سەردۆش
259 subscribers
2.07K photos
189 videos
26 files
502 links
نیشتمان ئەی خاکو خۆڵی تۆ کلەی چاوانمە
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە

کاناڵی سەردۆش ،،کاناڵێک بۆ زیندوو کردنەوەی کەلتور و داب و نەریت ،وێنەو بابەتی گوندی سەردۆش،


@m_d_sardosh8189
@Mohammadkhawari
@dariushi_m
Download Telegram
Audio
سۆزێک بۆ باوک

دلێــر مــــوحەممــەد

@sardosh
Forwarded from اتچ بات
- لە ڕۆژێكى وەك ئەمڕۆ (١٩٨٨/١١/٣٠) (٣١) ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر کۆچی دوایی زانایەکی پایە بەرزی ئیسلام و قورئان ئەویش "شێخ عبدالباسط محمد عبدالصمد" ـە رحمە الله .
- کەچی دەنگی لە هەموو جیهانی ئیسلامی هەر زیندووە !. هۆیەکەش ئەوەیە، شتێک لە پێناو خودای گەورە بکەیت تا دونیا ماوە خودای گەورە ناوت و دەنگت دەهێڵێتەوە !.
• ┈┈┈┈• • ✦ ✿ ✦ • •┈┈┈┈ •
- ژیانی .شێخ عبدالباسط رحمه الله. بە کوردی :
*ژیانی :
لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە توانی لەبەر کردنی زۆر بووە و باش قورئانی خوێندوەتەوە، ھەر بۆیە پێش گەیشتنە تەمەنی ١٠ ساڵی ھەموو قورئان لەبەر دەکات وە لەبەر ئەوەی باوکی لە زانایانی ئایینی شاری قینا بوو گرنگیەکی تایبەتی پێدا بەھۆی ئەو باش خوێندنەوە و دەنگ خۆشیەی کە ھەیبوو. ئەوەبوو ناردیە پەیمانگای ئایینی لە شاری ئەرمەنت لەوێ جۆرەکانی خوێندنەوە و زانستەکانی قورئان فێر بوو، وە جێگای سەرنج و گرنگی پێدانی مامۆستاکەی زانای ئەزھەری موحەممەد سەلیم حەمادە کە لەگەڵ خۆی دا دەیبردە ئاھەنگ و بۆنە ئایینیەکان ھەر بۆیە عەبدولباست بووە کەسێکی بەناوبانگ لە کاتێکدا تەمەنی لە ١٥ ساڵ تێپەڕی نەدەکرد تاوای لێھات بە تەنھا بانگ دەکرا بۆ بۆنە و ئاھەنگەکان.
*کارکردن لە ڕادیۆ و بۆنەکان:
لە ساڵی ١٩٥١ دا شێخ الضباع داوای لێکرد کە ببێتە قورئان خوێن لە ڕادیۆ، بەڵام عەبدولباست لە سەرەتا ئەمەی ڕەت کردەوە م.الضباع ئەندامی لیژنەی ھەڵسەنگاندنی دەنگ و تاقیکردنەوەی قورئان خوێنان بوو لە ڕادیۆ، بەڵام دواتر ڕازی بوو. مامۆستا عەبدولباست لە تەمەنی لاویدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە، وە لە ساڵی ١٩٥٢ دا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی شاری ئەرمەنتی بەجێ ھێشتووە چووەتە قاھیرە و لەوێ نیشتەجێ بووە. دوای دەست بەکار بوون لە ڕادیۆی قاھیرە تا ساڵی ١٩٨١ لە مزگەوتی ئیمام شافعی دامەزرا. پاشان گوازرایەوە بۆ مزگەوتی ئیمام حسێن وە زۆرێک لە ئاھەنگە قورئانیەکانی زیندوو دەکردەوە لە مزگەوتەکانی قاھیرە و (سیدە زەینەب و سەبتان ئەبو عەلی) و مزگەوتی الرفاعی. ساڵی ١٩٥٢ چووە بۆ فەڕەنسا بۆ زیندوو کردنەوەی شەوانی ڕەمەزان لە مەرکەزی ئیسلامی. شا موحەممەدی پێنجەم پاشای مەغریب کە ھاوڕێیەتی و پەیوەندیەکی توند و تۆڵی ھەبوو لەگەڵ عەبدولباست داوای لێکرد کە لە مەغریب نیشتەجێ ببێت بەڵام ئەم ڕەتی کردۆتەوە وتویەتی کە ناتوانم وڵات و ھاوڵاتیانی خۆم بە جێ بھێڵم.
*ئەو کەسانەی کاریان تێکردووە:
مامۆستاعەبدولباست دوو کەس کاریان تێکردووە:
مامۆستا موحەممەد رەفعەت.
مامۆستا موستەفا اسماعيل قورئان خوێنی کۆشکی شاھانە.
*کۆچی دوایی:
مامۆستا بە درێژایی ژیانی گیرۆدەی نەخۆشی لاوازی جگەر بووە بەڵام ئەمە مەترسی بۆ ژیانی دروست نەکردبوو. لە (٣٠ی تشرینی دووەم) لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
*گەشتی جیهانی:
ساڵی ١٩٥١ سەردانی سعودیەی کرد بۆ ئەنجامدانی حەج وە دوای چەند سەردانێکی لە دوایەک لەسەر داوای وەزارەتی ڕاگەیاندنی سعودیە خەتمی قورئانی تۆمار کرد. سەردانەکانی بۆ وڵاتە عەرەبییەکانی وەک (سووریا و لوبنان و جەزائیر و کووەیت) ھەندێکی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ زیندوو ڕاگرتنی مانگی ڕەمەزان ھەندێکی لە ڕێگەی بانگھێشتی تایبەتیەوە بووە. لەسەر بانگھێشتنی مەرکەزی ئیسلامی لە جوھانسبێرگ دوو جار سەردانی باشووری ئەفریقای کردووە و زیاتر لە ٢ مانگ لەوێ ماوەتەوە. وە ھەروەھا سەردانی (پاکستان و ئەندەنووسیا و بورما و مالیزیا و بریتوریا و ئوگاندا و سینیگال و نێجیریا)ی کردووە بۆ بەشداری کردن لە کردنەوەی ھەندێک لە کۆنگرە ئاینییەکان. وێرای سەردانە زۆرەکانی بۆ ئەمریکا. یەکەم سەردانی لە ساڵی ١٩٦٧ لەسەر داوای مەرکەزی ئیسلامی لە واشینتۆن کە تیایدا زیاتر لە ١٤ ویلایەتی ئەمریکی کرد. ھەروەک سەردانی ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپی کردووە وەک : فەڕەنسا و ئیسپانیا و بەریتانیا.[٣]
خەڵاتی ڕێزلێنان:
بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن وەزارەتی ڕاگەیاندنی میسر لە ساڵی ١٩٣٨.
مەدالیا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی سووریا - ساڵی ١٩٥٩.
مەدالیا لەلایەن سەرۆک کۆماری مالیزیا - ساڵی ١٩٦٥.
مەدالیای شایستە لەلایەن سەرۆکی سینیگال - ساڵی ١٩٧٥.
مەدالیای ئاڵتوونی لە پاکستان - ساڵی ١٩٨٠.
مەدالیای زانایان لەلایەن سەرۆکی پاکستان زیائولحەق - ساڵی ١٩٨٤.
مەدالیای شایستە لەلایەن سەرۆکی میسر حوسنی موبارەک - ساڵی ١٩٨٧.
ئەو تۆمارکراوە قورئانیانەی کە تۆماری کردوون بۆ ڕادیۆ عەرەبییەکان.
خەتمی قورئان بۆ کەناڵەکانی/ میسر ، سعودیە ، کوەیت و مەغریب.
@sardosh
Forwarded from اتچ بات
🗞چۆن پیاو شێتانە ئاشقی ژنەکەی دەبێ؟

🎥ڕۆژنامەنووسێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنێک ئەنجامداکە ماوەی 50 ساڵە لەگەڵ مێردەکەی بەدڵخۆشی دەژین .

📹ڕۆژنامەنووس:
نهێنی ئەم دڵخۆشیە بەردەوامە چیە؟
🌺ئایا شارەزایی تۆیە:- لەئامادەکردنی خواردن،
یان جوانی ڕوخسارە،
یان ئەوەیە منداڵی زۆرت هەیە؟

ژنەکە وتی:
دڵخۆشی لەپاش یارمەتی خوا بەدەست ژنە.
ژن ئەتوانێ ماڵ بکاتە بەهەشت و بەپێچەوانەوە.
🤞تەنیا بە پارە دڵخۆشی نایەت،
چونکە ژنی دەوڵەمەند زۆرن کە غەمبارن و لەمێردەکانیان هەڵدێن.
🤞مناڵ بوونیش پێوەر نیە،

ژن هەیە 10 کوڕی هەیەو مێردەکەشی خۆشی ناوێ.
🤞ژن هەیە لەخواردن ئامادەکردن لێهاتووەو بەردەوام سەرقاڵی نان دروست کردنە،
کەچی مێردەکەی لەگەڵیدا باش نیە.

📽ڕۆژنامەنووسەکە سەری سوڕماو وتی:
ئەی نهێنی دڵخۆشی خێزان چیە؟
ژنەکە وتی: کاتێک مێردەکەم توڕە دەبێ،من بێدەنگ دەبم و ڕێزی لێ ئەگرم.

🎥ڕۆژنامەنووس: ئەی بۆچی لەوکاتەدا لەژوورەکە ناچیتە دەرەوە؟
ژن:نەخێر،ئەوە هەڵەیە پیاوەکە وادەزانێ تۆ لێی ڕادەکەیت،دەبێ بەبێدەنگی بمێنیتەوە هەتا ئارام دەبێتەوە.

دواتر پێی دەڵێم:
ئایا تەواو بوویت؟
پاشان دەچمە دەرەوە.
چونکە ماندوو دەبێ و پێویستی بە پشووە.

📽ڕۆژنامەنووس: دواتر چی دەکەی؟
ئایا ئیتر بۆماوەیەکی درێژ قسەی لەگەڵ ناکەی ؟
ژن:نەخێر،ئەوه‌ باش نیە ئەگەر هەفتەیەک قسەی لەگەڵ نەکەی کارێکی زۆر خراپە.
ئەوکاتە هەردووکتان بێ متمانە دەبن لای یەکتر.

📹ڕۆژنامەنووس:
ئەی چی دەکەی؟
پاش دوو کاتژمێر پەرداخێک شەربەت یان کوپێک قاوەی بۆ دەبەم و پێی دەڵێم فەرموو بیخۆرەوە 💖 .
دواتر ئاسایی قسەی لەگەڵ دەکەم

🌳ئەویش دەپرسێ :
ژنە ئازیزەکەم لێم توڕەی؟
منیش دەڵێم :نەخێر .
ئەویش داوای لێبوردن دەکات و دەست دەکات بە قسەی شیرین .

📽ڕۆژنامەنووس: ئایا بڕوا بەقسەکانی دەکەی؟
ژن: بەڵێ،بێگومان چونکە متمانەم بەخۆم هەیە (ئەتەوێ لەکاتی توڕەبووندا بڕوای پێ بکەم و لەکاتی ئارام بوونەوەدا بڕوای پێ نەکەم؟)

🎥ڕۆژنامەنووس: ئەی کەسایەتی و کەرامەتت؟
ژن: کەرامەتی من ڕەزامەندی مێردەکەمە،ئێمە چاو پۆشی کەم و کورتی یەکتر دەکەین،کەرامەت چیە؟

🌹ئەگەر خوای گەورە ژنی وەکو باڵندە دروست بکردایە دەیکردە " تاوس"
🌹ئەگەر وەکو گیاندار دروستی بکردایە دەیکردە "ئاسک"
🌹ئەگەر وەکو مێروو دروستی بکردایە دەیکردە " پەپوولە"
بەڵام کردیە (مرۆڤ)،

🌺ژن بووە خۆشەویست ترین و جوانترین بوونەوەر لای پیاو.
🌹ئەگەر ژن شتێکی گەورە نەبوایە بۆچی خوای گەورە "حۆری" دەکردە پاداشتی ئیماندار لەبەهەشتدا؟

🌙جوانترین دروستکراو ئافرەتە :
لەمناڵیدا دەرگای بەهەشت بۆ باوکی دەکاتەوە.
لەگەنجێتیدا ئیمانی مێردەکەی تەواو دەکات.
لەکاتی دایکێتیدا بەهەشت لەژێر پێیدايه...

لە فەیسبووکەوە وەرگیراو

@sardosh
📚کورتە باسێک لە سەر ژیان وڕاپەڕینی مامۆستا و زانای دەگمەن و بلیمەتی کوردستان

ساڵی۱۳۱۱لە ئاوایی دەر ئەسپ سەر بە شاری مەکۆی زانایانی ئایینی و فەرهەنگ دۆستی دیواندەرە لەبنەماڵەیێکی ئایینی و فەرهەنگی لەداێک بووە؛لەتەمەنی 5 ساڵی لە خزمەت باوکی مەرحومی ماموستا مەلا عەبدولحەکیم و ماموستا مەلا مەحمودی رەحمەتی مامی دەرسی ئایینی و فێر بونی قورئانی دەس پێ کردوە وەک کەسێکی هوشیار و بلیمەت لەمەکتەب خانەی مامۆستایان وحوجرەکان مەکوی بەرخودان؛دەرسی هەموو بوارە کانی ئایینی بەسەرکەوتنی تایبەت تێپەڕ دەکا؛زیرەکی و ناوداریەکەی وەک ئەستێرەیێکی درەوشاوە لە ناوچەی دیواندرە؛دەنگ دەداتەوە؛لە کۆتاییدا لە ساڵی1333ی هەتاوی لەڕێ و ڕەسمێکی تاییبەت لەخزمەت مامۆستا سەیید عەلائەدین حوسێنی لە قشڵاقی سپی ئیجازەی ماموستایەتی و فتوا ئوستادی وەر دەگرێ،عەللامە ڕەبیعی وەک پسپۆڕ و کەسایەتییێکی ئایینی و زانستی و لەدینداری وەک عارفێک بوو ماوەی12ساڵ لەوەی دەمێنیتەوە وەکی مودەڕسێک وماموستا و خاوەنی دەفتەری مارەکردن؛...کار دەکا؛ئەو زانا بەرزە لەماوەی ژیانی دا لەگەڵ ماموستایان وکەسایەتییەکانی ناوچە و وڵات پێوەندی زۆری دەبێ و رۆژ بە رۆژ عیلم وزانستی ڵە هەموو بوارێک دەدرەوشێتەوە؛مامۆستا رەبیعی لەبەر شارەزای و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و دەنگی تایبەت و کەم وێنەی لە ساڵی1345ی هەتاوی بەشداری کێبەرکێ لەوڵاتی پاکستان دەبێ و لە نێو قورئان خوێنانی 22 وڵاتی ئیسلامی پاش خوا لێخۆش بوو عبدولباسد قورئان خوێنی کوردی وڵاتی میسر؛ پلەی دووهەمی جیهانی دێنێتەوە کەدەبێتە هۆی شانازی وڵات و نیشتیمان و بەپێشوازییێکی گەرم دەگەڕێتەوە زێدی خۆی؛ ئەو وەکو ئیمام جومعەی مزگەوتی ئیمام شافعی لە کرماشان تێکۆشانی ئایینی و سیاسی خۆی درێژە پێ دەدا و لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی وڵات ساڵی57ی هەتاوی بەدژی رێژیمی شاهەنشاهی لەگەڵ پیاوان و کەسایەتییەکانی شۆڕش گێڕ وخەڵک وەزاڵە هات و لە رێژێمی پاشایەتی لە دەوری خۆ کۆ دەکەنەوە وەک رێبەرێکی بلیمەت و بوێر خوبخشانە بۆ هان دانی خەڵک وسەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران تێ دەکۆشێ؛ مامۆستا زۆر جار لە تەک سەرۆک کۆماری کات و بەرپرسانی وڵات وەکوو شەهید بەهەشتی؛تاڵەقانی؛رەفسەنجانی؛وپارێزگارانی کرماشان و کوردستان و دەیان بەرپرسی دی چاوپێکەوتن ودانشتنی دەبێ و هەموو کاتی ژیانی پیرۆزی خوی بوو بە بەرژەوەندی وڵات و برایەتی وئارامش و ئاسایشی گشتی تەرخان دەکات بەداخەوە ئەو کەسایەتییە گەورە لە رێکەوتی12ی سەرماوەز لە لایان کەسانێکی رەش دڵ بۆ نالێکی و دروست کردنی دوو بەرەکی شەهید دەکرێ؛پێویستە بە هێندێک نوسینەکانی ئاماژە بکەم مامۆستا رەبیعی شارەزای تەواوی لەسەر نوسین بەزمانی کوردی؛فارسی وعەرەبی هەبوە و دیوانێکی شێعری بەنێوی "چهارفصل" و کتێبی" ئاوێنەی ئیسلام وعالیجەناب گوریل " و دەیان مەقالە و وتاری تر بە سێ زمانی کوردی؛فارسی و عەرەبی نوسیوە؛شەهید بوونیەکەی خەسارێکی زو رگران بوو کە ساڵیانێکی زۆر دەکێشێ تا کەسایەتییێکی ئاوها جێی بگرێتەوە کۆچی دوایی ئەو بوو بە هۆی غەم و پەژارێکی زۆر؛رۆحی شاد و بەهەشتی بەرین پێشوازی رووحی زوڵم لێ کراوی بێت.
ئەنوەرحوسێنی-پیرانشار
چالاک وانی مەدەنی وفەرهەنگی
12ی سەرماوەزی 1397هە تاویی

@sardosh
چێشتی مجێوری کوردستان
موناجات نامەی ئایینی
موناجات نامەی ئایینی
بە دەنگی مامۆستای نەمر خوالێخۆشبوو مەلا موحەممەد ڕەبیعی (رحمت الله)

@sardosh
لە ڕاستەوە:

کەریم قەییوومی
سەید عەبدوللەتیف سەیدزاده هاشمی
مامۆستا هێمن
مامۆستا ڕەبیعی
پەرویز جەهانی
مستەفا دادار و کوڕی عەلی خزری


کرماشان ۱۳۶۳

@sardosh
Forwarded from اتچ بات
ئەم وێنەیە، وێنەی پێشبڕکێی خێرایییە!

لە نێوان( #پڵنگ و #سەگ) دا

بۆ ئەوەی بزانرێت کامیان خێراترینە.
بەڵام هەمووان سەرسام بوون کاتێک بینییان کە پڵنگەکە لەجێی خۆیی نەجوڵا.
هەر بۆیە پرسیاریان لە شارەزایەکی ئاژەڵان و ڕێکخەری پێشبڕکێکە کرد:
کە چی ڕوویداوە و ئەمان چاوەڕێی پێچەوانەی ئەم ڕووداوە بوون، دوای ئەوەی وێنەکەی بینی.
لە وەڵامدا شارەزاکە ووتی :
هەندێک جار سەلماندنی ئەوەی تۆ باشترینی؛ وەک ئیهانەکردنێک دادەنرێت.
پڵنگ هەموو خێرایی و هێزی خۆی بۆ ڕاوکردن بەکار دەهێنێت، نەک بۆ سەلماندنی ئەوەی ئەو باشترین و خێراترینە بۆ سەگەکان!

"پێویست ناکات لە زۆر ڕووداو یان کێشەی ژیاندا هەوڵی ئەوە بدەیت و بیسەلمێنی کە کێ باشترینە و ئاستی خۆت دابەزینی بۆ کەسانی تر و کاتی خۆت بە فیڕۆ بدەیت لە ڕوونکردنەوەدا.

تەنها هێز و توانات لە خەون و کار و داهاتووی خۆتدا بەکاربهێنە، و لێگەرێ کەسانی تر چۆن تۆ دەبینن یاخود چۆن بیرت لێ دەکەنەوە "


@sardosh
Forwarded from اتچ بات
گەورەیەک

موفتی پێنجوینی

گەورەیەک بۆ کەس نەبێ سێبەری

خۆم بۆ بگێڕم له دەوری سەری

به وشکی بۆچی بم به مەیتەری

وەختێ دەرکەوێ هەستم له بەری

هەر بۆ خۆی دایم هەوڵی ژیان بێ

یاخوا ئەو گەوره بەشی نەمان بێ

گەورەیەک چاوی له فەقیر نەبێ

دەربەست ژیانی جوان و پیر نەبێ

کەس له پوولێکی دەسی گیر نەبێ

جەرگی بۆ میللەت وێنەی قیڕ نەبێ

مێمڵ به ماڵ و دوژمن به جان بێ

یاخوا ئەو گەوره بهەشی نەمان بێ

گەورەیەک دایم خەم خوارت نەبێ

مەرهەمی ئێش و ئازارت نەبێ

جێگای تەنگانه و هاوارت نەبێ

حەکیمی جەستەی بیمارت نەبێ

ئەگەر خاوەنی خاکی ئێران بێ

یاخوا ئەو گەوره بەشی نەمان بێ

گەورەیەک چاکتر له باب نەبێ بۆت

ڕزگارت نەکا له بەندو له کۆت

جارێ نەپرسێ هاوار و ڕۆڕۆت

کەڵکێکی نەبێ بۆ منداڵ و خۆت

ڕەنجی هەر بۆ خۆی بۆ بەرگ و نان بێ

یاخوا ئەو گەوره بەشی نەمان بێ

گەورەیەک وەک خۆی نەڕوانێته من

خۆی پڵاو خۆربێ و من نانی هەرزن

سەرباقی ئەوەش تاڵان و کوشتن

ڕیشەی سەربەستیم دەربێنیێ له بن

هەر خۆی قەڵەوکا و شان و مل پان بێ

یاخوا ئەو گەوره بەشی نەمان بێ

گەورەیەک سەرم بەردەبازی بێ

جەرگم نێچیری چنگی بازی بێ

بەسەرما تانجی دەرگای نازی بێ

نەش بینم جارێ دڵ نەوازی بێ

ڕەفتاری باشی ئێش و سووتان بێ

یاخوا ئه و گەوره بەشی نەمان بێ

گەورەیەک ژینی به خوێن مژین بێ

زیاده نانی خۆی به نان بڕین بێ

هێنده بێ ڕەحم و ویژدان و دین بێ

عالەم له جەوری دڵ پڕ برین بێ

ڕۆژ به ڕۆژ باری دەردی گران بێ

یاخوا ئەو گەوره بەشی نەمان بێ

گەورەیەک نیوەی له ڕەنجی ساڵت

بسێنێ له دەس خۆت و مناڵت

هێشتا بەزەیی نەیه به حاڵت

به دارو به شەق بشکێنێ باڵت

چاویشی لەدەس شوان و سەپان بێ

یاخوا ئەو گەوره بەشی نەمان بێ

گەورەیەک ساتێ له ژێر دەستی ئەو

ئارامم نەبێ بێ خۆراک و خەو

پاسەوانی بم به ڕۆژ و به شەو

جوێن و شەقیش بێ بەراته کەی ئەو

ئەگەر شۆرەتی وەک سلێمان بێ

یاخوا ئەو گەوره به شی نەمان بێ

گەورەیەک ئێش و نۆشێکی نەبێ

ڕوویەکی خۆش و گەشێکی نەبێ

بۆ حاڵی بچووک هۆشێکی نەبێ

دڵێکی گەرم و جۆشێکی نەبێ

گەر ئەسکەندەری شاهی جیهان بێ

یاخوا ئەو گەوره بەشی نەمان بێ

گەورەیەک لەلەی مناڵەکەی بم

خۆڵ ڕێژی حەوش و ناو ماڵەکەی بم

پێشمەرگەی خۆی و هی خاڵەکەی بم

بێ بەش له نان و چاتاڵه کەی بم

ئەگەر ڕۆستەمی مازەندەران بێ

یاخوا ئەو گەوره بەشی نەمان بێ

@sardosh
Forwarded from اتچ بات
وانەیەک لە گەورەمەوە 😌😌

عەبدوڵلا پەشێو لە سەر قەدری باوک دەڵێت:

لـە گـەڵ بـــاوکم لە سـەرشــتێک بوو بە دەمەقـاڵـێمان تا ڕادەی ئـەوەی کـە دەنـگمان بـەسـەریـەکدا بــەرزکردەوە،
وە هـەندێ کـاغـەزم بـە دەستەوە بـوو، تـوند کــێشام بـەســەر مـێزەکەی بـەردمـم دا و بـە تـووڕەییەوە هـەستـام،
دوای ئــەوە چــــوومـە ژوورەکـەم و بـــەخـــەمـەوە لـە ســـەر جـێگاکەم ڕاکـشام و بالیفەکەم تـوند بـە
ڕووخسارمەوە نووساند و هەوڵمدا بـنووم، چونکە خەو ڕێگای هەڵاتنە لە غەم و خەفەت.

بەیانی چـووم بۆ زانـکۆ و دوای تەواوبوونی دەوام لە بـەردەم دەروازەی زانـــکۆدا نــــامـەیـەکـم بـــۆ
بــــاوکـم نـــــووســی و تــێیدا هەندێ سـوعـبەتم جێکردەوەو وتم:

بـیستوومە ( ژێری پـێ لە بـانــی پـێ نـەرمــترە ) ، ئـایا پــێی بــەڕێزت ڕێـگەم پێ دەدەی بـە لــێوەکانـم تـاقـی بـکەمـەوە....؟
کـە گـەشتمـە مـاڵ و چــوومـە ژوورەوە سـەیرەکـەم بـاوکـم لە هـۆڵـەکـە دا چـاوەڕوانـمە و فـرمێسک بە چاووەکانیدا دێتەخوار و لــە بـاوەشـی گرتم.

وتــی :
ڕێگا نادەم تۆ پێکانم ماچ بکەیت و تاقی بکەیتەوە ، چونکە من خـۆم تـاقیم کـردۆتەوە کاتێک تۆ مـنداڵ
بـوویت ، بـــان و ژێـری پــــێم مــــاچ کـــردوویــت و ئـــەزانــم کـامــیان نـــەرمــە !!!

ئیتر بـەو ووتـەیە تـووامـەوە و ئــاو بـە چــاوەکانــمدا خـوڕەی بـەسـت و هــاتــە خــــوارەوە ........

تا دەتـوانن لێـیان نزیک بنەوە پێش ئەوەی لە دەستیان بدەن ، وە ئــەگەر ڕۆشتــوون ئـەوا لە نــزای خـێر بـێبەشیان مەکەن.

وەرگیراوە
@sardosh
#مامۆستا_سەعیدی_نورسی دەڵێت :

ئەگەر تۆ هەر دەتەوێت ڕق و دوژمنایەتی هەبێت لەدڵتدا وبێ ڕق ناتوانیت بژیت
ئەوە ئەو ڕق و دوژمنایەتییە لە گەڵ نەفسی خۆتدا سەرفی بکە ، کە خراپترین دوژمنتەو هانت دەدات بۆ خراپەو تاوان

@sardosh
noor
024
دابەزینی قورئان بۆ ڕەوشت جوانییە نەک بۆ ئەوەی لە گۆڕستان بیخوێنینەوە

ئەم سوورەتەش باسی زینـــا،بۆختـــان ،چۆنێتی هەڵسووکەوتی کۆمەڵگایی دەکات کە ئێمەی هاوڵاتی زۆر پێویستمانە
@sardosh
ابوریحان بیرونی دانشمند بزرگ ایرانی شخصیتی کم نظیر و ماندگار از دوران درخشش فرهنگی و علمی #ایران است

امروز ۲۲ آذر ماه سالروز درگذشت ابوریحان بیرونی، از بزرگ‌ترین دانشمندان مسلمان و فارسی‌زبان است که ریاضی‌دان، ستاره‌شناس، تقویم‌شناس، انسان‌شناس، هندشناس و تاریخ‌نگار نیز بود و در سده چهارم و پنجم هجری می‌زیست و به پاس پژوهش‌های ارزشمندی که انجام داده، با عنوان "استاد" شناخته شده است.

🍁🍁 @sardosh 🍁🍁
🔍 وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ

جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌وزاته‌له‌گه‌ڵتاندایه و پێتان ده‌زانێت.

#قورئان
#الحديد / 4

💫 @sardosh 💫
بسم الله الرحمن الرحیم

👈نتیجه برخی ازگناهان دردنیا👇

👈رسول الله صل الله علیه وسلم فرمودند؛
پنج حالت هستندکه پناه می خواهم ازاین که شمابه ان مبتلاشوید

🚫۱. هرگاه قومی اشکارامرتکب فحشاشوند
👈درمیانشان بیماریهای ظهورمی کندکه درگذشته نبوده است,,



🚫۲. هرگاه ملتی دروزن وپیمانه کمی کنند(یادرمعاملات فریبکاری کنند)
👈به قحط سالی وتنگدستی وظلم حاکمان مبتلامی گردد,,


🚫۳. هرگاه قومی ازادای زکات امتناع کند،(یابه مستحقش ندهد)

👈ازباریدن باران محروم می شوندواگرحیوانات نمی بودهرگزباران برایشان نمی بارید,,



🚫۴. هرگاه قومی ،عهدالله ورسول رابشکند
👈الله متعال دشمن بیگانه رابرانهامسلط می کند



🚫۵. هرگاه رهبران وپیشوایان احکام کتاب الله راپیاده نکنند

👈الله متعال درمیانشان جنگ واختلاف می اندازد
(صحیح الجامع)


‍ ‎ ‎💫 @sardosh 💫
وڵامێڪی جوان لە لایەن شوانەوە

🔸دەگێڕنەوە یەهودیەك بەلای لادێ یەکی موسڵمان
نشیندا تێ دەپەڕێت دەیەوێت هەندێ گومان بخاتە دڵی زانا موسڵمانەکانی ئەو ناوچەیە.
پێش ئەوەی بگاتە لادێ یەکە شوانێکی بینی کە مەڕەکانی دەلەوەڕاند لە دڵی خۆیدا وتی با لەم شوانە نەزانەوە دەست پێ بکەم گومان بخەمە دڵیەوە لەسەر ئیسلامەتیەکەی.
یەهودیەکە لای شوانەکە وا خۆی دەرخست کە موسڵمانێکی ڕێبوارە.
🔹 لە تەنیشتی شوانەکە دانیشت و پاش ماوەیەك یەهودیەکە وتی: هەست ناکەی ئێمەی موسڵمان توشی زەحمەتێکی زۆر دەبین لە لەبەرکردنی قورئان چونکە سی جوزئە .
وە دەیان ئایەتی لێکچوی تێدایە بۆ ئەو دووبارانە نەسڕینەوە ؟
🔹دوبارە کردنەوەی چ سودێکی هەیە، بەدەم زەردەخەنەیەکی فێڵبازانەوە بەردەوام بوو گەر ئەمانە بسڕینەوە ئاسانتر لەبەر دەکرێ و مراجەعە دەکرێتەوە ، هەموو ئەو کاتەی یەهودیەکە قسەی دەکرد شوانەکە بە بێدەنگی مایەوە.
کە تەواو بوو شوانەکە بە یەهودیەکەی وت: وشەکانت جوان و باوەڕپێکەرن !!
یەهودیەکە زۆر بە قسەی شوانە دڵخۆش بوو هەستی کرد شوانەکە لەسەر پەتەکە کەوت.
شوانەکە وتی: بەڵام منیش پرسیارێکم هەیە: ئەوە نیە تۆ چەند ئەندامێکی لێکچوت هەیە لە جەستەت دوو دەست دوو قاچ دوو گوێ دوو چاو ؟
لێی بکەرەوە کیشت دادەبەزێت و هەلگرتنییان ئاسان دەبیت وە خواردنی زیادەشت ناوێ بچێت بۆ ئەو ئەندامە لێکچوانە .
یەهودیەکە خۆی کۆکردەوە ودەموچاوی ڕەش هەڵگەڕاو کەوتە ڕێ .
لەبەر خۆیەوە دەیوت: ئەگەر ئەمە وڵامی شوانەکانیان بێت دەبێ وڵامی زاناکانیان چۆن بێت.

چیرۆک

‍ ‎ ‎💫 @sardosh 💫
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆکاری تەڵاقی زۆربەی نێوان ژن و مێرد
دەگەڕێتەوە بۆچی؟؟ کە پێنج بەشە!!!!


دۆکتور مەحمود ئەنەوشە

@sardosh
🌑 ئاگاداری ۲ 🌑


خەڵکی خۆشەویستی مەریوان و هەورامان ودەوروو بەر
وێڕای دەربڕینی باشترین سپاس وپێزانین وماڵ ئاوایی وماندوو نەبوونی ،داواتان لێ دەکەین دیسان بە هانای خەڵکی کۆست لێ کەوتووی نێ و ئەو دایکوو باوکە جەرگ برژاوە وە بێن،بۆ دۆزینەوەی کاک فەرهادی خوسرەوی ،بەو هیوایەی دووبارە جەرگ سووتاو نەبن.بەیانی 28ی سەرماوەزی 98 هەتاوی دووبارە دەچینەوە بۆ گەڕان بۆ کەل تەتەو ژاڵانی . تکایە خاڵەکانی ژێرەوە رچاو بکەن:
.هەرکەس ئەتوانێ بێڵ یا زمە لەگەل خۆ بێنێ
.تکایە پیر وپەک کەوتەکان با نەیەن.
.جل وبەرگی گەرم وخۆراک بێنن.

خوا ئێوەمان بۆ خۆش کات ئەی مرۆڤە ڕاستەقینەکان

خەڵکی شارەدێی ،،نێ،،مەریوان
@sardosh
وێڕای سڵاو و ڕێز لە هەموو ئەندامانی خۆشەویست،
دوای سێ ڕۆژ گەڕاندن بە دوای کۆڵبەری نادیار (کاک فەرهاد) خوسەرەوی هەموومان بێ ئاکام ماین بەڵام بەردەوام دەبین،
تکایە خەڵکی بە شەرەف با بۆ چەند خولەکێ خۆمان بخەینە جێی بنەماڵەی کاک عوسمان و بارودۆخیان هەڵسەنگێنین و بزانین لە چ کارەساتێکدان کە ڕۆڵەت وەفات بکات و ئەندامێکی تری خێزانت نادیار بێت و لە شوێنی بگەڕێی، بەڕاستی کارەساتێکی دڵتەزێنە،

هاونیشتمانیانی ئازیز تکایە با هەموومان پێکەوە وەک هەمووکات قۆڵی هاوماڵی لێ هەڵماڵین و بە هەستی برایەتی و یەکڕیزیەوە بڕۆین بە هانای ئەم بنەماڵەوە با چی تر لەوە زیاتر چاوەڕوانی ڕۆڵە ون بووەکەیانەوە نەبن،
تکایە هەموومان کاتژمێر 7ی بەیانی لە بن تووەکەیا ئامادەبین
تکایە خاڵی پێویست:
جلوبەرگی گەرم لەبەرکەن،
نان و پێخۆرتان پێ بێت،
هیچ کەس بێ خاکەناز( بێڵ) یان داردەسێکی تیژ(زمە)نەیەت،
حەتم یەکێ لەم دوو ئامرازەتان پێ بێت،
تکایە ئەوانەی سەگی باشیان هەیە لەگەڵ خۆیان بیهێنن با بۆ ئەم کاڕەساتە کەڵکی لێوەربگرین
ئەو بەڕێزانەی ماشینیان هەیە بەهەستی برایەتییەوە بێنەپێشەوە و ئامادەبن
لەگەڵ ڕێزم
@sardosh
😔 کۆڵبەر


هەنگاو بە هەنگاوی دەنگی کوێستان
هەنگاوتان دەشکێ. 

لەسەر بەرد و... زریکەی نان و
هاواری نەداری و... تەقینەوەی مین.

هەنگاوتان دەشکێ. 

لەناو کلیلەی بەفر و
لە ئامێزی خوێن و 
لە کڕیوەی با و بۆراندا، 
لە سەر شاشەی نامۆی سنووردا.
هەنگاوتان دەشکێ. 

تا ئەو سەری بەرخۆدان و ئازادی،
تاکوو ناخی شێعری من، 
تاکوو بەرزایی تەتە و لووتکەی شاهۆ.

تاکوو لەگەڵتانا هەنگاو ئەنێ،
شەپۆلی زرێبار و پرچی ئاویەر و شەونمی هەوەتوو.

ئێوە شاخ و نسارن و، 
منیش شێعرێکی سپی و،
لە گەڵتانم؛
لەگەڵ پیاو و ژن و منداڵ و ئاواتەکانتانا.

ئێوە کۆڵبەرن وەک نان و ئاو،
کۆڵبەرن بۆ بژێوی 
تاڵێ قژی کوردستان و فرمێسکن 
لەگەڵ ئازاری
سنوورە داخراوەکان.

✍🏻عەزیز کەرەمی
27 /9/98 ی هەتاوی

نێردراوی:ئەندامێکی کاناڵ

🍁🍁 @sardosh 🍁🍁