ژیاننامه ی ناودارانی کورد
✍کامکاران
بە ناوی ئەسڵی و ڕاستی (سووری) بنەماڵەیەکی کوردن پێک ھاتوو لە حەفت برا و خوێشکێک کە لە بەناوبانگترین و پێشرەوترین تیپەکانی مۆسیقان لە کوردستان و لە ئێرانیشدا. کۆی بەرھەمەکانیان ھەم گۆرانی کوردی لە خۆی گرتووە و ھەم مۆسیقای سوننەتی فارسی کە بە مێلۆدییەکی زۆر جوان و بە ڕیتمێکی پڕ وزەوە لێدراو‌ن. گۆرانییە کوردییەکانیان دەوڵەمەندانە جۆراوجۆرن و بە قووڵی ڕیشەیان وا لە مێژووی کۆن و فەرھەنگی نەتەوە سەرفەراز و پڕھەستەکەیان. باس لە چیرۆکە حیماسییەکان و جەنگەکان و عێشقە ڕۆمانتیکەکان دەکەن و چیرۆکی پاڵەوانانی نەتەوەیی و ئایینی دەگێڕنەوە کە ھەندێکیان دەگەڕنەوە بۆ ھەزاران ساڵ لەمەوبەر، بۆ سەردەمی مادەکان.
ناوی ئەسڵی و ڕاستی ئەم بنەماڵەیە (سووری) یە کە میرزا حەسەن سووری ناوی خۆی لە سووری ڕا گۆڕی بۆ کامکار.
کامکارەکان لە سەرانسەری جیھاندا کۆنسێرتیان پێشکەش کردووە. یەکێک لەوانە لە مەراسیمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بووە بەشیرین عیبادی لە سالی ٢٠٠٣ دا.
میژووی تیپەکە
کامکاران، بۆ ئەوەڵ جار، ساڵی ١٣٤٤ ک. ە بەرامبەر ساڵی ١٩٦٥ زاینی لە سنە دا وەکوو تیپێکی بنەماڵەیی دەرکەوتن و گەلێک بەرنامەی جۆربەجۆریان لە باشگای ئەفسەران، مەدرەسەکان و تالارەکانی شاری سنە دا پێشکەش کرد. سەرپەرشتی ئەو تیپە سەرەتاییە مامۆستا حەسەن سووری (باوکی بنەماڵە) بوو و بۆ خۆی بە ڤیۆڵۆن بەشداری دەکرد. دیکەی ئەندامان بریتی بوون لە:ھۆشەنگ (ئاکاردیۆن)، بیژەن (گۆرانیبێژ)، پەشەنگ(سەنتوور)، قەشەنگ (گۆرانیبێژ و ڤیۆڵۆن) وئەرژەنگ (دومەک).
ساڵی ١٩٦٩ کە مناڵەکانی بنەماڵە تۆزێک گەورەتر بوون، تیپەکەیشیان پتەوتر و یەکانگیرتر بوو و کۆنسێرتگەلێکیان لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ورمێ بەڕێوە برد.
پاش ساڵی ١٩٧١، ھەندێک لە ئەندامانی بنەماڵە، لەوانە ھۆشەنگ، بیژەن و ئەرسەلان، بۆ فێربوونی زانستییانەی مۆسیقا چوون بۆ تاران و لە زانکۆی ھونەرە جوانەکانی ئەوێ دا دەستیان بە خوێندن کرد (لەو سەردەمە دا، ئەرژەنگ نیگارکێشیی دەخوێند). دوای ماوەیێک، کامکاران لەگەڵ موحەممەد رەزا لوتفی، حسەین عەلیزادە، پەرویز مشکاتیان و چەند کەسێکی تر، دوو تیپی مۆسیقای شەیدا و عارفیان دەمەزراند. ئێستاکە ئەم دوو تیپە لە ناودارترین تیپەکانی مۆسیقای سوننەتیی ئێرانین و لەگەڵ شەجەریان و شارام نازری دا ھاوکاریان بووە.
یەکەم کۆنسێرتەکانی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی "تیپی کامکاران" ەوە، لە سەرەتای سەردەمی پاش ئینقلابی ئێران، لە وەرزشگای ئازادی و تالاری وەحدەت لە تاران دا بەڕیوەچوو کە پێک ھاتبوو لە سێ بەشی سەرەکی: مۆسیقای فارسی، تاکەژەنیی سەنتوور لە لایەن ئەردەوانەوە و مۆسیقای کوردی.
لە ساڵی ١٩٨٩ ک. ە ئومێد لوتفیش، کوڕی قەشەنگ و موحەممەد رەزا لوتفی، کە تاری دەژەنی، ھاتە ناو تیپەکەوە.
کامکاران، لەم کۆنسێرتگەلی دواییەی خۆیان دا، ھەندێک لە لاوانی بەھرەداریان لەگەڵ خۆیان ھاوڕێ کردووە.
ئەندامانی گرووپ
ھۆشەنگ کامکار
بیژەن کامکار
پەشەنگ کامکار
قەشەنگ کامکار
ئەرژەنگ کامکار
ئەرسەلان کامکار
ئەردەشیر کامکار
ئەردەوان کامکار
مریەم ئیبراھیم پوور
سەبا کامکار
ھانا کامکار
نەیریز کامکار
سیاوەش کامکار
ئومێد لوتفی
@piranshahrghadimi

اولین نمایشگاه ایران در اربیل ازراست به چپ کریم معروفیانی میرزایی معاون فرمانداری درسال 79واقای خضر کاک درویشی بخشدار آن زمان وناشناس
@piranshahrghadimi
ارسالی/شایان
@piranshahrghadimi
ارسالی/شایان
سال75
ازراست مراد قادری،،،،مرحوم حسین ابراهیم اقا (حسین کا حە مەدی)،،.سلیم قادری
@piranshahrghadimi
باماهمراه باشید👆👆👆👆

🗓ئەمڕۆ: دوشه ممه
🔷۱۱ خه رمانان ۲۷۱۹ کوردی
🔹۱۱ شهریور ۱۳۹٨ هەتاوی
🔹۲سیپتامبری ۲۰۱۹ زایینی
🔹۲موحه ره می١۴۴۱ مانگی
📷 وێنه ی مه سیری خه رپاپ / وێنه گر میلاد ملازاده

سالی 1367 شیخ ره ش
از راست اسعد پورهرمزی .مهندس پورهرمزی .جمال پورهرمزی .کمال پورهرمزی .اسیه پورهرمزی .وستا عمر پورهرمزی .لقمان پورهرمزی

لەڕاستەوە بەپێوە ،1حوسێن شەریفی 2میرخان بیرکانی 3حامید ئەمین عەشایری 4ڕەسوڵی فاتح
دانیشتوان لەڕاست ڕا 1فاڕوق کەریمزادە 2ئەحمەد عەبدووڵازادە 3ڕەحمان ئاڕمەند
ساڵی 1355مدرەسەی مەحمودقادری
@piranshahrghadimi
نێردراوی،،حامیدئەمین عەشایری

ژیاننامه ی ناوداران کورد
✍مەلا ئەحمەدی نۆدشی
فانی نۆدشەیی ناوی تەواوی حاجی مەلا ئەحمەدی نۆدشەیی کە بە حاجی مامۆستا ناسراوە و نازناوی فانییە ، کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانی کوڕی مەلا ئەحمەدی نۆدشەییە ، بنەماڵەکەیان زانای ناودار و ئایینپەروەری تیا هەڵکەوتووە. لە ساڵی ١٨١٣ لە گوندی نۆدشە لەدایکبووە و لە ساڵی ١٨٨٤ کۆچی دوایی کردووە.
ژیاننامە
بە منداڵی لای باوکی دەستی داوەتە خوێندن، ھەر ئەو سەردەمە قورئانی پیرۆز و سەرچاوەفارسییەکانی تەواو کردووە و بۆ پەیدا کردنی شارەزایی زیاتر زۆربەی ناوچەکانی کوردستان گەڕاوە، لە ڕواندز ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و ماوەیەکی زۆر لە سلێمانی و سنە ژیاوە. حاجی مەلا ئەحمەد لە بواری مەسەلە ئایینییەکاندا یەکێک بووە لە مامۆستا ھەرە بەناوبانگەکانی سەردەمی خۆی و لەم بارەیەوە مەولەوی شاعیر بە سەرچاوەیەکی گەورەی لە قەڵەم داوە. مەلا ئەحمەدی فانی گەلێ مامۆستای پایەبەرزی پێگەیاندووە و چەند بەرھەمێکی گرانبەھاشی بە ھەردوو زمانی عەرەبی و فارسی بۆ بەجێ ھێشتووین. ئەم زانا بەناوبانگە لە بواری شیعر و ئەدەبیشدا دەستێکی باڵای ھەبووە. بە زمانی کوردی و فارسی کۆمەڵێ شیعری بەرزی نووسیوە.
پاشان بۆ پێگەیاندنی منداڵانی کورد لە مزگەوتەکانی "مەڵکەندی"ی سلێمانی مزگەوتی "قووڵە"ی نۆدشە و مزگەوتی "مەولانا"ی شاری سنەوانەی وتۆتەوە و بۆ ماویەکیش موفتی گەورەیی شاری سلێمانی بووە و لە ماوەی ژیانیدا بۆ فێربوونی زانست و زانیاریی دینی سەردانی عێراق، شام (سووریا) و حەلەب و میسر و عەرەبستانی کردووە. عەلامە ئەحمەد نۆدشی خاوەنی پێگەیەکی بەرزی ئایینی و کۆمەڵایەتییە و کەسانێکی وەک مەولەوی شاعیری گەورەی کورد، میرزا عەبدولمەجید مەجدی ناسراو بە مەلەکولکەلام سەقزی و مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیس لە باری زانست و پێگەی ئەو زاتەوە ڕای خۆیان دەربڕیوە.
لە ماوەی ژیانیدا گەلێک قوتابیی پەروەردە کردووە و کەسانێکی وەک: (عەلامە عەبدولڕەحمان پێنجوێنی، مەلا عەبدولقادری بیارە، سەید ئەحمەد فایز بەرزنجی، مەلا مەجید مینبەری، مەلا عەبدوڵڵا موفتی، مەلا مارف نۆدشی، شێخ سەلیم تەختەیی، مەلا عەبدولعەزیم مەجتەھدی و مەلا عسامەدەین نۆدشی..هتد) لە لای پەرەوەردە کراون و ئیزنیان وەرگرتووە. عەلامە ئەحمەد نۆدشی لە بوارەکانی:فەلسەفە، ئەدەبیاتی عەرەب، بیرکاری، ئەستێرەناسی و کەلامدا ٍشارەزاییەکی باشی ھەبووە و لە بواری عیرفان و مەعنەوییەتدا ھیندە شارەزا بووە کە بە "زولجەناحەین" ناوبانگی دەر کردووە، گلکۆی ئەو زاتە بەرزە لە شاری سنە و لە تەپۆڵکەی "شەرەفەلەلمولک"ە

🗓ئەمڕۆ: سێ شه ممه
🔷۱۲ خه رمانان ۲۷۱۹ کوردی
🔹۱۲ شهریور ۱۳۹٨ هەتاوی
🔹۳سیپتامبری ۲۰۱۹ زایینی
🔹۳موحه ره می١۴۴۱ مانگی
📷 وێنه یه کی مێژوویی ڵه راسته وه مامۆستا هێمن، مامۆستا خاڵه مین و مامۆستا هێدی

📷 هەڵپەڕکێ و ڕێوڕەسمی زەماوەند لە ئاوایی نەڵیوانی شنۆ ساڵی ۱۳۴۰ی هەتاوی
شڕۆڤەی زیاتر لەگەڵ وێنەکەدایە
@piranshahrghadimi
📸 وێنەگر: ڕەحیم شنۆیی مەحمودزادە
شڕۆڤەی زیاتر لەگەڵ وێنەکەدایە
@piranshahrghadimi
📸 وێنەگر: ڕەحیم شنۆیی مەحمودزادە
از راست بە چپ
کریم ابراهیم آقا_مراد قادری_مرحوم حسین ابراهیم آقا_سلیم قادری سال78
@piranshahrghadimi
ارسالی/ابراهیم آقا

دانش آموزان کلاس سوم ادبیات دبیرستان صدوقی سالـ78 از راست ايستاده ١- محسن دانش٢- محمد رسولپور٣- صمد طه زاده ٤-ارسلان رحمانپور٥- ناصر رسوليان٦-شوانه مام رسولپور۷- حسین موسی زاده٨- مصطفی محمدپور٩- هیوا قیطرانی
نشسته از راست١- ناشناخته٢- ناشناخته٣- هادي شريفي٤- حسن اسود٥-موسي اماره٦- داود رازيان
@piranshahrghadimi
ارسالی/شوانە مام رسول‌پور
نشسته از راست١- ناشناخته٢- ناشناخته٣- هادي شريفي٤- حسن اسود٥-موسي اماره٦- داود رازيان
@piranshahrghadimi
ارسالی/شوانە مام رسول‌پور
ژیاننامه ی ناودارانی کورد
✍دکتور محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی (شه‌پۆل)
دکتور محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی (شه‌پۆل) نوسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێکۆڵه‌ر و رۆژنامه‌وان و مامۆستای زانکۆی تاران له شاری ماهاباد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات له 24/06/1933 زائینی له بنه‌ماڵه‌یکی زانا و نیشتمان په‌روه‌رله دایک بووه و هه‌تا ئیستا پتر له 30 کتێبی به زمانی کوردی نوسیوه و چه‌ندین کتێبی وه‌رگێراوه و خاوه‌ن و نوسه‌ری گۆڤاری گرشه‌ی کوردستان له ساڵی 1979 بووه. یەکێک لە دامەزرێنەرانی و سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی زمان و فهرهنگ و هونه‌ری کوردیه وهەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی جامیعەی کوردانی موقیمی مەرکەز و ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی جامیعەی کوردانی موقیمی مەرکەزە. قورئانی که‌ریمی به زمانی کوردی ته‌رجه‌مه کردوه و چەندین جار لە کوردستانی باشور و ئیران چاپ کراوە .
محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی(شه‌پۆل) محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی کوری خوالێخوشبو، مه‌لا ئیبراهیم کوری عارفی ره‌بانی حاجی خه‌ڵیفه مه‌لا محه‌مه‌د (به‌ها، عارفی ره‌بانی به‌ها له 27 ره‌مه‌زانی 1343ی مانگی له ته‌منی 83 ساڵیدا وه‌فاتی کردوه‌و له نێو خزنی شیخ مه‌حمودی شه‌هید له بنه ماڵه‌ی ساداتی نه‌هری شه‌مزینان نزیک شه‌قامی جامی جه‌م له شاری مه‌هاباد موکری نیژراوه) ئه‌مین حوزوری مه‌لیک حه‌زره‌تی شیخ عوبه‌یدیلا نه‌هری شاهی شه‌مزین (مه‌لا ئیبراهیم له رۆژی هه‌ینی 3-11-1337 ی هه‌تاوی ( 1958ی زاینی ) له 68 ساڵیدا وه‌فاتی کردوه‌و له تاقه‌داری شاری مه‌هاباد نێژراوه) کوڕی مه‌لا سه‌عیدی گه‌وره، کوری حاج مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم ناودار به شیرازی، کوری مه‌لا ره‌حیمی گه‌وره‌یه. براکه‌ی به‌ها به ناوی حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌د عارف که دیوانی شێعری به فارسی و کوردی هه‌یه. شه‌پۆل له 3-04-1312 هه‌تاوی (24-06-1933 زاینی) له شاری مه‌هاباد له دایک بووه. شه‌پۆل له منداڵی لای باوکی قورئان و کتێبه سه‌ره‌تایی یه‌کانی خوێنده‌وه و پاشان لای مه‌لا زاناکانی روژههلاتی کوردستان عوولوومی قدیمهی دینی ته‌واو کردوه و پاشان له مه‌هاباد له فێرگه‌ی زانای پڕ زانا حاجی مه‌لا حوسێن مه‌جدی( وزیری دادی کۆماری کوردستان) ئیجازه‌ی ته‌دریسی وه‌رگرتووه و له سالی 1335 هه تاویی(1956) بوته خه‌تیب و ئیمامی جومعه خانه‌قای نه‌هری له شاری مه‌هاباد و له هه‌مان کاتدا بۆته موده‌ریس دهڕس بیژی مزگه‌وتی سوور. له سالی 1340 (1961) واردی زانکوی تاران بووه بو ده‌وره‌ی لیسانس و دوای فوق لیسانی له سالی 1969 زائینی له زانکوی تاران ته‌واوکردوه. له سالی 1992 دوه‌ره‌ی ته‌حقیقاتی عالی و دوکتورای له زانکوی تاران ته‌واو کرده‌وه. شه‌پۆل ماموستای عه‌لوومی قه‌زایی و خه‌ده‌ماتی له زانکۆی تاران بووه. له ساڵی 1962 هاوکاری له‌گه‌ڵ رادیوی کوردی تاران ده‌ست پێ کردوه‌وه، گوتار و نوسراوه‌ی له بابه‌ت کوڵتور و فهرهنگی کورده‌واری نوسیوه. له ساڵی 1969 به هاوکاری ماموستا جمیل روژبیانی، دکتور سه‌دیقی موفتی زاده. ئه‌حمه‌دی موفتی زاده. سواره ئیلخانی زاده، شیخکانلوو، مه‌حه‌مه‌دی غفاری کانونی زمانی کوردی له تاران ساز کرد. دکتور ئیبراهیمی پتر له 30 کتیێی به نرخی هه‌یه و چه‌ندین کتیێی به سه‌ر زمانی کوردی وه‌رگێراوه و له سالی 1979 به ماوه‌ی ن‌و مانگدا 9 به‌رگه‌ی گوڤاری گرشه‌ی کوردستان ده‌رکرده‌وه. دکتور ئیبراهیمی ئیستا سه‌روکی ئه‌نجمنی زمان و فهرهنگی کوردیه. قورئانی به زمانی کوردی وه‌رگێراوه. شه‌پۆل له زوربه‌ی کۆره ئه‌ده‌بیه‌کان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشور وتاری داوه و له لایه‌ن زوربه‌ی گوڤار و روژنامه‌کانی کوردستان وتویژی له گه‌ڵ کراوه( گوڤاری گه‌لاوێژ، په‌یف، ئیتحاد به عه‌ره‌بی، برایه‌تی، گوڵان، رامان.... و رادیو و ته‌له‌فزیونه‌کانی کوردستانی باشور بڵاوکراونه‌ته‌وه.) و چه‌ندین خه‌ڵاتی ئیفتخاری وه‌رگرته‌وه. بو باشترین وتار له هه‌مایشی سالێادی شه‌هیدانی ههڵهبجهێ سوتاو هێرۆشیمای جایزه وەرگرتهوه و له‌کتێبی هه‌ڵه‌بجه، ته‌کراری هێرۆشیما وتاره‌که چاپ بووه. و له چه‌ندین کۆڕی ئه‌ده‌بی لوحه‌ی ئیفتخاری وه‌رگرتووه. میداڵی ئیفتخاری ده‌زگای چاپ و بلاۆکردنهوی به‌درخانی به‌ره‌و ئازادی رۆژنامه نیگاری کوردستان به ناوی جایزه‌ی نوسه‌ر و لێکۆڵینه‌وه‌ر و وه‌رگێر وه‌کو خه‌ڵات و رێزدانان بۆ خه‌زمته‌کانی پێدراوه.