Forwarded from اتچ بات
لووتکەی مرۆڤایەتی
سەرۆک وەزیرانی کەندا
ژیانێکی سادە خانوێکی ئاسایی نوسینگەیەکی ئاسایی..لە باجی خەڵک خۆش بوو..
فڕۆکەی ناردە گشت ئەو ووڵاتانەی هاوڵاتی کەنەدی گیریان خواردوە تا بیانهێنێتەوە..مووچەو خۆراکی دا بەخەڵک ..
هەموو ڕۆژێک کاتژمێرک لەشەقامەکان دەوەستێ کە پلەی گەرمی ژێر سفرە تا ئاگاداری بارو گوزەرانی خەڵک بێت ..
دوێنێش بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بەخەڵکی گووت ئەگەربەخشینی ژیانم لەپێناو ژیان کردنی ئێوەبایە دەمبەخشی ..وە گوتی خێزانەکەشم وەک ئێوە تووشی کۆڕۆنا بوە هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئەوو ئێوە ..
سەرۆکێک بەمانای وشە سەرۆکێک تاسەرئێسقان خەمخۆری ووڵاتەکەیەتی
☘☘ @sardosh ☘☘

Telegram
attach 📎
سەبارەت بەو ترساندن و تۆقاندنەی لە جیهاندا دەگوزەرێ پێویستە ئەم شتانە بزانین...
د. محمد ڕاتب نابلسي
۱. لەم بونەوەرەدا، هیچ شتێک بێ زانست و ویستی خوای میهرەبان ڕونادات... .
* کەواتە دڵنیابە *
۲. ئەم ڤایرۆسە، یەکێکە لە بەدیهێنراوەکانی خوای میهرەبان، بەئارەزوی خۆی ناڕوات.
* کەواتە ئارامبە *
۳. گومانی تێدانیە کە حیکمەتێکی تێدایە، لەوانەیە بۆمان ڕونبێتەوە و لەوانەشە بۆمان ڕون نەبێتەوە و دەرنەکەوێت... .
* کەواتە تێبگە *
٤. ڕێبازی تاقیکردنەوە بەردەوامە، لەوانەیە تاکەکەسی بێت، لەوانەیە بەکۆمەڵ بێت... .
* کەواتە ژیربە *
٥. ئەم دونیایە، ماڵێکی کاتیە، بۆ مانەوە نیە، ماڵی خەم وخەفەتە، خۆشی وڕابواردن نیە.
* کەواتە لەبیرت بێت *
٦. کاتێک گەلان گومڕادەبن و لادەدەن، خوای میهرەبان سەرباز و نیشانەی خۆی بۆ دەنێرێت، لەڕوکاردا زۆرقورس دیارە، بەڵام لەناوەڕۆکدا خێر و بەرەکەتە... .
* کەواتە مژدەت لێبێت *
۷. لەوانەیە ئەم بەڵایە، خۆشەویستی یان ئاگادارکردنەوەی خوای میهرەبان بێت، بۆئەوەی بگەڕێینەوە بەردەرگای ئەو، لەوانەشە سزایەک بێت... .
* کەواتە هەستی پێبکە *
٨. با ئەو نیشانانەی مرۆڤمان لەیادبێت کە لەقورئاندا باسکراون: لەجوانترین شێوەدا بەدیهێنراوە، بەڕێزە لای خودا، بەڵام لاوازە، نەفامە، بزێوە، دەم هەراشە... .
* کەواتە ڕەفتارت جوان بێت *
۹. خوای میهرەبان فەرمویەتی: *"فَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا"*
لەوانەیە ڕقتان لەشتێک بێت، بەڵام خێرێکی زۆری تێدابێت بۆئێوە... .
* کەواتە دڵخۆشبە*
۱۰. خوای میهرەبان فەرمویەتی:*"وَلَا تَيْأَسُوا مِن رَّوْحِ اللَّهِ ۖ إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ"*
بێ هیوامەبن لەبەزەیی خوای میهرەبان، چونکە تەنها کەسانی بێ باوەڕ لە بەزەیی خودای میهرەبان بێ هیوا دەبن... .
* کەواتە ئارام بگرە *
ترس و بیمت کەمتربکەوە، وازی لێ بێنە چۆن خوای میهرەبان ویستی لەسەربوو بابێت، بەڵکو ڕزگارکەرمان بێت، لە خەشم و قینی خوا.... !
* ئارامی و دڵنیایی بڵاوبکەنەوە *
B.R.S

دەقی نامەی هاونیشتمانییەکی نیشتمان پەروەر،بۆ کاناڵی سەردۆش،هیوادارم تاکۆتایی بەوردی خوێنەری بن😔😔
سڵاو و رێزی تایبەت بۆ هەموو خەڵکی سەردۆش بەگشتیو،بەڕێوەبەرانی کاناڵی سەردۆش بەتایبەت ، سپاس بۆ ئێوە کە لە سەردەمی زانیاری دا بە کردنەوەی ئەم کاناڵە هەوڵتان داوە خزمەتێکی هەر چەند بچووکیش بێت بە کۆمەڵگا بە گشتی و گوندەکەی خۆتان سەردۆش بکەن.
ماندوو نەبن و لەشتان ساغ بێت و هیوام بەردەوامیتانە لە کارەکانتانا.. بێگومان هەمیشە ئەوانەی کە لە کوردستان پێشەنگی کار و چالاکی ئەدەبی ، فەرهەنگی و ژینگەیین ، بە چاوێکی ترەوە و تەماشا ئەکرێن و چاوەڕوانی و بەرپرسیارێتیان زۆرترە.
زۆر درێژە بە ووتەکانم نادەم تەنها وەک کەسێک کە هاوتەمەنی خۆتانم و وەک ئێوەش خەمی ووڵات و خاک و ژینگە و ژیانی ئەم خەڵکەم هەیە، داوایەکی برایانەتان لێ ئەکەم هیوادارم لەبەرچاوی بگرن
ساڵانێکە کە هەڵمەتێکی قەڵاچۆکردن و فەوتاندن و لەناوبردنی ژینگەی کوردستان بە گشتی و لە گوندی ئێوە بە تایبەتی دەستی پێکردووە، ئێستاش زیادی کردووە،کە بێگومان جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە، هەر ئەوەش وای کردووە کە بەداخەوە ناوبانگی سەردۆش بە خراپی دەربچێت،.
ئێمە کە خۆمان بە ووڵات پارێز و نیشتمان پەروەر ئەزانین بێگومان بێدەنگی لە ئاست ئەو کارەساتە تاوانە و بگرە خیانەتە، ئێمە کاتێک ئیدیعای نیشتمان پەروەری ئەکەین ، ئەبینین بە بەر چاومانەوە دەستانێکی ناپاک و خائین بە هەموو پیرۆزییەکانی ئەم ووڵاتە ، رۆژانە دەستدرێژی ئەکەن سەر شەرەف و کەرامەتی میللەتێک کە ناوی نیشتمانە و ئێمەش زۆر بە ئاسانی پشت گوێی دەخەین.
لەناوبردن و فەوتاندنی ژینگەی کوردستان هەرکەس و لایەنێک بیکات ، چ من بم یان بنەماڵەی من یا کەسانی تر خیانەتە تاوانە و ئەو پەڕی بێ ئەخلاقیە، هیچ پاساوێک وەک هەژاری و مەجبووری و.......هەڵناگرێت.
ئەمڕۆ کوردایەتی و وڵاتپارێزی بە لە بەرکردنی جل و بەرگی کوردی و جامانە و ئەی رەقیب ووتن نییە،
پێوەری خاک پەرەستی ، لە گۆڕانکاری لە بیرکردنەوە و فکر و باوەڕەکانمان دەست پێئەکات. تا چەند بتوانیین گۆڕانکاری لە داب و نەریتە خراپەکانی بنەماڵە و کۆمەڵگای خۆمان بکەین و ئەوەی باشە بیپارێزین، ئەوکاتە کوردێکی سەرکەوتو و نیشتمانپەروەرین.
بۆیە داواتان لێئەکەم ئەوەی پێتان ئەکرێت بیکەن بۆ رێگری کردن و شکاندنی ئەو دەستانەی کە تەواوی رەمزەکان و هەبوونی ئێمەیان کردۆتە ئامانج و خراپتر لە داگیرکەران دەستیان داوەتە لەناوبردنی میراتی هەزاران ساڵەی میللەتێک کە هەبوونی ئێمەی تا ئەمڕۆ پاراستووە و تەنها پارێزەری ئێمە بوون و هەن.
ببوورن هیوام سەرکەوتنتانە
هەر بژین..
نیشتمان لەمەترسییەکی زۆر گەورەدایە تکایە بەسە😔😔
🌺🌺@sardosh 🌺🌺

بۆ ژیانێکی باشتر ئەم خاڵانەت هەمیشە لەبیربێت
1. هەرگیز لە شوێنێک کە خۆتی لێ نەبویت، مەبە بە دادوەری هیچ کەسێک و قسەی لەبارەوە مەکە.
2. هەرگیز لەژێر کاریگەری و چاودێری سێ شتدا بڕیار مەدە: رابردوو، پارە، خەڵکی.
3. هەرگیز خۆت لەگەڵ ئەوانی تی بەراورد مەکه، چونکە تۆ ئاگاداری هەموو بەشەکانی ژیانی ئەوان نیت.
4. هەرگیز هیچ پێشهاتێکی ئیداری و رێکخراوەیی لە فەرمانگە یان رێکخراوەکە بۆ کەسێک شیمەکەرەوە.
5. هەرگیز لە ڕووبارێک کە وشکبووە پیایدا مەپەڕێرەوە.
6.هەرگیز بۆ خاڵی کردنەوەی خۆت، کەسێکی تر پڕمەکە.
7. هەرگیز ماوەیەکی کەم بەخێراییەکی زیاد قەرەبوو مەکەوە.
8. هەرگیز بەدەستێکی نوقاوەوە، ناتوانی دەستی کەسێکی تر بگریت.
9. هەرگیز بەدەستی پیسەوە، دەست بۆ عەیبی ئەوانی تر ڕامەکێشە.
10. هەرگیز بە بێ زانیاری پێشتر، بۆ ماڵ یان شوێنی کاری کەسێک مەڕۆ.
11. هەرگیز بە ئامادەبووی نەفەری سێیەم، کەسێکی تر ئامۆژگاری مەکە.
12. هەرگیز بۆ منداڵ، یاری کەرەستەی جەنگی بە دیاری مەبە.
13. هەرگیز بۆ تاقیکردنەوەی قوڵی رووبارێک بە هەردوو پێوە خۆت هەڵمەدە ناوی.
14. هەرگیز لە هیچ روداوێکی سیاسی، فەرهەنگی، یان ئابووی، بە هەموو بیر و بۆچونتەوە، بەشداری مەکە.
15. هەرگیز دەربارەی هاوسەری کەسێکی تر، چ بە باشە، چ بە خراپە قسەمەکە.
16. هەرگیز تا کۆتایی ئەنجامدانی کار و سەرکەوتن تێیدا، لەگەڵ هیچ کەسێک دەربارەی ئەوکارە قسە مەکەن.
17.هەرگیز دەریای ئارام، کەشتیوانی پاڵەوان درووست ناکات.
19. هەرگیز لەگەڵ کەسانی بێ شەرم و بێ ئابڕوو، دەمەقاڵێ و قسەمەکە، چونکە ئەو شتێکی نیە لەدەستی بدات و تۆ بەهەموو شێوەیەک دۆڕاوی.
20. هیچ کات سێ کەس فەرامۆش مەکە: کەسێک کە لەکاتی سەختیەکان جێت دەهێڵێت، کەسێک کە لە کاتی سەختییەکان پشتت دەگرێت، کەسێک کە لەکاتی سەختییەکان گرفتارت دەکات.
21.هەرگیز هیچ کەسێکت ئەوەندە خۆشنەوێت، بیگەیەنیتە ئاستی خواوەند، چونکە بچوکترین هەڵە، گەورەترین زیان بەر دیواری باوەڕی تۆ دەکەوێت.
22. هەرگیز لەگەڵ کچێکدا کە دوو جار رەفزت دەداتێ، هیوای سەرکەوتنت لەو زەواجەدا نەبێت.
23. هەرگیز کەسێک کە هەمیشە لەگەڵ تۆدا هاوڕایە،شتێکی زیاد فێرنابیت.
24. هەرگیز ژیان دوژمنی تۆ نییە، بەڵام شێوازی بیرکردنەوەی تۆ دەتوانێت دوژمنت بێت.
25. هەرگیز نیگەرانی ئەمڕۆی تۆ، کێشەکانی سبەینێت چارەسەر ناکات.
26.هەرگیز سێ شت بەڵاگێڕی هیچ شتێک مەکە: هەستەکانت، راستگۆیت، خانەوادەت.
27. هەرگیز لە پێش گایەک و پشتی کەرێک و تەنیشتی گەمژەیەک مەوەستە، چونکە نەزان لە هەر لایەکەوە بێت، نەزانە.
دکتور مەحموود ئەنوشه - پزیشکی دەروونی و مامۆستای زانکۆ
@sardosh

(خوێندنهوهى پێويسته، چونكه كهمتر باس كراوه):
بهشێك له وهسيهتنامهكهى پيرهمێردى شاعير و حهكيم و ڕۆژنامهنووسی گەورەی کــورد
ڕوو ئهكهمه قاپى ئهبهدیى، به بێ ئهوهى كه ماڵى كهسم خواردبێ... خۆم به ئاخیرخێر ئهزانم...
ئامۆژگاریم ئهوهیه:
شوێن مادده مهكهون.
دونیا زۆر به گران مهگرن.
تا ئهتوانن خزمهتى ڕاست و بێ موقابیلى قهوم و زمان و وڵاتهكهتان بكهن.
دهستى داماوان بگرن.
له دین لامهدهن.
خوا و پێغهمبهرى خۆتان بناسن.
ڕهوشتتان پاك وخاوێن بێت...
مزگهوتى (ههمزه ئاغا)ش فهرامۆش مهكهن، مهڵبهندى خوێندنى ئاینه، ماڵى خودایه..."
ناردن:ئــەندامێکـــی کانـــاڵ

( بەڕاستی جوانە) 👌👌
🌹🌹
پیاوێك دەڵێت وەكوو هەموو جار لەگەڵ خێزانەکەم دەمەقاڵێمان کرد و تووڕە بووم
هاوارم کرد بەسەریدا هەتا ئەوەی پێم وت
؛ بوونت لەژیانم دا هیچ مانایەکی نیە
ئەوەی تۆ بۆم ئەکەیت هەر خزمەتکارێکیش بێت ئەتوانێت بیکات !!
خێزانەکەم بە چاوێکی پڕ فرمێسکەوە سەیرێکی کردم و بە خێرایی چووە ژوورەکەی تر و منیش پاڵم دایەوە و بێ گوێ دانە هیچ شتێك خەوتم
بەیانی هەستام و خێزانەکەم گیانێکی ساردی هەبوو و تا گەیاندمە نەخۆشخانە کار لە کار ترازا بوو و گیانی لەدەست دابوو بەڵێ تەرمەکەمان شاردەوە و هەستم بە زۆر شت نەدەکرد
ڕاستە هەندێك خەمگین بووم بەڵام دەمگوت یەک دوو ڕۆژی تر لەبیری ئەکەم
دوای مەراسیمی تەعزیەکە گەڕامەوە ماڵەوە بەڵام چی ! وامدەزانی دڵم لە قەفەسێکی گەورەدایە وام دەزانی سینەم دەگوشن
هەستم بە بۆشاییەکی زۆر دەکرد لە ماڵەوە وام دەزانی دیوارەکان بۆ یەك دێن
دوای دوو ڕۆژ دانیشتنی تەعزیەش تەواو بوو
بۆ بەیانییەکەی تاخیر هەستام بۆ دەوام کە سەیرم کرد خێزانەکەم لەوێ نیە بیرم کەوتەوە ئیدی ئەو نەما بەیانییان زوو بەخەبەرم بهێنێ بۆ ئەبەد ئیتر ئەبێت لەسەر پێی خۆم بووەستم ئەمەش بۆ یەکەم جار لەوەتەی هاوسەرگیریم کردبوو .
چووم بۆ دەوام و بە ئازارێکی هەست پێکراو و لەسەر خۆ یەکەم شت هەستم پێ کرد ئەوە بوو تەلەفون و لێپرسینەکانی ڕۆژانە نەما داواکارییەکانی ماڵ ئیدی نەما ئەوەم بۆ بهێنە ئەوەمان پێویستە ئەوەش نەما کەس بڵێ نیوەڕۆ چی ئەخۆی کە هاتیتەوە !! بەخۆمم دەوت ئەو تەلەفونانە بێزار کەر بوون بەڵام نا بیرم کەوتە لە خۆشەویستی بوو بۆ من
وشە ناسکەکانیم لەبیرە بەڵام قەت بە جوانی لێکم نەئەدایەوە ، دەچوومە لای هاوڕێکانم دەمهەویست لەبیری بکەم بەڵام کە دەهاتمەوە ماڵ چەندە تامەزرۆی بینینی پێکەنینەکانی بووم . خواردن و میوەم دەهێنایەوە ماڵ دڵم دەچووە کیسەکانەوە تا کەسێك بێت و پێم بڵێت ئەوە بۆ ئەو شتەت نەهێناوەتەوە
ماڵیکی سارد و سوڕ دەهاتمەوە ئیدی بۆنی چێشت لە ماڵەکەم لە درگاوە نەدەهات .
ئەو کاتانەی دەهاتمەوە ماڵ بە بەخێر هاتنەوەکانیم دەوت قسەی سارد بەڵام ئستا تەمەننای یەك قسبەهێر هاتنەوەی دەکەم
ماڵ ڕۆحێکی تیا نەماوە خامۆش لە گۆڕستان ئەچێ
خولەکەکان لە ماڵەوە وەکو سەعات وان لێم ناڕۆن ..
یــا الله ڕۆژانە چەند سەعات بەتەنیا جێم دەهێشت لە ماڵەوە بێ ئەوەی بیر لە هەستەکانی بکەمەوە
چەند ئیهمالم دەکرد و سەیری خۆشییەکانی خۆم دەکردو بێ بیرکردنەوە لەو شتەی ئەو پێی خۆش بوو چەند حەزم لەو شتانە بوو کە من حەزم لێی بوو نەوەك ئەو حەزی لێ بوو
نەخۆش کەوتم بۆم دەرکەوت دەستی میهرەبانی ئەوم لەسەر نەما شەونخونییەکانی ئەو نەما ئێستا تێدەگەم ئەو کە نەخۆش دەبووم لە دایکم ئەچوو نەوەك خێزانم ، خودایە بەزەییت پێمدا بێتەوە لەو هەموو ستەمەی لەوم کرد و لە ئەویش خۆش بە ..
بەکوڵ دۆعام دەکرد و دەگریام لەپڕ خێزانەکەم دەستی لەسەر شانم دانا و وتی هەستە نوێژی بەیانییە !
خودایا سوپاس بۆ تۆ ئەمە تەنیا خەوێك بوو ، ئەو شتانەی باسم کرد هەمووی خەوێك بوو
توند دەستم بە دەستییەوە گرت هێشتا چاوی لە فرمێسك پڕ بوون
پڕ بە قوڕگی گریانەوە وتم ئەی باشترین ئافرەتی دونیا خۆشم دەوێی ژیان بێ تۆ ئەستەمە ئازیزم ئیتر مەگری ئەو فرمێسکانە چین ؟
وتی ؛ هەناسەت زۆر بە توندی دەدا دڵم تەنگ بو نەوەك شتێکت لێ بێ دەمزانی خەوی ناخۆش دەبینی ..
ئاگادار بن لەو گەوهەرەی لەژێر دەستتان دایە و تەقوای خوا بکەن
خێزانی باش نێعمەتێكی گەورەیە كە خودا بە ھەموو كەسێكی نادا بۆیە قەدری ئەو نێعمەتە بزانن.
✨💫 @sardosh 💫✨

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوەی خۆشەویستی ئەندامی کاناڵی سەردۆش بە تایبەت بۆ نووسەری ئەم دەق و پۆستە،
وەک ئەندامێکی کاناڵی سەردۆش منیش بەش بەحاڵ خەمخۆری خۆم بۆ فەوتاندنی ئەم نیشتمانە جوانە دەمەوێت لە وەڵامی ئەم ئەندامە بە ڕێزدا چەند وتەیەکی خۆم کە لە ناخمدا تەپکی چنیوە دەربڕی بکەم
پێشەکی ئەو کەسانەی لەم وڵاتەدا کە دەسیان داوەتە دار بڕین بە بیانووی ئەوەی هەژارن یا کار و کاسبی نییە ئەوە بزانن نانی حەرام بەو دارانە دەرخواردی خۆتان و ماڵ و مناڵ دەکەن چۆن خوای گەورە شتێ کە زەرەری وڵات و گیاندار و ئاو بێت حەڵاڵ و خێر و بە پیتی ناکات هەروەها ئەوکەسانەی دەڵێن هەژارین بۆیە دەسمان داوەتە ئەوکارە بڕوا بکەن هیچ کامتان هەژار نین بەڵکوو لە زیادە و تەماح و چاوچنۆکی دەستان داوەتە ئەو کارە قیزەونە کە لای خوا بەرپرسیار و جوابگۆ دەبن و بۆ ئەم کارەتان و ناوی ڕەزاق بوونی خوداش تان خستۆتە ژێر پرسیارەوە کە گوایە ئێوە هەژارن و دەمرن لە برسا، ئەی موسڵمان بوونتان دەبێت لە چیا دەرکەوێت موسڵمان بوون تەنیا لە نوێژ و حەج کردندا بەدی نابێت و مابەقیە وێڵکەن بەڵکوو نوێژ و حەج ئەوکاتە دەبێت بکرێت کە بتان گێڕێتۆ لە خراپەکاری یا موسڵمانی شناسنامەین
ئێمە میلەتێکی ئاشتی خواز و دین پەروەرین نەک شەڕەنگێز و ئاشۆبەگێڕبین ، ئاشۆبەگێڕی تەنیا بریتی نییە لە خوێن ڕشتن ، کەسی زاڵم تەنیا بە هیتلێر و سەدام حوسەین ناڵێن بەڵکوو هەر مرۆڤێک لە ئاستی هەنگاو و دەسەڵاتی خۆیــدا گەر زۆڵم بکات زاڵمە ، بوێە ئەو کەسانەش کە دارە بڕن زۆڵمی هەر گەورە لە نیشتمان و مرۆڤ و گیاندار و ئاژەڵان دەکات گەر کەمێک عەقڵ خەینەکار بەبوونی ئەم دارانەوە ئاومان دەبێت!! یاخۆد گیاندار دەتوانێت بژێیەت!! یا چەندین بەرژەوەندی تر؟
ئەی پێم بڵێن ئەمە زۆڵم نییە لە چەند بەشی دروسکراوانی خودادا دیکەن ؟؟؟
یا پێم بڵێن میلەتی کورد بە غیرت و شەرەف ناسراوە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ کەڵە پیاوانی کورد وەک سەلاحەددینی ئەیووبی و قازی موحەممــەد ، بەڵام تۆیی دابڕ هاتووی بەم کارە قیزەونەتەوە دەبێ قەوم و گەلێکی تر بێن خەمی وڵاتەکەت بخۆن و بە چەک و زیندانی بین کارە هەڵەکەت ڕاست بکەنەوە ئەی مرۆڤی خاوەن عەقڵ کێ دەتوانێت کەسێکی بێگانە کاتە دادگەری ماڵی خۆی لە عەیب و عاریدا زۆر عەیب و شورەییە بۆ گەڵی کورد ئەمە بیـــر و بۆچوونی بێت !!!!!
دوای ئەم کارە قیزەوانانەش دەچن دەست دەکەن بە حەیوان سەربڕین و خێر و سەدەقە تاکوو خوای گەورە ئەم نەخۆشینی کۆرۆنامانە لە کۆڵ کاتەوە و لێراشدا زۆڵم دەکەیت پرسیار دەکەم ئایا بڕاستی موسڵمانن ؟یا موسڵمانی شناسنامەیین ؟؟؟ یا بەڵکوو بە بوون منفەعەتی خۆتانەوە موسڵمانن ؟
گەر خۆتان بە موسڵمان دەزانن بڕاستی ئەم زوڵم و کارە قیزەوانەدا لە ناو دینی ئیسلامـــدا جێگەی نابێتەوە بەڵکــوو کەسێکیش خۆی بە مرۆڤ بزانێت ئەم کارە بە زاڵم دەداتە قەڵەم
هیوادارم خوای گەورە بە سەبەبی کاربەدەستانی ویژدان نەخەوتووی لە سەرکار سزای ئەو کەسانە بدات کە داریان بڕیوە
نێردراو : لە لایەن دانیشتوویەک و ئەندامێکی کاناڵی سەردۆشەوە

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ایشون رئیس پارلمان
اقلیم کردستان عراق هنگام شنیدن اذان ، سخنان خود را قطع کرد.
خبرنگار به او گفت: تو بروی آنتن هستی و پخش زنده و مستقیم است، ادامه بده.
پاسخ داد: سخنرانی خود را ادامه نمیدهم تا بعد از پایان اذان.
این یک عملی بود با هزار پیام.
احسنت به تو، این است دختر رشید صلاح الدین الایوبی رضی الله عنه.
اگر نشانی از زنانگی ز تو پرسیدند؛ آدرس کوردستان را به آنها بده.

ئەو بەشە سروشتیانەی (نەوت ، ئاسن ، جیوە ، ئاو و لەوەڕگـــا ....هتد) کە خوای گەورە بە مرۆڤی بە خشیوە شێوەی بەکارهێنانی بۆ کۆی گشتی مرۆڤ چــۆن باسی دەکات بەڵام پێشین و پێشوایانی ئێمە چۆنیان لێکردووە بۆمان ؟؟؟ شیکردنەوەی ئەم بابەتە لەسەر زاری زانای پایەبەرز کـــورد مامۆستا ناصری سوبحانی::
ئەنفال لە قورئاندا غەنیمەت و دەسکەوتی جەنگ نیە ، بەڵام لەبەر ئەوەی لە سورەتیکدا هاتووە کە باسی غەنیمەتی تیا هاتووە، هەروەها میصداقی ئەنفال لەو ڕۆژەدا زۆر نەبوون، وەک ئەم مەعادن و سەرچاوە سرووشتییانە" بۆیە بە غەنیمەت تەفسیر کراوە..
.
تا ئەوێ من موتالەعەم کردبێ، لە هەموو تەفسیرەکان و چوار مەزهەبی سوننەو، دوو مەزهەبی شیعی "جەعفەری و زەیدی"، هیچ کامیان ڕەئی و تەفسیرێکم نەدۆزییەوە کە بەم جۆرە باسیان کردبێ...!
.
‼️‼️‼️ئەنفال: واتە مەعادن و سەرچاوەیەکی سروشتی کە کەس ڕەنج و زەحمەتی تایبەتی بۆ نەکێشاوە، (وەک کانی کانزاو نەوت و ئاسن و هەموو سەرچاوەیەکی سروشتیی،،قیر، جیوە،خەڵوزی بەردی،دارستان، ئاو، لەوەڕگا...هتد)، ئەصلەکەی (نفل)ە واتە شتی زیاد لە پێویستی ئەوەی کە خۆت کردووتە.
.
ئەها ڕیوایەتێک هەیە ( الماء والنار والکلیء )، ئەوە بەشێکن لە ئەنفال، بەڵام پەیوەست نەکراوەتەوە بە ئایەتەکەوە..!
.
کە ئەم شتانە موڵکی گشتین و مالکیەتی فەردی قبوڵ ناکەن،(ئەبێ داهاتەکەیان بچێتە خەزێنەی گشتیی-بیت المال-) کە ئێمە ئەبینین لە وڵاتی خۆماندا (انفال) خەڵک کردوویانە، بە موڵکی خۆیان.
.
‼️‼️ئاڵفەجار (لەوەڕگا) هەیە لەم کوێستانانە، کابرا زوو دەسەڵاتی هەبووە، بەشێکی بڕ داوە بۆ خۆی، ئێستاش کە مەڕو ماڵاتی نەماوە، کەچی هەر ئەو لەوەڕگایە ئەدات بە ئیجارو ئەیفرۆشێ بە خەڵك ، لە کاتێکدا کە ئەوە نابێتە موڵکی دائیمی کەسی دیاریکراو، بەڵکو ئەبێ هەموو بەهارێک ، ئەو کۆمەڵگەیە بێن و بەپێی پێویستیی دابەشی بکەن.
.
‼️‼️کەس نابێ ببێتە خاوەنی تایبەتی لەوەڕگا، ئاو ، ئاگر، نەوت، ئاسن، کانی کانزاکان ،جا ئەگەر دەوڵەتی ئیسلامی بوو ،ئەبێ بە عەدالەت و لەبەرژەوەندیی خەڵک بەکاری بهێنێ )..
.
‼️‼️ خوا ئەفەرموێ: پرسیارت لێ ئەکەن دەربارەی ئەنفال، بڵێ:ئەنفال (لله والرسول)، بۆ خوا و پێغەمبەرە(صلی الله علیە وسلم)، جا نەیفەرمووە (لله وللرسول)، رسول ، (ل)ی پێوە نیە، بەڵام لە (فیء)و (غنیمة)دا، ئەفەرموێ: (لله و للرسول)، ( وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ)٤١
.
چونکە لە (فیء)و (غنیمة)دا، رسول وەک قائدی جەیش دەوری هەبووە لەو دەستکەوتەدا ،بۆیە بەشی هەیە لە دەسکەوتەکەدا،بە تایبەتیش کە رسول و خزمەنزیکەکانی زەکاتیان پێ ناشێ، تا خەڵک نەڵێن لە فەقیری ئەسێنێ و ئەیدا بە خزمەکانی خۆی، لەدوای رەسولیش خەلیفەی ئیسلامی و خزمە نزیکەکانی " نابێ زەکاتیان پێ بدرێ..
.
بەڵام لە ئەنفالدا چونکە رسول یش زەحمەتی بۆ نەکێشاوە، تەنانەت کەمترین بەشی تایبەتی خۆی نیە تیایدا، تەنها وەک نوێنەری خوا دابەشی ئەکات، ئەوە حیکمەتی ئەو (لام)ە کە لە ئەنفالدا نیەو لە فەیء و غەنیمەتدا هەیە.
(ڕەئیسی دەوڵەتی ئیسلامیش بەهەمان شێوە، هیچ بەشی نیە تیایدا)
.
‼️ فیء: واتە دەستکەوتێک بەبێ جەنگ ،بەهۆی لێزانی و سیاسەتی ڕەئیسی دەوڵەتی ئیسلامەوە دەستکەوێ.
.
‼️غنیمە: واتە دەستکەوتێک لە کاتی جیهاد دا، لەشکستی سوپای دوژمن بەدەست دێ.
.
سەرچاوە: کاسێتەکانی قیتال + کتێبی سیستمی ئابوری لە ئیسلامدا..
نــاردن:ئەنــدامێکی بە ڕێــز و چالاکی کانــاڵ

4_5827934118574294851.pdf
556.4 KB
هدیه ماه رمضان.pdf
🔴تحفەای برای پیشوازی از ماە مبارک رمضان و بهرەگیری از برکات و نعمات آن ماە مبارک، با سخنان و پیشنهاداتی از دکتر عمر عبدالعزیز.
📌گردآورندە: صلاح خوشنواز
▫️از زبان کوردی بە زبان فارسی ترجمە شدە است.

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە نــاو خەڵکـــی قســەیەک بڵاو بۆتــەوە
کـــەوا بەبوون نەخۆشینــی کۆرۆناوە نابێت بە ڕۆژوبین چۆن لەشمان لاواز و دەم وشک دەکات؟؟
دوکتـۆر عەبدولڕڕەحیم ئەفخەم زادە ئۆستاد دانشگاە کردستان
☘ @sardosh ☘
کـــەوا بەبوون نەخۆشینــی کۆرۆناوە نابێت بە ڕۆژوبین چۆن لەشمان لاواز و دەم وشک دەکات؟؟
دوکتـۆر عەبدولڕڕەحیم ئەفخەم زادە ئۆستاد دانشگاە کردستان
☘ @sardosh ☘
Forwarded from اتچ بات
بەڕۆژوو بونی زانستی و بەڕۆژوو بوونی ئاینی:
زۆر جار گوێبیستی ئەوە دەبین بەڕۆژووبونی زانستی باشترە لە بەڕۆژوو بونی ئاینی و چونکە زانست دەڵێت نەخواردنەوەی ئاو زیانی زۆر بە جەستە دەگەینێت ، لە ڕووی زانستیەوە پێیان باشە مرۆڤ بۆ تەندروستی خۆی بە گوێرەی زانست بەڕۆژوو بێت کە ڕێگە دەدات بە خواردنەوەی ئاو و هەندێ جۆری تری خواردن...
لە بەرامبەردا لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگە نادات بە خواردنەوەی ئاو و هیچ جۆرە خواردنێکی تر ..
ئایا کامیان جێ بەجێ بکەین ؟
لەوانەیە پێشتر وەڵامی ئەو پرسیارە هەندێ قورس بێ ، بەڵام ئێستا کە سەردەمی کۆڕۆنایە وەڵامەکەی زۆر ئاسانە ، مرۆڤی ئیستا تێدەگات کە زانستی پزیشکی چەند لە دوایە لە جەستەی مرۆڤ ، ئێستا هەموومان درکمان بەوە کردووە کە جۆرە مەخلوق و ڤایرۆس لە لاشەمان هەیە تا ئێستا زانست نەیدۆزیوەتەوە ، چەندەها کردار و کارلێک لە جەستەمان ڕووئەدەن کە زانست لەوانەیە دوای سەد ساڵی تریش پێی نەگات ، شارەزایانی ڤایرۆس دەڵێن تەوەقع دەکەین ٥ ملیۆن جۆر ڤایرۆس هەبن لەسەر زەوی ، بەڵام زانست تا ئێستا ٤ هەزاری دۆزیوەتەوە ، وە لەو ژمارەیەش زانیاری زۆر کەمیان ، یەك دانە لەو ٤ هەزارە کۆڕۆنایە کە لە ماوەی ٤ مانگ هەموو جیهانی ڕاگرت و هەموو زانست و زانایانی حەیران و سەرگەردان کرد ، کەس نازانێ ئەوە چیە ڕۆژانە هەزاران کەس دەکوژێت و زانست هیچ شارەزاییەکی نیە لەسەر ئەو جۆرە ڤایرۆسە ڕۆژانە سەدان توێژینەوە دەردەچیت هیچی ناگەنە نەتیجە ، زۆربەی توێژینەوەکان یەکتر بەتاڵ دەکەنەوە و ڤایرۆسەکەش توانای خۆ گۆڕینی هەیە ..
بیربکەوە یەك جۆرە ڤایرۆس وا بکات ئەی ئەو پێنج ملیۆنە دەبێ چی بکەن
بۆیە هەرگیز زانست مقاڕەنە ناکرێت بەرامبەر ووتەی خوای مەزن ، هەر خۆی مرۆڤ و ڤایرۆسەکانی خەڵق کردووە هەر خۆی زانایە بەوەی چی بۆ تەندروستی مرۆڤ باشە، کاتێ دەڵی ئاو مەخۆنەوە هەر خۆی دەزانێ چ حیکمەتێكی تەندروستی لەوەدایە..
سوپاس بۆ خوێندنەوە 🌹❤️
ڕێبوار ئازاد

چرا ما مسلمانان باید روزه بگیریم.pdf
429.1 KB
📌چرا باید ما مسلمانان روزه بگیریم.pdf
✍نویسندە: یونس سلیمان زادە
📚گردآورندە: صلاح خوشنواز
از بان کردی بە فارسی ترجمه شدە
✍نویسندە: یونس سلیمان زادە
📚گردآورندە: صلاح خوشنواز
از بان کردی بە فارسی ترجمه شدە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕەببەنای مامۆستا شەجەریان پێشکەش بە ئێوەی ئیماندارانی بەڕێز و خۆشەویست
لە دوعاکانتان بێ بەشمان مەکەن
☘☘ @sardosh ☘☘
لە دوعاکانتان بێ بەشمان مەکەن
☘☘ @sardosh ☘☘
با سلام و احترام 🌸🌸
🔹به اطلاع اولیای محترم می رساند کلاس های مجازی در شبکه شاد تشکیل و اکثریت قریب به اتفاق دانش آموزان به گروههای کلاسی پیوسته اند و تعداد کمی هم که باقی مانده اند به زودی وارد کلاس خواهند شد لذا از محضر شما اولیای گرامی خواهشمند است تمهیدات لازم را برای حضور موثر فرزندتان در کلاس مجازی شاد و انجام تکالیف خواسته شده را فراهم آورید.
🔹لازم به ذکر است حضور در این کلاس ها به مثابه کلاس های واقعی الزامی است و روزانه حضور دانش آموزان رصد خواهد شد . انجام تکالیف ، امتحانات و تمرینات توسط معلمان مربوطه بررسی شده و در کارنامه نوبت دوم لحاظ خواهد شد.
🔹فرآیند کار اینگونه خواهد بود که معلمان محترم هر کلاس فیلم ، فایل صوتی ، تصویر و هر گونه محتوای آموزشی لازم برای دروس را در کانال بار گزاری نموده و دانش آموزان آنرا دریافت و مشاهده خواهند کرد و تکالیف خواسته شده را فقط به پی وی معلم مربوطه ارسال می کنند و هر گونه چت در کلاس ممنوع خواهد بود چون اگر مطالبی دیگر در کلاس مطرح شود پیدا کردن فایل های آموزشی معلم مشکل خواهد بود.
🌼🌼🌼
عزیز صدیقی مدیر مدرسه سردوش
ارسالی :محمد تواناحسینی