📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
وەک زۆرێکمان دەیزانین مەولەوی زۆر عاشقی عەنبەر خاتون بوە.لەیەکەم دیداریدا مەولەوی کەدەچێتە ماڵی عەنبەرخاتون دەگێڕنەوە عەنبەر خاتون ئاو دێنێ بۆ مەولەوی و میوانەکەی دی
کە عەنبەر خاتون دەگاتە لای مەولەوی مەولەوی لەوکاتەیا کەمێک شڕۆڵ و ڕیش هاتو دەبێت عەنبەر خاتون ئاوەکەی پێ دەدات دەڵێت فەرمو ..خـاڵۆ.خاڵۆش لەزۆرجێ بۆ کەسی گەورەو بەساڵاچو دەوترێ.مەولەوی گوێی لەو وشەیە دەبێت.ئەو بەیتە دەڵێت.

خاڵۆ خاڵۆتەن بەس واچە خاڵۆ
خاڵۆ دەم وەبان خـــاڵانت ماڵۆ
شەردبێ جەداخی خاڵۆ خاڵۆی تۆ
خۆم بکەم وەکوڕەکەی چواردە ساڵەی نۆ
.
بەکورتی دەڵێ شەرتبێ لەداخی ئەو قسەی تۆ خۆم واجوان و تازەبکەمۆ وەک کوڕی چواردەساڵان دەرکەوم.

بەهەر حاڵ دوای ئەو دیدارە مەولەوی تەواو عاشقی عەنبەر خاتون دەبێت و دەچێتە خوازبێنی و دەیدەنێ
جا دەگێڕنەوە مەولەوی ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر عاشقی عەنبەری هاوسەری دەبێت بەڕادەیەک دوای ئەو ماوە زۆرەی پێکەوەن و عەنبەر خاتون وەفات دەکات و لە مەولەوی دادەبڕێ مەولەویش زۆر بێ قەرار دەبێت و داوا دەکات خودا ئەمیش بکوژێت و بیگەیەنێتە لای مەحبوبی.دەگێڕنەوە کە زۆر تێ ناپەڕێ مەولەویش وەفات دەکات و دەگەڕێتەوە لای دڵبەری.
جابۆیە دوای بیستنی مەرگی مەولەوی مەحوی گەورەش دەفەرموێت

( مەحوی) ئەمشەو ئەوپەڕی شێوەی لەخەو دیبێ دەبێ
بۆیــه ئەمـــڕۆ ( مــەولــەوی ) کەوتـۆتە حاڵــی حەلـوەلا

واتە ...
مەحوی ! ڕەنگبێ ئەمشەو ((مەلەوی )) عەنبەر خاتونی پەری شێوەی یار و ژن و خۆشەویستی خۆی لەخەودا دیبێ ، وائەمڕۆ کەوتۆتە حاڵی حەلوەلا و خەریکە دەمرێ و ( مرد ) تا بڕوا خۆی پێ بگەیەنێ و لەڕێگای عیشقا شەهید ببێ
وەرگیـــراوە
چه پریشانم از این فکر پریشان شب و روز
که شب و روز کجایی و کجای تو کجاست

#هوشنگ_ابتهاج
🆔 @nawandi_adab_honar
(ماچی کوژراو)
کاتێ دڵی هەرزەکارم
به یەک نیگات چەکی دڵداری کردە شان
وام دەزانی عەشق نامرێ و نابڕێتەوە
کەچی سەیرە چاوی ماندووم دوای ساڵانێ
بە شوێن تەرمی ماچەکانما
لە سەر گۆنات ئەخولێتەوە.
عەتا ساڵح پوور .سەقز
لـەگەڵ بارانی ئـەسرینــی تکاوم
دڵۆپێک خوێن تکا لەدڵی شکاوم

ئـەگەر بـمرم بە زامی تۆوە دەمـرم
ئەگەر مـاوم بە یـادی تۆوە مـاوم

ناسر ئاغابرا #ژاکاو

🆔 @nawandi_adab_honar
له چـەشنی ئاگـرن کوڵمی گـەشی تۆ
له مار حەستەمترن پرچی ڕەشی تۆ
بڵێم وەک چی دەچی، هەر گوڵ دەزانم
لـه گــوڵ نـاسـکتره ناسـک لەشـی تۆ

"هەژار"
خاک

دەسـتم برد بۆ چڵی دارێ
لەتاو ئازار لق داچڵەکی!

کە دەستم برد بۆ لقەکە
ناوقەدی دار
کەوتە هـاوار!

کە باوەشم کرد بە قەد دا
خاک لەریەوە لە ژێر پێم دا
بەرد ناڵاندی..!

ئەمجارەیان کە دانەوییم،
خۆڵم هەڵگرت
گشت کـوردستان زریـــــــکانی

خاک

دستم را بە سوی شاخە‌ی
درختی دراز کردم
شاخە از شدت درد از جا پرید

همین کە دستم را بە سوی شاخە بردم
تنە یک درخت بە لرزە در آمد

همین کە تنە درخت را در آغوش گرفتم
خاک زیر پایم بە لرزە افتاد
سنگ نالید

آنگاە کە خم شدم و خاک را برداشتم
تمامی کُردستان بە ضجە در آمد


شێعر:شێرکۆ بێکەس
هه ڵگێرانۆ:ئەحمەد شاملو.
عاشقی بێ دڵ دەنالێ مەیلی گریانی هه یه
بێ شکه هەوره تریشقه تاوی بارانی هه یه
چاوی من دەم دەم دەریژێ ئاوی ساف و خوینی گەش
دا بڵێن دەریای عومانه دوڕ و مەرجانی هه یه. نالی.
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
از دوریِ تو وسوسەیِ شعری نماندە
مرگ آمدە هرچند کە یاسینی نخواندە

هیهات ، مبادا سرِ دل خاک بریزید
کان دلبر ودلدار همە داغیش چشاندە

نازِ نفست ، نِی بزن ای حضرتِ صورزن
مارا کە همین عشق بە محشر کشاندە

رَخت باید از این قافلە بربست کە دل را
درگوش، کسی غیرِ جنون هیچ نخواندە

خام اند خلایق همە تا عشق نبینند
تا سوختن ای دوست مرا عمری نماندە

دیدی کە بە تقویم جوانم ، ولیکن
اعجازِ همین شور بە پیریم رساندە

گلبانگِ وصال سربزن ای مطرب مدهوش
معشوق مرا مژدەی دیدار رساندە

کس را بە " #دلارامیم " اکنون نبینی
بی پردە بگویم ز سَرَم هوش پراندە

#شیما_نادرسرا_دلارام
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
کۆچی مامۆستای بەڕێز کاک خالیدی خاکی بەرپرسی ئەنجومەنی مەولەوی کورد ی سەقز جێگای داخ و کەسەڕێکی لە ڕادە بەدەر و خەساڕێکێ گەورەیە.
ئه‌ی کوژه‌ی تاوی ئه‌وینم خۆت به‌ حاڵم ئاشنای
ده‌ردی دووریت ھاو نشینه‌ و زامی بێ ده‌رمانه‌ بۆم
#جەمیل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
بۆ کۆچی دڵ تەزێنی چیرووک نووسی هەمیشە زیندوو (خاڵید خاکی)
(کۆچ)
قەڵەم چۆنی بنووسێ چۆن بکا گەڕ؟
لە گەڵ چەرخی چەپی چیرووک بکا شەڕ
هەتا جارێ بە شادی هەڵ دەسووڕێ
دەیان جار دەس بە ئەژنۆ هەڵ دەکووڕێ
ئەوا دیسان ئەبێ شیوەن بگێڕێ
خەمی نان و خەمی خاکی بە دێڕێ
بکاتە مەی لە مەیخانەی سواران
لە گەڵ هەورێکی ڕەش داکاتە باران
بە سەر گۆنا و لە سەر لێوی ئەوانەی
کە فرچکیان گەلێ گرتوە بە وانەی
ئەوا ئەمڕۆکە (سێ شەممە)س هەمیسان
رەفێقان چاوەڕێتن کاکە دیسان
بەناوی بەرزە ناوت لێ ببیسن
لە ژووری(پێنج)، لە بەر دەرکەی قەتیسن
مەیان کە چاوەڕێ کاکە درەنگە
چلۆن باوەڕ بکەم بەم دەنگە، دەنگە
کە گۆیا ئەم هەوارەت کاکی(خاکی)
بە جێ هێشت و ئەمێستاکە لە خاکی
مەگەر کاکە ئەوەندە بێ بەرگ بووی؟
کە زوو تێکەڵ بە تاریکی مەرگ بووی
گەلێ چیرۆک نەنووسراون هەنووکە
بە قەد باڵات کە پێت ببڕێ بچووکە
لە ئەم خاکە کە خاکی کوردسانە
لە لای خواوەند دەسا بگرە بە هانە
دڵی شارت بە سۆیە و پڕ لە ژانە
بە سەرمان کە لە مەولاش ( سێ شەمانە)
عەتا ساڵح پوور، سێ شەممە1396/6/7 سەقز
ڕەش لە دڵ ئاڵایە بێ شەو داگرە
تیشک بهاوە دەس بەسەر شەودا گرە

هەر ئەزەل خولقا بە لەنگی لاقی بەخت
لەم هەرێمە دیلە ڕۆژ ، شەو داگرە

#شیما_نادرسەرا_دڵارام
🆔@nawandi_adab_honar
ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشمیلم
تەماشاکەن چ سەیرێکە، بە دەستی دیلەوە دیلم

#مامۆستا_هێمن

@nawandi_adab_honar
قۆربان قۆربانەن؛
جەژنەن شادییەن
دەس نە گەردەنەن،
ڕۆی ئازادییەن

هەی دەسبۆس دەسبۆس،
وەش نێگارانەن
خەیر پابۆس پابۆس،
خاتر دارانەن

هەرکەس گیان وە کەف،
پەی نێگارێوەن
هەریەک قوربانیی
وەفادارێوەن

مەولەوی.
عاشقان جەژنه ،بەیانی چاوه ڕێی ئیحسانەکەم.
کۆا حەکیمێ چارەسەرکا دەردی بێ دەرمانەکەم.
حاتەمی تایی بەناو بانگه له بۆ بەخشینی ماڵ.
گەر قەبووڵکا من نەدارم ،خۆمی بۆ قوربانەکەم.
ئه‌ترسم بێ تۆ له‌م دونیا به‌ سامه‌
مه‌ڕۆ گیانم ئه‌گه‌ر چی تاڵ و شیرین
مودارا که‌ ته‌بای وێرانیم ئه‌م شه‌و
به‌ یادی ھات و چۆی شه‌وگاری دێرین

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
شکا ئەژنۆی ژیان یار بێ خەبەر چوو
لەپڕ ڕۆی عومرەکەم عومرم بەسەر چوو

کە دیم مانگی ڕۆخی وامزانی "فطر"ە
عەزیزی من بەرەو مانگی سەفەر چوو

#دڵارام
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
به‌ره‌و
ئێواره بارانی په‌پوله و
من و تۆ و ئیشتیای
ماچێ خودایی
من و
تۆ و. . .
#جه‌میل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
دووهەمین ڕۆمانی عەلی حسەینی، بە ناوی "سەفەرەکانی شەوبا"
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
▪️جايزه نلى زاكس آلمان به رمانویس بزرگ کورد، بختيار على رسيد.

بختیار علی نویسنده‌ی کرد عراقی جایزه‌ی ادبی نلی زاکس آلمان را دریافت کرد. این جایزه ادبی به ارزش ۱۵ هزار یورو هر دو سال یک بار در شهر دورتموند آلمان برگزار می شود.

طبق نظرات داوران این جایزه ادبی، بختیار علی یکی از بزرگترین نویسندگان جهان اسلام است. اما آثارش هنوز در جهان غرب به آن صورت شناخته نشده است. تنها یکی از آثار او، «غزل نویس و باغ های خیال» به انگلیسی ترجمه شده است. او به کردی سورانی، لهجه مناطق جنوب شرقی می نویسد. دو کتاب از او با عناوین «آخرین انار دنیا» و «شهر موسیقیدان های سپید» به آلمانی ترجمه و منتشر شده اند. آخرین انار دنیا را می توان به عنوان شاهکار ادبی او نام برد که به وضعیت و زندگی کردهای عراق می پردازد. با وجود تجربیات و مواجهه با خشونت، جنگ و خون ریزی و نسل کشی هایی که در آن دوره از تاریخ روی داد، کارهای بختیار علی سرشار از شعر و زندگی است. با استفاده از استوره ها و روح ادبیات شرقی در کارهایش به مضامین اخلاقی و مسائل انسانی می پردازد.

بختیار علی در سال ۱۹۶۶ در شهر سلیمانیه واقع در کردستان عراق متولد شد. در آغاز سال‌های ۱۹۸۰ با شرکت در تظاهرات دانشجویان توسط نیروهای رژیم دیکتاتوری صدام حسین مجروح شد. تحصیلاتش در زمین شناسی را رها کرد و به ادبیات روی آورد. او از سال ۱۹۹۶ در آلمان زندگی می کند.

این جایزه ادبی مصادف با سال روز تولد نلی زاکس (۱۹۷۰-۱۸۹۱) نویسنده آلمانی–سوئدی در دهم دسامبر در شهر دورتموند اهدا می شود./
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂