🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#نامه‌کان
#سه‌یدعه‌لی_ساڵحی
و:
#حسێن_جه‌وانشیر
1
سڵاو!
دۆخی هه‌موومان باشه
خه‌مێ نییه جگه له ون بوونی جاربه جاری خه‌یاڵێکی دوور ،
كە وا خه‌ڵکی دڵخۆشی له‌خۆڕای پێ ده‌ڵێن
بهمانشهوه ئه‌گه‌ر بێت و ته‌مه‌ن به‌ش کا
به شێوازێ به ته‌نیشت ژیان دا تێ ده‌په‌ڕم
که‌وا نه ئه‌ژنۆی ئاسکی بێ جووت بله‌رزێ و
نه‌ئه‌م دڵه پێ لە گۆڕ و بێ هەتوانە !
هه‌تا له بیرم نەچوە بینووسم
له که‌وشه‌نی خه‌ونه‌کانی ئێمه تەڕە ساڵ بوو
ده‌زانم به‌رده‌وام حه‌ساره‌کانی ئه‌وێ ته‌ژی له که‌شی نوێی نه‌هاتنه‌وه‌یه
به‌ڵام تۆ لانی که‌م ، ته‌نانه‌ت که‌ڕه‌تێ ، جارێ ، جار نه جارێ
بڕوانه بزانه زایه‌ڵه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی خولیا
له ڕووخساری گوڵاڵە ناچێ !
بائهمهشت پێ بڵێم
له‌خه‌وما ماڵێکم کڕیبوو
بێ په‌رده ، بێ په‌نجه‌ره ، بێ ده‌رگه ، بێ دیوار ... هه‌ر پێبکه‌نه !
با ڕوونتر بیڵێم
ئه‌ونده‌ی نه‌ماوه ، من چل ساڵان ده‌بم
سبه‌ی لە بەختێكی باشا دەخوێنمەوە
هەر ئێستە
پۆلێ کۆتری سپی
به سه‌ر کۆڵانه‌که‌مان دا تێ ده‌په‌ڕن
با بۆنی نامه‌ی که‌سه‌کانی منی لێ دێ
له بیرته رۆیشتبووی
هه‌تا هه‌واڵی هێمنی ئاسمان بێنی !؟
نا ڕی ڕای گیان
نامه‌که‌م ده‌بێ کورت بێ
ساکار بێ
بێ هیچ وشه‌یه‌ک له ناڕوونی و ئاوێنه ،
سه‌ر له نوێ بۆت ده‌نووسمه‌وه
دۆخی هه‌موومان باشه
به‌ڵام تۆ بڕوا مه‌که !
#پاشا
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#نامه‌کان
#سه‌یدعه‌لی_ساڵحی
و:
#حسێن_جه‌وانشیر
1
سڵاو!
دۆخی هه‌موومان باشه
خه‌مێ نییه جگه له ون بوونی جاربه جاری خه‌یاڵێکی دوور ،
كە وا خه‌ڵکی دڵخۆشی له‌خۆڕای پێ ده‌ڵێن
بهمانشهوه ئه‌گه‌ر بێت و ته‌مه‌ن به‌ش کا
به شێوازێ به ته‌نیشت ژیان دا تێ ده‌په‌ڕم
که‌وا نه ئه‌ژنۆی ئاسکی بێ جووت بله‌رزێ و
نه‌ئه‌م دڵه پێ لە گۆڕ و بێ هەتوانە !
هه‌تا له بیرم نەچوە بینووسم
له که‌وشه‌نی خه‌ونه‌کانی ئێمه تەڕە ساڵ بوو
ده‌زانم به‌رده‌وام حه‌ساره‌کانی ئه‌وێ ته‌ژی له که‌شی نوێی نه‌هاتنه‌وه‌یه
به‌ڵام تۆ لانی که‌م ، ته‌نانه‌ت که‌ڕه‌تێ ، جارێ ، جار نه جارێ
بڕوانه بزانه زایه‌ڵه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی خولیا
له ڕووخساری گوڵاڵە ناچێ !
بائهمهشت پێ بڵێم
له‌خه‌وما ماڵێکم کڕیبوو
بێ په‌رده ، بێ په‌نجه‌ره ، بێ ده‌رگه ، بێ دیوار ... هه‌ر پێبکه‌نه !
با ڕوونتر بیڵێم
ئه‌ونده‌ی نه‌ماوه ، من چل ساڵان ده‌بم
سبه‌ی لە بەختێكی باشا دەخوێنمەوە
هەر ئێستە
پۆلێ کۆتری سپی
به سه‌ر کۆڵانه‌که‌مان دا تێ ده‌په‌ڕن
با بۆنی نامه‌ی که‌سه‌کانی منی لێ دێ
له بیرته رۆیشتبووی
هه‌تا هه‌واڵی هێمنی ئاسمان بێنی !؟
نا ڕی ڕای گیان
نامه‌که‌م ده‌بێ کورت بێ
ساکار بێ
بێ هیچ وشه‌یه‌ک له ناڕوونی و ئاوێنه ،
سه‌ر له نوێ بۆت ده‌نووسمه‌وه
دۆخی هه‌موومان باشه
به‌ڵام تۆ بڕوا مه‌که !
#پاشا
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂