سریوەی ئاڵۆت/Alot
328 subscribers
771 photos
179 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
سفرەی بەتاڵ

پڕبە کوچەی کردیە هاوار کۆنەکڕ
خەڵکە دەکڕم نانە وردەو و بۆشکە شڕ
مەنجەڵ و تیانێک کە ڕەش بووبن بە گڕ
کۆنە بفرۆشە و بسێنە گازی فڕ

باوکم ئاخی هەڵکێشاو وتی نانمان نییە
بەم سەری بورجەی سوێنەی نان و خوانمان خاڵییە

خوشکە گەورەش زەرد و دەرداژۆو نەخۆش
کز خزیبوە قوڕنەیەک بێ هۆش و گۆش

دایکی ماندوو لێو بەبارو پشت چەمیو
هەڵبزڕکاو ، کۆڵەوارو داتەپیو
ماڵی جوان ،منداڵی تێری قەت نەدیو
دەست و پەنجەی وشک و ڕەق بێ زێڕ و زیو

کۆنە فرۆش دیسان نەڕاندی وەک دوڕاج
هەڵدەسوڕا وشک و ڕەق چەشنی حەلاج
خەڵکه مەیدەن جنس و کاڵاتان حەڕاج
خۆم دەسێنم دەفر و جام و کۆنە ساج

خوشکی چکۆلەم بێ پەچە ڕۆیشتە دەر
بانگی کرد زەحمەت نەبێ گەر بێیە بەر
سفرەییکی پڕلە خاڵی و هیچ لە سەر
لێی بەدی نەکرێ ئەوی بیخوا بەشەر

دەی وەرە بیکڕەو ئەویشمان با نەبێ
مە هەژارین و هەژار بۆ مەرگ ئەشێ

وەرگێڕاوی شێعرێکی قەیسەر ئەمین پور
)
خدرزادە
@S_Alot
#پاییز و وەرزی خەزان
سروشتی ڕەنگاوڕەنگ بە دەوروبەری #بەحرەکەی ئاڵۆت...
@S_Alot
#مێڵاقە هەنار
بەو شێوازە لێ دەکەنەوە و هەڵی داوەسن کە زیاتر بمێنێتەوە بۆ شەو چەڕەی زستان لە دەوری زۆپا....
#ئاڵۆت#هەنار#بریت#کاوڵان#کۆخەشەرمێن#گۆڕک.....
@S_Alot
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

سه‌قز هەسته
قه‌ت نەتبینم به‌ژاکاوی
نه‌بیسم نه‌یارت بڵێن
هه‌ڵپڕوزاوی
سه‌قز هەسته
مانگی ئاسمانت بگۆڕە
گه‌ر به مانگه‌شه‌و سووتاوی
سه‌قز هه‌سته
هه‌ڵۆ و ته‌واری ئه‌م زێدە
له چوارلاوە
دەوریان داوی
سه‌قز هه‌سته
مانگی ئاسمانت بگۆڕە
تۆ له پێناو مانگ سووتاوی

#کاوە_شه‌مسی
@S_Alot
بەیانیت باش ئەی هەڤاڵی هاوڕەگەز
هەستە سەیرێک کە لە کوێستان و ڕەوەز
دایپۆشی سەر کێو بە مەندیلی سپی
ڕووت و بێ بەرگ بوون تەماشا باخ و ڕەز
دار بەڕوو تۆش ئەی هەڤاڵی کۆنی کورد
تۆش لە کوردوستان ئەبەد نابی وەڕەز
@S_Alot
#سەقز ئەمشەو

چاوی کوردان نەچوونە خەو
زڕاندی خەو
سەمای ئاگری مانگە شەو

تا ئێستاکە نەمانبیستبوو
مانگە شەویش بسووتێنێ جەرگ
نە من، نە تۆ ،نە ئەو

تێکەڵ بە شینی "شیناوێ"و
شینی سنە بوو،شینی تۆش
روز از نەو لەم هەرێمەو
خەمی شینێکی تر لە نەو

نەکەی چۆک دادەی کوڕە
بەردەی ورە
بگرە و بدڕە یەخەی
تاریکی شەمشەمەی شەو

با تاو هەڵێ هەر
لە "شەهناز "و لە "سیلۆ"ت
با هەر بەرز بفڕێ بەرز
پیرە "هەڵۆ"ت

م۰قادر پوور=نزا
۱۳۹۸/۹/۱۵
@S_Alot
مامعزیزحیران.3gp
3.9 MB
یادێک لە مام عەزیزی ڕەحمەتی و حەیرانی دارەبەن

@S_Alot
ئاگاداری بۆ قوتابیانی ئاوایی #ئاڵۆت📣📣📣📣📣

سبەینێ بەیانی ڕۆژی چوارشەممە شیفتی بەیانی هەموو پۆلەکان پشوو ڕاگەیانراون تکایە منداڵەکانتان مەنێرنەوە و دۆستانیش ئاگادار وەکەن.
سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «ئاگاداری بۆ قوتابیانی ئاوایی #ئاڵۆت📣📣📣📣📣 سبەینێ بەیانی ڕۆژی چوارشەممە شیفتی بەیانی هەموو پۆلەکان پشوو ڕاگەیانراون تکایە منداڵەکانتان مەنێرنەوە و دۆستانیش ئاگادار وەکەن.»
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی:
پورە شرافتی ساڵحی دەرۆیش ڕەحمانی
دایکی کاک جەلال و کاک باقی وکاک سەلام

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: کەوپێچ


🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

@S_Alot
وەی لە فیشەک وەی لە سەرما وەی لە نان
وەی لە کۆڵ و وەی لە لووتکە و هەڵگەڕان
وەی لە جەرگ و وەی لە کۆسپ و وەی لە ڕق
وەی لە گیان و وەی لە ژین و وەی لە ژان

#سۆران_حوسێنی
@S_Alot
" تەتە تۆش؟ "

"تەتە"تۆش بوویە چەتەی گیان و
چوویە سەر چەقی ڕێگای "فەرهاد"؟!
گیانی جوانی و ژیانی تاڵی بە تاڵان بەی؟
هەی داد لە تۆش هەی داد

نە ترسای لە "حەمە تاڵ"ەکان
سەرەوڕێت پێبگرنەوە و تاڵاوت بە دەم داکەن
"بێستوون"ی برات نەهاتەوە یاد؟
کە سینگی ڕەق و تەقی دڕی و هەڵیتەکاند
تەشوێیەکەی دەستی "فەرهاد"

لالۆ "حوسەین"ی کۆهکەن چی؟
کە بە قاچێکەوە و بە پاچێکەوە
وەتاغ وەتاغ و داڵان داڵان
جەستەی هاو ڕەگەزتی
زۆر بە باشی تاشی و لە ناو دڵیدا
لانەی حەوانەی خۆی کرد بونیاد

خۆ وەمزانی
هەر تەقەی چەکمە ڕەقی نەیارە لەم باژێرە
سینگی فرهادەکان دەپێکی و
دڵی کوردان دەهەژێنێ
هەر "بانە"و"سەقز"ە وە
تاکوو "هەورامان" و "پاوە" و "شاباد"

ئاخر نەتگوت
داخۆ کامە شیرین بە تەمایە
کامە ئازیز چاو لە دەرگایە
بڕواتەوە و باڵای بگرێتە ئامێز
باڵای وەکوو شمشاد؟
هەی داد لە تۆش هەی داد!
م۰قادر پوور=#نزا
۱۳۹۸/۹/۲۹ سنە
@S_Alot
Forwarded from Rezaei
🔴 *اطلاعيه مهم٤٠٢*

🌀 *نقشه بارندگی کشور در طول 72 ساعت آینده*

🔹گفته می شود شدیدترین بارندگی های چند قرن اخیر را در ایران به خصوص جنوب غرب و غرب کشور در پیش رو داریم.

🔹برخی مناطق بیش از 200 میلیمتر بارندگی و در هسته بارش تا 900 میلیمتر نیز انتظار باران داریم.

سازمان ناسا آمریکا در هشداری به مقامات ایران اعلام نمود که مردم ایران را برای رویارویی با شدیدترین و سهمگین ترین سیل تاریخ ایران آماده کند. سازمان هواشناسی آمریکا به مقامات ایران هشدار داده است که احتمالا در سیل چند روز آینده در ایران احتمالا هزاران نفر کشته خواهند شد و از مقامات ایران مصرانه خواسته فورا ستادهای بحران تشکیل دهند. اتحادیه اروپا نیز در بیانیه فوری با پیش بینی سیل ویرانگر در ایران , در حال اعزام نیروهای صلیب سرخ جهانی و غذا و دارو و چادر به ایران است.

از همه اکیدا و اکیدا خواهش می کنم کلیه سفر های خود را کنسل کرده جلیقه نجات تهیه نمایند و در مناطق مرتفع شهر ها پناه بگیرند

سیل نقطه امنی در منازل با ارتفاع پایین ندارد. هشدار ها را جدی بگیرید

خوراکی خشک داشته باشید
اسناد و مدارک خود را در جای امن و مرتفع قرار دهنده
گروه اساتید ایران

این نقشه واقعا می ترساند، رنگ بنفش یعنی پیش بینی بارش‌هایی حتی مهیب‌تر از بارشهای اخیر گلستان در یکی از آسیب پذیرترین مناطق ایران: کهگیلویه و بویراحمد، چهارمحال بختیاری، لرستان و دامنه های زاگرس در خوزستان و اصفهان و شیراز

مسئولین محترم حداقل 3 روز وقت دارید، لطفا غافلگیر نشوید !
ایران، پر باران‌ترین کشور در آسیا و اروپا در دو هفته آینده

ایران، پر باران‌ترین کشور در آسیا و اروپا معرفی شد.

طبق بررسی نقشه های هواشناسی، کشور عزیزمان ایران، بعنوان پر باران‌ترین کشور در آسیا و اروپا برای ۱۶ روز آینده معرفی شده است.

هموطنان عزیزم لطفا به اشتراک بزارید
سڵاوو ڕێز وەک دەبینین و دەبیستین بە پێی هەواڵە کەشناسیەکان بەفر و بارانێکی زۆر ئەم دەڤەرە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا دەگرێتەوه .
دێی ئاڵۆت یەکێک لەو شوێنانەیە کە بە هۆی جوغڕافیای وڵاتەکە لافاو دەیگرێتەوە ، جا بۆیە واچاکە خەڵک ئامادە کاری بۆ بکەن و بە گرینگ و بەهەندی وەرگرن و لە هەرەس هێنانی بەفر و لافاو یەکتر وشیار کەنەوە بە تایبەتی شوانەکان و ئەوکەسانەی کە ناچارن لە دەرەوەی ئاوایی بن ،بێ شک بیستووتانە کەس بە وەسیەت نامرێ
@S_Alot
"یەلدا"

حاکمی یەلدا هەنارە هەنار
بە حوکمی قازی بەفرانبار
پاییزێ دەدا لە دار

م۰قادر پور= #نزا
@s_Alot
ئاگادارییەکی گرینگ📣📣📣📣📣📣📣


ئاگاداری دانیشتوانی خۆشەویستی ئاوایی دەکەینەوە سبەی تیمێک لە دامپزشکی دێن بۆ کوتانی مانگاو گوێرەکە دژی نەخۆشی لەمپی ئێسکین کە نەخۆشییەکی کوشندەیە.
تکایە سبەی دڵنیابن کە پاتاڵەکەنان بکوتن. و دۆستانیش ئاگادار بکەنەوە.


لەگەڵ ڕێز.
@S_Alot
وه‌رزی زستان
به‌ ڕۆژژمێری كوردیی چواره‌مین وه‌رزی ساڵه‌.
له‌ ڕۆژژمێری زایینییدا یه‌كه‌مین وه‌رزی ساڵه‌.
ئه‌م وه‌رزه‌ شه‌وه‌كانی درێژ و ڕۆژه‌كانی كورتن.
له‌ ڕۆژژمێری كوردییدا مانگه‌كانی ئه‌مانه‌ن:
سێ مانگی: به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان، ڕه‌شه‌مێ.
ژماره‌ی ڕۆژه‌كانی وه‌رزی زستان (89) ڕۆژه‌.
مانگی ڕه‌شه‌مێ به‌وێنه‌ی مانگی شوباته‌.
هه‌رساڵێك شوبات 29 ڕۆژبێت ئه‌ویش30 ڕۆژه‌.
كاتێكیش شوبات 28 ڕۆژ بێت، ئه‌و 29 ڕۆژه‌.
چله‌ی زستان سه‌ختترین و ساردترین كاته‌كانی ساڵه‌.
له‌ناو كورده‌وارییدا حساباتی زۆری بۆ كراوه‌.
خه‌ڵكی كوێستانه‌كان به‌ گشتیی لێی ترساون.
چله‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی وه‌زری زستانه‌وه‌.
25 ڕۆژ له‌ سه‌ره‌تا و 25 ڕۆژیش له‌ كۆتایی،
40 ڕۆژه‌كه‌ی ناوه‌ڕاست پێی ده‌وترێت چله‌.
ده‌رباره‌ی چله‌ و سه‌رما سه‌خت و به‌فره‌ زۆره‌كه‌ی،
پێشینان زۆر حسابات و بورجیان بۆ باس كردوین.
گوتوویانه‌: ئه‌مسه‌ری چله‌ و ئه‌وسه‌ری چله‌،
تیایدا ده‌بارێت به‌فرێكی زله‌.
پێشینانی كورد ده‌ڵێن زستان وتوویه‌تی:
ڕۆژێكم مابێت له‌ ئارا، كلكی بزن ئه‌كه‌م به‌ دارا.
به‌ خۆشی زستان و زه‌رده‌ی حاكم باوه‌ڕ مه‌كه‌.
زستان بۆ خه‌ڵكی كوێستانه‌كان وه‌رزێكی زه‌حمه‌ته‌.
زۆرترین به‌فر و به‌سته‌ڵه‌ك و سه‌هۆڵبه‌ندانی تێدایه‌.
ناوی مانگه‌كانیش (به‌فرانبار ـ ڕێبه‌ندان) نموونه‌یه‌.
كورد له‌م وه‌رزه‌دا گرنگیی به‌ خۆراكی تایبه‌ت داوه‌.
ترخێنه‌، دۆینه‌، نۆكاو، شێلم، سه‌روپێ، توور،
له‌گه‌ڵ شه‌وچه‌ره‌ و زۆر خۆراكی دیكه‌دا به‌كارهێنراون

سەلاح سالار

@S_Alot
کارو چالاکییەکانی فەرهەنگی
#کتێبخانەی_نامی_ئاڵۆت

زیادکردنی بڕی ۱۰۰کتێب بۆ بەشی منداڵان لە #کتێبخانەی_نامی_ئاڵۆت

منداڵانی خۆشەویست و خوێنەڕانی بەڕێز دەتوانن ڕۆژانی پێنجشەممە( خوشکان)، هەینی( برایان) سەردانی کتێبخانە بکەن.
@S_Alot
"ئاوات"

زستانێکم دەوێ سەخت و سەقەت
هەر بەفر بێ و هەر بەفر بێ فەقەت

هەر ببارێ و هەر ببارێ بێ پشوو
میترێ پتر لە بارستایی میژوو
هەر هەرەس بێ و هەر هەرەس بێ و
هەر هەرەس
هەر ڕنوو بێ و هەر ڕنوو بێ و هەر ڕنوو
کپ ببن بخنکێن گشت کۆڵانەکان
ببەسترێن جادە و بانی هەر هەموو

وە "تۆ" جگە مانەوە چارەت نەبێ
وەمێنی و ڕێگەی ئەو خوارەت نەبێ

م۰قادر پوور=#نزا
هەینی ۱۳۹۸/۱۰/٦ بانە
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ئاڵۆت
وەک بەهار دەچێ...
ڕەز بڕین و خاوێن کردنەوە....
۹۸/۱۰/۰۹
@S_Alot