" مام ڕەمەزان"
ئەم ڕۆژانە و ئەم شەوانە
ئەوی میوانمانە
میوانی دیوەخانمانە
مام ڕەمەزانە
کە تا بڵێی
میوانێکی میهرەبانە
ڕوح سووک و لە بەر دڵانە۰
مام ڕەمەزان
شارەزاترین پسپۆڕە
دوکتۆرە
دوکتۆری نەخۆشیگەلی هەمە جۆرە۰
ڕەمەزان
پشوو دان
بە دەم و دەزگای لەشە
بووژانەوەیە
تا ئەندامەکان جوانتر بکەن نەشە۰
ڕەمەزان
بەرگری لە نەخۆشی و ناسازییە
خاوێن کردنەوەیە
پاک سازییە
هێز و وزە دان بە خۆیە
کوا لاوازییە؟
ئیمانە
بیر و باوەڕە
کوا بازییە؟
بە گرتنی
هەم لەشمان سەلامەتە
هەم خوا لێمان ڕازییە۰
ئەوی بێ ڕۆژووە
بێ شک بۆژووە۰
ڕەمەزان
ئاوڕدانەوەیە لە سەر هەژاران
یانی مەخۆ و مەخۆرەوە وەکوو جاران
یانی ببە هەتاو
ببە باران
داببارە
بۆ سەر مەزرای نەداران۰
ڕەمەزان
مانگی خێر و خێراتە
مانگی خەباتە
مانگی نەجاتە
بە دەست هێنانی دەرەجاتە۰
خەبات؛
لە پێناوی بە دەست هێنانی ڕوحێکی خودایی
ڕوحێکی ئەهورایی
ڕوحێکی بێ ڕیایی۰
خەبات؛
لە پێناو بە دەست هێنانی لەش ساغی
زنجیر کردنی نەوسی یاغی
شەیتانی تاغی۰
ڕەمەزان
یانی ئاودێری باغی بوێری
یانی چەشتنی تاڵی و سوێری
دوور کەوتنەوە
لە چاو نەزەری و چاو نەزێری
تا سبەینێ لە پردێت دا بوێری
نە بە کوێری
لە هەڵدێران هەڵدێری۰
ڕەمەزان قینات کردنە
لە خۆ پرستی و
لە خۆ ویستی مردنە
مانگی خۆشەویستی بێ بنە
مانگی دەستە و دیاری بردنە
لە ئاکار ی گەمار و
لە بازاڕی ئازار و
سوار لە ئەسپی هەوا
خۆ گرتنە۰
ڕۆژووتان وەرگیراوی دەرگانەی هەق بێ!
م۰قادر پوور=نزا
دووی/ ڕەمەزانی /۱۴۴۱ کۆچی مانگی
@S_Alot
ئەم ڕۆژانە و ئەم شەوانە
ئەوی میوانمانە
میوانی دیوەخانمانە
مام ڕەمەزانە
کە تا بڵێی
میوانێکی میهرەبانە
ڕوح سووک و لە بەر دڵانە۰
مام ڕەمەزان
شارەزاترین پسپۆڕە
دوکتۆرە
دوکتۆری نەخۆشیگەلی هەمە جۆرە۰
ڕەمەزان
پشوو دان
بە دەم و دەزگای لەشە
بووژانەوەیە
تا ئەندامەکان جوانتر بکەن نەشە۰
ڕەمەزان
بەرگری لە نەخۆشی و ناسازییە
خاوێن کردنەوەیە
پاک سازییە
هێز و وزە دان بە خۆیە
کوا لاوازییە؟
ئیمانە
بیر و باوەڕە
کوا بازییە؟
بە گرتنی
هەم لەشمان سەلامەتە
هەم خوا لێمان ڕازییە۰
ئەوی بێ ڕۆژووە
بێ شک بۆژووە۰
ڕەمەزان
ئاوڕدانەوەیە لە سەر هەژاران
یانی مەخۆ و مەخۆرەوە وەکوو جاران
یانی ببە هەتاو
ببە باران
داببارە
بۆ سەر مەزرای نەداران۰
ڕەمەزان
مانگی خێر و خێراتە
مانگی خەباتە
مانگی نەجاتە
بە دەست هێنانی دەرەجاتە۰
خەبات؛
لە پێناوی بە دەست هێنانی ڕوحێکی خودایی
ڕوحێکی ئەهورایی
ڕوحێکی بێ ڕیایی۰
خەبات؛
لە پێناو بە دەست هێنانی لەش ساغی
زنجیر کردنی نەوسی یاغی
شەیتانی تاغی۰
ڕەمەزان
یانی ئاودێری باغی بوێری
یانی چەشتنی تاڵی و سوێری
دوور کەوتنەوە
لە چاو نەزەری و چاو نەزێری
تا سبەینێ لە پردێت دا بوێری
نە بە کوێری
لە هەڵدێران هەڵدێری۰
ڕەمەزان قینات کردنە
لە خۆ پرستی و
لە خۆ ویستی مردنە
مانگی خۆشەویستی بێ بنە
مانگی دەستە و دیاری بردنە
لە ئاکار ی گەمار و
لە بازاڕی ئازار و
سوار لە ئەسپی هەوا
خۆ گرتنە۰
ڕۆژووتان وەرگیراوی دەرگانەی هەق بێ!
م۰قادر پوور=نزا
دووی/ ڕەمەزانی /۱۴۴۱ کۆچی مانگی
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا مەلا مەحەممەدی ڕەبیعی و دەنگە ئاسمانیەکەی کە ئێمە زۆر دەمێکە لە مانگی ڕەمەزان دا پارشێوان و ئێواران لە گەڵ دەنگە بە سۆزەکەی ئاشناین و ئەوکات کە ڕادوێ باو بوو ، بێ شک ڕەمەزان و دەنگی موناجاتی مامۆستا ڕەبیعی ئاوێتەی یەک بوون ،
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی مامۆستای عیرفان و ئایین ، مەلا موحەممەدی ڕەبیعی

🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌
☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە
کۆچی دوایی :
خوشكە نەسرین مەحموودی حاجی
خێزانی كاك ڕەحمانی حەسەنی مام قادر
📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: ......
کاتی بەخاکسپاردن:
ئەم شەو بەرێوە دەچێ
⚠️تێبینی:
بەهۆی پەتای کڕوناوە کۆڕی پرسە وسەرەخۆشی لە مزگەوت بەڕێوە ناچێت
دەتوانن لە ڕێگای ئەم شومارە
تەلەفوونانەوە بروسکەی سەرەخۆشی خۆتان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو بکەن👇
کاک رحمان قادرپور: 09187762951
طاهراحمدپور: 09188740871
وهاب ؍؍ ؍؍: 09183746554
خالد ؍؍ ؍؍ : 09189856434
🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌 ☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە کۆچی دوایی : خوشكە نەسرین مەحموودی حاجی خێزانی كاك ڕەحمانی حەسەنی مام قادر 📌شوێني سه ره خۆشي : 🕌مزگەوتي: ...... کاتی بەخاکسپاردن: ئەم شەو بەرێوە دەچێ ⚠️تێبینی: بەهۆی پەتای…»
٭مامۆستا ٭
جێگە پەنجەت ئاشکرایە و مەشخەڵی ڕووناکی دەر
خاوەنی ویژدان و هزر و پەنجە زێڕی بەهرەوەر
تۆسروودی خۆشەویستی فێری منداڵان ئەکەی
گرتە دەستت چوست وئازا پەرچەمی وانەی هونەر
قەت نەترساوی لە میری جەهل و هێزی ڕژد و ڕەش
گەرچی ڕێگەت سەخت ودژوار, پڕ لە بۆسەی پڕ خەتەر
ناسرەوێی ساتێ لە پێناو خزمەتی زاڕۆکی گەل
بۆیە شایستە و بەجێیە پێت بلێن خەیر ولبەشەر
تۆ نەبوویایە مرۆڤی ناکەسی تاریک پەرست
هەوڵ و پیلانیان هەبوو تا خەڵکی ببنە بارەبەر
جوانترین وشە بە بێ شک ناوی مامۆستایە گەر
چەشنی پەروانە بسووتێت بۆ ئەوانی دەورو بەر
مێژوی ژینت لاپەڕەی زێڕینی زۆرن هەی بژی
ژینی خۆت تەرخانی گەل کرد مامۆستایی کۆڵنەدەر
تازە تۆ بۆ تاهەتایە مۆمی ڕێگەی ڕۆشنی
هەر بژیت و بەردەوام بۆ گەل ببە بە تاجی سەر
هێندە قورسە ئەرک وپیشەت چونکە مامۆستای ئەتۆ
گەر نەبێت خەمخۆری وەک تۆ نابێ گەل قەت بەختەوەر
پەرچەمی زانینی پیرۆزت موعەللیم گرتە دەست
تۆ لە ڕێی زانستە سینەت دژ بە جەهل کردە سپەر
تۆ بە وێنەی بەردی ئەڵماس هەر دەمێنی و ناسمێی
بەردەوام بۆ تا هەتایه تاجی شانازیت لە سەر
مامۆستا پیرۆزە ناوت هەر بژیت وهەر بژیت
ئەی گوڵی مەجلیسی کۆڕ و ڕێبەری ڕێی پڕ سەمەر
ڕۆژی مامۆستایان پیرۆزبێت
🌸خدرزادە🌸
https://xn--r1a.website/HEWARYHAJE

ئەم دیمەنە جوانە ئاسمانیانە لە دونیای تەنگی مادیات و دونیا پەرستی زۆر بەدوورن و پێویستە مرۆڤ دەرس و وانەی لێ وەرگرێ

بۆ کتێبۆکەی کۆنی مێژوو
٭ کیوەرۆ بڵەسەن ٭
ڕەنگ بێ ئەوانەی بەتەمەنتر لە من یان هاوتەمەنی من بن باشیان لە بیر بێ کە ئەو کاتەی جادەی بانە تا بڵەسەن و کیوەرۆ هەبوو ، دووکەس کە دەڵاڵیان پێ دەگوتن بە ناوەکانی کاکە مینە کە ئەمری خودای کردوەو عەلی بەگ کە ئەویش ساڵی هەشتاوو حەوت ئەمری خودای بە جێ هێناوە (حودا بیانببەخشێ)، کاریان ئەوە بوو کە بە پاشە ماشێنی دەندەفەرمانی خۆیان هەڵداوەسی و بە نێو بازاڕدا هاواریان دەکرد کیوەرۆ بڵەسەن کیوەرۆبڵەسەن تا کاکی ڕانندە پێنج تمەنیان بداتێ وبۆ ئەوەی دانیشتوانی گوندەکانی مەسیری بڵەسەن وئاڵۆت کۆبکەنەوە و ئاگاداریان وەکەن کە ماشێنەکە دەڕواو بەجێ دەمێنن ، جائەو دەنگە بۆ من نەوایەکی سەیری هەبوو لە تەمەنی یازدە ساڵیەوە بۆخوێندن پەڕیوەی شار ببوم ، بەوردی سەیری ماشێن و موسافیرەکانی کیوەرۆم دەکرد کە زۆربەیان خەڵکی ئاڵۆت بوون و ئاواتە خواز بووم کە منیش یەکێک لەو موسافیرانە بوومایە و ئێوارە بە دیداری بنەماڵە و بە تایبەتی بە ئامێزی دایکم شاد بوومایەوە، ئاخۆ چەند منداڵی دیکە وەکوو من دەنگی مینە دەڵاڵ و کیوەرۆ بڵەسەن لە کاتی شیرینە خەوا لە گوێیان دا زرینگابێتەوە و دایچڵەکاندبن، دیارە وەکوو ئەرەستوو گوتویەتی مرۆڤ تەنیا جارێک قاچ لە ڕوبار یان چەماوێک دەخات و هەرگیز دووپات نابێتەوە چونکە ئەو ئاوە ڕۆیوەو بە دواوە ناگەڕێتەوە ، ئەوکاتەی منیش دەنگی خاڵەمینەی دەڵا ڵی ڕەحمەتی ناخی دەهەژاندم و بیری ئاڵۆز دەکردم تازە ناگەڕێتەوە ، بە تایبەت کە تازە ئامێز و بزەی دایکێکی ئازیز چاوەڕوانیم ناکات و منیش ناگەڕێمەوە تەمەنی دەدوازدە ساڵی . هەروەها ئێستا کەرەستە و ماشێن زۆر بوون و تەلەفونیش پێویست بوون بە دەڵاڵی وەلانا و ئه م پیشەش چووە قوڕنەیەکی کتێب و پەڕتووکی کۆنی مێژوەوە ،
کاکڵەی قسەکە ئەوەیە کە زەمان بە پەله تێدەپەڕێ و مرۆڤی وشیار و ژیر ئەوەیە کەبایەخ بۆ چرکە ساتەکانی تەمەنی دانێت و لە کۆتایی دا کاتێک ڕوانیە تەمەنی بە سەرچووی شانازی بە خۆیەوە بکات وبەبزەو ئاسووودەیی سەر بنێتەوەو مل کەچی فەرمانی خوابێت بۆ ئاماد ە بوون بۆ کۆچێکی دوور و درێژونادیار
وەکوو مامۆستا هەژاری ڕەحمەتی لە شێعری پیرە هەڵۆ دا دەفەرموێ:
چم بە سەر دێ کە نەمام و مردم
تۆزی بەر بایەک و خۆڵی وردم
داخم ئەو ڕازە لەبن سەر پۆشە
سەفەری نابەڵەدی ناحۆشە.
خدرزادە

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەر فێر دەبێ سه ری لێ مەشێوێنن ماڵتە هەروا فێر دەبێ بەستە زمان ، ئەی فارس ناڵێ :
گر صبر کنی زغوره حلوا سازی
گر صبر کنی زغوره حلوا سازی
ڕۆژی جیهانی کەر پیرۆز بێت ، بوونەوەر وئاژەڵێکی بێ زەڕ و بە خزمەت کە ڕووی زۆر کەسی سپی کردۆتەوه
@S_Alot
@S_Alot
* خۆزگەم بە تۆ*
نێره که ر خۆزگە م بە تۆ کات مەدرەسەو وانەت نیە
کارتی بانگ، سامی عەداڵەت پووڵی یارانەت نیە
وادەزانی شات سەپانە ، ئاخوڕت پڕ بێ لە جۆ
خەلک بە خەرپووڵت دەزانن گەرچی یەک عانەت نیە
ناچیە ژێر باری نیزام وناپۆشی جلکی حەجەم
لووشکە لووشک، جووتە داوێی تاقە تۆزێک نیتە خەم
تۆ بە یەک چاوی دەبینێ شاو گەداو دار ا و نەدار
خۆزگە من وەک تۆ دەبووم بە بێ خەم تاکوو هەم
بەزمی دوونیا وادەکات من نۆکەری کەم بۆ ئەمیر
دەبنە کۆیلە ی خان ومیران
پیاوی خاوەن هزر و ژیر
تۆ هەمووی وەک خۆت دەبینی ، گشت بە چاوێک سەیر ئەکەی
پاکی بە گوێرێژ دەزانی ڕەعیەت و میر و فەقیر
جلکی تازەت لێ موبارەک،نۆشی گیانت بێ شەوەر
سەد هەزار خۆزگەی به ژینت جوملە جمهووری بەشەر
ڕۆژ نیە یەکتر نەکووژن، ئاخوڕەی یەک تێک نەدەن
هەر خەرێکێ سیحر وجادوون هەر لە شەو تاکو سەحەر
تۆ سیلاحی گەرم وساردت جووتەیە خوا داویە پێت
سەیری کە لە نێو خەران دا قاتڵێک دەس ناکەوێت
قوڕ بە سەر ئینسان دەڕێژن خوێنی یەکتر بێ وچان
بێژی ئینسان چاترە لە کەر بە بیللا ڕووی دەوێت
نێرە کەر ڕێزداری گەورەم حورمەتت زۆرە لە لام
تۆ شەریفی ڕێزت دەگرم تاکو لەم دونیایە دام
خێڵی کەر مشهورن تێکڕا پیاوی چاک چاکیان هەیە
(زندە بادا)نێرە کەر دەی (زندەبادا)بەردەوام
ئافەرەم گوێریژ کە نیتە حیلەوو فێڵ و ڕیا
بابە گەورەی ڕەحمەتیشت کەم ژیاوو کەڵ ژیا
بە وتەی خۆی جێ نشینی حەق تەعالایە مرۆڤ
شێخ و پیاو چاکن لە چاو وی گورگ ودڕڕەندەی چیا
چەندە خۆشە ژینی کەرچون ، نۆکەری ئاغا نیه
پارتی بازی و هەڵبژاردن، خزم و خاڵۆزا نیە
هەروەکو دەندووکی شانەن لای کەرێ وردو درشت
خان وئاغا و دیوەخان و کاخی شاهەنشا نیە
ئە ە ڕەزای شیرینە گویرێژ تەختی نێو چاوانی ساف
نەک وەکوو ئینسانی خۆخۆر ئەهلی چاخان و گەزاف
که ر شەریفە کەر نەجیبە تاج و تەختی بەرقەرار
چاکی وەک کەر دەگمەنن ها
هەر وەکوو سیمورغ لە قاف
ئەی مرۆڤ، گیان داری دوونیات هەر هەموو کرد دەر بەدەر
بۆ دونیات ژێر و زبەر کرد ئەی قوڕی دونیات بە سەر
کەر وەکوو تۆ بێ وتوویە شەرت بێ ڕووی خۆم ڕەش دەکەم
بەسیەتی خوێن خۆری تاکەی، تا بەکەی شەققولقەمەر

بۆ ئەوەی خەڵق وابار بێنی کە دایمە هێمن و لە سەر خۆ بارت بۆ بەرن و سواریان بی ، کارێک بکە که هەمیشە هەژار ونەدار و بێ سەواد وەمێنن
[[ئاڵبێر کامۆ]]
@S_Alot
[[ئاڵبێر کامۆ]]
@S_Alot
.** سەرنج ڕاکێش **
دەگێڕنەوە منداڵێک دەستی لە گۆزەڵەیەک گیری خوارد و نەدەهاتە دەرێ ، گۆزەڵەکە لە لای بنەماڵە خاوەن حورمەت وڕێز بوو ، چوونکە لە باووباپیرانەوە بە یادگار بۆیان مابۆوە ، هاواری لە باوکی کرد کە فریای کەوێت ، باوکی گوتی کوڕم دەست جوان وەکە و ئەوجار بیقونجێنە با بێتە دەڕێ ، منداڵەکە گوتی بابە ناتوانم ، گوتی بۆ ناتوانی ، گوتی چونکە قۆشێک لە دەستم دایەو بەر دەبێتەوە .
ئەم بە سەر هاتە لە ژیانی ئێمە دەچێ کە جاری وایە بۆ بە دەست هێنانی پارەیەکی کەم گەورەترین سەرمایەی ژیانمان کە گیان و لەش ساغیە دەخەینە مەترسیەوە ، کورد وتەنی:
بۆ دەسڕەیەک قەیسەریەک دەسووتێنین