سەردۆش
259 subscribers
2.07K photos
189 videos
26 files
501 links
نیشتمان ئەی خاکو خۆڵی تۆ کلەی چاوانمە
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە

کاناڵی سەردۆش ،،کاناڵێک بۆ زیندوو کردنەوەی کەلتور و داب و نەریت ،وێنەو بابەتی گوندی سەردۆش،


@m_d_sardosh8189
@Mohammadkhawari
@dariushi_m
Download Telegram
ئـــــاگــــاداری

تکایە لە کۆ کردنەوە و لابردنی زۆپا و کەلوپەلە گازییەکان ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن
1- ئەو کەلوپەلە گازییانە کە پێویستی بە لابردنە، دەبێت لە بەستنی شێرەکەی و لابردنی لەبەر دەست منداڵاندا دڵنیا بن

۲- شلنگی کەلوپەلە گازییەکان دوای لابردنیان دەبێت بە ئەنازەی 5 سانتی میتری لێ ببڕێت تا بۆ ساڵی داهاتوو شوێنی قرنجاوی نەبێت

۳- شێری گازەکان دوای ئەوەی لاتان بردن پێویستە دەرپۆشی لێ بدرێت نەکاو نەشتی بێ و چێتە ناو ماڵەکان

٤- کاتێ بۆ ئیشی دەرودەشت یا بە هەر هۆکارێکی تر ئەچنە دەرۆ لە ماڵ پێویستە لە بەستنی شێرەکان دڵنیا بن

٥- کاتێک شتێ وەکوو شیر کە لە کاتی گەرم کردن هەڵدەچێت تا کۆتایی جێی مەهێڵن نەکا هەڵچێ و گازەکە بکوژێنێتۆ و چێتە ماڵەکە

٦- لە ڕاکێشانی شلنگی گاز لەم دیو بۆ ئەو دیو یا ئەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ یا هەر جێگەیەکی تر دووری بگرن

۷- بە هیچ جۆرێ خۆتان لە کاتی بڕینی گاز، دەسکاری مەکەن و زەنگ بدەن بۆ گازبانەکە

۸- جارجار دوودکەشەکان تەماشا بکەن نەکا پەلەوەر هێلانەی تێدا بکات و بەری گازەکە بگرێ

۹- بۆنی گاز لە ناو ماڵ زۆر جێی ترسە، تکایە بە بیستنی بۆنی گاز لە ناو ماڵ کەمتەرخەم مەبەن و هەواڵ بدەن بە گازبانەکە

هاوکاری ئێوەی بەڕێز بۆ ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە لە ڕاستیدا هەوڵدان بۆ پاراستنی خۆتانە بۆیە تکایە هاوکارمان بن

بە سپاسەوە گازبانی ئاوایی سەردۆش
موحەممەد قادری09189852834

🌺🌺 @sardosh 🌺🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمەش شێوازی دروستی لابردنی زۆپاو ئەو شتانەی لە وەرزی گەرمادا لادەبرێن

🌺🌺 @sardosh 🌺🌺
4_5794037034083419762.pdf
1.5 MB
606سوال وجواب در مورد روزە
نویسندە:دکتر راشد سعدالعلیمی
ترجمەنوح مقدم(گلەداری)

🆔@Dinpazhuhan

@sardosh
Forwarded from Mo Ezadi
دەرسەکانی ڕەمەزان، م ئیزەدی دەرەتفێ
کەڵک وەرگرتن لە دەرسو وانەکانی ڕەمەزان، بۆ گەشەکردنی تەقواو ئیمان.


ارتباط با ادمین ⬇️

@mohammadezadii
https://tttttt.me/mohammdezadi
سەردۆش pinned «دەرسەکانی ڕەمەزان، م ئیزەدی دەرەتفێ کەڵک وەرگرتن لە دەرسو وانەکانی ڕەمەزان، بۆ گەشەکردنی تەقواو ئیمان. ارتباط با ادمین ⬇️ @mohammadezadii https://tttttt.me/mohammdezadi»
Audio
گوێبستی نزا و پاڕانەوەکەی
قاری بەناوبانگی جیهان بین کە بەڕاستی دەنگێکی پڕ ئارام و ئاسوودەی هەیە (سعدالغامدی)

@sardosh
Forwarded from اتچ بات
ئەگەر غەیسێك بە یارمەتی (مانگی سوری ئیماراتی) یارمەتی هەندێ کەس بدات لای خۆمان بۆتە جێی باس و خواس، ئەوا ئێمە زیاتر لە (١٠٠) خانومان بۆ بێ باوکان دروست کردوە بێ یارمەتی هیچ دەزگا و وڵات و حکومەتێک بەڵکوو بە گیرفانی خێرخوازانی ئەم کوردستانە، کەچی نەك پشتگیری ناکرێین بەڵکو قسەشمان پێ ئەڵێن.. بەڵام چ ئێمە و چ خێرخوازان نیەتمان رازیبونی خوایە پێ نەزانینی خەڵك لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە، "گەر بە هەموو عەرەب یەك غەیسی هەبێ ئەوا لەناو گەلی ئێمە بە هەزارەها غەیس هەیە.
"حاجی کاروان"


@sardosh
دە کەس هاتن بۆ لای ئیمامی عەلی " ڕەزای خودای لێ بێ " بڕیاریاندا هەموویان یەک پرسیاری لێ بکەن , مەبەستیان بوو ئاستی زیرەکی و ئارامی ئیمامی عەلی تاقی بکەنەوە ...
یەکەمیان هات و گوتی " ئەی ئیمام , زانست باشترە یاخود سەروەت و سـامان ... !!!!
ئیمامی عەلی گوتی " زانست باشترە "
پیاوەکە گوتی " بە چ بەڵگەیەک .... !!!
ئیمامی عەلی گوتی " زانست میراتی پێغەمبەرانە , بەڵام سامان میراتی قاڕون و فیرعەون و هامانە " .

پیاوەکە ڕۆیشت بۆ لای هاوڕێکانی و وەڵامەکەی پێ گوتن .
پیاوی دووەم هات هەمان پرسیاری پیاوی یەکەمی کرد و
گوتی " ئەی ئیمام , زانست باشترە یاخود سامان ... !!!! "
ئیمامی عەلی گوتی " زانست باشترە .. "
ئەویش گوتی " بە چ بەڵگەیەک .. "

ئیمامی عەلی گوتی " سامان پێویستە پاسەوانی و پارێزگاری لێ بکەیت , بەڵام زانست پارێزگاریت لێ دەکات و پێویستی بە پاسەوانی نیـە .
ئەویش وەڵامەکەی وەرگرت و ڕۆیشت بۆ لای هاوڕێکانی .
پیاوی سێیەم هات گوتی ....
" ئەی ئیمام زانست باشترە یاخود سامان ... !!! "
ئیمامی عەلی گوتی " زانست باشترە .. "
گوتی " بە چ بەڵگەیەک .. "

ئیمامی عەلی گوتی " کەسی خاوەن سامان ناحەزو دوژمنی زۆرە , بەڵام ئەهلی زانست هاوڕێی زۆرە .. " .
پیاوی چوارەمیش هات و گوتی ....
" ئەی ئیمام زانست باشترە یاخود سامان ....!!!"
ئیمامی عەلی گوتی " زانست باشترە ..."
گوتی " بە چ بەڵگەیەک ...."

ئیمامی عەلی گوتی " سامان ئەگەر سەرفی بکەیت کەم دەکات , بەڵام زانست ئەگەر سەرفی بکەیت زیاد دەکات " .
پیاوی پێنجەمیش هات و گوتی " ئەی ئیمام , زانست باشترە یاخود سامان ...!!!
ئیمامی عەلی گوتی " زانست باشترە "
گوتی " بە چ بەڵگەیەک .. "

ئیمامی عەلی گوتی " کەسی ساماندار بە ڕەزیل و قرچۆک ناوی دەبرێ لە نێو خەڵکی , بەڵام ئەهلی زانست بە بەخشندە ناوی دەبرێ .." .
پیاوی شەشـەم هات و گوتی ....

" ئەی ئیمام زانست باشترە یاخود سامان .. "
ئیمامی عەلی گوتی " زانست باشترە ..."
پیاوەکە گوتی " بە چ بەڵگەیەک ... "

ئیمامی عەلی گوتی " سامان هەمیشە تەماعی دزی لەسەرە , بەڵام زانست مەترسی دزینی لەسەر نیە .. " .
پیاوی حەوتەم هات ئەویش هەمان پرسیاری هاوڕێکانی کرد و گوتی " ئەی ئیمام زانست باشترە یاخود سامان ...!!!

ئیمام دووبارە گوتی " زانست باشترە .. "
پیاوەکە گوتی " بە چ بەڵگەیەک .. "
ئیمامی عەلی گوتی " سامان بە تێپەڕبوونی کات لەناودەچێت , بەڵام زانست هەرگیز لەناوناچێت ... "

پیاوی هەشتەم هات و لە ڕێگاکە کەوت بۆیە گەڕایەوەو پرسیاری لە ئیمام نەکرد .
پیاوی نۆیەم هات و گوتی " ئەی ئیمام پێم بڵێ زانست باشترە یاخود سامان .. !!!
ئیمام گوتی " زانست باشترە ... "

پیاوەکە گوتی " بە چ بەڵگەیەک ... " .
ئیمامی عەلی گوتی " سامان دڵی مرۆڤ ڕەق و تاریک دەکات , بەڵام زانست دڵی مرۆڤ ڕووناک دەکاتەوە .." .

کاتێک ڕۆیشتەوە بۆ لای هاوڕێکانی و وەڵامەکەی پێ ڕاگەیاندن گوتیان ئیمام ڕاستی فەرمووە .
پیاوی دەیەم هات و گوتی " ئەی ئیمام دەمەوێ بزانم زانست باشترە یاخود سامان ...!!!
ئیمام ئەمجارەش گوتی " زانست باشترە ... "
پیاوەکە گوتی " بە چ بەڵگەیەک ... "

ئیمامی عەلی گوتی " سامان مرۆڤ تووشی خۆبەزل زانین دەکات , بەڵام زانست مرۆڤ فێری ملکەچی و خۆبەکەم زانین دەکات " .
پیاوەکان گوتیان " ئێستا هیچ گومانێکمان نیە لەوەی ئیمامی عەلی دەرگای شاری زانستە " .
ئیمامی عەلی گوتی " سوێند بەخودا ئەگەر هەموو خەڵكی سەر زەوی ئەو پرسیارەی لێم بکردایە , بۆ هەر کامێکیان وەڵامێکی جیاوازم ئەدایەوە .. " .

وەرگێڕانی : قەهـار حەسەن کەپەنەکی



@sardosh
ڕەمەزان و خۆشیەکانی بەربانگ،

@sardosh
کاتی بەربانگی ڕەمەزان،
خوای گەورە تاعەت و عیبادەتی هەموو موسڵمانان قەبووڵ بکات ئینشائەڵڵا
@sardosh
‍ 17ی گوڵان 55ـەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری پایەبەرزی کورد
شاعیری چەوساوەکانی کوردستان
[#مامۆستا_قـــانــــع]ـە

مەلا موحەممەد،کوڕی شێخ قادری شێخ سەعیدی دۆڵاشە

لەدایک بوون
[۱۸۹۸/9/15زایینی ۱۲۷۷/6/24هەتاوی]

کۆچی دوایی
[۱۹٦۵/۵/۷ی زایینی
۱344/2/17ی هەتاوی]



ئەم چوارینە لەسەر گۆڕەکەی قانع نووسراوە

نەبوو ڕۆژێ لەکوردستان سەرۆکێ یاخۆ خەمخوارێ
هەمیشە بۆ ئەبێ کوردان بەڵاو ناسۆری لێ بارێ
ئەگەر مردم لەسەر قەبرم بنووسن تۆ خوا یاران
شەهیدی عیشقی میللەت بووی کەچی نەتدی پەلامارێ



🌺🌺 @sardosh 🌺🌺
سڵاو و ڕێز

ئینشائەڵڵا کە تاعەت و عیبادەتی هەموان قەبووڵ بێت و خودا هەموومان ببەخشێت و لەسەر ڕێگەی دروست ڕاوەستاومان کات
ئازیزان وەک چۆن ئاگادارن کە ساڵانی پێشتر ئەم کارە بە گشتی خەڵکی سەردۆش ڕاگەیەنرا وەلێ ئیمساڵ بەتەماین لە قۆناغێکی دیکەوە و لە ئاستێکی دیاریکراودا ئەم کارە بکەین بۆیە هەر کەس حەزی کرد و توانی زەکات و سەر فیترەکەی ( زکات و سر فطرە ) تەحوێڵی ئێمە بدات تاکوو پووڵێکی باش کۆ ببێتەوە وبتوانین کۆمەکێکی باش بە چەن کەسی موستەحەق و هەژار بکەین، ئەم شێوە چەن باشی هەیە ئەوەی کە لەوانەیە چەن کەس بۆ یەک نەفەر نەنێرن بێ ئەوەی بزانن و هەروەها شێوەی باشتری ئەوەیە کە بە جەمعی بکرێت و لە سەر شێوازێکی دروست بێت
بۆیە هەر چەن کەس بەشداری ئەم کارە پڕخێرەی کرد پووڵەکانیان کۆ دەبێتەوە و دواتر بە سەر چەن کەسێکا کە هەوڵ دەدرێت تکراری نەبن دابەش دەکرێت
خودای دلۆڤان پاداشتی چاکەی هەموان بداتەوە
بۆ ئاگاداری زیاتر و بەشداری کردن بەم ژمارانەوە پەیوەندی بکەن

صلاح خوشنواز: 09189855083
محمد توانا: 09184397756

@sardosh
سەردۆش pinned «سڵاو و ڕێز ئینشائەڵڵا کە تاعەت و عیبادەتی هەموان قەبووڵ بێت و خودا هەموومان ببەخشێت و لەسەر ڕێگەی دروست ڕاوەستاومان کات ئازیزان وەک چۆن ئاگادارن کە ساڵانی پێشتر ئەم کارە بە گشتی خەڵکی سەردۆش ڕاگەیەنرا وەلێ ئیمساڵ بەتەماین لە قۆناغێکی دیکەوە و لە ئاستێکی…»
🌹إنا لله و إنا إليه راجعون
مامۆستا هەژار مەنافی کۆچی دوایی کرد

مامۆستا هەژار مەنافی یەکێ لە مامۆستایانی لاو و بانگخوازی شاری شنۆ، دوای 3 ساڵ ده ست و په نجه نرم کردن بەرەو ڕەحمەتی خوا دەگەڕێتەوە.
گۆڕ و مەزاریان پڕی ڕەحمەتی خوا بێت.

@sardosh
❇️راه های تقرب بە خدا

خداوند متعال برای انسان مسلمان زمینه های را معرفی و مطرح نموده است که انسان بتواند آن راهها به خدا تقرب جوید؛ از جمله: صدقه دادن به نیازمندان و درماندگان، به ویژه موقعی که آنان از اقوام و خویشان نزدیک انسان باشند.
در حدیث آمده است:
(الصدقَهُ علی المسکِین صَدَقهُ، و عَلی ذِی الرَّحِمِ ثِنتانِ: صَدَقهُ و صِلَهُ)
" صدقه دادن به شخص مستمند فقط بحساب می آید، ولی صدقه دادن به خویشاوند مستمند دو چیز است؛ هم صدقه و هم ایجاد ارتباط خویشاوندی و صله رحم."

علاوه بر آن تامین مخارج خویشاوندان، موقعی که انان فقیر باشند و شخص مستطیع، دارا باشد، بر او واجب می گردد. همچنین صدقه دادن به همسایگان فقیر که آنان بعد از حق اسلام، حق هم جواری را نیز بر گردن انسان مسلمان دارند، حتی گاه سطح کمک رسانی به همسایگان تا حد وجوب بالا می رود و کوتاهی کردن از آن موجب گناه و عصیان می گردد. به همین سبب در حدیثی از پیامبر (ص) روایت شده که می فرماید: ( لَیسَ بِمُؤمِنٍ مَن باتَ شَبعانَ و جارُهُ اِلی جَنبَهَ جائعُ)
مومن نیست کسی که شب را با شکم سیر بسر برد درحالیکه همسایه او گرسنه باشد.

▪️منبع: دیدگاه های فقهی معاصر
نویسنده: دکتر یوسف قرضاوی
▪️ترجمه: احمد نعمتی
▪️صفحه: 442


ارسالی :عضــو کانال

@sardosh
وڵاتانی وەک ئێران ، قەتەر ، تورکیا ، عەرەبستان ، عێراق ، هەرێمی کوردستان ، ئەندونووزی ، مالزی ڕایانگەیاند کە بەیانی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی یەکشەمم یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە


@sardosh
ڕونکردنەوەکی زۆر گرنگ بۆ خوشک برایان سەبارەت بە کردنی نوێژی جەژن لە ماڵ بە هۆی داخستنی مزگەوتەکان لە بەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

زانایانی کۆن و سەردەم دەفەرموون ئەگەر هاتوو نوێژی جەژنت لەدەست چوو بەهەر هۆیەک بۆ نموونە لە سەفەر بووی یان نەخۆش بووی یان هەر هۆیەکی تر وەک داخستنی مزگەوتەکان دروستە لە ماڵ یان لەهەر جێگایەکی تر بیکەی بە جەمەعات یان بە تەنیا وا باشە ڵەگەڵ خێزان منداڵەکانت بە جەمەعات بیکەی.
کاتی دەست پێ کردنی هەر کاتێک ڕۆژ بە قەدەر ڕمێك بەرز بویەوە واتە 15دەقە لەپاش ڕۆژ هەڵاتن تاکو پێشنوێژی نیوەڕۆ لەو کاتەدا دەتوانی بیکەی.

چۆنیەتی کردنی نوێژی جەژن

نویژی جەژن دوو ڕکعاتە

وەک نوێژی جومعە بەڵام جیاوازە لە وتنی زیکر و کردنی لە نوێژەکەدا،
نیەتی نوێژی جەژن دێنی بە دڵ
دواى ئەوەی دەست بە نوێژەکەت کرد جگە لە تەکبیری نوێژ دابەستن حەوت جار دەڵێی (( الله اکبر )) و لە نێوان (( الله اکبر )) ەکان دەڵێیت ...
( سبحان الله والحمد لله و لا اله الا الله و الله اکبر )
پاشان سورەتی الفاتحە دەخوێنیت ...
پاشان سورەتێکی تری بەدوادا دەخوێنی ...
پاشان رکوع سوجدە دەبەیت وەک نوێژی ئاسایی ..
پاشان هەڵدەسیتەوە بۆ ڕکاتی دووەم ..
ڕکاتی دووەمیش وەک ڕکاتی یەکەمە تەنها جیاوازە لە ژماری ووتنی ( الله اکبر ) ەکان و زیکرەکان
لە ڕکاتی دووەم پێنج جار دەڵێی (( الله اکبر )) و لە نێوان (( الله اکبر )) ەکان دەڵێیت ...
( سبحان الله والحمد لله و لا اله الا الله و الله اکبر )
بەم جۆرە پاشان سورەتی الفاتحە دەخوێنیت ...
پاشان سورەتێکی تری بەدوادا دەخوێنی ...
پاشان رکوع سوجدە دەبەیت وەک نوێژی ئاسایی وە تەحیات دەخوێنی و سەلام دەدەیەوە :
(سبحان الله والحمد لله و لا اله الا الله و الله اکبر )
(( الله اکبر )) دەستت بەرزبکەوە گەر ویستت
زانایان فەرمویانە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەنێوان تەکبیرەکان زیکری نە خوێندووە و دەستی بەرز نەکردووەتەوە
بەڵام عبدالله ی کوڕی عمر رەزای خوای لێبێت دەستی بەرزکردووەتە و
زیکر خوێندنیش لە عبدالله ی کوری مەسعودەوە رەزای خوای لێبێت هاتووە...
کەواتە وتن و نەوتنی زیکر و دەست بەرزکردنە و نەکردنەوەی کێشە نیە و هەمووی درووستە.


@sardosh
بۆچی خوای گەورە ئاوی سەر زەوی لە دەریا و زەریاكاندا بە سوێری هەڵگرتووە ؟

چونکە ئەگەر شیرینی بكردایە بێگومان هەموو دەریاكان بۆگەنیان دەكرد بەڵام لە ڕێگەی كرداری بە هەڵمكردنی دەریاكان ئاوی سازگار بە ئاسماندا دەبات ‌و بارانی بێ خوێمان بۆ دەبارێنێت .

خوای گەورە لە سوڕەتی الواقعة ، ئایەتی ٦٨ و ٦۹ و ۷۰ دا دەفەرمووێت :

أَفَرَأَيْتُمْ الْمَاءَ الَّذِي تَشْرَبُونَ .
أَأَنْتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنْ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنزِلُونَ .
لَوْ نَشَاءُ جَعَلْنَاهُ أُجَاجاً فَلَوْلا تَشْكُرُونَ .

واتە
ئه‌ی سه‌رنجی ئه‌و ئاوه‌ ناده‌ن که‌ رۆژانه چه‌ند جار ده‌یخۆنه‌وه (له‌کوێوه هات ، کێ دروستی کرد ، له‌چی دروست بوو) .
ئایا ئێوە باراندوتانە لە هەورەكانەوە یان ئێمە دەیبارێنین ؟! گەر ویستمان دەیكەینە ئاوی سوێر ئیتر بۆ سوپاس گوزار نابن ؟

سبحان اللە
پاکی بێگەردی بۆ خودا .
@sardosh
ٳنا للە و ٳنا ٳلیــەی راجعـــون

بــــەداخێکــی پــڕ ئـــازار و ئێشــەوە بـــەربەیـــانی ئەمــــڕۆ کاتژمێــر 4:30، کــاک لــوقمــانی فەتحــی (کوڕی کاک ئەحمەد) دوای ساڵێــک ململانە لەگەڵ ئازار و ناڕەحەتی نەخۆشینەوە گــەڕایــەوە بەر دیــوانــی بارگای خـــوداوەندی تەعالا
ئێمەی ئەنـــدامی کاناڵ و سەرجــەم خەڵکــی گـــوندی سەردۆش سەرخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی کاک ئەحمــەد دەنێــرین و خـــۆمان بە شەریکی خەمیـــان دەزانین و خوای گــەورە لە کاک لوقــمان و سەرجـــەم مردوانـــی موسڵمـــانان و ئێــمەش خۆش ببێـــت

19\3\99 دوشەممە
@sardosh