سریوەی ئاڵۆت/Alot
330 subscribers
773 photos
183 videos
13 files
25 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
"وەتەن" ٦

خاکی وەتەنم خۆی " تووری سینا "
پارچەیێ پیرۆز، لە عەرزی خودا

"مووسا" تۆش هاتی نەعلەکان دانێ
بە پایی پەتی وەرە بۆ ژوانێ

خودا لەم دیارە دەدا دیاری
چی جوانە بەڵێ ، داویە بە دیاری

هەر کە بیبینێ ئەم گشت جوانییە
"خر موسی"یە، کێ بڵێ وانییە؟

وەتەن نشتیمان گشتی سەفایە
دەڵێی "مەروا"یە، دەڵێم هەروایە

هەم شەهلای منی و هەم شەهێنی من
خەمی گەورەم تۆ، خەم ڕەوێنی من

بە دونیا نادەم لە خاکت بستێ
لە تۆ دوور کەوم دڵم دەوەستێ

بزانم جەژن لە دیوەخانت
گیان بە سەرفترە، دەدەم بە گیانت

بۆ شایی و شادی و بۆ دیلانی تۆ
شاباشە گیانم بە قوربانی تۆ

دوند و بەندەنت ماچ بارانەکەم
زێدی ئازیزم نشتیمانەکەم

من بە سەدەقەی، هەوارت و هۆبە
قەزایان لە من، نۆبە بە نۆبە

بەڵا گێڕەوەی باڵات بم وەتەن
کفن ئاڵاوی ئاڵات بم وەتەن

هەموو دەردی تۆ لە گیانم کەوێ
ئاوەدانی تۆم لە خوا من دەوێ

وەتەن پەندی من هەر یەک وانەیە
نشتیمانی من، هەر چوار خانەیە!

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۲۰

@S_Alot
گۆرانی ڕەزا سەقایی خەڵکی شاری ئەزێنا کە لە تەمەنی 71ساڵی دا کۆچی دوایی کرد سەقایی ژنی نەهێنا و لە لای خوشکێکی دەژیا ، ئەم گۆرانیەی لە کاتی بۆمبارانەکانی ڕژێمی بەعسی دا گوتوە ،مۆسیقای ئاهەنگەکەی هی شادڕەوان ئوستاد موجتەبا میرزادەی کرماشانیە ، ئەوکات ئەو یەکێک لە بریندارەکانی ئەم شەڕە دزێوە بوو ، بە تایبەت بۆ گەلی بەڵالێدراوی کورد کە کەوتبووە نێوان دوو بەرداشەوە ؛ ئەوکاتە خەڵکی وڵاتی ئێمە ژیانێکی پڕ لە مەینەت و وبە بەدبەختی تێپەڕاند ، دانیشتوانی گوندی ئاڵۆت ئەو سەردەمەیان باش لە بیرە کە چۆن خەڵک لانکە و سڕ وسیپاڵ بەکۆڵ پەیتا پەیتا دەر بەدەر دەبوون و لە بەرەکەتی شەڕی ماڵ وێران کەر بەهرەمەند دەبوون ، دەبوو خەڵک کونە تەیارەکانیان هەر بهێشتایەوە تا نەوەو نەویلەیان تێبگەن ئەو ژیانە بۆ مەرز نشینان واتە ئەوانەی کە لە سنووورەکان دا دەژیان لە قەرەنتینەی ئەوڕۆ ی کڕۆنا زۆر دژوارتر بوو

@S_Alot
🔹آهنگ «دایه دایه» (موتورچی)

🔸زنده یاد استاد رضا سقایی

👈 جزو ترانه‌های فاخر و ماندگار ۱۰۰ سال اخیر ایران


زینُ بَرگم بَوَنیت و اوُ مادیونم 
خَوَرِه مه بوُریتو سی هالوُونم
((زین و برگم را به مادیانم ببندید و خبر مرا برای دایی هایم ببرید))

دایَه دایَه وقت جنگه
قطار که بالا سرم پرش دِ شَنگه
((ای مادر هنگام جنگ است و قطار وسیله ای که فشنگها را آن می گذارندبالای سرم پُر از فِشنگ است))

سنگرانه برمنت لشم در آریت
بورتم سی دالکم بونگمه وراریت
((سنگرها را خراب کنید و جنازه ام را در بیارید و جسد مرا ببرید برای مادرم تا برایم ناله و زاری کند))

موتورچی یواش بَرون دالکمه بینِم
شیرش حلال بَکِم بلکه بَمیرِم
((راننده یواش تر برو تا مادرم را ببینم و شیرش را حلال کند شاید که من مُردم))
 
نازیه تو سی بکو جومه ورته
دُر کِردن دو قورسو شیر نرته
((نازنین (مادر) تو سیاه بپوش جامه ات را چون در گورستان به خاک کردند شیر نرت را))
 
دایَه دایَه وقت جنگه
قطار که بالا سرم پرش دِ شَنگه
((ای مادر هنگام جنگ است و قطار بالای سرم پر از فشنگ است))
 
قلایانه بگردیت چینه و چینه
لشکمه ور داریت کافر نیینه
((قلعه ها را دیوار به دیوار بگردید و جنازه ام را بردارید تا کافری آن را نبیند))

موتورچی یواش بَرون دالکمه بینِم
شیرش حلال بَکِم بلکم بَمیرِم
((راننده یواش تر برو تا مادرم را ببینم و شیرش را حلال کند شاید که من مُردم))
 
کاغذی ره بکنید و او دخترونم
بعدخوم شی نکنن و او دشمنونم
((نامه ای بفرستید برای دخترانم تا بعد از من شوهر نکنند به دشمنانم))
 
دایَه دایَه وقت جنگه
قطار که بالا سرم پرش دِ شَنگه
((ای مادر، ای مادر هنگام جنگ است و قطار بالای سرم پر از فشنگ است))

نازی تو سی بکو جومه ورته
دُر کِردن دو قورسو شیر نرته
((نازنین (مادر) تو سیاه بپوش جامه ات را چون در گورستان به خاک کردند شیر نرت را))
 
موتورچی یواش بَرون دالکمه بینِم
شیرش حلال بَکِم بلکم بَمیرِم
((راننده یواش تر برو تا مادرم را ببینم و شیرش را حلال کند شاید که من مُردم))
 
@S_Alot
Forwarded from قادر
دەبێ بڵێم کە تەنیا ئاواتێکم هەیە ولە گەڵ خۆم دەیبەمە نێو گۆڕ
زۆرم دڵ پێوە بوو کە کاتێک مردم هەر دەساڵ جارێک لە نێو مردوەکان بێمە دەرێ و خۆم بگەیەنمە ڕۆژنامە فرۆشیەک وچەند ڕۆژنامێک بکڕم و ڕاست بگەڕێمەوە گۆڕەکەی خۆم و لەوێ ورد وەیانخوێنم و لە کردارە بڵح و قێزەونەکانی مرۆڤەکان ئاگادار بوومایەوە ، ئەوکات بەدڵێکی ڕەحەت و خەیاڵێکی ئاسوودە لە جێ خوەکەم بنووستمایە

بۆئونێل
ئەگەر بۆ ئونێل ئەم ئاواتەی بهاتایه دی بە بێ شک بەم هەواڵە ی کە ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت سەبارەت بە هەڕەشەی شەڕی بیۆ لۆژیک و دروست کردنی ویرووسی کوشندە داویەتی خێرا دەچۆوە نێو گۆڕەکەیو جارێکی دیکە ڕاست نەدەبۆوە بۆ ڕۆژنامە کڕین
@S_Alot
" نگار "

گەر جوانی نگار
هەم گیان و هەم یار
مانگ هەنی و روخسار
لێو دەنکی هەنار
زولف شەوی تار
بەژن دار چنار
ڕەو بە لەنجە و لار
لە سەر بایە
زەکات، سەرفترە

"سەمەرقەند"و هەم
"بوخارا"م ئەوجار
هەم "ئکباتان" و
شارۆچکەی "بەهار"
" مەنجیل"و"رودبار"
هەم "ئیسفەهان"و
هەم"خۆی"و"خانسار"
"تەورێز"،"شەهریار"
هەم"سنە"و"بیجار"
"تیکاب"و"هەوشار"
" هەولێر"و"کەلار"
دیار بە دیار
تەواو بەخشیباو
تەنانەت بگرە

لە قووت بە تەغار
لە یاقووت بە بار
مەرجان بێ ژومار
لیرە بە هەزار
جەمسەری زەویش
هەم سەر و هەم خوار
دەست و پێ هەر چوار
گشت دار و نەدار
بمدایە لە ڕێی
نەدار و هەژاز

لە لای کردگار
خالق و دادار
هەم پەروەردگار
دەبووم قەرزدار
هێشتا هەر فرە

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۱۸
@S_Alot
Forwarded from Deleted Account
*اختلاس بابک زنجانی رسما اعلام شد!*

اخبار ساعت 22 شبکه سه سیما
2/900/000/000/000 دلار
یعنی دقیقا
8/700/000/000/000/000 تومان
یعنی چیزی حدود 9 میلیون میلیارد تومان(نه کوادریلیون).
یعنی خدا تومن پول
یعنی کل اروپا و آمریکا رو آتیش بزنی و پولشونو نقدی حساب کنی
یعنی بعبارتی حقوق سی ساله ی سیصد میلیون نفر معلم در کشور
دقت کنید مجموع حقوق سی ساله ی سیصد میلیون نفر معلم .
یعنی هیچی آقا هیچی
یعنی پرداخت 2/500 دو هزار و پانصد ماه یارانه ی 80/000/000 هشتادمیلیون ایرانی یعنی به عبارتی دیگر پرداخت یارانه ی نقدی 285 سال 80/000/000 نفر ایرانی
شما را بخدا برگردید یکبار دیگر پیام رو بخونید
مگه خزانه ایران چقدر سرمایه داره که این رو فقط یک نفر اختلاس کرده.
قضاوت با شما دوستان مسلمان ایرانی...
این یکی دیگه واقعا کپی کردنش واجبه...
بعد هر ماه کلی سرمون منت میذارن تایارانه هاروبریزن به حساب سرپرستان خانوار مثل گدا ها چندر غاز پول بذارن کف دستمون..
Deleted Account
*اختلاس بابک زنجانی رسما اعلام شد!* اخبار ساعت 22 شبکه سه سیما 2/900/000/000/000 دلار یعنی دقیقا 8/700/000/000/000/000 تومان یعنی چیزی حدود 9 میلیون میلیارد تومان(نه کوادریلیون). یعنی خدا تومن پول یعنی کل اروپا و آمریکا رو آتیش بزنی و پولشونو نقدی حساب…
سەیری ئەم ژومارەو ڕەقەمانە کەن و ئەو جار کڵاوت دانێ و بیکە بە قازی ؛ وەختێک کەسێک لە پێتەختی وڵاتێک کە بەخەیاڵ یاسا و ڕاسای هەیە و ئەو هەموو دزیەی لێکراوە ، من و تۆ هیوامان بە چی ببێ؟
دەڵێن ڕەزا شا لە هەمەدان چووە پادگانێک و لە سەربازەکانی پرسی چیتان کەمە؟ گوتیان برسیمانە ، دیارە وەختەکەی زستان بووە تۆپەڵێکی بەفر درووست کردو دایە دەست یەکەم سەرباز و گوتی تا سەد کەس لە دەستی بگرن و دەست بە دەستی کەن کاتێک ئەمەیان کرد لە کۆتایی دا بەفرەکە توایەوە هیچی لێ نەما ، ڕەزا شا گوتی ئەم خواردنە ئاوا بۆ ئێوە دێ بەڵام دزە کە هێندە زۆرە ناگاتە ئێوە ،
هەر بۆیە تکایە عادەت بەم وەزعە بگرە و خەفەتی لێ مەخۆ مە بابی بابم دوونیا یەک و دوو ڕۆژێکە!!!!!!!!!؟
@S_Alot
وردبوونەوە
دەڵێن کابرایەک کاتێک تەرەکەبابیان بوو ، ئاوەکێشتەکەی بە تێکوشیوەوە دەخوارد و گۆشتەکەی هەڵدەگرت بۆ دوایی ، دەیانگووت بۆوادەکەی ، دەیگوت پاروەخۆشەکەی دەهێڵمەوە تاکو تامەکەی لە دوایی لە دەمم دا وەمێنێ، هێندەی تێکوشیو دەخوارد کە دوایی گۆشتەکەی بۆ نەدەخوراو دەمایەوە.،
ئەمە حاڵی زۆربەی ئێمەیە تام و چێژ لە ژیان نابینین و دەڵێین با جارێ تۆزێک لە چنگ چەرمەسەرەی دوونیایە وەحەسێم و دوایی پاڵی لێ دەدەمەوە ، غافڵ لەوەی کە دوونیا هەر گێرەو کێشەی تێدا دەبێ و دەبێ مرۆف لە گەڵی پێک بێت و بە خۆشی و ناخۆشیەکانی ڕابێت ، چاوە ڕوانی لەوە چاتر نەبێت
@S_Alot
کە ماڵ کەرەمی
Video
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز
تا بناڵێنم وەکو بلوێر بە سۆز

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە

شیوەنی من شیوەنی ئینسانیە
بانگی ئازادی وگڕووی یەکسانیە

مامۆستا هێمن
٭دوری کن٭

نازانم سەرنجتان داوەتێ یان نا، لەو ڕۆژانەی کە یەکەم ودووهەم کەسیان ڕاگەیاند کە توووشی کڕۆنا بوون خەڵک تەواو دەترسان و وەکوو ئەوە وابوو کە ئیزڕاییل بە دوویانەوەیە ، بەڵام پاشی مانگێک خۆشاردنەوەو قەرەنتینە لە ماڵێ ئێستا دەوڵەت گوتوویەتی قەیناکە بازاڕ و مازاڕ با وەکرێن بەڵام لە یەکتر فاسڵە ی بگرن ، ئاخر چاوە ڕاستەکەم چۆن فاسیلەی بگرین نابێ ،
جا دەڵێن کابرایەک دووکتۆر سیغاری لێ مەنع گردبوو بە فارسی گوتبووی (ازسیگار دووری کن عمو جان) واتە مەیکێشە ، کابراش دار سیغارێکی دووگەزی پەیدا کردبوو سیغاری پێوە دەکرد و مژی لێدەدان ، پێنج خولەک یان دەققەی دەخایاند تا دووکەڵ و تامەکەی دەگەیشتە دەمی ، هەموو تاقەتی دەدایەخۆ تا سیغارێکی تەواو دەکرد هێندە ماندوو دەبوو وەک ئەوەی وابوو ڕۆژێک گیرەی گیا وشکێ کردبێ بە گاجووتان ، لە شەکەتیان وچانێکی باش بێ هۆش گۆش دەبوو ، خەڵک لێیان دەپرسی مام وسێن ئەم دار سیغارە درێژە چیە برالە لایبە لا ماڵتە، دەیگووت هەیهۆ بەس لە سەری بڕۆن دوکتۆر بۆی داناوم لە سیغارێ دووری بکەم ،

وابزانم ئەمە زۆر لە ئیشەکەی ئێمە دەچی بە خوڵای بابم !!! 😎
@S_Alot
"غەزەلێکی حافز"

گەر بە دەست بێنێ دڵ من ئەو تورکە شیرازییە
من لە ئەو ڕازی و خوداش،دو هیندە لەو رازییە

سەمەرڤەند و بوخارام نینە من،بیانبەخشم بەو
سەوقاتی من تا ئەبەد،لە ڕێیدا گیان بازییە

چی مەیە بیهێنە مەیگێر،دەست نادا لە بەهەشتێ
ئاوی سافی روکناواو،سەفای ئەم موسەللای شیرازییە

وەی کە ئەم کۆلیە شەنگە شەلەنگە شار بشیونانە
وەها بردویانە دڵ،دەڵێی تاڵانی توڕک و تازییە

سوور و سپیاوی ناوێ،ڕوخسارێ خۆی جوانە
لە عەشقی نوقسانی مە،جوانی یار بێ نیازییە

من لەو حەمکە جوانییە کە وێسف بووی،زانیم کە
زولەیخا ڕیسوا دەکا، ئەم عەشقە مەجازییە

هەر باس موتریب و مەی کە.کەم وەکۆڵە لە دونیا
بە کەس هەڵنایە ئەم مەتەڵەو،کە چی ڕازییە

پەند وەرگرە قوربان،کە لە گیانی خۆی خۆشتر دەوێ
جەوان چی پەند و نەسحەتی،پیر و ئوستازییە

خراپەت گوتوم و ڕازیم،هەی ئافەرین،جوانت گوت
یاقوت و قەنداوی لێو،هەر جوابی ترش،نازییە

غەزەلی شاکارە"نزا"خۆش وەیخوێنە "حافز"
ملوانکەی پەروینیش شاباش کا ئاسمان، لاوازییە

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۲۵

@S_Alot
💠شینی هەژار بۆ هێمن💠

کاک هێمن، برای شیرینم!
چاوان دەگێڕم، ناتبینم
زل کوێران دەڵێن مردووه
کۆچی یەکجاریت کردوه
دڵەی پڕ کوڵی هەژارم
گیانی بێ ئۆقره و قەرارم
به مەرگی تۆ باوەڕ ناکا
چۆن بێ منی له توێی خاکا؟
تۆ یەک هۆگری منداڵیم
هاوشلکی و هاو کرچ و کاڵیم
هەمدەمی دەمانی لاویم
تەواوکاری ناتەواویم
هاوهەنگاو له ڕێی خەباتا
هاوبەش له هات و نەهاتا
هەواڵ دڵداری کوردستان
هاو پێشمەرگەی زێد پەرستان
هاوسروود خوێن بۆ ئازادی
بۆ رزگار بوون به بێدادی
هاوسەنگەر دژی داگیرکەر
نامۆی خوێن مژی سەرەخەر
هاوقەتار له دەربەدەری
به هەژاری و خاکەسەری
هاوقەڵەم، هاوبیر و هاوهەست
هاوزمان، هاودڵ و هام دەست
هەر یەکێ بوو هەژار هێمن
منیش هەر تۆ بووم، تۆش هەر من
رۆحێک بووین دابه‌ش له‌ دوو له‌ش
دوو لەشی ماندووی بەخت ڕەش
پەیمان بوو به جێم نەهێڵی
وێڵم نەکەی له شوێن خێڵی
باری خەم وێکڕا هەڵبگرین
دواجاریش پێکەوه بمرین
تۆی کوردی وا خاوه ن بەڵێن
چی تۆی کرده پەیمان شکێن؟
گه‌وی به‌ین و به‌قات ‌هه‌ڵ‌بوارد
خۆت به ئاسوودەیی ئەسپارد
له باری خەم خواریت لادا
ئەویشت به مل من دادا
جاڕز بووی له دنیای بێ فەڕ
دنیای پڕ له دەزبڕی و گەڕ
دنیای وڕ و گێژ و کاسان
گەوهەر و ئەمەگ نەناسان
دنیای بازاڕی نامەردان
دنیای خەم و کوڵ و دەردان
خەلەستی له دەم هارو مار
تەکیەوه لەو ژینی گەمار
ژیانی پڕ ژانی بێ دەرمان
گەییشتیه هەواری هەرمان
بۆ ئه‌و کۆچه‌ی بێ من کردت
ئەو بەشه خۆشیەی تۆ بردت
زامی گیان و دڵ پڕسۆیه
شین بۆخۆمه، نەک بۆ تۆیه
خۆزگه بەر له تۆ دەمردم
تۆ شیوەنت بۆ دەکردم
دوور له تۆ دڵ گۆمی خوێنم
به گازندەوه دەتدۆینم
منیش وەک تۆ قه‌ڵسم له ژیان
بۆ چت جێ هێشتم؟ هێمن گیان
@S_Alot
‍ ((بەناوی خودای مەزن))

ڕۆژی 28 ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری میللی کورد مامۆستا هێمن مکوریانیە پیش باسکردن لە سەر مامۆستا هێمن بە جێیە ئەم ڕستە فارسیە و ەبیر بێنینەوە کە دەڵێ هرآنچه از دل برآید بر دل نشیند. ئه لحه قی شیعری مامۆستا بەڕادەییک کاریگەرن کە هەر کوردێکی خاوەن هەست بۆێ دەردەکەوێ کە هێمنی مەزن شەیداو خولیای نیشتیمان و هاووڵاتیانی بووە . لە نوسراوە کانی دەر دەکەوێ کە بەڕاستی مرۆڤێکی مەزن و دڵ گەورەو خاوەنی ئەخلاقێکی شایسته و لێوان لێو له ئینسانییەت بوو ه. من بەش بەحاڵی خۆم بەشانازی دەزانم کە گەلی کورد شاعیرێکی ئاوا هەست ناسک وەکوو پەڕی گوڵ و زوڵاڵ وەک تکەی ئاونگی شەونم بوە بە ڕاست دەبێ گۆڕستانی بوداغ سوڵتان بە خۆیەوە شانازی بکات کە جەستەی شاعیری خەم خۆری گەلی لە ئامێز گرتوە .
کاتێ شیعری هێمنی مەزن دەخوێنیەوە هەست دەکەی کە سروشتی کوردوستان بە دار وبەردیەوە وت و وێژت لە گەڵ دەکەن و لێت نێزیک دەبنەوە
گوێ ڕادێره بۆم دێڕە شیعرانەی ناڵەی جودایی کە دەفەرموێ :

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم

ڕۆڵەکەم باوانەکەم خێزانەکەم

گەر دەناڵێنم ئەمن پەککەوتە نیم

تێ دەکۆشم بۆ وەسڵ تاکوو دەژیم

ئەم شیعرانە نیشانەی نیشتیمان پەروەری و سۆزی خۆشەویستی بۆ خاک و خۆڵی نیشتیمانە کە هەستی شیعری مامۆستای کورد دەهەژێنێ و وەک چۆن مەولەوی لە دووری شەمسی تەبریزی دەناڵێنێ و دیوانی شیعری شەمس دەخوڵقێنی مامۆستای هەست ناسکی سەوداسەری نیشتیمانیش بۆ دووری له زێد و نیشتیمانی خۆی کوڵی گریانی دێ و ناڵەێ دووری و جودایی لە سینگی بێ خەوش و گەورەی دێتەدەرێ . هێمنی مەزن بۆ هەتا هەتایە یادی لە دڵی هه موو نیشتیمان پەروەر ێکی کورد دەمێنێتەوە
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شاعیرە هەست ناسک ونیشتیمان پەروەرەی کورد و ڕێگای پڕ لە سەروەری پڕ ڕێڕەو بێ وهەزاران ڕەحمەت لە گۆڕی بێت و بە بەهەشتی بەرین شادبێ ئاممین

ق .خدرزاده

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری ڪوردستان

@S_Alot
بسم اللە الرحمن الرحیم
اِنَّ اللّهَ لا یُغیِّر ما بِقومِِ حَتّی یُغیِّر ما بِأَنفُسِهِم٘ (صَدَقَ اللهُ العَظیم٘)
واتە :خودا سه ربوورده و داهاتووی هیچ گەلێک ناگۆڕێ مەگەر بۆخۆیان ئاڵو گۆڕی بەسەر خۆیان دابێنن
مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی دەفەرموێ:
اینکه گویی این کنم یا آن کنم
خود دلیل اختیار است ای صنم

زۆر لە مێژە مرۆڤ لە جیهانی فەلسەفی و فکری دا لە سەر ئەوەی کە ئایا مرۆڤ دەتوانێ خاوەنی ئازادی و ئیختیار بێ لە ژیان وسەر نویشتی خۆی دا یان هیچ ئیختیار و ئازادیەکی نیە و ناچارە لەوەی کە ڕوو دەدا بێ دەستەوستان ڕاوەستێ و هیچ جموجۆڵ و حەول و کۆششێکی نەبێ ئەوەی لە نێو چاوانی نووسراوە نه گۆڕە ، بە درێژایی مێژوو ئەم چەمکە مشت و مڕێکی زۆری درووست کردوە و بگرە جەبهە گیری وتەنانەت شەڕ و خوێن ڕێژیشی تێدابووە و
لایەنگرانی دوو بە رە تێک هەڵچوون وهەر کامیان دەسەڵاتی زیاتر بووبێ ئەوەی دیکەی ستڕیوەتەوەو لە نێوی بردوە
ئەو بەیتە شێعره ی مەولەوی بەڵخی لە چیرۆکێک دا بووە کە گوایە کابرایەک لە باخێک دزی دەکرد خاوەن باخەکە بە سەری دا چوو ، پێی گوت موسوڵمان ئەوە بۆ ئەو باخەی هەڵدەڕنی ، لە وڵام دا کابرا گوتی کاکە باخ باخی خودایەو منیش بەندەی خودام و لەباخی خودا دەخۆم و تۆ حەقت نیە ، ناچار خاوەن باخ دارێکی لێ تاو دایەو هەرمێ تەکێنێکی لێ وەکارخست ، دزە مەجبوور گوتی بابە سەهووم کرد و دەبوو نەهاتمایە و ئیختیارم بوو کە دزی نەکەم،

ئێستا باسێک دێتە گۆڕێ ئەویش ئەم پەتای کڕۆنایەیە کە گوایە دەست کاری مروڤە و بەرهەمی کاری کۆمپانیایەکی چینیە ، ئەگەر وابێ پێویست دەکات جیهان لە ئاست ئەم کردەوە دژە ئینسانیە بێ دەنگ نەبێ و بۆ بەربەست کردنی هەڵوێستێکی بوێرانەو یەک گر تووی بێت چوون یاسایەکی خودایی وتەنانەت ئینسانی و ئەخلاقیە ، گەروانەکا لە داهاتوو دا وادیاره بە شەڕ و چەکی مەترسیداری بیوڵۆژیکی ژیانی مرۆڤ لە سەر گۆی زەوی کۆتایی پێ دێت وبۆ هەتا هەتایە ئاسایش نامێنێت ، هیوا دارین کە وانەبووبێ وئەم ویروسە دەستکردی مرۆڤ نەبێت .
@S_Alot
پەڕەسێلکەکان دیار نین


نازانم هەر من ئەو هەستەم هەیە یان ز ۆر کەسی دیکە ش وەکوو من وان ، ساڵان و ئەو کاتەی کە منداڵ بووم ،بەهارم وەک بەهەشت و دوونیایەک پڕ لە خۆشی و جموجۆڵ دەبینی ، لەم کاتە دا جریوەی چۆلەکەو پەڕەسێلکە تێکدەهاڵاو و
هەموو ڕۆژێک بە تایبەت کاتی ئێواران ئاوازی ئەو باڵندانە بۆ ئێمەی منداڵ چەندین مۆسیقای تێکەڵ و خۆشی دەخوڵقاند ، گەڕانەوەی مەڕ و گاگەل وڕێچکە بەستنیان بە تامەزرۆییەوە بەرەو ماڵ و بۆ چاو پێکەوتنی کاژیلەو بەرخۆلەکانیان و چاوەڕوانی مەڕ دۆشەکان بە دەفر وسەتڵەوە لە نێو حەوشەی بە هەژە گۆیژ دروست کراو ، ئەمانە هەمووی دیمەنی جوان و سەرنج ڕاکێش بوون ،گەرچی لە دوونیای مودیڕن و ماشێن و ...... خەبەر هەرنەبوو ، بەڵام وادەر دەکەوت کە خەڵک دڵ خۆشتر و هێدیتر بوون ، ئێواران کاسب کاران بە لەشێکی پڕ لە شەکەتی و ماندوییەوە بە سەر بارە گیاو لە سەر پشتی کەر یان ئێسترەکانیان بە شێنەیی خۆیان دەلەقاند ، ئێستا کە بیر لەو دیمەنانه دەکەمەوە و لە گەڵ ئێستێ بەراوردی دەکەم کورد وتەنی هەیهوو کوجا بەر کوجایە ، ژیانێکی ساکار و هەموو بەبێ چاوڵێکەری وەکو یەک دەژیان و هەموو خەڵک لە چوار چێوەی کێوەکانی گوند خەریکی هەوڵ و کۆشش بوون ، دوور لە ئێستا کە زۆربەی دانیشتوان دڵ بە ژیان لە گوند خۆش ناکەن و لە دەرفەت دەگەڕێن کە ببنە شارنشین و ئەوجار لەوێ هەموو هەوڵی خۆیان بدەن کە ببنە خاوەن زەویەک لە دەوری شار و بە خێر ئەم جارە ببنە خاوەن خانەباخ ، ژیانی ئەو سەردەمەی بێ شک باشتربوو ؛ لانی کەم ئینسانەکانی زۆر سادەو ساکارتربوون و فرت وفێڵ وکاڵای تەقەللوبی و کڵاو سەرنان و چاولێکەری هەر زۆر کەم بوو ، پێکەوە ژیان و به هەرەوەز دیمەنێکی ئینسانی جوان بوو کە چێژێکی خۆشتری دەدا بە ژیان ، هەڵبەت ئەوە بیر و بۆچوونی منەو لەوانەیە کەسانێک بەو شێوە تێڕوانینەی من پێ بکەنن وتەنانەت بڵێن ئەم کەسە دوورە لە شارستانیەت و تەمەددون ، بەڵام ڕاستیەکەی ژیانی ساکاری ئەوکات و ئێستێ تازە نایبینیەوە کورد وتەنی مەگەر بە خەون .
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فیلمێک کە بە هەژدە ساڵ درووست کراوە و بەرهەم هاتووە،
گرنگی ئەم فیلمە لەوە دایە کە زانایانی دەروون ناسی پێیان وایە مرۆڤ لە پەنای ئاژەڵەکان دا هەست بە سۆز وهێوری زۆرتر دەکات،
لە وانەیە ڕۆژێک دابێت کە هەر بنەماڵەیەک دەبێ بە زۆر ئاژەڵێکی ماڵی ڕاگرێ ، لانی کەم بۆ منداڵەکانی ، سەیر کردنی ئەم کلیپە ئەوە دەگەیینێ دۆستایەتی مرۆڤ و ئاژەڵ دوورە لە هەر چەشنە ڕیا بازی و فرت وفێڵ وهەردووکیان بە ڕاست هۆگری یەکن و یەکتریان خۆش دەوێت ،
٭ پووڵ گرنگترە یان وڵات ٭

لە مێژوودا دەگێڕنەوە کە کەسێک لە میسر بە ناوی محەممەد کەریم ڕێبەرایەتی شۆڕشی دژ بە داگیرکەرانی فەڕانسی لە ئەستۆ گرت ،پاش ئەوەی کە لە لشکری ناپلئۆ.ن شکستی خوارد و ئەو بە دیل گیرا ، ناپلئۆن پێی گوت پێم حەیفە کەسێک بۆ سەربەستی نیشتیمانەکەی شەڕی کردبێ بیکۆژم ، هەر بۆیە بە هەزار لیرە غەرامە دەتبەخشم ، محەممەد کەریم دڵنیا بوو کە دەتوانێ هەر زۆر زوو دەیان هەزار لیرە لە هاووڵاتیانی وەرگرێ
بەڵام سەد مخابن نەتەنیا هیچ دەوڵەمەندێک یارمەتی نەدا بەڵکوو زۆربەیان دەیانگووت تۆ شایستەی ئیعدامی چوونکە وڵاتەکەمانت توووشی ئاژاوە کردووە،
لە ماوەی دیاریکراو دا بە دەستی بەتاڵ هێنایانەوە بۆ لای ناپلئۆن ،
ناپلئۆن گوتی ئێستا ئیعدام بۆتۆ لەبارە چوونکە بۆ کەسانێک شەڕت کرد کە بوون و نەبوونی تۆیان بەلاوە گرنگ نیە ، بەم شێوە ڕێبەری شۆڕش چوارمیخ لە سێ دارە درا .
@S_Alot