📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
من وه‌ڕه‌س،دڵ ته‌نگ و تۆ دوور به‌زمی نووسین سازه بۆت
چی بنووسم من به‌ڵام له‌م ڕه‌نجه بێ ئه‌ندازه بۆت

شه‌و درێژ و بیری من قووڵ، شه‌ونخوونیم هاوده‌مه
من که‌لا و دڵ ناته‌با، ده‌رگای شکایه‌ت بازه بۆت

‌ ‌ گیانه‌که‌م ناخی ته‌نیوم خۆشه‌ویستیت سه‌رله‌به‌ر
دانیشه ده‌سته‌ونه‌زه‌ر بۆم تا بڵێم له‌م ڕازه بۆت

خۆزگه ده‌کرا تا قیامه‌ت جاڕی ئه‌شقم به‌م؛ هه‌تا
گاته گوێی دونیا ئه‌وین و سۆزی ئه‌م ئاوازه بۆت

پاش و پێشم تای سه‌راوه و هزری دووریت ئه‌م کوژێ
ئه‌ی فه‌له‌ک سه‌د ئافه‌رین بۆ ته‌رزی ئه‌م ڕێبازه بۆت

ناسره‌وێ یادت ده‌مێ، دڵ مه‌ست و سه‌ر شێتم ده‌کا
سه‌ر به ئایینی جنوونم به‌م هه‌واو شێوازه بۆت

چه‌شنی کۆرپه‌ی دووره ئامێز،ناسکه‌و دڵ هه‌سته‌وه‌ر¹
ڕیتمی گریانم هه‌تا بێ سه‌بک و شێوه‌ی جازه بۆت

جه‌غزی گوفتار و خه‌یاڵم په‌ڵپ و بێ سامانیه
ناگرن یه‌ک،ئه‌م به تاسه‌و ئه‌و فیداو گیان بازه بۆت

گه‌رچی دووریت چرکه‌یێکی ساته‌مه‌رگێکه گوڵم
سه‌رله‌به‌ر دونیا ئه‌ژی ئه‌م حاڵه بێ ده‌ربازه بۆت

هێن #دڵ‌ئارام داده‌مرکێنم:« #دڵارام » دێت و، دڵ
دێته گه‌شکه و هه‌ڵفڕینی هه‌ر ده‌ڵێی شابازه بۆت

#جه‌میل_م

¹هه‌سته‌وه‌ر: حه‌ساس