📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
شێرکۆ بێکەس، کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌ و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری‌ سلێمانی لەدایکبووە‌ و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
شێرکۆ بێکەس بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ ھاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون‌. ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد “خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی” وە‌ردە‌گرێت.

خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆک وە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد ئیگڤار کالرسۆنە‌وە‌ پێشکە‌ش دە‌کرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا. ٭ ناردنی ئه‌میر ئازه‌رپوور٭

🌹 ژیان
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا.

لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

شێرکۆ بێکەس

ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
🎀 @Sherko_bekas

لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و راگەیاندنی‌ “خاک” خەڵاتی‌ پیرەمێردی‌ شاعری‌ بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.

شێعر

شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.

نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس:

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
دە‌ستی چە‌پم حە‌زی ئە‌کرد
وە‌ک دە‌ستی منداڵی پۆشتە‌ی دراوسێمان،
سە‌عاتێکی تیابێ ئە‌ویش.

وڕکم ئە‌گرت،
دایکم ناچار گازی ئە‌گرت لە‌ مە‌چە‌کم
بە‌ جێگە‌ی دان سە‌عاتێکی بۆ ئە‌کردم
ئای.. کە‌ دڵخۆشی ئە‌کردم…!

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
واتە‌ی کامە‌رانیی لای من
لە‌وە‌دا بوو: لە‌ حە‌ماما
بە‌سە‌ر پە‌شتە‌ماڵی جاما
فوو بە‌ کە‌فی سابووناکە‌م
گڵۆپێکی سە‌وزو سووری لێ دروست کە‌م!

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
لە‌ زستانا، لە‌بە‌ر تینی ئاگردانا دائە‌نیشتم
سە‌رنجم ئە‌دا لە‌ پشکۆی،
گە‌شاوە ‌و ئاڵ
وام حە‌ز ئە‌کرد، منی منداڵ
بچمە‌ ناو پشکۆکانە‌وە‌..
دابنیشم.. بیکە‌م بە‌ ماڵ!.

کە‌ منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە‌ ئە‌یان ناردم.
لە‌ ماڵی پوورە‌ "مە‌نیجە‌"
ترشیات بکڕم
کام تام لە‌و تامە‌ خۆشتر بوو
لە‌ دوای ئاوڕ، لە‌ پێچی تە‌نگی کۆڵانا
کاتێ یە‌ک دوو قوومی خێرام
ئە‌دا لە‌ ترشیاتی ناو جام!

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
خۆشە‌ویستی لام ئە‌وە‌ بوو:
شە‌وی جە‌ژن، تا بە‌یانیی.. چاو ھە‌ڵدێنم
لە‌گە‌ڵ خۆما..دە‌س لە‌ملان
پێڵاوی تازە‌ بنوێنم!

کە‌ گە‌ورە‌ بووم دە‌ستی چە‌پم
زۆر سە‌عاتی ڕاستە‌قینە‌ی جوانی… بینی
بە‌ڵام ‌ھیچیان وە‌ک سە‌عاتی
جێگە‌دانی دایکم… لە‌سە‌ر قۆڵ ‌و دە‌ستم
وە‌ھا دڵخۆشیان نە‌کردم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ چل‌چراو گڵۆپێکی ژوورە‌کانم
وە‌ک گڵۆپی کە‌فی سابوون
پێکە‌نینیان… پێ نە‌گرتم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نە‌کردە‌ ماڵ ‌و تیا بژیم.
کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئە‌و قومە‌ ترشیاتە‌ی پێ نە‌بە‌خشیم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ ‌و قاتێکێ نوێم
نە‌ھێنایە‌وە‌ ژێر جێگە‌وە‌
وە‌کوو پێڵاوە‌کە‌ی جە‌ژن
تا بە‌یانیی چاو ھە‌ڵدێنم، لە‌گە‌ڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!

#وەسیەت_نامە

من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕ بوونەتەوە و دوەم لەبەر ئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم،

من حەز ئەکەم بە مردوویش نزیکی ئەو خەڵکە‌و ژن ‌و پیاو‌ی شارەکەم‌ و دەنگی مۆسیقا ‌و گۆر بم.
چاوگه‌شم چاوی گه‌شی تۆ سه‌روه‌تی دنیایه بۆم
ماڵی دنیا چڵكی ده‌سته قه‌ت به پووشێك نامه‌وێ


مه‌هدی فه‌ڵلاحی ڕۆسته‌مان
«سه‌رمه‌س»


https://telegram.me/nawandi_adab_honar
Forwarded from Deleted Account
زور له میژه که پینووسم له یاد و ناوی تو ئه دوی.

وه کوو دایکیک بی قه راره هه تا کورپه ی ئارام ئه گری.

وه کوو باوکیک که ناو ده ستی له بوو روله ی برینداره.

تیکوشه ره به شه و به روژ له مال نییه و نادیاره.

گولم بلی ده ده ی بلی له ژیان و له هه ژاری.

له ئه م ماله ی که دایک و باب سه ری شووره لای منالی.

به له عنه ت بی ئه ی روژگار که وا له روله کان ئه که ی.

فرمیسک له چاوی دایک و باب ئه ریژیتو حاشا ئه که ی.

پینووسه که م ئه م شه و گری کولی دلی کولایه وه.

هاوار ئه کا له سریوه ئه لی خودا نامبه یته وه.

نه ما ره نگم.نه ما ده نگم.نه ما هیز و نه ما تاقه ت.

ده واز بینه برو شیوا هه تاکه ی من ببم ساقه ت..

ساحیب.
ئه مرو 1395.5.16

شیعری شیوا ئیزه دمووعین(ناسکه)

🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
هه‌ر مانگێ نۆ بۆ حاڵم په‌شێوه‌ن
چون هیلال شێوه‌ی ئه‌برۆی تۆی پێوه‌ن


@nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دڵ بڕیت کرد دڵبەرت ئەمڕۆکە جەرگی پارەیە
سەد غەزەڵ شێعریش بنێری ئەو هەر ئەو غەم‌بارەیە

نامەکانت بوونەتە بۆغز و لەوایە بیکوژێ
خۆشەویستی هێشتا ئەمما ، عەشقی تۆ سێدارەیە

دوورە باڵات ، دوور لەباڵات دڵ بە وەرزی سڕ گەیی
بەم چلەی هاوینە دیوتە چەند خەزان لێی مارەیە؟!

هەر نەهاتی وا نەهاتی تا نەهایەت تێی تەنی
بێ بەڵێنی ، بێ بەلێن گیان دڵ لە دووت ئاوارەیە

پەیکەرە و هێمای کەسەر بەژنی ژنێ بێ هاودەمە
چاوەڕێی دەستی خەلیلێکە بەدەر لەم شارەیە

زۆر لە مێژە بوومەلەرزە بوومی ژینی داڕمان
بەس عەجەبمە چەندە ئێزڕائیلی دڵ بێ کارەیە

ئەو دڵەی وا پەنجەمۆرەی دابڕانی لێ درا
دڵ نیە بەڵکوو کەلاوە یا خۆ جیب بێ پارەیە

ڕێ نەما نەیگرمە بەر بۆ مێسرەعێ شادی وتن
هەرچی ژەندم دڵ بەڵام ئاڵۆزی نۆت ئەم تارەیە

٭٭٭ ٭٭٭ ٭٭٭

تاکوو ئێستێ هەرچیم هۆنیوە لەبۆ عەشقم بووە
شێعرم ئەمڕۆ داغداری هەرچی یار بێچارەیە

خێلقەتی شێعرم لە تۆزی ڕێی ئەویندارە و لەشم
دەستەمۆی دەستی حەزێکە پێی بە دارە دارەیە

سەد هەزار بار شاکرم بۆ تۆیێ وا هاوژینمی
عەشقی ئێمە وێردی زاری مەردومی ئەم شارەیە

خۆشەویستم بۆنی بوونت وەک هەناسەم واجیبە و
ئێعتباری خۆشەویستی لەم زەوی بێ عارەیە

گەرچی دڵ تەنگ و غەمینم بۆ ئەوینێ داڕما
پڕ بە دڵ شادم دڵی مە دوور لە ئەم ئاسارەیە

ناگەمە تیشکی بەیانی گەر بە خەم ڕۆژ کەیتەوە
هۆی #دڵئارامیم لە دیتن گوڵبزەی جارجارەیە

#شیما_نادرسەرا_دڵارام
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
سڵاو , و شه و گه ش تر له ڕۆژ!
بۆ تێ ڕووانین
ڕوو سوور به کات.
ئه وین کام برین سا ڕێژ بکا!!؟؟
خه نده کام خه م.
تۆش کام هۆده یی ئه م وڵاته م تۆز ته کێن
شه و له سه ر لێواری به ره به یان
سه ر قاڵی باوێشک دانه و
من به خه می جگه رێکه وه
پێڵوویی په نجه ره که م ڕوو به ڕۆژ ئاوه ڵا ده که م و
هێوه ر هێوه ر هه رچی توویی نه گبه تیه که شکاندوومه.
به بار تاقایی پێکه نینت تارایی بووکێنی بکه به ر شێعرم.
کازیوه به ر ته سکه و
تا قه تیشم به شی پێکه نینێک نا کات
ته مه نیش به شی سبه ینێ. "*خه وێک بۆ خه م*"
باران:
با را ن ده بارێ
د ه با ر ێ با ر ا ن
له گه ڵ جانتایێکی بۆ شه وه
ئافره تێکی به به ژن
له سه ر شوسته یی بێ ڕێبوار تێکه ڵ به شه و ده بێت.
له ناو (انعکاسی)[لێکدانه وه] دار چرا کانی کۆڵان و بێده نگی کپپپ ده بێت.
چرپه چرپی په نجه ره کان له گه ڵ تکایی ئه و په ڕی دیواره وه،
به خرپه یی پێ یی باران ته ڕ ته ڕ ده بێ.

کات؛ بێ وچان به سه ر وشه کانم دا نوقم ده بێ.
و بێ ئاوڕ دانه وه شار به جێ دێڵێ.
منیش
به نه هێنی هه ر هه موو جانتا و پێکه نینه کپه کان ده پشکێنم؛ نه ک خۆشه ویستی من و بارانێک ته ڕ،
له بۆنی قژی قه ترانی ته ڕ ترت بێ ئاگا هه ڵ گرتبێ.
به ره به یانه و باران له لێواری سپێده قه تیس ماوه.
منیش به خه می بێ چرپه یی
له خه می خۆڵه مێشی به یانیێکی سڕداااااا. "*خه وێک بۆ خه م*"
آرینا گولزاری و ترجمه كتاب از زبان انگلیسی به زبان كوردی. در وبلاگ آموزشگاه بخوانید .http://abedzban.blogfa.com/
(سه ر سام)
تۆ پێکه نایت و
من به خه ر مانه یی خه می خۆمه وه
تلم ده خوارد.
…شوڕه بیی له به ر تاوانی بێ هێزی نیه مل خواره.
جریوه ئه ستێره له سه ر کزیی ئاسمانه وه نوقمی تراویلکه نین.
سه ماش له یه که م پڕتووکه یی شێعری خۆیی دا
خوولیا و خوێناویی خرپه یی خۆ یه تی.
-من و ئه و
سه ما و شێعر
شۆڕه بی و په یکه ری شۆڕه سواریخع نده.....
نازانم بۆ تۆ و ئه وانی تر
به ڵام زام! کیژی خۆ شه ویستی سووکنایی نایێت.(شه ریف زاده)
ئارەزوومەندیم جە حەد وەیەردەن****** فراوان خەیلێ تاسەی تۆم کەردەن
قیبلەم بەو ئەحەد بێھەمتای فەردەن ***** سەوگەند یەکێوەن چەنی تۆم وەردەن
فکر و خەیاڵان وەسواسەی وەفات ****** دایم نە دڵەن نە ڕووی سەر بەسات
شەوان تا وە ڕۆ فکرم جە لاتەن ****** رۆحی ڕەوانم نە خاکی پاتەن
نامت چوون ئەوراد سوبح و ئێواران****** موانووش وە گەرم نە پای دیواران
جە «سەرقەڵا»وە مەگێڵوون پەی تۆ **** دەک دیدەم ھەر دوو، سەد جار فدێت بۆ
ئامان، ھەی ئازیز بینایی چاوان!****** گلەم ھەن جە تۆ خەیلێ فراوان
یانێ چێش مەیلت فەرامۆش کەردەن******مەر بادەت نە جام بێشەرتی وەردەن؟
وەرنە یانێ چێش نە جاران جارێ ******خەبەر نەپەرسی جە ڕاویارێ؟
ئومێدم ئێدەن، ئامانەن ئامان! ******* جەی فێشتەر ناسۆر نەوزی زامان
ئەحواڵی حاڵات شەرت و وەفاکەت *******بکیانە پەرێم تۆبی خوداکەت!
نە ساڵ و نە ماە ، نە ھەفتە نە شەو****** نە ساتێ ئارام، نە دەقیقە خەو
نمەشۆم نە چەم، دیدەم، نە دووریت****** ھەر ئێد موانوون: ئاخ جە مەھجووریت!
ئیسە کێ تاقەت دووری تۆ دارۆ؟******دەک بەرقی غەزەب وە جەسەم وارۆ!
بە سەرگەردت بام، ئەڕواحەکەی وێم!****** جوابی سەریح بکیانە پەرێم...

مەولەوی تاوەگۆزی
حینجه

ئازیزه که م
ڕۆمانێکی بێ کۆتایی
داستانێکی بێ سه ره تا
ده چمه وه هه وه ڵی سه ره تایی
چاوله ده می مامۆستا
وانه به وانه، چیم خوێندوه
تائێستا
پێدا ده چمه وه
ژنۆ تێ هه ڵده چمه وه
ده که م مه شقێ
ده بمه وه فه قێ یه کی سوخته
فێر ده بم پیت و نوقته
چیرۆکی عه شقت
په یڤ په یڤ حینجه ده که م
عێ سه رعا، عه
شێ زه نه عه ش، عه ش
قێ ژێر قێ، عه شقێ.

کۆڵانی عه شق ـ میم.قاف.پێ.نزا
پێاوێك به‌ بۆنی تری له‌ كۆڵانی ته‌ملێدراوی عه‌شقه‌وه، چێژی كوردانه‌م ده‌هرۆژێنێت.
٭٭٭‌
هه‌ڵمه‌تی ئه‌وین له‌ ناخه‌وه‌
له‌ گێژوانێكی پڕ ده‌ماخه‌وه
پرسیاری ڕه‌زو ترێم لێده‌كات به‌داخه‌وه‌.
هۆی لالۆ چا زانه‌كه‌م
له‌ گڕكانی بێ ئه‌نوادا
له‌ بڵێسه‌ی گڕی حه‌زه‌ و
له‌ مامه‌ڵه‌ی دڵێ ته‌ندووریدا
بریسكانت پرسیاره‌
ئۆقره‌ بڕت لا لاجانگه‌ی نزرگه‌یه و
كۆتر كۆتر پێده‌شته‌كان ده‌شۆیته‌وه‌
به‌ هۆنیایی له‌ هۆن ده‌خۆیت
وه‌ك شۆڕابه له‌ ته‌هوڕا
ئه‌وینی ره‌ز ماره‌ ده‌كه‌یت
له‌ كۆڵانی ته‌نگه‌به‌رێ
شان مه‌ده‌ له‌ شان
با ده‌ماخه‌ی بابرده‌ڵه‌ی كزیه ی درۆی ئه‌م سه‌رده‌م
‌وه‌ك په‌رێشان
وه‌ك په‌ریخان
له‌ قانێعم هه‌ڵكوڕ ماوه‌.
٭٭٭
گۆڕانكاری پێناسه‌ی هه‌ربابه‌تێكه‌ و كاكڵی هه‌ر هه‌ستیارێك له‌ كه‌ڵێنی ناخی پڕ له‌ داخی سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. ئه‌م هونه‌رمه‌ندی ئێمه‌ له‌ به‌رده‌ڵانی ئه‌ستم و ڕه‌زو باخی پڕ له‌ هێشوی ئاڵۆته‌وه‌ به‌ كۆڵانی عه‌شقه‌وه‌ ده‌ركه‌ی ئۆقره‌ ده‌كاته‌وه‌. حه‌زی بوونێك واژۆ ده‌كات كه هه‌گبه‌ێكی پڕ توێكڵه‌و مامزێكی سركه‌ و ڕاوكه‌ری زاڵی كه‌ژوكۆ مه‌گه‌ر بێهێنێته‌ گۆ. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پڕ له‌ خۆشه‌ویستیه ده‌بێ وای لێبكۆڵینۆ كه‌ هه‌ڵبه‌ستوانی ئێمه‌ پڕه‌ له‌ حه‌زی تاسه و ڕق ئه‌ستووره‌ له‌ گۆڕان و چه‌رخانی بێداڵده‌ وپه‌نام. به‌ مه‌نهه‌جی كه‌سه‌ره‌وه پێناسه‌ی ده‌وران ده‌كات و ئۆخژنی ناخی به‌ كوڵ هه‌ڵده‌ماڵێت و پرسیاری بێ كۆتایی تاوتوێ ده‌كات وله‌ كاروانی وشه‌ وه‌ رسكانی ئه‌وینێكی ده‌وێت كه‌ نامۆێكی ئاشاناییه.
له‌ كۆڵانی ته‌نگبه‌ری عه‌شقی ئه‌م شاعره‌ی ئێمه‌ ، گله‌یی وبناشت زۆره‌ وترووسكایی ئه‌وین له‌ خامۆشی ده‌كاڵێتۆ. كاكی شاعیر ده‌ناڵێنێ و به‌ گۆر هاواری ئه‌وینی بێ پێناسه‌‌ سه‌ر ده‌دات ، ناحه‌زانی كۆڵانه‌كه‌ی له‌ قاو ده‌دات، بزازانی درۆكرده‌ و بێ سه‌ركرده‌ له‌ ئه‌وینی دۆڕاودا هه‌ڵده‌واسێ. به‌تاسه‌وه‌ له‌ خه‌مێكی قوڵی سه‌رده‌م كه‌ گۆڕانی به‌له‌زی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ ده‌ناڵێنێت.
كاك مه‌ناف وقه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ‌ وشه‌ ده‌هۆنێته‌وه،خولایای حه‌زێك ده‌خولقێنیت. له‌ئه‌وینی خه‌مۆكیدا پرسیاری نامۆ ده‌كات و گاڵته‌جاڕی ناحه‌زوێژ به‌ قه‌ڵماسك ده‌كوژێت. له‌ ئه‌وینی خۆڕسكی خۆی داڵده‌ی درۆیی پی نادرێت. له‌ كۆمه‌ڵگای پڕ هه‌وێنی عه‌شقی پووچی ده‌ناڵێنێت. سپی سپی پی جوانه‌ و مه‌زاحی دێت به‌وانه‌ی خولیاكانی لێ ده‌گۆڕن و حه‌زیان له‌ چوار چێوه‌ی نێو كه‌وانه‌.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به‌ ساكاریی بێ گڕێ وگۆڵ دانرواه‌، له‌ ئیماژی یه‌كجار زۆری چێژی كوردانه‌ ناوئاخنی وه‌رگرته‌، له‌ ئاهه‌نگه‌ی نه‌رمی وشه‌ كه‌ پێناسه‌ی هه‌موو نووسینه‌كانی ئه‌م شاعیریه ،كه‌یفت له‌ خوێندنیه‌تی و بڕیاری تا كۆتای بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ده‌یت. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دوور له‌ هه‌موو كاره‌كانی شاعیرانی تازه‌ كاری ده‌زانم كه‌ زمانی ساكار له‌ هه‌موو رسته‌كانی دیارده‌یه‌ وبه‌ڕاستی وه‌ك پێناسه‌ی شێعری بۆ ئه‌م شاعیره‌ داده‌نرێت. هیوام وایه‌ی كاك مه‌نافی به‌رێز ،له‌ ئامێزی هێشووی ترێ نترازێت وباخی پڕكه‌ڵێنی زمانی كوردی به‌ ڕه‌زی گلار وبۆڵی شاعیرانه‌ پڕ بكاته‌وه‌ و حه‌ز و چێژی كوردانه‌مان بهرۆژێنێته‌وه‌.
داخۆ چه‌ند وه ده‌س نازك نه‌وهاڵان
ئامۆشۆت كه‌رده‌ن دلێ ماڵان

ئیسه ها چون من په‌شێوت بی حاڵ
كه‌فته‌نی نه خاك مه‌كه‌رات پاماڵ


حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی


@nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
له‌گه‌ڵ مندا فه‌له‌ك هه‌ر خوار و چه‌وته
خه‌می پێ‌دام وتی ها نانی شه‌وته

قوڕ و لیته و به‌رد لێفه و سه‌رینم
وتی ئه‌م جێگه نه‌رمه‌یش جێگه خه‌وته



مه‌هدی فه‌ڵلاحی ڕۆسته‌مان «سه‌رمه‌س»
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
ئەی ئەوەی بانگ هێشتت کردووم
ڕێ ،نیشانم دە

لە نێو تاریکی و شەوە زەنگ دام
مانگ، نیشانم دە

یوسفی میسرت لە نێو چــاهێکەوە
وا گەیاندە شاهی

گەر دەزانی ئەمەیە ڕێی سەڵاحەت
چاهێک، نیشانم دە

گشت چێژی سەرخـۆشی ئەم دونیا
هەرکات و ساتێکە

ساحێب کەرەم ، چـــی لات باشترە
ئەو ڕێگە نیشانم دە
#ناسکه


خوێندنه‌وه‌: ساعدی