Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
🔸ڕۆگه كوێیه؟
✍️عابید حسەینی
🔸ئێواره‌خوانێكه و ده‌می به‌سه‌ركرده‌نه‌وه‌ی چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی خۆیی. ڕێژه‌ماڵی نهۆمچنراو و چاوه‌خانوێكی خونچیلانه‌ی دوو كه‌سی.کار و ڕەهاتێکیان کردبوو نەبڕێتەوە، ماڵ هەڵپەژێردراو، لە ڕاده‌به‌ده‌ر ڕێك و پێك. وریشه و بریقه شکەی دەهات و خۆی ده‌خزانە چاوی میوان و بزه‌ی خانه‌خوێ شەپۆل دەدات، بۆنی چێشت و زه‌ڵه‌زه‌ڵی میوان و شڵپه‌ی ماچ و ته‌وقه‌كردن، هه‌ناوی هۆده‌ی دوو كه‌سی ده‌ته‌نێ، لووتی هه‌واڵگری شاشه پانه‌كه‌ی ته‌له‌بزوێنه‌كه ده‌چه‌قێتە، لۆچی پانتۆڵی فه‌ش و فۆڵ. حه‌مه‌ره‌مزەێك بۆ ئان و ساتێك له نێو وشه‌ی به‌خێر بێن ! به‌خێر بێن ! هه‌ڵده‌گرسێت. چاك و چۆنیێكه ئه‌و سه‌ری ناپه‌یدا ! بە جەڵەێک کۆت و پاڵتۆوە و عەبای لە شان داماڵیاگ و نووشتانه‌وه و چوارمیلكه‌ێك،هێوری هۆده‌كه مسۆگر ده‌بێت و حه‌جمین ده‌ڕژێته هه‌ناوی خانۆچكه.
🔹ده‌نگی بزربووی شاشه ڕه‌نگینه دوور و درێژه تۆخه ڕه‌شكه،تازه به جوانی دێته گوێ. پێخوێك ڕه‌نگ، ئابڵۆقه‌ی چاوەچاوی میوانه‌كان ده‌دات. بە بزێکی ڕوو لە هەموان، دیسان ئەسپی لەنگر گرتووی چاو ، بازرەقە دەبەستێت،لە ڕه‌نگی تۆخ و لەنجە و ڕه‌نگاله‌ی جلوبه‌رگی كوردی ڕازاوه‌ی نێو گۆرانیه‌كه، ده‌چیته لای قوڵه‌دامه‌نی شه‌ڕواڵكه‌ژی ڕه‌ش ڕه‌شی ئه‌ژنۆ ده‌رپۆقیوەوە. به‌له‌ك ئه‌ستووری بابۆڵه پێچ، زوو به ناچاری چاو ده‌گۆزیته‌وه. سەر و سیپاڵ و قامكه‌كانت ئاوقه‌ی گوڵی قاڵی و مۆكیت و ده‌سكه‌ی قه‌نەفه‌كه ده‌كه‌یت.هێشتا بزێكی كاڵه‌وه بووی سه‌روسیما پلاستێكی سواخدراو، له مێشكتدا بازه‌ڵبازیه‌تی و ده‌بێ مێشه‌ت نه‌ێت !
🔹كاتی شێوه. برینجی دنك درێژی هێندی خۆكێشراوه‌ی لامه‌زه‌ب و مامره خرپنی كوڵه‌ڕان قرتیاو بە قەپاڵی موبارەکی سفەرەچیەکان،ده‌چێته نێو ورگه‌ڵانی كه‌ندڕكریاو و ئاخ و ئۆخی لێ ده‌بڕدرێت.
دوای سانگرتنێکی کورت و دەم خولدانێکی چێشتاوی و بەزیاو بەزیابوونێک،لە ناکاو بەرماڵێك و ڕووسەرێكی توندكرای پان و پۆڕی نێوچاو گووشاو. هه‌واڵی ڕوو لە ڕۆگه له خانەخوێ و دانیشتوان ده‌پرسێت.له به‌ر ده‌ركی هۆده‌ی خه‌و بۆ وڵامه‌كه‌ی گوێقوڵاخ و پەیجۆر بە به‌رماڵی نێوە داشۆڕیاوەوە ڕاوه‌ستاوه ،ئیماندارانی به‌ره‌ی موبایل و پووز ئه‌ستووره‌كان، ده‌بنه كارناسی ڕۆگه و كه‌ره‌سته‌ی موبایله‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن.له ئاكامی نەزانین و کار پێ نەکردووی، و‌ڵامیان نەزۆک دەردەچێت. دوو سێ كه‌سی به ساڵاچوو به پێی هه‌ست و به گوێره‌ی زانستی كۆڵان ناسی و بڕوای تیژبینی چاوی خۆیان، ده‌ئاڵێنه باسك و شان ڕاوه‌شاندن كه نه كاكه مزه‌فته‌كه ها لێنه! فیساره شوێن ها له‌ویا! ڕۆگه به سه‌د قورئان و سوێندی وابێ ها له له‌م شانه‌ی خوار ماڵه‌كانه‌وه.به په‌ڕتاو سەرومڕ ده‌ئاڵێنه په‌نجه‌ره و شەتڵی شانی یەک دەبن، ته‌زه سه‌رماێكی باگرژاوی خۆش، هورۆژم دێنی بۆ نێو ئاپۆره‌ی تێكچرژاوی هۆده‌كه و هه‌ناسێكی فێنك له‌مابه‌ین كه‌لله هاوێژراوه‌كان بۆ په‌یداكردنی ڕۆگه‌ی خواپه‌رستی گڕ ده‌سێنی،به خوا برا له‌م لاپاڵه‌وه دیاره و به‌ره‌و ئه‌ولایەیە کاکە!
ئەویکەیان تەنگە تاو دەبێت و بە نەخەیر نەخەیرێک ڕوو لە حەشامەتی قاقا لێدەر وەردەسووڕێ و دەڵێ:" ئۆخ ڕەق هەڵهاتم! "
چووزڵە لاق ترۆزیەکانیش بە گاڵتەو گڤەوە، بەرپرچی گاڵتەجاڕانە وەگەڕ دەخەن، ده‌نگی وازم لێبێننی نوێژخوێنی حه‌په‌ساو و قاقای به‌له‌زی دانیشتوان، تێكه‌ڵی گڤه و گرژی بای په‌نجه‌ره ده‌بێت.
نوێژخوێنی بێ وڵام له هورۆژاندنی پرسیاره‌كه‌ی پاژگز ده‌بێته‌وه.ده‌ڵێ: " كوره برا نه‌مگه‌ره‌كه. لێم گه‌ڕێن" لۆلاقێکی تونکە شینکە په‌لامار به‌ڕماڵی دا و له ژێر هه‌نگەڵی ده‌رهاورد و ڕوو له ئاوێنه درێژه‌كه‌ی نێو سووچی پاڵ ته‌لبزوێنه‌كه ڕایخست و ئاخاێوکانە و به متمانه بەخۆییەکەوە ، بێ ده‌ست نوێژ، فه‌رمووی: "نه‌خه‌یر ئه‌وه‌یه!" دانەێكی زۆر موسوڵمانی دیکە كوتی:"نه‌خه‌یر ڕوو له‌و سووچەیە! " ورده پێگه‌یشتووی قاچ لووله تفنگ كه‌وتنه جه‌فه‌نگ. قوڵه‌بنێكیان کوتی:"كوره بابە به كورته په‌یامیش ده‌گات ،خودا گوێ سووكه!" قژنه‌سه‌رێكی لامل كڕووساوه، تێی هه‌ڵكرد:"نه كاكه وای فای كار ناكات" یەکێکی سووکەڵە ئاوزکار" تەوزیم بە ڕۆگە ناکات، دڵ حەساوە!"منیش ئه‌ژنۆم هه‌ڵدابوو له به‌ر ئاوێنه‌كه‌دا ، چبوومه ناخی ئاوێنه‌كه‌وە ، ئاوێنه‌ی باڵا به‌رزی له‌ش نوێن، سه‌یری حه‌شامه‌تی تێك ئاڵاوی ڕۆگه سه‌لمێنی ده‌كرد.
-------
🌸مانای چەند وشەێک:
ڕۆگە:قیبلە
تەوقەکردن:دەس لێدانەوە.
سەرومڕ:تەواو
ئاپۆرە:جەماعەت.
ئاخاێوک:،خۆ بە زلزان.
پاشگز:پەژیوان
تەوزیم: ئەرک ، ئیجبار
🌧📚@asoyzhyanisaheb