🎶خوڕەی ئاو🎶
دەنگی پێی ئاو دێ لە جەنگەی پایزێکی ماتەما
نیوە نووزەی دێ گەڵا، داریش لەبەر سەرما چەما
یاڕەبی! زێڕینە چۆمی هاوەڵی منـداڵی من
وشکی قەت قەت نەتگرێ نەخزێی لە ژێر باری تەما
زەردە ماسیت ئێستەکەش بن زگ سپی و نێو زگ ڕەشن؟
یا بە ژاری دوژمنانت ئاوی بۆن خۆشیش نەما
دار چنار بەرزەو خەبەردار جوانە وەستاوە لەدوور
خۆت دەزانی شۆڕەبی ناژی لەبەر ئاوی کەما
تۆ خودا، بێت چۆمەکەم لرفەت بە وێنەی ئەرخەوان
سوور بکا لێوی کچی ئاوهێن کە لەنجەی وەک سەما
تاری زۆهرەی کۆک دەکرد، عەرزیش تەشی ڕێس بوو لەبۆی
عەرزەکەش جاڕی درۆیە و بۆتە سەیرانگا سەما
لێرە لەم سەر ئاو و چۆم و سەردەراو دار بییە
شەو خەجاڵەت کێشە ئێستاکە لەبەر نووری شەما
ئەو دەلاقەی دەنگی سۆزەی لایەلایەی لێ دەهات
تۆخوداکەت پێم بڵێ ئەو دەنگە خۆشە بۆنەما؟
ماچی کچ چەشنی حەجێ بوو، ئەوڕەشە خاڵەی خەجێش
بەردی ڕەش بوو دانرا دیواری کابە بۆ نەما
کێ دەزانێ چۆنە ئێستا دیدی ئاسۆی بێ سەفا
چاوچنۆکە چەشنی مەیخۆرێ بە جامی کەم کەما
#ئاسۆ
ساروقامیش ٢٧ ٧ ٩٧

سریوەی ئاڵۆت/Alot
🎶خوڕەی ئاو🎶 دەنگی پێی ئاو دێ لە جەنگەی پایزێکی ماتەما نیوە نووزەی دێ گەڵا، داریش لەبەر سەرما چەما یاڕەبی! زێڕینە چۆمی هاوەڵی منـداڵی من وشکی قەت قەت نەتگرێ نەخزێی لە ژێر باری تەما زەردە ماسیت ئێستەکەش بن زگ سپی و نێو زگ ڕەشن؟ یا بە ژاری دوژمنانت ئاوی…
پارچە شێعرێکی جوان لە شاعیری مەزنی مەڵبەندی مکوریان مامۆستا ئاسۆ ،
بەڕاستی شاعیر دەبێ ئاوها هەستێکی ببێ تا وشەکان لێکدا و شاکارە شێعر بخوڵقێنێ ، مامۆستا ئاسۆ کە ئێستا لە سەروی شەست ساڵەوە دەڕوانێتە دونیا لەم شێعره دا یادێک لە کانی و سەراوی گوندی سەرا دەکاتەوە کە تەمەنی منداڵی لەوێدا سەر بردووە ، ئەو قەتارەی کچۆڵەی گوندەکەیانی دیوە کە پۆل پۆل گۆزە لە سەرشان هاتوون و چوون و ئەم دیمەنەی وێنا کردۆتەوەو ئاخی بۆو سەردەمە هەڵکێشاوە ، هەڵبەتە بۆ لاوێکی ئەم سەردەمە کە ئەو دیمەنانەی نەدیوە ناتوانێ لە سەر هەستی ئەوی کاریگەر بێت ، بەڵام ئاسۆ خەیاڵ دەیباتەوە بۆ پەنجاساڵ لەمەو بەر و دەیانکاتە وشەو وەک شێعر ی جوان دەیهۆنێتەوە
هیوادارین ئەم شاعیرە هەست ناسک و نیشتیمان پەروەرە ساڵ و حەیامێکی زۆر بمێنێتەوەو خزمەت بە ئەدەب و زمانی کوردی بکات
@S_Alot

بەسەر کردنەوەی کەلاسەکانی زمانی کوردی لەلایەن ئەنجوومەنی کانی و ڕێزلێنان لە مامۆستا و فێرخوازە خۆشەویستەکان
سپاسێکی گەرم ئاراستەی هەموو ئەو بنەماڵە بەڕێزانە کە منداڵەکانیان دەنێرنەوە بۆ فێر بوونی زمانی دایکی.
هەروەها سپاسێکی تایبەت بۆ ئەندامانی بەڕێزی ئەنجوومەنی کانی بۆ پێشکەش کردنی زیاتر لە سی پەڕتووک بۆ کتێبخانەی کانی

Video
بڕیار وایە بەم شێوە چارەسەرێک بۆ پەتای کڕۆنا وەدۆزن و تڕی ئیمپڕیالیزمی جیهانی ببڕن
@s-Alot
@s-Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
Video
سڵاو لە ڕووحی زاناو شاعیر و وەرگێڕ و نیشتیمان پەروەری ناوداری کورد مامۆستا هەژار موکریانی کە لاپەڕەکانی زێڕینی ژیانی پڕن لە وانەی ئەزموون و بیرکردنەوەو خزمەت بە ئاوو خاکی زێد ی باوو باپیران
@S-Alot
@S-Alot
ئەم وێنەیە دەفتەرێک بیرەوەری دەخاتەوە بەر دەستمان ، ژیانێکی ساکار ، دیوە قوڕینەکان کە بە چیلکەو دار به کورەو کورەخانەکان گەرم دادەهاتن ، بە کورتی کە دیمەنێکی ئەوتۆ دەبینی بێ گومان دڵت دەڵێ کە خۆشبەختی تەنیا لە بوون و ماڵی دوونیا دانیە ، لە ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی لە ماڵی مامۆستایەکی تورک لە ئاڵۆت ئەم نوو سراوە بە دیوارەکەوە بوو:
در کلبەی ما رونق اگر نیست صفا هست
هرجاکه صفا هست در آن نور خدا هست
@S-Alot
در کلبەی ما رونق اگر نیست صفا هست
هرجاکه صفا هست در آن نور خدا هست
@S-Alot
(قڕونی وسطی) له ئوروپا به قه ڕنی پێنج تا دەی زایینی دەگوترێ ،لە کۆتاییەکانی (قڕونی وسطی) دا نه خۆشی تاعوون دەیان ملوێن کەسی کوشت ، خەڵک پێیان وابوو کەلیسا چارەی ئەم دەردە دەکا هەر بۆیە دەستەو دامێنی پاپ بوون ، کەشیشەکان پشیلەییکی زۆریان کوشتن ، ئاوێکی زۆریان بە سەرو چاوی خەڵکی نەخۆش هەڵپڕژاند بەڵام چاریان نەکرا و تەنانەت کەشیشەکانیش بە تاعوون مردن ئەمە بووە هۆی ئەوە خەڵک بۆیان دەرکەوێ کە خەڵک ڕێگە چارەی زانستی بۆ ئەم دەرردە وەدۆزن ، ئەوە بووە چەخماخەییک بۆ عەسری (رنسانس) و بووژانەوەی زانستی تەجروبی دونیا و سەردەمی مودێڕنی کیشوەر یان قاڕڕەی ئوروپا
@S-Alot
@S-Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆ گوناحو ناگاتێ تۆزێکیش پیبکەنن ، پێکەنین حەودەرمانەیە
پێبکەنە دنیا دوڕۆژو قونچێکە
ئەوەش کایەی کوردی
@S-Alot
پێبکەنە دنیا دوڕۆژو قونچێکە
ئەوەش کایەی کوردی
@S-Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەندێکی پڕ بەهای کوردیە کە دەڵێ گیا لە سەر پنجی خۆی شین دەبێتەوە کە بزانن چەندە ڕاستە
ئەمە نەوەی کۆچکردوو ی خوالێخۆشبوو مەحەممەد ڕەزا شەجەریانە کە نازناوی باوکی ئاوازی ئێرانیان لێنابوو کە ئەمساڵ عەمری خودای کرد .
@S-Alot
ئەمە نەوەی کۆچکردوو ی خوالێخۆشبوو مەحەممەد ڕەزا شەجەریانە کە نازناوی باوکی ئاوازی ئێرانیان لێنابوو کە ئەمساڵ عەمری خودای کرد .
@S-Alot
https://bradost.net/ferheng/?detail=&fid=20&name= وشەنامەی سەرهێڵ - ئاسانترین و خێراترین ڕێ بۆ گەیشتن بە واتای وشەی کوردی
داێه گێان
داێه گێان گێان و دڵم قۆربانی تۆ
هه م سه رۆ ماڵم ده که م مێۆانی تۆ
تۆنشانه ی ره حمه تی ئه ی نووری چاو
ئێش نه بێنه، ئه ۆ دڵ و دستانی تۆ
ئه ۆ به هه شته ها ڵه ژێڕ پێلاو وپێت
پێشکه شێ کڕد ملکه که ی، ێزدانی تۆ
حۆرمه تت واجب،به ده ستووری خودا
کۆله که ی مال و ژێان، ئیمانی تۆ
پر له ژان و پر لە خه م به ئه م ژێان
گه ر نه بێنم ساته ئه ۆ چاوانی تۆ
باخه وانی ژێنگە و هه م، ژێن و ئه وین
رۆژی من روونە لە سەر رۆژانی تۆ
تا که گێانم ده ر نە چە ئا رامی دل
ها ڵه دڵما عێشق و هه م پێمانی تۆ
سه د خه م و زامێ دڵم، سارێژ ده به
گه ر ببێسم ده نگی خۆش ئه لحانی تۆ
یاره بی ده رد و به لاو لی دوور ببێت
سه رئه نێم سه رخاکی رێی وپێۆانی تو
داێە دڵسۆز، نۆێنه ری لۆتفی خۆدا
خه م نه ۆێنه ئه و دڵی خندانی تۆ
عادل ئه م شێعره ده کاپێشکه ش به تۆ
تا بمێنێ له ۆ دل و دیۆانی تۆ
عادڵ وێسی زاده
@S_Alot
داێه گێان گێان و دڵم قۆربانی تۆ
هه م سه رۆ ماڵم ده که م مێۆانی تۆ
تۆنشانه ی ره حمه تی ئه ی نووری چاو
ئێش نه بێنه، ئه ۆ دڵ و دستانی تۆ
ئه ۆ به هه شته ها ڵه ژێڕ پێلاو وپێت
پێشکه شێ کڕد ملکه که ی، ێزدانی تۆ
حۆرمه تت واجب،به ده ستووری خودا
کۆله که ی مال و ژێان، ئیمانی تۆ
پر له ژان و پر لە خه م به ئه م ژێان
گه ر نه بێنم ساته ئه ۆ چاوانی تۆ
باخه وانی ژێنگە و هه م، ژێن و ئه وین
رۆژی من روونە لە سەر رۆژانی تۆ
تا که گێانم ده ر نە چە ئا رامی دل
ها ڵه دڵما عێشق و هه م پێمانی تۆ
سه د خه م و زامێ دڵم، سارێژ ده به
گه ر ببێسم ده نگی خۆش ئه لحانی تۆ
یاره بی ده رد و به لاو لی دوور ببێت
سه رئه نێم سه رخاکی رێی وپێۆانی تو
داێە دڵسۆز، نۆێنه ری لۆتفی خۆدا
خه م نه ۆێنه ئه و دڵی خندانی تۆ
عادل ئه م شێعره ده کاپێشکه ش به تۆ
تا بمێنێ له ۆ دل و دیۆانی تۆ
عادڵ وێسی زاده
@S_Alot
دارەبەن
وەک سیامەندێ لە چۆڵ و بەندەنێ
جەرگی لەت کردم پەلی دارەبەنێ
******************
ڕەنگ بێ کەم خەڵکی دێیەک وەکوو ئاڵۆت لە گەڵ دارەبەن و لەویش گرنگتر بەنوێشک سەر و ساق و پێوەندیان ببێ
لەو دێڕە شێعره ی سەرەوە که مامۆستا هێمن گوتویەتی ئاماژە بە داستانی خەج و سیامەندە کە دوو گراو بوون و بۆ گەیشتن بە یەک ناچار وڵاتی خۆیان بە جێ هێشت و ڕوویان لە بەندەنی کێوێک کرد و سیامەند کە دەیویست کەڵە کێویەک ڕاو کات ، لە نەکاو که ڵە کێوی سیامەنی هەڵداشت و جەستەی سیامەند کەوتە سەر پەلی دارە بەن و ورگ و ڕێخۆڵەی ڕژانە خوارێ و جەستەی بەوێوە هەڵەڕۆسکا ، خەج کە ئەم دیمەنە ی بینی ، هیچ ڕێگایەکی نەدۆزیەوه غەیری ئەوەی لەو جێگایەوە خۆی بخاتە خوارێ و ژیانی کۆتایی پێ بێنێ کە دیارە بێ سیامەند ژیانی ژان دەبوو،
کەس و کاریان کە بۆ گرتن و کوشتنیان دوایان کەوتبوون بە سەر لاشەی ئەم دوو گراوە دا کەوتن و بەم شێوە ئەم ڕووداوە زمان بە زمان و پشتاو پشت هاتوە تا دەست ئێمە کەوتووە و ساڵ و زەمانان بەیت بێژان لە شەوانی پاییز و زستان دا کۆڕی دیوەخانیان پێ خۆش دەکرد.
دارە بەن و تەشوێ و لەل و کۆجیلە بۆ هر ئاڵۆتیەک ناسراون و لە کۆنەوە بەشێک لە داهات و بژیوی خەڵکی لێ بەرهەم هاتوە
لە حەیرانی حاجی خلە دەرزیش دا دەڵێ لە دارە بەنێ کە دەپرسی ئەوە بۆوا ڕەنگ زەردی دەڵێ ئەوە لەبەر برینی تەشوێیان بە دەستی شینکیان کە لە نێوان هاوین و بەهاران بە برینداری و بە زەلیلی بە جێم دێڵن
بەڵێ دارەبەن نێوێکی ئللاحیددەیە لە کەلەپووری ئێمە دا و وەک هەڤاڵ و دۆستێکە بۆ ئێمە وتا ئێمە بمێنین هەرئا واش دەمێنێتەوە

"" تاقە ماچ ""
تاقە ماچێکم لێت ویست و شەشتدا پێم
شاگردی کێ بووی تو،بۆ دەست بۆسی من بێم
دڵاوایی تۆ داتناوە بەردی بناغەی
""حاتەم"یش دەڵێ لەم بینایەدا نییە جێم
م۰ قادر پوور=نزا ۹۹/۱۰/۱۰
S_Alot
تاقە ماچێکم لێت ویست و شەشتدا پێم
شاگردی کێ بووی تو،بۆ دەست بۆسی من بێم
دڵاوایی تۆ داتناوە بەردی بناغەی
""حاتەم"یش دەڵێ لەم بینایەدا نییە جێم
م۰ قادر پوور=نزا ۹۹/۱۰/۱۰
S_Alot
" سمایلی روح "
دەیکەم بە دیاریت گیان، بێیە لام ئەگەر دەمێ
شام و ژینم شا پەسند،پێکەنی گەر بۆم کەمێ
با بخوڵقێنین لە نۆ، شاکارە عێشقێکی تر
با لە دایک ببنەوە، دووبارە "زین"و"مەم"ێ
خەڵکی دەڵێن ئاقڵی،بیر و ڕا ،تەدبیرتن
ڕاستە ئوستادی عەشقم،وەلی "دێوانە"م "شەم"ێ
وەرە پڕ ببن دیدە ،لە تەماشات تێر و پڕ
تا بە سەر دوو دیدەما،نەکشاوە پەردەی تەمێ
تەزووی ماچت بومەلەرزەی، ڕیختێر حەوتی و پتر
ئەز لانکەی هەژاو و، "ئەزگەلە" و " ئەرگی بەم"ێ
سمایلی روح تینووە و، باڵات "مەروا"یێ حەستەم
دەم لە سەفای سینەکەت، دەی هەڵقوڵێ"زەمزەم"ێ
"کڕۆنا"یە و دیارە بۆ من نایە پێکوتە
لب ندوز و نگو نا،لەو دەم و لێوە ژەمێ
هەرکە وەخوا لە کانی ئەم نیشتمانە قومێ
ناگرێ پەتاو ڤایرۆس بەزێنە"نزا" قەولت دەمێ
م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱۰/۱۲

کەری پیرۆز
ساڵێک پیاوێکی فەقیر وهەژار
خاوەن کەرێکی پیری بریندار
کۆشێک منداڵی ورد و خوار و ژوور
ماڵێکی کۆنی ته پیوو خاپوور
بۆ تۆزێک بژیو کەری دایە پێش
لە مەیدانی خان دەینەڕاند دەروێش
خەڵکە سەیری کەن کەرم کەر نییە
ڕەخش لە چاو ئەما گورپەو تاژییە
کەرم لە خێڵی کەران کەرترە
لە کەری دوونیا بەرەو سەرترە
کە ئەمەی بینی پادشای وڵات
دەوری دەروێشیان دابوو حەشامات
کەر چی ڕەق و تەق لات و کۆڵەوار
دە ساڵیش دەبوو لێی نەندرابوو بار
پاشا بانگی کرد ئاوەرە دەروێش
بۆ خۆت و کەرت دەکرێ بێنە پێش
چیت بۆ هێناوین جەزمەت گرتووە
بە گرمەت مێشکی خەڵکت بردووە
لە من بپرسن گەر ڕاستت دەوێ
دوو پووتی لێ نێی سەد جار دەکەوێ
وتیئەی گەورەم تەختت بەرقەرار
داخی سەد داخان فەقیرم و هەژار
ئینا ئەم کەرەم نەدەفرۆشت قەت قەت
چون لێی دەبارێ بە تەغار ڕەحمەت
هەرکە سواری بووی مەکەت لێ دیارە
دێنە بەر چاوت کەعبەو منارە
وتی گەر وابێ زۆر ناوازەیە
بەهای ئەم کەرە بێ ئەندازەیە
زوو فەرمانی دا سواری بە وەزیر
کە تۆم وەزیری دەستی ڕاستی و ژیر
ئەگەر تۆ بڵێی ڕاست ئێژێ وایە
بێ گومان لایق بە پادشایە
دەروێش زانی گەر ئیشی نەکا چار
بەم هاش و هووشەی شا دەیدا لەدار
وتی ئەم کەرە بە تەنیا قوربان
بۆ پیاوی چاکەو بۆ ئیمان داران
کابەی نابینێ کافر سواری بێ
بۆ مەککە بینین مؤمین بێ
ئەشێ
وەزیر سواری بوو چی نەدی بە چاو
لە کەر هاتە خوار کز و لە پڕتاو
وتی لێم دیار بوو کابە بەڕێزم
بەردەڕەشەکەم گرتە ئامێزم
کەئەمەی لێ بیست جەنابی حاکم
وتی هەر بۆ خۆم بۆ پشتی چاکم
دوو چاوی کوێر بوون کە ڕۆشتە بانی
ئەو کاتە سووچ و خەتای خۆی زانی
کە هیچی نەدی وەخت بوو شەق بەرێ
دڵی بوەستێ ، زوو گیانی دەرێ
لە دڵی خوێدا کردیە شێن وڕۆ
ماڵی وێرانم تاوان بارم خۆ
وتی دەبینم دەستەیەک پەری
لە نێو کەعبە دا لە دەورو بەری
خەریکی زیکرو تەهلیلەو نوێژن
پڵاو ڕژاوە وەک ڕۆژی جێژن
کە ئەمەیان بیست لە شا دەورو بەر
کردیانە قوولە لە چوار دەوری کەر
تووک و مووکی کەر پاکی بوو بە شاڵ
دەروێش ڕۆژی هات ، بوو بە خاوەن ماڵ
پێخۆری کەریش بوو بە جۆ سێ ژەم
ڕێز و حورمەتیان لێ دەگرت عالەم
خدرزادە
@S__Alot
ساڵێک پیاوێکی فەقیر وهەژار
خاوەن کەرێکی پیری بریندار
کۆشێک منداڵی ورد و خوار و ژوور
ماڵێکی کۆنی ته پیوو خاپوور
بۆ تۆزێک بژیو کەری دایە پێش
لە مەیدانی خان دەینەڕاند دەروێش
خەڵکە سەیری کەن کەرم کەر نییە
ڕەخش لە چاو ئەما گورپەو تاژییە
کەرم لە خێڵی کەران کەرترە
لە کەری دوونیا بەرەو سەرترە
کە ئەمەی بینی پادشای وڵات
دەوری دەروێشیان دابوو حەشامات
کەر چی ڕەق و تەق لات و کۆڵەوار
دە ساڵیش دەبوو لێی نەندرابوو بار
پاشا بانگی کرد ئاوەرە دەروێش
بۆ خۆت و کەرت دەکرێ بێنە پێش
چیت بۆ هێناوین جەزمەت گرتووە
بە گرمەت مێشکی خەڵکت بردووە
لە من بپرسن گەر ڕاستت دەوێ
دوو پووتی لێ نێی سەد جار دەکەوێ
وتیئەی گەورەم تەختت بەرقەرار
داخی سەد داخان فەقیرم و هەژار
ئینا ئەم کەرەم نەدەفرۆشت قەت قەت
چون لێی دەبارێ بە تەغار ڕەحمەت
هەرکە سواری بووی مەکەت لێ دیارە
دێنە بەر چاوت کەعبەو منارە
وتی گەر وابێ زۆر ناوازەیە
بەهای ئەم کەرە بێ ئەندازەیە
زوو فەرمانی دا سواری بە وەزیر
کە تۆم وەزیری دەستی ڕاستی و ژیر
ئەگەر تۆ بڵێی ڕاست ئێژێ وایە
بێ گومان لایق بە پادشایە
دەروێش زانی گەر ئیشی نەکا چار
بەم هاش و هووشەی شا دەیدا لەدار
وتی ئەم کەرە بە تەنیا قوربان
بۆ پیاوی چاکەو بۆ ئیمان داران
کابەی نابینێ کافر سواری بێ
بۆ مەککە بینین مؤمین بێ
ئەشێ
وەزیر سواری بوو چی نەدی بە چاو
لە کەر هاتە خوار کز و لە پڕتاو
وتی لێم دیار بوو کابە بەڕێزم
بەردەڕەشەکەم گرتە ئامێزم
کەئەمەی لێ بیست جەنابی حاکم
وتی هەر بۆ خۆم بۆ پشتی چاکم
دوو چاوی کوێر بوون کە ڕۆشتە بانی
ئەو کاتە سووچ و خەتای خۆی زانی
کە هیچی نەدی وەخت بوو شەق بەرێ
دڵی بوەستێ ، زوو گیانی دەرێ
لە دڵی خوێدا کردیە شێن وڕۆ
ماڵی وێرانم تاوان بارم خۆ
وتی دەبینم دەستەیەک پەری
لە نێو کەعبە دا لە دەورو بەری
خەریکی زیکرو تەهلیلەو نوێژن
پڵاو ڕژاوە وەک ڕۆژی جێژن
کە ئەمەیان بیست لە شا دەورو بەر
کردیانە قوولە لە چوار دەوری کەر
تووک و مووکی کەر پاکی بوو بە شاڵ
دەروێش ڕۆژی هات ، بوو بە خاوەن ماڵ
پێخۆری کەریش بوو بە جۆ سێ ژەم
ڕێز و حورمەتیان لێ دەگرت عالەم
خدرزادە
@S__Alot