سریوەی ئاڵۆت/Alot
330 subscribers
773 photos
183 videos
13 files
25 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
Forwarded from ghadr khedrzade
🏵تووتنەوانی و تووتن ناشتن لە ئاڵۆت 🏵


ڕەنگ بێ زۆر بە جی بێ کە مرۆڤ جارەجارێک چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی ژیانی باوو باپیر و پێشونانی خۆی هەڵداتەوە کە وێدەچێ کەڵکی لێ وەرگرێ .
ئێمەش تەنیا چل پەنجا ساڵێک لا پەڕەی مێژوو هەڵدەدەینەوە و دەچینەوە ئەو ساتانەی کە دانیشتوانی گوندی ئاڵۆت بۆ بژیوی ژیانیان لە چوار چێوەی بەرینایی و جوغڕافیای گوندی ئاڵۆت دوور نەدەکەوتنەوە ، کە وەرزی بەهار دادەهات خەڵق بە گشتی دەستیان دەدایە کار و هێندە پڕ کار دەبوون کە سەری خۆیان پێ نەدەخورا
تووتنەوانی یان توتن کاری پیشەی سەرەکی زۆربەیان بوو ، خەڵقەکە هەر لە زستان دا زەوی و دووکانێکیان لە تۆو تووتن دادەچاند هەتا کاتی تووتن ناشتن پەروەدەیان دەکردن ، تەدارەکی تووتن ناشتن بەم شێوە بوو کە ڕۆژی پێش تووتن ناشتنەکە چەند کەسێک دێراویان بە ئامێری کەرتوو هەڵدەدا و بۆ ڕۆژی دوایی ئامادەیان دەکردن شتڵەکانیان هەڵده قەند و لە شوێنی نێزیکی تووتن ناشتنەکە ڕیشەکەیان لە ئاوێ دەخستن تا وشک نەبنەوە ، ئەوجار دەستیان دەکرد بەهەرەوەز کۆکردنەوە ، هەر شەوێ پێخۆری هەرەوەزکە کە بریتی لە قولیچە و کولێرە بوو ساز دەکرد .بەیانی خۆ دەکەوتن وئەندامانی هەرەوەز یەک یەک پەیدا دەبوون ، کارەکان دابەش دەکران و ئەوجار دەست پێدەکرا ، دیارە هەرەوەزەکە لە پانزە ساڵەوە هەتا حەفتا ساڵی تێدابوو ، بە دەم کارێوە دەست دەکرا بە قسەو باس و جاری وابوو بەزمی خۆش و ناخۆشی لێ پەیدا دەبوو ، پێم وابێ سەختترین قۆناخی تووتنەوانی تووتن ناشتنەکە بێ ، دیارە تووتن کردن کارێکی زۆر دژوار بوو ، وشەگەلی شاجۆ ، بەرەجۆ ،دێراو ، پشتە دێراو ، قەمتەرە و زمبە وسوژن و پەتە تووتن وشەگەلێکن کە خەریکە نەوەی نوێ لە بیری نامێنن یان هەر لە گەڵیان دا ئاشنا نییە و وشە گەلێکی نامۆن . نێزیک بە سێ مانگەی هاوینێ تووتن ڕنین لە بەیانیان و پێوەکردنی لە کەپرێ هەتا ئێوارێ ولە ماڵێ درێژەی دەکێشا ، جاری وابوو شەوانەش تووتن پێوەکردن هەر دەما ، میوانیش مەگەر زۆر بە چاووڕوو بوایە ئینا نمەک دەیگرت و دەبوو بەهاتەیە پڕۆسەکەوە و چەند زمبەیەکی پێوەکردایە.
دیارە چەرداخ و دارچەرداخ و گڵۆزە تووتن وزێندان و سندوقی داگرتن و چەپکە کردن وداگرتی توتن لە فەردەی نێزیک بە سی کیلۆ ، ئەمانە قۆناغی‌ کۆتایی بوون کە دەچوونە وەرزی پاییزەوە .
کۆتا پڕۆژەی تووتنەکە هێنانی بۆ دوخانیاتی شار وبە پێی نۆبە ڕاخستنی لە بەردەم موهەندیس یان غەریبە کوێر بوو .کە بە سێ چوار پلەو دەرەجە دیاری دەکراو هەر پلەیە ک بەنرحی خۆی دەکڕا .

زۆر جاران کابرا کە سەپان بوو بە هۆی کڕینی دوور لە ویژدان و ناجوێمێرانەو بێ بەزەییانەی ئەرزیاب مایە پووچ دەهاتەوەو بەرهەمی ئەو هەموو ماندوو بوون و ڕەنج کێشانەی هەموو ئەندامانی بنەماڵەیەک دەبوو بە هیج و ساڵێکی دیکەش بۆئەوەی سەر بەهارکەونەە هەژاری و بێ دەرەتانی تەنگی پێ هەڵدەچنین .
جا تۆ هەر بڵێ قەدیم خۆش بوو.
@s_Alot
Forwarded from ghadr khedrzade
 
 
شیعرەکانی مەلا ئاوارە > هاواری تووتنەوانێکی ناوچەی سەردەشت
هاواری تووتنەوانێکی ناوچەی سەردەشت
لە کتێبی:
شیعرەکانی مەلا ئاوارە
بەرهەمی:
مەلا ئاوارە (1933-1968)
 7 خولەک  2482 بینین
تووتنەوانێکی هەژارم
بێخانوو و بێزەوی و زارم
منداڵم ڕووت و برسییە
ژیانم پڕ مەترسییە
ڕووم نییە بچمە نێو خەڵک
بێبەرگ و پێڵاو، بێکەڵک
بەڵام چ بکەم چارەڕەشم
خەرمانم زۆرە و بێبەشم
خۆم و خێزان، گەورە و بچووک
ڕادەپەڕین وەکوو هەلووک
یا قوڕەکاری و خشتەبڕین
یا جووتە و زەوی هەڵدڕین
بە گاسن، پێمەڕە، بە پاچ
بە چنگ و نینۆک و بە قاچ
ئەوجا توو و شەتڵ پێ دەکرێ
بە چیلکە و چاڵ سەری دەگرێ
بژاری چەن ناخۆش و ورد
پیشەیی کوڕ و کیژی کورد
زەوییەکەم بوورە، دێر بکەم
نەوەک سیس ببن شەتڵەکەم
دێراو هەڵدان، خاکاو کردن
کوڕ و کچ وەکۆوە کردن
بێپووڵ و باغ و بزن و مەڕ
دوورم لە خێر، نزیک لە شەڕ
قەرزدارم، دەردەدارم
شەرمەندەی خەڵکی دێ و شارم
خەڵکی پێی وایە تەمبەڵم
بێکەسب و کار و چەپەڵم
هەرکە کوتیان سەری ساڵە
وادەی جووت و کشتوکاڵە
هەڵدەبەزین لێرە و لەوێ
بەڵکوو کارێکمان دەس کەوێ
وا بەهارە دەرکەوت گڵ
جێگە خۆش دەکرێ بۆ شەتڵ
دەیبێژین و خۆشی دەکەین
تێکەڵ دەبێ لە گەڵ پەین
دوو ڕۆژ جارێک ئاوی دەوێ
تا شین دەبێ و دەردەکەوێ
شەو و ڕۆژ خەو ناچێتە چاو
کەنگێ بەرم کەوێ ئاو؟!
بە شێوبڕین و وەرد و خەت
کێڵان دەگاتە پێنج کەڕەت
ناخۆشە تووتن چەقاندن
هەڵترووشکان و پشت چەماندن
لە ئاو داشتن سستی نەکەی
تا دەگوورێ وشکی نەکەی
نۆرەی پشک و بژاربڕە
جەرگبڕە، بژار پڕە
وا نیوگوڵ کرا ئاو درا
لە دوورەوە بەرچاو کرا
کڵاو کەرگەری وەدەرکەوت
ئەژنۆم شکا، نێوکم کەوت
ڕەببی کوێر بێ و چاوی نووسێ
بە زیادم لە سەر نەنووسێ
دەردی پێرارم نەگاتێ
نە کەسریم بێ و نە چیم داتێ
تووتننووس، بۆ خاتری خودا
ڕوحمێ بکە بە منی گەدا
مەیسووتێنە ڕەنجی ساڵم
خاوەنی کۆشێک منداڵم.
تازە هەڵیوەشێنمەوە
بشمری نایکوژێنمەوە.
من کاربەدەستی دەوڵەتم
دوژمنی خاک و میللەتم!!
زۆر لەبەری پاڕامەوە
بێ پووڵ جوانی نەدامەوە
نووسی بە چڵ پووتی تەواو
تەپڵە بە سەری دوا بڕاو
بە فیزەوە سوار بوو ڕۆیی
بو من چی ما؟ ڕەنجەڕۆیی
ئەوجا بارین دەرد و بەڵا
بۆ تووتنەوانی بێسەڵا
بە لەرز و تا، بە دەردی چاو
سیس بووم وەک تووتنی بەر هەتاو
بێ پووڵ و پارە، بێخەرمان
بێ دوکتۆر و داو و دەرمان
کرم و مڵەش، کەڵە و گەزۆ
لە تووتنی تایین بوون وەکۆ
ئەویش وەک من سیس و داماو
چرچ و بێشەفاف و ژاکاو
نەخۆش و هەژاریم بران
کارم زۆرە، دەردم گران
جوچکە وەچە، سەر پسان
بنپەل تەڕە داشکان
چارداخ و بەن پێوە کردن
وەبەر تاو دان و وشک کردن
تەلیس، شریت و حەمباڵی
خەسار نەکەی نیو مسقاڵی
ئەوا داگیرا و دانرا
پەتەی بار کردنی درا
خۆشی خۆشی دڵم شادە
خاوەن قەرز بەس خۆ بادە!
تووتنەکەم زۆر جوان و ڕەندە
بۆن خۆش و باش و پەسەندە
ئەوڕۆ و سبەی باری دەکەم
وارید بە ناو شاری دەکەم
دوخانیە چاکم لێ دەکڕێ
پووڵێکی باشم پێ دەبڕێ
هەر قەرزێکی بە سەرمەوە
دەیدەمەوە بە گەرمەوە
جلک و پێڵاو، دەسرە و کڵاو
برنج و ڕۆن، بۆ چڵاو پڵاو
هەرچی پێویستە بۆ ماڵم
بۆ خۆم و ژن، بۆ منداڵم
هەمووی دەکڕم بە هەرزانی
لە چاو ساڵان بە مەرجانی
قەرزدار نیم، نەختکڕم
چیدی ناڵێم بەرگشڕم
حاجی قادر، عەلی قەساب!
چایی بێنن لەگەڵ کەباب
شەو لە ئوتێل لە سەر فەنەر
دەخۆم، دەنووم بە بێ خەتەر
بە ڕۆژ تا شەو بازاڕ پێوان
بە فیزەوە قەدەم لێدان
دەگەڕێم دووکان بە دووکان
سەودا دەکەم جلکی بووکان
لە دەرزی تاکوو پەشمینە
هەر شتێ جوان و ڕەنگینە
نرخ و قیمەتی دەپرسم
تووتنم هەیە، چاو نەترسم
منداڵیش تلیتلییانە
لە ماڵێ خۆشی خۆشییانە
باب لە شار دەگەڕێتەوە
هەموو شتێکمان بۆ دێتەوە
دوو ڕۆژ بەم جۆرە ڕامبوارد
بە قەرز نان و چاییم خوارد
دڵ پڕ لە ئاهەنگ و خۆشم
ئەمڕۆ تووتنەکەم دەفرۆشم
ئاغای ڕەئیس وەدەرکەوت
ئۆخەی نۆرەم وەبەر کەوت
دە فەردە تووتن ڕیز کراو
لە بەر شەوقی هەڵنایێ چاو
بۆ دیتن و چاو لێ کردن
هەمووی پەرت و بڵاو کردن
سەر و بنی هەڵتەکاندن
نیوەیەکی لێ وەراندن
منیش لە جێی خۆ هەستاوم
بە بێ زمان ڕاوەستاوم
لە ناکاو هاتە گوێم دەنگێ
دای لە جەرگم وەک خەدەنگێ
گوتی: لێدەن بە واگوزار
ئەمساڵ خراپترە لە پار
بە ڕوویەکی ترش و تاڵەوە
گوتی زوو بگەرە ماڵەوە
دە پووتت کەسری لە سەرە
بیهێنە بێ بێنە و بەرە
کە گوێم گرت لەم دەنگ و سەدا
ڕەق بووم لەوێ وەک مقەبا
پاش تاوێ تاسان، حەپەسان
بە دەنگێکی پڕ لە ترسان
هاتمە زمان، هاوارم کرد
لێم وەکۆ بوون درشت و ورد
کوتم: هەی داد و هەی هاوار
هەر لە ڕێگەی پەروەردگار
ئاغای ڕەئیس! قەرزدارم
@s-Alot
Forwarded from ghadr khedrzade
نەخۆشم، برسیم، هەژارم
هیچ نەبێ قەرزی ئەمساڵم
قووتی خێزان و منداڵم
بمدەنێ با ئەربابەکەم
هەقی چایی و کەبابەکەم
ڕازی بکەم بیدەمەوە
ڕێم بێ بۆ شار بێمەوە
یا بمگرن، یا بمکوژن
یا کەسریم لە سەر هەڵگرن
بمبەخشن لە ڕێگەی خودا
خەرجیم نییە بۆ دادگا
هەڵدەلەرزیم هەڵدەچۆقام
نەڕاندی بە سەرما، تۆقام:
ئەی بێشەرمی پەردە دڕاو
ئەی چڵمنی پیس و گڵاو
بێدەنگ نەبی، بێئابڕوو!
تێت هەڵدەدەم بە ئارەزوو
دا کوڕینە، لێرە دەری کەن
نەک لێرە، شاربەدەری کەن
بەم چەشنە دەریان پەڕاندم
بەرهەمی ساڵیان فڕاندم
بە دزی خاوەن قەرز و ئەرباب
بێ پووڵی قاوەچی و کەباب
ملم بۆ نا بە لارەوە
دەرکەوتم لە ناو شارەوە
بە چاوی پڕ گریانەوە
بە دڵێکی وەک بوریانەوە
هاتمەوە ناو خاو و خێزان
وەک بارانی گەڵاڕێزان
فرمێسکی ڕووتی و هەژاری
لە چاوی گشتمان دەباری.
دوژمن تاکەی بدەم باجت
دەک وەرگەڕێ تەخت و تاجت
ئەی وەرزێڕان، ئەی جووتێران
ئەی تووتنەوانی ماڵوێران
با یەکدڵ و یەکزبان
بە خەباتی شێلگیرمان
تا دوا پشوو هەوڵ دەین
شەق دەو ڕەژیمە هەڵدەین
یەک گرتن هۆی سەرکەوتنە
خەبات ڕێگەی دەسکەوتنە
ئەگەر یەک بین و یەک بگرین
لەگەڵ یەکدا بژین بمرین
زاڵ دەبین و سەر دەکەوین
بەرز دەبین و نانەوین
هەوڵ و تەقەللای بێوچان
بێ ماندوویی و بێپشوو دان
تاقە ڕێگەی ئازادییە
هێنەری ڕۆژی شادییە
لە دوازدەی شەشی چل و شەشدا سەعات دوازدەی بەیانی لە یەکێک لە چیا بەرز و سەخت و سازگارەکانی نیشتمانی ئازیزمان کوردستانی ڕەنگین لە ژێر کەپرە شینکەیەکی خنجیلانەی نەشمیلانەدا کە چۆڕەچۆڕی کانیاوە ساف و ساردەکەی تەنیشت کەپرەکە، قاسپەی کەو و کەوباڕە نەخشینەکانی دەوروبەریان تێکەڵ بە شنەشنی شەماڵ و بای کوێستان کە دەیدا لە لقوپۆپی دار و دەوەن، وەک لایی لایی دایکێکی دڵسۆز کە لە حەدەحەدی نیوەشەوی گەڵاڕێزانی پایزدا، بە دەنگێکی نەرم و ناسک و خۆش کۆرپەی تاقانە و خۆشەویست بلاوێنێتەوە، لە پەردەی گوێچکەماندا دەزرینگایەوە و هانی دەداین بۆ ئاهەنگ و هەڵبەستی هەڵپەڕکە و گۆرانی، بەڵێ ئا لەم شوێنە و بە هەوای خۆش و دڵگیری ئەمانە بووژامەوە و هاتمەوە حاڵ و ئەم پارچە هۆنراوەم نووسییەوە تا ببێ بە یادگار، هەرکاتێ لە هەر شوێنێ خوێندرانەوە، ئەوانەی ناحەزن تف و نەحلەت و نفرینێکی زۆر و ئەمانەش کە دۆست و برادەر و هاوڕێن دوعا و سڵاو و ڕۆژباشێکی لەبەردڵانم بۆ بنێرن و یادم بکەن و وەبیریان بێمەوە.
ئاوارە
1967/09/03
  @s--Alot
🥰1
خوێنەری هێژا خوا لێخۆش بوو مەلا ئەحمەد، نازناو مەلا ئاوارەی شڵماشی کە دەردی تووتنەوانی دیوە زۆر بە جوانی باسی بەسەرهاتی تووتنەوانێکی هەژاری کردوە ، [[مەلا ئاوارە 58 ساڵ پێش ئێستا بە هۆی کەسێکەوە ژەهر خواردوو کرا و شەهید بوو]] ، ئەوە دەردی هەر تووتنەوانێکی ئێمەش لە گووندی ئاڵۆت بووە
@s-Alot
1
وێنەی مەلا ئاوارە
@s_Alot
4👍1
مەرجی دڵخۆش بوون

دەگێڕنەوە کابرایەکی فەلا وجوتێر هەر سەری ساڵێک لەو تۆو گوڵە کابەی کە بۆخۆی دایدەچاند و پێی زۆر چاک بوو دەیدا بە هاوماڵ و دراوسێ مڵکەکانی کە ئەوانیش دایچێنن ، خەڵق لێیان دەپرسی بۆوادەکەی سوودی ئەم کارەت چییە؟ لەوڵام دا دەیگوت ئەگەر تۆو گوڵەدانەکەی هەموویان چاک بێ ، ئەوا کەس بەخیلی بەوەی دیکە نابات و هەموویان بە بەروبوومی باشی کێڵگە کەیان دڵخۆشن و بۆ ساڵانی داهاتووش هی هەموویان بە هۆی بابردنی دەنک وگەراکەی بۆ مەزرای دەوروبەرچاک دەبن ، و پێوەندی برایەتی نێوانیان بەو هۆیەوە پتەوتر دەبێت

خوێنەری ئازیز وهێژا بەڵی بۆمان دەرکەوت بەڕاستی کاتێک مرۆڤ دڵخۆشە کە دەوروبەرەکەشی دڵ خۆش بن ،

مرۆڤی بەختەوەر و ساخ وسەلیم ئەوەیە کە خۆشیەکانی لە گەڵ خەڵقی دەوروبەری دابەش بکا .
@s_Alot
2👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لە وتاری چارلی چاپلین دوای دروست کردنی فیلمی سینەمایی دیکتاتۆری مەزن :

دیکتاتۆرەکان دەمرن و دەسەڵات دەست گەل و کۆمەڵگا دەکەوێتەوە ، هەتا مرۆڤ لە سەر گۆی زەوی بمێنێ ، ئازادیش هەر دەمێنێ
👏4
بەناوی خودای بێ وێنەوو میر

جەژنی قوربان ساڵی جارێ خەڵکی قوربانی دەکەن
بۆ وەتەن من ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربان ئەکەم
(ئەحمەد موختار جاف)

هاووڵاتی ئازیزم ، جێژنی قوربانە و بەم بۆنەوە لە ناخی دڵەوە وێڕای سڵاوو ڕێز ، جێژنەپیرۆزەتان لێ دەکەین وهیوادارین دڵتان خۆش وسەرتان سەلامەت بێت .
هەر وەها ئاوات و داواکاریمان ئەوەیە کە هاووڵاتی ئازیز هەر کێشەیکی کۆمەڵایەتی پێش دێ بە کەڵک وەرگرتن لەهزر وئەندێشە و بەپێڕەوی لە باوو باپیرانمان بە یارمەتی ڕیش سپی و گەورەکان ڕووبەڕای کەن .
مزۆڤ و بەگشتی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کاتێک گەشەی سەند کە لە کاتی پێش هاتنی گرفت و ئاڵۆزیەک دا ، ئامرازی شەڕ و دار وبەردو خەنجەر و تیخی وەلاناو کەڵکی لە مێشک و هزر و زمان و وت و وێژ وەرگرت .
ئێمەش لانی کەم با بۆخۆمان وەک کۆمەڵگایەکی بچوک هەر کێشەیەک پێش هات لەم ڕێیەوە بۆی بچین ، بێ گومان جێژن و بۆنە شادیەکان لە کۆمەڵگایەکی ئەوتۆدا جوانە و ڕەنگدانەوەی شایستەی دەبێت .
جێژنــــــــــــــتـــــــــــــان پـــــیرۆز

@s_Alot
قانع ›

وەرە قوربان لە سەیری جەژنی قوربان
کە سەیری وای نەدیوە ڕوویی دەوران

لە شەوالا وتی پێم دایکی منداڵ
موهەییابە لەبۆ تەجهیزی قوربان

نەوەک ئەم جەژنی ڕابوردووم بە سەربێ
بە کاسەی ڕەش لەگەڵ کۆشێ مناڵان

بەوەڵڵا سیی غەرام ڕۆنم ئەوێ لێت
لەگەڵ مشتێ برنجی بێ دڕ و دان

چڵێ پیاز و لەوێچێ نۆکەڕەشکە
دووسێ دانە هەڵووژەی کۆنی ساڵان

نەڵێی هەرزن هەیە بۆ نانی جەژنت
کولێرەی جۆم ئەوێ بۆ نانی دیوان

ئەمانە پێم وتی نەیخەیتە پشت گوێ
ئەگەر نایکەی ئەڕۆمۆ بۆ مەریوان

وتم: خانم لە ڕێی جوانی و لەقای خۆت
عەفوو فەرموو بڕ و بیانووی فراوان

کە من ناوی مەلایی تەوقی ملمە
چ تەکلیفێ ئەکەی ئەی شێتی نادان

ئەگەر من موقتەدیر ڕۆن و برنج بم
بە قانع چۆن ئەبم مەشهووری دەوران؟

خولاسە هاتە سەر چنگ دایکی منداڵ
لە چاوی بەد بە دوور بێ، دێوی مەیدان

تەکانی دا هەڵیگرت کلکەبێڵێ
گەهێ زرمە لەسەرمۆ، گاهێ ناوشان

لە زرمەی لیس و قیژە و باوکەڕۆی من
شڵیژان خەڵک و بەرئاوسێ هەموویان

سوئالیان کرد: چیە ئەم زرم و کۆیە؟
وتم: فریاکەون ئەهلی موسوڵمان

کە حاڵی بوون لەسەر ئەسپابی جەژنە
برنج و ڕۆنیان پێدام بە ئیحسان

دە جەژنی وا خوا نەیدا بە هیچ کەس
موبارەک با نەبێ تا خەتمی دەوران

# ڤانع

@s_Alot
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یادێک لە نووسەر و بێژەری ڕادوێ کوردیەکانی تاران ، ورمێ ، کرماشان وسنە خوالێخۆشبوو شوکروڵڵای بابان.:

مامۆستا شوکروڵڵای بابان لە ساڵی 1923ی زایینی لە سنە لە دایک بوەو لە ساڵی 2012 لە شاری تاران بە خاکی دەسپێرن ، شتێک کەجێی داخە ئەوەیە کە گوایە وەسیەتی کردبوو کە بە خاکی پیرۆزی نیشتیمان لە شاری سنە هەسپێردەی خاک بکرێت ، بەڵام وەک دەڵێن کوڕەکەی فواد بابان بێژەری هەواڵی ڕادوێ و تەلەفزوێنی تاران ئەو وەسیەتەی باوکی بە جێ نەهێنا ،شوکروڵڵای بابان لە سێ بەشی ئەدەبیات ، دەروون ناسی و یاسادمەدرەکی لیسانسی بوو
بەڕێزیان لە ڕادوێی کرماشان لە بەرنامەی وتنەوەی شێعری شاعیرانی کورد نێوبانگی باشی دەرکرد ، پێویستە بگوترێ کە شێعری قەسەم نامە هی شاعیری کۆچ کردوو مامۆستا عەبولغەففار وارستەگانە کە ئەویش سنەیی بووە

بۆ ئێمە کە لە منداڵی دا کە ئەو دەنگەمان لە ڕادوێ بیستوە جێژی زۆر تایبەتی هەیە وگەلێک بیرەوەریمان دێنێتەوە یاد و بەتاسەوە ئاخ بۆو ساڵ و ڕۆژگارەی هەڵدەخوازین

@s_Alot
2👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بێ گومان شاعیران ونووسەران پێشەنگی کاروانی پاراستنی زمان وئەدەب و کولتور و فەرهەنگی گەلن ، کۆچ کردوو مامۆستا خالید حیسامی ناسراو بە هێدی یەک لەو کەسانەیە کە لەم پێناوە دا کوێرەوەری و ماڵ بە کۆڵی و دەربەدەری زۆری بینی و ئەرکی مێژوویی خۆی زۆر زێدەتر بەڕێوەبرد و لە ئەستۆ گرت ،
پێویستە سپاسی هیممەتی مەردانەی بکەین و بلێین سەدان ڕەحمەتی خوا لە گۆڕی تۆو کەسانی خەم خۆری نیشتمان پەروەری وەک تۆبێت و بەهەشتی بەرین جێگا و قۆناغی هەتا هەتاییتان بێت

@s_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەر بژین و نامرن و خاوەنی شەرەف وڕێزن وبە سەربەرزی دەژین و بە شانازیەوە  سەردەنێنەوەو بە خاک دەسپێردرێن ئەوانەی کە بە قەڵەم و هوونەر و تەنانەت بە کار و عارەقی ناوچاوان خزمەت بە ئاوەدانی و زیندوو ڕاگرتنی فەرهەنگ و زمان و ئەدەبی گەل و نیشتیمان دەکەن

@s_Alot
3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەش لە زیرەکی و لێهاتوویی و هونەری مرۆڤە ، ئەمە و هەزاران داهێنانی پڕ سەیر وسەمەرەیە کە کاتێک خوای مەزن مرۆڤی دروست کرد فەرموویەتی :
فتبارکَ اللەُ أَحسنُ الخالِقینَ
@s_Alot
3
@M_Ahmad_Kamangar
mavlana ahmad kamangar
موناجاتی سەیید ئەسغەر کوردوستانی
هەزار ڕەحمەت لە گۆڕت
مۆسیقای ڕەسەن هێورکەرەوەی گیانی مرۆڤ و بەجۆرێک پێوەندی ڕووحی و عیرفانییە
@s_Alot
2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فرۆشتنی هەزاران کچی کورد لە سەردەمی قەجەریەکان بە تورکمانەکان دەیسەلمێنێ کە ڕاستە مرۆڤ هەر دەبێ پشت بەخۆی وهاوزمانی خۆی ببەستێ و ئەو پەندە کوردیە وەک عاڵقە لە گوێی کات کە دەڵێ :
خزم گۆشتەکەشت بخوا ئێسقانەکانت ناکرۆژێ و دەیانهێڵێتەوە
@s_Alot
4
ئایەتی 24ی سوورەی ئەنبیا دەفەرموێ
:
لایُسئلُ عَمّا یَفعلُ وهُم یُسئَلونْ
واتە خوای مەزن لەو کاروبارانەی کە دەیانکا پرسیاری لێناکرێ واتە لە بەرامبەر کەس بەرپرسیار نییە ، بەڵام کەسانی بێجگە لەو دەکەونە ژێر پرسیارە وە.

ئێستا لێرەدا تێبینیەک هەیە ئەویش ئەوە یە کە ئەگەرمرۆڤ گەلێک بە ناوی خوا یان بە جێی‌‌ خوا کاروبارێک بەڕێوەبەرن و ڕەفتارێک بکەن کە کەس توانای لێپرسینەوەی نەبێت ، ئەلێرە دا کارەسات دروست دەبێ ، ژیانی ئاسایی کۆمەڵگە وتاک دەکەوێتە مەترسیەوە .
ئەگەر لاپەڕەکانی کۆنە کتێبی مێژوو هەڵوەدەی دەردەکەوێ کە چۆن بەناوی خودا و دینەوە بەملوێن کەس کوژراون و بێ ماڵ و حاڵ کراون ، گەورەترین خەیانەت ئەوەیە کە کەسانێک بەنێوی خودا ودینەوە خەڵق دەکوژن و سەروسامانەکەیان لێ زەوت دەکەن ، چوونکە بەم ڕەفتارەیان سیمای دینی پێ ناشیرین دەکەن و خەڵق بە هەڵە وادەزانن کە بەڵێ ئەوکارانە فەرمانی خودایە و ئەوان جێبەجێیان کردوە .

دوونموونە لەوانە یەکیان کوشتنی‌ سێسەد هەزار شیعە بە دەستی تەیموری لەنگ و دروست کردنی منارەی مزگەوتێک لە کەللە سەریان و ئەوی دیکەیان کوشتن و ژن وماڵ زەوت کردن و دەربەدەرکردنی خەڵقی ئێرانە کە ئەوکات نێزیک بە تەواوی‌ئێران سوننی بوون بە دەستی سەفەویەکان .
هەڵبەت مێژوو دووپات دەبێتەوەو ئێستاش‌‌ بە نێوی دین و پەرە بە دین و ئیسلام کارەساتی دڵ هەژێن ڕوو دەدەن و بەم چەواشەکاریانە جەبهەو بەرە ی دین لانی کەم لە درێژ خایەن دا لاواز و لاوازتر دەکەن

@s_Alot
1
🌻 پارچه شێعرێک لە خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عەبدوڕڕەحیم وەفایی کە بەڕاستی یەکێک لە مەزنترین شاعیرانی کودەواریەو  لە ڕێزی شاعیرانی مەزنی  وەک مەلا خدری شاوەیسی واتە نالی و مامۆستا مەلا سەیید مەحەممەدی باڵخەیی واتە بێخود دایە وجێی خۆیەتی گەلی کورد  ئەوبەڕێزانە قەدر بگرێ و هەموان بزانن کە بەردی بناخەی ئەدەبیاتی کوردی قوتابیانی حوجرە دایانناوە ، ئەوەش شێعرەکەی مامۆستا وەفایی  :


#_وەفایی

تا خەندەیی گوڵ کاشیفی ئەسراری نیھانە
زارت لە تەبەسسوم نەکەوێ قەت لە زەمانە

زولفت چییە وا تا بەری پێ حەلقە بە حەلقە
یا نە شەوی ھیجرانە کە زیندانی دڵانە

تۆی پێ دەکەنی زەوقی دڵانی بە ھەناسە
یا عەترە دەبارێ ئەسەری باغی گوڵانە

قوللابی موژەت گرتمی ڕووی کردمە ئەبرۆت
یەعنی کە ئەوە قیبلەنومای ئەھلی دڵانە

تۆ ڕۆژی درەخشان و ئەمن شەو وەکوو زولفت
سەرگەشتە لەدووی تۆ دەگەڕێم خانە بە خانە

گریانی دڵانە لەسەر ئەو زولفە بە ڕوودا
یا ناڵەیی مورغانی شەب ئاوێزی بەیانە

باعیس بە جودایی لە بەھاری گوڵی ڕووتە
بێڕەنگیی ڕەنگم کە وەکوو ڕەنگی خەزانە

ھێشتا دڵی من نادەیەوە ھەر لە جەفادای
بۆ تیری ھەموو دەرد و غەمت بوومە نیشانە

بولبول لە زبان کەوت و بووە خوێن پەڕی گوڵ، گوڵ
جارێکی نەپرسی کە چ فریاد و فوغانە

حەیرانی برۆ و خاڵی لە ڕووی تۆیە «وەفایی»
بۆ چی حەرەم ئاتەشکەدەیی پیری موغانە


🍃@s-Alot
🕋 ( إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) 🕋لەگەڵ ڕازی بوونمان بەقەدری خوای گەورە ئاگادارتان دەکەینەوە لە کۆچی دوایی
برای بەرێزمان:

خوالێخۆشبۆکاک حەسەن شەریف پور

کوڕی بەڕێزان:
خوالێخۆشبوکاک قادر مام شەریفی ئالوت وخوشکە غونچێ موحەمەدی
هاوسەری خوشکە  زیبا واحدی

باوکی بەڕێزان:
کاک فردین
و
برای بەڕێزان:
کاک حسین شریف پور و محمد کریمی و خوشکه امین و خوشکه نازدار
ۆ
مامه‌ی به‌ریزان:
خوشکە سورەیا ،خوشکە کلثوم،مهوش،کاک شاهۆ،محمد،کۆمار و آیهان

 
به‌ھۆی راوستانی دل(ایست قلبی)وە کوچی دوایی کرد و هه‌مو لایه‌کمانی غه‌مبار کرد و رێوڕەسمی بەخاکسپاردن و پرسە و سەرەخۆشییەکەی بەو شێوازەی ژێرەوە ئەبێت.

کاتی به خاكسپاردن:
کاتژمێر ١٢:٣٠لە گورستانی سلیمان بگ بەڕێوە دەچێت.

📅رێکەوتی کۆچکردن:
یکشەممه:۱۴۰۴/۰۵/۲۶

📅رۆژانی سەرەخۆشی:
یکشه‌ممه:۱۴۰۴/۰۵/۲۶
کاتژمێر ۲ تا ۶ ئێوارێ ڕۆژی یکشه ممه


🕌شوێنی سەرەخۆشێ :
مزگەوتی حضرتی عەلی (بلوار صالح ئاوا ،سەرتر لە پمپ بنزین سیار)
پرسەوسەرەخۆشیەکانی بانە
🕋 ( إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) 🕋

لەگەڵ ڕازی بوونمان بەقەدری خوای گەورە ئاگادارتان دەکەینەوە لە کۆچی دوایی خوشکی ئازیزمان:

خوالێخۆشبو خوشکە آمینە ئەمینی
کچی بەڕێزان:
خوالێخۆشبوان حاج حەمەمین ئەمینی ناسراو به  (حاج فەقێ مینە ئاڵۆت) و خوشکە مریەم خەلیفە

خێزانی کاک ڕەحمان صالح پور ناسراو بە( میرزا ڕەحمان)
و
دایکی بەڕێزان:
کاک رئوف ،خوشکە ه شهلا،خوشکە گوڵێ وخوشکە هاجەر
و
خوشکی بەڕێزان:
کاک محەمەد ،خوشکە کافە ،خوشکە فاتمه،خوشکە سەڵتەنە ،خوشکه چیمەن و خوشکه مەهوەش
و
خەسوی بەڕێزان:
کاک نادر، کاک عەبدوڵڵا و کاک موتەلیب


بە هۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە کوچی دوایی کردو و هەموو لایەکمانی خەمبار کرد. وێڕای سەرەخۆشی لە  سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزیان، بە ئاگاداری هەموو لایەک دەگەیەنین کە پرسە و سەرەخۆشی خوالێخۆشبو، لەو رۆژ و کات و ناونیشانەی خوارەوە بەڕێوە دەچێت.


📅بەرواری کۆچکردن:
چوارشەممە: ۱۴۰۴/۰۵/۲٩

کاتی بەخاکسپاردن:
کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی پێنجشەممە لە گۆڕستانی گوندی ئاڵۆت بەڕێوە دەچێت.

🗓رۆژانی سەرەخۆشی:
پێنج شەممە:١٤٠٤/٠٥/٣٠


🕌شوێنی سەرەخۆشی:
مزگەوتی گوندی ئاڵـــــۆت

پرسەوسەرەخۆشیەکانی بانە
تەنیا کاناڵی فەرمی لە بواری ڕاگەیاندنی کۆچی دوایی خوشک وبرا موسڵمانەکانمان.
پەیوەندی
پرسەوسەرەخۆشیەکانی بانە
تەنیا کاناڵی فەرمی لە بواری ڕاگەیاندنی کۆچی دوایی خوشک وبرا موسڵمانەکانمان.
پەیوەندی
@banehsarakhoshi1
@banehsarakhoshi3

🛜ادمین تبلیغ👇
@Advertisingadmin1

https://xn--r1a.website/+FQFtL93ONLhiNDM0
1
ملا عەبدوڵڵای تووتنچی ناسراو بە موفتی پێنجوێنی لە ساڵی 1881 ی زایینی لە گوندی بێستانەی پێنجوێن لە دایک بوەو لە ساڵی 1952ی زایینی لە شاری سلێمانی ماڵاوایی لە ژیان کردوە.

شتێک کە زۆر جێی سەرنجە ئەوەیە کە موفتی پێنجوێنی وەکوو  مامۆستایەکی  ئایینی پێشەنگی خەبات بۆ ئازادی و پێشکەوتن و بە دەست هێنانی زانستی نوێ بووە ،
موفتی پێنجوێنی بە پێچەوانەی بۆ چوونی زۆربەی مەلاکان لەو سەردەمەدا کچەکانی دەنێرێتە قوتابخانە کان تاوەکوو فێری زانستی نوێ ببن . هەزار ڕەحمەت لە گۆڕی ئەو زاتەو ئەو بلیمەتانە بێت کە وەکوو ئەوی بیریان کردۆتەوەو لە نێو خەڵقی خۆیان دا ژیاون و وەک نیشتیمان پەروەرێک  جێی ڕێزی هاونیشتیمانیان
بوون و  کوردوستان شانازیان  پێوەدەکات و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنێت ، ئەوەش نموونەی شێعرێکی ئەو مامۆستا مەزنەیە :



دڵم ئەمڕۆکە پڕزەوق و زمانم خەنجەری تێژە
لە بەرچاوم پڵنگی شێرکوژی چابوک ئەڵێی گێژە
سەروماڵم فیدای مەردێک کە وا بێترس و هەقبێژە
لە شەوقی نیشتمان و شوعلە ئەستێرەی گەلاوێژە
برین و زامی جەرگی پڕ لە سۆم و پاکی ساڕێژە

لە بەرچاوم خەریکی خەندەیە خاکی وەتەن ڕەنگی
لەناویا لائەچێ کەمکەم شەڕ و شۆر و هەرا و جەنگی
بە زێڕی عالەمی نادەم سەراسەر کۆمەڵی سەنگی
ئەگەر باوەڕ ئەکەن تەپڵی بەشارەت دای لە گوێم دەنگی
مەڵێن ئەم شاعیرە دێوانەیە یان شێتە یان گێژە

زەمانێکە بینای فکرم بەجارێ پەرت و ڕووخاوە
نەما خزمەت لەبۆ هۆزم بڕا ئەو شیعرە لێشاوە
ئەوا ئەمڕۆ سەبا موژدەی لەبۆ دڵ تازە هێناوە
ئەڵێن ئەو کاروانەی کۆمەڵی کوردە بەجێ ماوە
کەمی ماوە نەجاتی بێ لە ئەم هەوراز و ئەم لێژە

تەماشا ژینی خەڵکی کە ئەگەر نێرینە و پیاوی
چ ژینێکە ئەوی عەبدە لەناو خەڵکا نەبێ ناوی
هەتا کەی مەست و بێهۆشی هەتا کەی کوێری بێچاوی
برا گەردنکەچی و مەحکوومی خۆراکێکە ژەهراوی
دەخیلت بم نەچی بیخۆی بڕۆ تێی هەڵدە بیڕێژە

لەبۆ نانی منەتباری نەکەی حوڕڕی لە دەست بەردەی
ڕەفیقی تۆ هەموو بەیداخە تۆ دایم لەبن پەردەی
ئەگەر جارێک بە سەربەستی بژی سەد جار ئەڵێی ئۆخەی
لە میوەی باخی ئازادی کەسێ بیخوا ئەڵێ هەی هەی
کە میوەی جەننەتە هاتۆتە دنیا هەستە بیچێژە

لە سەربەستی و لە ئازادی کەسێ بێزارە نامەردە
لە وەختێکا کە بێدەنگە بڵێ یا دارە یا بەردە
لە وەختێکا کە دەنگی دێ بڵێ وەحشی کەژ و هەردە
دەسا بۆ چیمە با بمرێ سەراپای هەر خەم و دەردە
ئەگەر چی زیندووە هەر مردووە دە فەرموو بینێژە

وەها چاکە لەمەولا ڕوو لە زانست کەی لە زۆر و کەم
بەسەر چوو خزمەتی تەپڵ و دەف و شانە و قژ و پەرچەم
ئەبێ یەک ڕێگە بۆ بەرزی وەتەن بگرن بە دەستی چەم
لەسەرتان بەشکە زوو لاچێ تەمی جەهل و مەراق و خەم
لە کوێ سەرکەوتنی غەربی بە دۆعا و کردنی نوێژە

ئەوی ئیشی کەوشدانانە بۆ بێگانە هەر کەر بوو
بە هیچی دانەنێی چاکە ئەبێ ناوی بنێی مردوو
وە یا دارێکی وشکی گەندەڵی پەڕپووت و بابردوو
کەسێ لاری لە سەربەستی ئەکا «موفتی» تەمەننا زوو
کەڕ و لاڵ بێ لەپاش کوێری بە ئاوڵە و دەردی سوورێژە

🔸موفتی_پێنجوێنی

@s-Alot
3