📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
هه‌ر مانگێ نۆ بۆ حاڵم په‌شێوه‌ن
چون هیلال شێوه‌ی ئه‌برۆی تۆی پێوه‌ن


@nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دڵ بڕیت کرد دڵبەرت ئەمڕۆکە جەرگی پارەیە
سەد غەزەڵ شێعریش بنێری ئەو هەر ئەو غەم‌بارەیە

نامەکانت بوونەتە بۆغز و لەوایە بیکوژێ
خۆشەویستی هێشتا ئەمما ، عەشقی تۆ سێدارەیە

دوورە باڵات ، دوور لەباڵات دڵ بە وەرزی سڕ گەیی
بەم چلەی هاوینە دیوتە چەند خەزان لێی مارەیە؟!

هەر نەهاتی وا نەهاتی تا نەهایەت تێی تەنی
بێ بەڵێنی ، بێ بەلێن گیان دڵ لە دووت ئاوارەیە

پەیکەرە و هێمای کەسەر بەژنی ژنێ بێ هاودەمە
چاوەڕێی دەستی خەلیلێکە بەدەر لەم شارەیە

زۆر لە مێژە بوومەلەرزە بوومی ژینی داڕمان
بەس عەجەبمە چەندە ئێزڕائیلی دڵ بێ کارەیە

ئەو دڵەی وا پەنجەمۆرەی دابڕانی لێ درا
دڵ نیە بەڵکوو کەلاوە یا خۆ جیب بێ پارەیە

ڕێ نەما نەیگرمە بەر بۆ مێسرەعێ شادی وتن
هەرچی ژەندم دڵ بەڵام ئاڵۆزی نۆت ئەم تارەیە

٭٭٭ ٭٭٭ ٭٭٭

تاکوو ئێستێ هەرچیم هۆنیوە لەبۆ عەشقم بووە
شێعرم ئەمڕۆ داغداری هەرچی یار بێچارەیە

خێلقەتی شێعرم لە تۆزی ڕێی ئەویندارە و لەشم
دەستەمۆی دەستی حەزێکە پێی بە دارە دارەیە

سەد هەزار بار شاکرم بۆ تۆیێ وا هاوژینمی
عەشقی ئێمە وێردی زاری مەردومی ئەم شارەیە

خۆشەویستم بۆنی بوونت وەک هەناسەم واجیبە و
ئێعتباری خۆشەویستی لەم زەوی بێ عارەیە

گەرچی دڵ تەنگ و غەمینم بۆ ئەوینێ داڕما
پڕ بە دڵ شادم دڵی مە دوور لە ئەم ئاسارەیە

ناگەمە تیشکی بەیانی گەر بە خەم ڕۆژ کەیتەوە
هۆی #دڵئارامیم لە دیتن گوڵبزەی جارجارەیە

#شیما_نادرسەرا_دڵارام
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
سڵاو , و شه و گه ش تر له ڕۆژ!
بۆ تێ ڕووانین
ڕوو سوور به کات.
ئه وین کام برین سا ڕێژ بکا!!؟؟
خه نده کام خه م.
تۆش کام هۆده یی ئه م وڵاته م تۆز ته کێن
شه و له سه ر لێواری به ره به یان
سه ر قاڵی باوێشک دانه و
من به خه می جگه رێکه وه
پێڵوویی په نجه ره که م ڕوو به ڕۆژ ئاوه ڵا ده که م و
هێوه ر هێوه ر هه رچی توویی نه گبه تیه که شکاندوومه.
به بار تاقایی پێکه نینت تارایی بووکێنی بکه به ر شێعرم.
کازیوه به ر ته سکه و
تا قه تیشم به شی پێکه نینێک نا کات
ته مه نیش به شی سبه ینێ. "*خه وێک بۆ خه م*"
باران:
با را ن ده بارێ
د ه با ر ێ با ر ا ن
له گه ڵ جانتایێکی بۆ شه وه
ئافره تێکی به به ژن
له سه ر شوسته یی بێ ڕێبوار تێکه ڵ به شه و ده بێت.
له ناو (انعکاسی)[لێکدانه وه] دار چرا کانی کۆڵان و بێده نگی کپپپ ده بێت.
چرپه چرپی په نجه ره کان له گه ڵ تکایی ئه و په ڕی دیواره وه،
به خرپه یی پێ یی باران ته ڕ ته ڕ ده بێ.

کات؛ بێ وچان به سه ر وشه کانم دا نوقم ده بێ.
و بێ ئاوڕ دانه وه شار به جێ دێڵێ.
منیش
به نه هێنی هه ر هه موو جانتا و پێکه نینه کپه کان ده پشکێنم؛ نه ک خۆشه ویستی من و بارانێک ته ڕ،
له بۆنی قژی قه ترانی ته ڕ ترت بێ ئاگا هه ڵ گرتبێ.
به ره به یانه و باران له لێواری سپێده قه تیس ماوه.
منیش به خه می بێ چرپه یی
له خه می خۆڵه مێشی به یانیێکی سڕداااااا. "*خه وێک بۆ خه م*"
آرینا گولزاری و ترجمه كتاب از زبان انگلیسی به زبان كوردی. در وبلاگ آموزشگاه بخوانید .http://abedzban.blogfa.com/
(سه ر سام)
تۆ پێکه نایت و
من به خه ر مانه یی خه می خۆمه وه
تلم ده خوارد.
…شوڕه بیی له به ر تاوانی بێ هێزی نیه مل خواره.
جریوه ئه ستێره له سه ر کزیی ئاسمانه وه نوقمی تراویلکه نین.
سه ماش له یه که م پڕتووکه یی شێعری خۆیی دا
خوولیا و خوێناویی خرپه یی خۆ یه تی.
-من و ئه و
سه ما و شێعر
شۆڕه بی و په یکه ری شۆڕه سواریخع نده.....
نازانم بۆ تۆ و ئه وانی تر
به ڵام زام! کیژی خۆ شه ویستی سووکنایی نایێت.(شه ریف زاده)
ئارەزوومەندیم جە حەد وەیەردەن****** فراوان خەیلێ تاسەی تۆم کەردەن
قیبلەم بەو ئەحەد بێھەمتای فەردەن ***** سەوگەند یەکێوەن چەنی تۆم وەردەن
فکر و خەیاڵان وەسواسەی وەفات ****** دایم نە دڵەن نە ڕووی سەر بەسات
شەوان تا وە ڕۆ فکرم جە لاتەن ****** رۆحی ڕەوانم نە خاکی پاتەن
نامت چوون ئەوراد سوبح و ئێواران****** موانووش وە گەرم نە پای دیواران
جە «سەرقەڵا»وە مەگێڵوون پەی تۆ **** دەک دیدەم ھەر دوو، سەد جار فدێت بۆ
ئامان، ھەی ئازیز بینایی چاوان!****** گلەم ھەن جە تۆ خەیلێ فراوان
یانێ چێش مەیلت فەرامۆش کەردەن******مەر بادەت نە جام بێشەرتی وەردەن؟
وەرنە یانێ چێش نە جاران جارێ ******خەبەر نەپەرسی جە ڕاویارێ؟
ئومێدم ئێدەن، ئامانەن ئامان! ******* جەی فێشتەر ناسۆر نەوزی زامان
ئەحواڵی حاڵات شەرت و وەفاکەت *******بکیانە پەرێم تۆبی خوداکەت!
نە ساڵ و نە ماە ، نە ھەفتە نە شەو****** نە ساتێ ئارام، نە دەقیقە خەو
نمەشۆم نە چەم، دیدەم، نە دووریت****** ھەر ئێد موانوون: ئاخ جە مەھجووریت!
ئیسە کێ تاقەت دووری تۆ دارۆ؟******دەک بەرقی غەزەب وە جەسەم وارۆ!
بە سەرگەردت بام، ئەڕواحەکەی وێم!****** جوابی سەریح بکیانە پەرێم...

مەولەوی تاوەگۆزی
حینجه

ئازیزه که م
ڕۆمانێکی بێ کۆتایی
داستانێکی بێ سه ره تا
ده چمه وه هه وه ڵی سه ره تایی
چاوله ده می مامۆستا
وانه به وانه، چیم خوێندوه
تائێستا
پێدا ده چمه وه
ژنۆ تێ هه ڵده چمه وه
ده که م مه شقێ
ده بمه وه فه قێ یه کی سوخته
فێر ده بم پیت و نوقته
چیرۆکی عه شقت
په یڤ په یڤ حینجه ده که م
عێ سه رعا، عه
شێ زه نه عه ش، عه ش
قێ ژێر قێ، عه شقێ.

کۆڵانی عه شق ـ میم.قاف.پێ.نزا
پێاوێك به‌ بۆنی تری له‌ كۆڵانی ته‌ملێدراوی عه‌شقه‌وه، چێژی كوردانه‌م ده‌هرۆژێنێت.
٭٭٭‌
هه‌ڵمه‌تی ئه‌وین له‌ ناخه‌وه‌
له‌ گێژوانێكی پڕ ده‌ماخه‌وه
پرسیاری ڕه‌زو ترێم لێده‌كات به‌داخه‌وه‌.
هۆی لالۆ چا زانه‌كه‌م
له‌ گڕكانی بێ ئه‌نوادا
له‌ بڵێسه‌ی گڕی حه‌زه‌ و
له‌ مامه‌ڵه‌ی دڵێ ته‌ندووریدا
بریسكانت پرسیاره‌
ئۆقره‌ بڕت لا لاجانگه‌ی نزرگه‌یه و
كۆتر كۆتر پێده‌شته‌كان ده‌شۆیته‌وه‌
به‌ هۆنیایی له‌ هۆن ده‌خۆیت
وه‌ك شۆڕابه له‌ ته‌هوڕا
ئه‌وینی ره‌ز ماره‌ ده‌كه‌یت
له‌ كۆڵانی ته‌نگه‌به‌رێ
شان مه‌ده‌ له‌ شان
با ده‌ماخه‌ی بابرده‌ڵه‌ی كزیه ی درۆی ئه‌م سه‌رده‌م
‌وه‌ك په‌رێشان
وه‌ك په‌ریخان
له‌ قانێعم هه‌ڵكوڕ ماوه‌.
٭٭٭
گۆڕانكاری پێناسه‌ی هه‌ربابه‌تێكه‌ و كاكڵی هه‌ر هه‌ستیارێك له‌ كه‌ڵێنی ناخی پڕ له‌ داخی سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. ئه‌م هونه‌رمه‌ندی ئێمه‌ له‌ به‌رده‌ڵانی ئه‌ستم و ڕه‌زو باخی پڕ له‌ هێشوی ئاڵۆته‌وه‌ به‌ كۆڵانی عه‌شقه‌وه‌ ده‌ركه‌ی ئۆقره‌ ده‌كاته‌وه‌. حه‌زی بوونێك واژۆ ده‌كات كه هه‌گبه‌ێكی پڕ توێكڵه‌و مامزێكی سركه‌ و ڕاوكه‌ری زاڵی كه‌ژوكۆ مه‌گه‌ر بێهێنێته‌ گۆ. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پڕ له‌ خۆشه‌ویستیه ده‌بێ وای لێبكۆڵینۆ كه‌ هه‌ڵبه‌ستوانی ئێمه‌ پڕه‌ له‌ حه‌زی تاسه و ڕق ئه‌ستووره‌ له‌ گۆڕان و چه‌رخانی بێداڵده‌ وپه‌نام. به‌ مه‌نهه‌جی كه‌سه‌ره‌وه پێناسه‌ی ده‌وران ده‌كات و ئۆخژنی ناخی به‌ كوڵ هه‌ڵده‌ماڵێت و پرسیاری بێ كۆتایی تاوتوێ ده‌كات وله‌ كاروانی وشه‌ وه‌ رسكانی ئه‌وینێكی ده‌وێت كه‌ نامۆێكی ئاشاناییه.
له‌ كۆڵانی ته‌نگبه‌ری عه‌شقی ئه‌م شاعره‌ی ئێمه‌ ، گله‌یی وبناشت زۆره‌ وترووسكایی ئه‌وین له‌ خامۆشی ده‌كاڵێتۆ. كاكی شاعیر ده‌ناڵێنێ و به‌ گۆر هاواری ئه‌وینی بێ پێناسه‌‌ سه‌ر ده‌دات ، ناحه‌زانی كۆڵانه‌كه‌ی له‌ قاو ده‌دات، بزازانی درۆكرده‌ و بێ سه‌ركرده‌ له‌ ئه‌وینی دۆڕاودا هه‌ڵده‌واسێ. به‌تاسه‌وه‌ له‌ خه‌مێكی قوڵی سه‌رده‌م كه‌ گۆڕانی به‌له‌زی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ ده‌ناڵێنێت.
كاك مه‌ناف وقه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ‌ وشه‌ ده‌هۆنێته‌وه،خولایای حه‌زێك ده‌خولقێنیت. له‌ئه‌وینی خه‌مۆكیدا پرسیاری نامۆ ده‌كات و گاڵته‌جاڕی ناحه‌زوێژ به‌ قه‌ڵماسك ده‌كوژێت. له‌ ئه‌وینی خۆڕسكی خۆی داڵده‌ی درۆیی پی نادرێت. له‌ كۆمه‌ڵگای پڕ هه‌وێنی عه‌شقی پووچی ده‌ناڵێنێت. سپی سپی پی جوانه‌ و مه‌زاحی دێت به‌وانه‌ی خولیاكانی لێ ده‌گۆڕن و حه‌زیان له‌ چوار چێوه‌ی نێو كه‌وانه‌.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به‌ ساكاریی بێ گڕێ وگۆڵ دانرواه‌، له‌ ئیماژی یه‌كجار زۆری چێژی كوردانه‌ ناوئاخنی وه‌رگرته‌، له‌ ئاهه‌نگه‌ی نه‌رمی وشه‌ كه‌ پێناسه‌ی هه‌موو نووسینه‌كانی ئه‌م شاعیریه ،كه‌یفت له‌ خوێندنیه‌تی و بڕیاری تا كۆتای بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ده‌یت. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دوور له‌ هه‌موو كاره‌كانی شاعیرانی تازه‌ كاری ده‌زانم كه‌ زمانی ساكار له‌ هه‌موو رسته‌كانی دیارده‌یه‌ وبه‌ڕاستی وه‌ك پێناسه‌ی شێعری بۆ ئه‌م شاعیره‌ داده‌نرێت. هیوام وایه‌ی كاك مه‌نافی به‌رێز ،له‌ ئامێزی هێشووی ترێ نترازێت وباخی پڕكه‌ڵێنی زمانی كوردی به‌ ڕه‌زی گلار وبۆڵی شاعیرانه‌ پڕ بكاته‌وه‌ و حه‌ز و چێژی كوردانه‌مان بهرۆژێنێته‌وه‌.
داخۆ چه‌ند وه ده‌س نازك نه‌وهاڵان
ئامۆشۆت كه‌رده‌ن دلێ ماڵان

ئیسه ها چون من په‌شێوت بی حاڵ
كه‌فته‌نی نه خاك مه‌كه‌رات پاماڵ


حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی


@nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
له‌گه‌ڵ مندا فه‌له‌ك هه‌ر خوار و چه‌وته
خه‌می پێ‌دام وتی ها نانی شه‌وته

قوڕ و لیته و به‌رد لێفه و سه‌رینم
وتی ئه‌م جێگه نه‌رمه‌یش جێگه خه‌وته



مه‌هدی فه‌ڵلاحی ڕۆسته‌مان «سه‌رمه‌س»
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
ئەی ئەوەی بانگ هێشتت کردووم
ڕێ ،نیشانم دە

لە نێو تاریکی و شەوە زەنگ دام
مانگ، نیشانم دە

یوسفی میسرت لە نێو چــاهێکەوە
وا گەیاندە شاهی

گەر دەزانی ئەمەیە ڕێی سەڵاحەت
چاهێک، نیشانم دە

گشت چێژی سەرخـۆشی ئەم دونیا
هەرکات و ساتێکە

ساحێب کەرەم ، چـــی لات باشترە
ئەو ڕێگە نیشانم دە
#ناسکه


خوێندنه‌وه‌: ساعدی
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دەرکەوتووە ئەم شەو لە بنی شۆڕە عەبای شەو
سووچێ لە برۆی دڵبەری بێ گەرد و بەڵای شەو

هاتووم کە بڵێم سوێند بە خودا و ئایەتی قورئان
ناگۆڕمەوە یارم بە هەزار یاری وەهای شەو

قەسدی سەفەرێکم لەبەرە تاکوو خەیاڵت
چبکەم شڵەژاوە خەوەکەم ، خۆزگە نەبای شەو

چیتر نە وەفایی و نە غەزەڵ پەورەری نالی
ناداتۆ وڵام بەم هەمووە جەور و جەفای شەو

لەم سەردەمەدا هێندە ڕەشە ڕۆژی ئەویندار
ئەی وەی لە من و وەی لە دڵ و وەی لە حەیای شەو

دەرمانی نیە زوڵمەتی ئەم شامە درێژە
کورتی کەوە ڕێی دووری وەرە ، خۆت بە پەنای شەو


تا شانە دەکەم پرچی درێژم بەتەماشا
دێن و موتەحەییر دەکەون خێڵ و سوپای شەو

بەس کەس نییەتی قودرەتی تەفسیری ئەوەی کە
بەستوومە بە هەنگاوتەوە تای زوڵفم و تای شەو

ویستم لە غەزەڵدا بکەمە قافیە نێوت
ترسام کە تەماح کاتە سەرت خوشکە حەوای شەو

سایە سەرەکەم ، دووری لەبەر دوورە حەیاتم
تۆ مەرگی #دڵارام بدە کۆتا بە هەرای شەو

#شیما‌_نادرسه‌را_دلارام
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
مەهدی:
کاناڵی سەرمەس، کاناڵێک بۆ شێعر و پەخشانەکانی مەهدی فەڵلاحی ڕۆستەمان
لەگەڵ بوونتان جێگەی شانازیمانە

لینکی کاناڵ

https://telegram.me/joinchat/A0fYjUFLUrt84E43545YXg
شیعری ناسكه‌(شیوا ئیزه‌دمووعین ) به ناو پینووسه که م له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژان بخوێنه‌وه. https://telegram.me/asoyzhyanisaheb