📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
له دوای خنکانی هه‌ڵه‌بجه

سکاڵایێکی درێژم ...

نووسی بۆ خوا

به‌ر له خه‌ڵکی بۆ دره‌ختێکم خوێنده وه

دره‌خت گریا

له په ناوە باڵنده‌یه‌کی پۆسته چی وتی باشه

کی بۆت ده‌با ؟

گه‌ر به ته‌مای منی بیبه‌م

من ناگه‌مه عه‌رشی خودا.
بۆ شەو درەنگ

فریشته‌ی ڕەشپۆشی شیعرم

وتی : تۆ هیچ خه‌مت نه‌بێ

من بۆت ئه‌به‌م ، هه‌تا سه‌رێ

تا که‌شکه‌ڵان

به‌ڵام به‌ڵێنت ناده‌مێ

خۆی نامه‌که‌م لێ وه‌رگرێ


خۆ دەی‌زانی خودای گه وره کەی ئه‌یبینێ

وتم سپاس ، تۆ هه‌ڵفڕە

فریشته‌ی ئیلهام هه‌ڵفڕی و

له گه‌ڵ خۆیا سکاڵای برد

ڕۆژی دوایی که هاته‌وه

سکرتێری پله‌ چواری نووسینگه‌ی خوا

عوبێید ناوێ

هه‌ر له سه‌ر هه‌مان سکڵا لە دامێنا

به عه‌ره‌بی بۆی نووسیبووم

گه‌وجه !!!!

بیکه به عه‌ره‌بی که‌س لێره کوردی نازانێ و

نایبه‌ین بۆ خوا...


#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو
لە سێدارە کرانەوە
دار بەجێ ما
ھەژارانی سابڵاخ بردیان
زستانیش بوو نەیانسووتان
سەرمایشیان بوو نەیانسووتان
لەو دارانە، لەو تەختانە
چوار بێشکەی سووریان دروست کرد
لەو ڕۆژەوە ھەتا ئەمڕۆ
ئەو لانکانە
ھەر ئەگەڕێن
ئەم ماڵ، ئەو ماڵ
ئەم دەست ئەو دەست
وەریان ئەگرن
ئەی نابینی ھەزاران قازی موحەمەد
لەسەر لوتکە وەستاون و
چەک ھەڵئەبڕن؟!

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

گەر گەڕای به شوێن پاییزدا
مەچوو بۆ هیچ شوێنێکی تر،
دڵم نەبێ ...
گەر گەڕای به شوێن بەهاردا
بۆ هەر شوێنێ ئەچی، بچوو
دڵم نەبێ ...

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

وتیان نێرگز بەم چلەیه؟
وتم نامەی یارمی پێیه
وتیان شەماڵ بەو قرچەیه؟
وتم بزەی ئەو کچەیه
وتیان خونچه بەو خەزانه؟
وتم سەرچاوه هەر گیانه

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

ئەوەی گیانی ڕسوا نەکرد،
ڕۆیی و زوو مرد
ئەوەی کڕنۆشی نامەردی نەبرد،
زوو مرد ...
وەکوو ئێستا،
دوو هەزار و پێنسەد ساڵه
ئەوەی پیاو بوو له ناومان برد ...

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
«کە عاشق بوویت»

كه‌ عاشق بوویت
نازانی چۆن؟
یان له ‌كوێوه‌؟
هێزێك دێته‌ ناو له‌شته‌وه‌ و
له‌ خۆته‌وه‌
بێ ده‌ربه‌ستی و
سواری سه‌ری ترس ئه‌بیت و
له‌ ڕێگه‌ی هات و نه‌هاتدا
بێ په‌روایت و
تۆ هه‌ر ڕێگه‌ی نه‌هات ئه‌گری.

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

من ئەمەوێ، ئەو تارایه
له پەنجەره و سەر گومەز و درەختەکان
بکەمەوه و بیدەم به سەر سەری تۆدا
من ئەمەوێ،
تۆ شاژنی ئەرخەوانیی
خۆرنشین بی و
منیش وشەی گڕ تێبەربووی،
ئەو دیداره ...

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

به دڵدارانی شەم بڵێن
حەریقێ بەربۆته دڵم
هەر که ئەدوێم،
ئەبێ به وەرزی ژیلەمۆ و پشکۆ بارین
به دڵدارانی شەم بڵێن،
لەبەر بۆن و بۆکروزی جەرگی منه
باخان چاویان پڕ ئەبێ له ئاو و
کەژان، هەموو وەکوو دایکم ئەگرین
به دڵدارانی شەم بڵێن،
با به دەروونما هەڵگەڕێن
بەڵام هێواش،
نەبا پەیژەی ئێسکم بشکێ،
وا ئەکەوم
به دڵدارانی شەم بڵێن،
با دەست بەنه پەلی شەم و
له ناو دڵما دەری بێنن
با بسووتێم، ئەو نەسووتێ

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

هەموو شەوێ،
به قەڵەمەکەی خۆم ئەڵێم
ئەگەر گڵۆپێ شێعری تۆ،
هەر به خوێنی شەهیدی نوێ
دابگیرسێ،
ده با ئەوسا،
ئەو خۆزگەیەم بۆ بێته دی،
دەست بشکێ و
تەمەن کورت بێ
دە با ئەوسا،
چش له تۆ بێ،
خەڵک بژی و
شێعر بمرێ

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

ئێوارەیەک،
کوێرێک و کەڕێک و لاڵێک
هەتاوەکوو چەند سەعاتێک
لەسەر کورسی نێو باخچەیەک
قنج و قیت و لێو به بزه، دانیشتبوون
کوێرەکه به چاوی کەڕەکه ئەیبینی و
کەڕەکه به گوێچکەی لاڵەکه ئەیبیست و
لاڵەکەش به جووڵانەوەی دەم و لێوی هەردووکیاندا تێ ئەگەیی
هەرسێکیان به یەکەوه و له یەک کاتدا
بۆنی گوڵەکانیان ئەکرد ...

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

تەنیا له لوولەی تفەنگدا،
ئازادی چاوی هەڵدێنێ
حەق بانگ ئەدا
تەنیا هەر له ئاستی چەکا،
داگیرکەر ملی کەچ ئەکا

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
بە مەرگ بڵێن
بۆ کوێ دێت!
ئێرە نە مروڤی لێ ماوە
نە ژیان!
نە دڵێک بۆجوانی لێ بدات
نە ویژدان!
........
به مرگ بگوييد
به كجا مي آيد
اينجا نه انساني مانده
نه زندگي!
نه وجدان
و نه قلبي كه براي زيبايى بتپد!

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
شەهید نەمرە وەکو شاخ
وەکو بەفر، وەکو درەخت
وەکو بەهار و گوڵەباخ
شەهید ئاوە
تینوێتی زەوی ئەشکێنێ
پەنجە و دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ
شەهید باڵای بە قەد باڵای کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی
لوتکەی هەڵوێستی ئینسانە.

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

#ئەنفال

نە ئاسمان گوێ ئەگرێ لەخوێنم و
نە دنیاو
نە دادو
نە یاساو
نە زەنگی کلێسەو
نە قووبە و منارەی مزگەوت و
نازانم من بە کێ و بە چی
سوێند بخۆم؟
کێ پەناو
کێ داڵدەو
کێ کەسمە؟
نازانم

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂