا ماڵی نێو خۆی تێک نەنێ
هەر دەبێ وێنەی هەڵەبجە سەمب و ژاراوی دەنێ
دەرکی باستیل نەک بەخۆشی هەر بەزۆر دەکرێتەوە
کاوە بابێت ،ماری زوححاکێ بە دەشنەی هەڵقەنێ

ئەی هەڵەبجە باش بزانە غەیری کورد بۆت ناگری
یادی قڕ بوونت له دڵمان ، هەر دەمێنێ نامری
کورد هەژارەو تۆ هەژار بووی ، بۆیە بێ دەنگ قڕ کرای
بۆ خەبات و شۆڕشی کورد ، دەستە چیلەی ئاگری


خدرزادە

@S_Alot