سەردۆش
259 subscribers
2.07K photos
189 videos
26 files
501 links
نیشتمان ئەی خاکو خۆڵی تۆ کلەی چاوانمە
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە

کاناڵی سەردۆش ،،کاناڵێک بۆ زیندوو کردنەوەی کەلتور و داب و نەریت ،وێنەو بابەتی گوندی سەردۆش،


@m_d_sardosh8189
@Mohammadkhawari
@dariushi_m
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ 📌چاپکراوی نوێ؛

🔻#ڕۆژژمێری_زانستیی_کوردیی_گەش

✔️#یەکەمین_ڕۆژژمێری_زانستیی_کوردی لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی گەش و بەهاوکاریی #بڵاوگەی_ئامیار بڵاو کرایەوە.

ئـەم ڕۆژژمێـرە سـەرەڕای لەخۆگرتنی
ڕێبــاز و چوارچێــوەی ڕۆژژمێــریی خــۆی وەک دابیــن کردنــی کات و ڕووداوەکان؛ دەیەوێــت
هەڵگـری چەنـد ئـەرک و ئامانجـی گـەورە و تایبـەت بێـت و وەک دامەزرێنـەری ڕێبازێکی
نـوێ و جیـاواز لـەم بـوارەدا هەنـگاو هەڵبگرێـت.

یەکێــک لــەو خاڵــە گرنگانــەی پێویســت بــوو لــە بــەر چــاو بگیردرێــت #فێــرکاری_زمــان_و_ئەدەبــی_کوردییــە بــۆ ئــەو کەســانەی لــەم ڕۆژژمێــرە کەڵــک وەردەگــرن و بە مێتۆدێکی زانستی و لە بەشگەلی جیاوازدا ئەو ئەرکە دیاری و دابین کراوە.
لێـرەدا هەوڵـی ئـەوە دراوە کـە هـاوکات
لەگــەڵ هێنانــە ئــارای ڕووداو و باســە گشــتییەکانی وڵاتی ئێــران و جیهــان، بــاس لــە
ڕووداو و تایبەتمەندییەکانــی کوردیــش بکرێــت و پەیوەنــدی و ئاشــنابوونەوەیەکی
دووبـارە لـە نێـوان خەڵکـی کـورد لەگـەڵ داب‌ونەریـت و زمـان و سـەرجەم پێکهاتەکانـی
کۆمەڵــگای کــوردی دروســت ببێتــەوە. جیــا لــەو خاڵانەی ســەرەوە، کۆمەڵێــک بابەتــی
#کۆمەڵایەتی، #تەندروســتی، #ژینگەپارێــزی، #یاســایی، #ئەدەبــی و هتــد هاتوونەتــە
ئـاراوە کـە بـە ئەنقەسـت دەسـت خراوەتـە سـەریان و هەوڵـی ئـەوە دراوە کـە بەکورتـی
پێویســتییەکان، بــە پێــی ئێســتا و واقیعــی کۆمەڵــگای کــوردی بخرێنــە بەربــاس.

هەرکەس خوازیاری ئەم ڕۆژژمێرەبوو پەیوەندی بکات بەم ژمارەوە 09186622793
بەسپاسەوە

@sardosh