📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
مهلت شرکت در پویش کتاب‌خوانی نامه به نویسنده تا ٢۵ آبان ماه ١٣٩٩ تمدید شد. https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb
📚کتێب، ژیان و نەوەی داهاتوو.

ڕۆمانە کوردیەکان، سەرچاوەی وشە و زمانی پاراو و هەستی بە خۆدا چوونەوەن، تەژی و داڕماڵن لە ڕۆحی نەسرەوتەی خۆمان، پێناسەکانمانی تێدا بەدی دەکەین.

🔸گێڕانەوەی ئازارەکان و نەخشاندنی چیا و کێو ، ناخی پەنگ خواردوو لە پێچی پیت و وشەدا.
لفەو دوانەی ڕۆمانی گوند.
نووسەر فەتاح ئەمیری.
بۆ ئەم دوو ڕۆمانە، فەرهەگێکی جوانیش بەجیا دانراوە، هەموو وشە و ڕستە و گرێ ۆگۆڵی نێو ڕۆمانەکانی شی کردوەتەوە.

🔸ئەم شیکردنەوە، کاری جەماڵ کاڕەشی ،یە و خودی نووسەری ڕۆمانەکانە.

🔸پێکۆ بۆ فێر بۆن پێویستە، تازەلاوان و قەڵەم بەدەستان بە وردی سەرنجیان بدەن.

🔸بڵاوگەی خانی سەقز ،بە شێوازی ئەمڕۆیی دیسان لە چاپی داوەتەوە. لە گۆڕەپانی هەڵۆ دەس دەکەوێت.

🔸کتێب ڕووناکیە، چۆڵە چرای تارماییە.

🔸📚@asoyzhyanisaheb
🔸📚دیوانی بێسارانی بۆ یەکەم جار بە سۆرانی شیکاری و لێکدانەوەی بۆ کرا،

#سەرمەس شاعیری هست ناسکی شاری ساحێب لە ماوەی دووساڵدا، ئەرکی ئەم کارەی بە ئەنجام گەیاندوە.

🔸بڵاوگەی کوردوستان چاپ و بڵاوی دەکاتەوە بە زووترین کات دێتە نێو کتێبخانەی زمانی کوردییەوە.

بە هیوای سەربەرزی و تێکۆشانی بەردەوام بۆ سەرمەسی بە هەست و نەست.

🍂@asoyzhyanisaheb
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸بڕوات بە هەنگاوەکانت بێت.

دەنگ و شێعر

لوقمان ئەڵڵامورادی.

بابەت:ڕاوێژکاری.

🍂@asoyzhyanisaheb
چیرۆک-جەلال مەلەکشا- کارەسات(1).pdf
26.2 MB
🔸ئەم هەفتە پێکۆ چیرۆکەکانی ، کتێبی # کارەسات سەدو پەنجا لاپەڕەییە کورتەچیرۆکە ، نووسینی #مامۆستا جەلالی مەلەکشا دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.

🔸هاوڕێی خوێندنەوەمان بن.
لە کۆتایی هەفتە پرسیارەکانی دادەنرێت.

🔸خوێندنەوەی بنەماڵەیی، شەوگاری پاییز شەقکەیین، دوور بین لە کڕۆنا.

👌کتێب هێمای ژیان و چرای ڕووناکیە.

📚ئەنجومەنی ژیاری ساحێب، بۆ پێشوازی لە هەفتەی کتێب.

🍂📚@asoyzhyanisaheb
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸زاگڕۆسانە.

🔸پاییز و بەرەو چاندنی نەمامی بەڕو، قەزوان،
ژیانەوە لە یاد نەکەین، ژینگە پێویستی بە هەموانە.
📚🍂@asoyzhyanisaheb
📚وانەکانی زەردی خەزان لە لەغزان و خزان دەمانپارێزێت.

✍️عابید حسەینی.

🔸هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن:" زه‌ردی خه‌زانه‌ و زڕه‌یی ڕه‌زانه‌ و هه‌رگه‌ڵاێك كه‌ له‌ دارێك ده‌وه‌رێ نووسراوه‌ێكه‌ به‌ ناخۆش خه‌وه‌ره‌ێ،به‌ڵام پانتای ژینگه‌ و سروشت ، وانه‌ی له‌گه‌ڵه‌ ، فێرمان ده‌كات تاك وته‌را و دووره‌په‌رێزی، كه‌وتوه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی بێ هێزی و كزی و لاوازی و بێ نازی و ناسازی و ده‌بێت ده‌رباز بیت و ئاواڵخوازبیت و ڕكێف لێ بده‌یت به‌ره‌و پێكه‌وه‌ن و چوون و له‌ گه‌ڵ یه‌ك بوون .
🔸ئه‌گه‌ر گورگی مه‌ڵبه‌ند خوازبیت ده‌بێ هه‌ره‌وه‌زی هه‌ڵبڕێژیت ده‌نا به‌ره‌وژێریت.
🔸كۆ سرۆكه‌ ، پێكه‌وه‌بوون مانه‌ و ژیانه‌ و له‌سه‌ردڵانه‌، تاك به‌ره‌و تێكشكان و نه‌مانه‌. هه‌موو ئه‌مانه وانەی سروشته و تاك تاكی باڵه‌نده‌كان له‌ پانتای ئاسمان به‌ شه‌قی باڵ تۆماریان كرده‌ و كۆده‌نگی و یه‌ك ڕه‌نگیان به‌ شینی ئاسمان سپارده‌ و تنۆكه‌باڵیان به‌پاڵ خستنه‌یه‌ك سپارده‌.

👌🍂 پاییز ده‌ڵێت:

كاكه‌ برا ،كۆ هه‌ره‌وه‌زه‌ و هه‌را
مرگ و نه‌مان ده‌بڕێته‌ به‌ر تاك و ته‌را.


🍂@asoyzhyanisaheb
📚به‌ناوی خاڵقی زانست و کتێب.

ڕێزداران:

🔸کاک ئەسعەد موحەمەدموراد خاوەنی تاپۆگەی سیروان.
🔸خاتوو فاتمە چراغی خاوەنی جوانکاری ژنان شاری ساحێب.

🔹بێ گومان کتێب گه‌شاوه‌ترین لاپه‌ڕه‌یه‌که‌ که ناسیاری و ئاشنایه‌تی دێنێته ئاراوه و دڵ و ده‌روون به‌ چرای زانست ڕووناک ده‌کاته‌وه‌.
گه‌شه‌پێدانی نه‌ریتی کتێب خوێندنه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می هه‌ڵات هه‌ڵات به‌ دوای ژیانی ڕۆژانه‌دا کارێکی هێند گرینگ و دژواره که ده‌چێته‌ خانی خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتمانه‌وه‌.
وه‌ک ئه‌نجومه‌نی «ئاسۆی ژیاری ساحێب» ئه‌وپه‌ڕێ ڕێز و پێزانینمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که له‌م ماوه‌دا له‌وپه‌ڕی دڵاوایی له‌ خۆبردووییه‌وه‌ سووچێکی دووکانه‌که‌تان بۆ کتێبخانه‌ «ڕۆچنه» ته‌رخان کرد و به‌شداری گه‌شه‌پێدانی ئه‌م نه‌ریته جوانه بوون.
هیوادارین هه‌مووکات لاپه‌ڕه‌ی گه‌شی کتێب، گه‌شاوه‌یی ژیانتان بێت.

«ئه‌نجومه‌نی ژیاری ساحێب»

@asoyzhyanisaheb
بەشی دووهەمی پرۆژەی "با نموونەیان زۆر نەبێت". ناوی ئەم بەشە "پیاز لە کەلانە بژنین"ـە و خوێندنەوەی وردی وتاری "لەگەڵ شەپۆلەکانی شیعری نوێی کوردیدا"ی کاک حەمەساڵەی سووزەنییە. وتارەکەی کاک حەمەساڵە لە ژمارەی ۵۲ی گۆڤاری هەنار بڵاو کراوەتەوە. لێرەدا فایلی پی.دی.ئیفی گۆڤارەکە دانراوە خوێنەران دەتوانن تەواوی وتارەکەی کاک حەمەساڵە لەو فایلەدا ببینن.
📚(بەشێک لە پێشەکیی کتێبی سەردەمی هەخامەنشییەکان)

مامۆستا سەلاحەددین ئاشتی.

🔸خۆشەویستم! پشووبایەک لە ژیان و هەناسەیەک لە خەیاڵ، پۆلووی ئاورگی ڕابردووت بەسەر دەکەنەوە و عومری تازەی بەسەر دەگرنەوە. تۆش بۆ دوورستانێک لە تەمەنی خۆت و کەونەنیشتمانی خۆت ئاوەژوو دەبییەوە. دەبی بە سوارەیەکی گەڕیدەژیانی پێدەشتان و پیادەیەکی خۆش‌هەنگاوی هەوراز و لێژان. نە چارەنووسی ڕابردووت دەخەیە ئەستۆی ڕاخوشینی ئەستێران و نە مانگ و ڕۆژگیران دەکەیە بیانووی دەم لە پووشی و پێ‌نەچارانی کاران...
تۆ لەم سەفەرەدا چاوت بە کلەسوبحانی ڕشتووە، کەچی تەمێکی خەست و هەوروهەڵایەکی ناخۆش، ناهێڵن چاوت هەتەر بکا. خەریکە ڕێ‌دەرنەکەی. بەسەر تمتمان و هەڵدێران‌دا دەکەوی و لە شەش‌ڕێیانێک سەرت لێ دەشێوێ. سەری زمانی خۆت دەگەزی و دەڵێی کەوایە من لێرە ون بووم. کۆنەزامت دێنەوە سوێ. تەماشا دەکەی برینت دیواودەرە و کۆترەباریکەی تێوە دەچێ. ژانێک ڕووحت دەهەژێنێ. ئەوەی هاوبەرماڵی تۆ بوو دەستی بڕی و چاوی بەستی و تۆش بە زڕەخەونان ڕازی بووی. بەخێر بێیەوە لەم گەشت و گەڕانەی کە ئاوا بێ‌فەڕ بڕایەوە!

📚کتێبە باشەکان بەیەک بناسێنین.
کتێب ڕووناکییە.

🍂📚@asoyzhyanis
🔸دەستی ماندوو لە سەر زگی تێر.

🔹لەم ڕۆژانی کڕۆناییەدا، مرۆڤایەتی لە یاد نەکەین.

🔸سنووقی خەیریەی شارۆمەندانی ساحێب، لە زۆربەی دووکانەکانی ساحێب دانراوە،

🔸شومارە حەساو لە بانکی کەشاوەرزی ساحێب.

811595462
🔸لە یادی نەکەن.

🔸صندوق خیریه مردمی صاحب.

🔸در این موقعیت تلخ زندگی.

🔹شماره حساب نزد بانک کشاورزی صاحب.

811595462

🔸صندوق های خیریه در فروشگاهها و مکان های عمومی شهر صاحب.

🔸@asoyzhyanisaheb
🍂
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نا بۆ سیگار و مادە هۆشبەرەکان.

✍️لوقمان ئەڵڵامورادی


☘️بابەت: ڕاوێژکاری

🔸ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب.

🍂@asoyzhyanisaheb
📚🔸لە ئامێزی کتێبدا

وێڕای ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب.

🔹پێکۆ کتێبی، کۆمەڵە چیرۆکی ، کارەسات دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.

🍂📚@asoyzhyanisaheb
چیرۆک-جەلال مەلەکشا- کارەسات(1).pdf
26.2 MB
🔸ئەم هەفتە پێکۆ چیرۆکەکانی ، کتێبی # کارەسات سەدو پەنجا لاپەڕەییە کورتەچیرۆکە ، نووسینی #مامۆستا جەلالی مەلەکشا دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.

🔸هاوڕێی خوێندنەوەمان بن.
لە کۆتایی هەفتە پرسیارەکانی دادەنرێت.

🔸خوێندنەوەی بنەماڵەیی، شەوگاری پاییز شەقکەیین، دوور بین لە کڕۆنا.

👌کتێب هێمای ژیان و چرای ڕووناکیە.

📚ئەنجومەنی ژیاری ساحێب، بۆ پێشوازی لە هەفتەی کتێب.

🍂📚@asoyzhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
📚دیرۆكه‌ كه‌وناره‌ كوردیه‌كان.

عابید حسەینی.

کتێبی ئەفسانە کوردیەکان.
نووسینی ( مارگاریتا باریسوونا ردینكۆ) . م. ب. رودنكۆ. فیلسووف و كوردناسی رووسی.

ئەم نووسەرە ساڵی١٩٢٦ له‌ تفلیس له‌ دایك بوه‌ و له ساڵی ١٩٧٦ له‌ لێنینگراد كۆچی دوایی كرده‌وه. ئه‌م خاتوونه‌ دێرۆكی ئه‌و كوردانه‌ی کە په‌ریوه‌ی سۆفیه‌ت بوه‌ن له‌ زاری كۆنه‌ پیاوان ده‌ركێشاوه و له‌ تۆی ۳۶۵ لاپه‌ڕه‌ و ٦٠ دانه‌ دیرۆكدا دایڕێژاون.

🔸دیرۆك هه‌ڵسه‌نگاندی تایبه‌تی و پسپۆڕانه‌ی خۆی ده‌وێت.

لێرەدا چەند خاڵێک لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە سەر هەڵدەدات.

١- تێكه‌ڵێكه‌ له‌ ژیانی پڕ له‌ كاره‌ساتی ڕابوردوان به‌ ناوه‌رۆكی فه‌قیری و سته‌م و بێ ده‌ره‌تانی.
٢- زۆربه‌ی دیرۆكه‌كان ئامۆژگاری تێداییه و ده‌یانهه‌وێ به‌ ئه‌ركی سه‌روه‌ی سروشتی، ناڕێكه‌ی و چه‌وتیه‌كان بگەڕێنه‌وه‌ سه‌ر بواری ڕاستی، چونکو مرۆڤ به‌ ڕاستی فرچگی گرتوه‌. كۆتایی هه‌موو ئه‌ركێكی به‌ ڕاستی پێ خۆشه‌.

٣- زۆربه‌ی قاره‌مانه‌كانی – شوان و كوڕه‌ فه‌قیرن كه‌ له‌ گه‌ڵ كچی پادشا به‌ زه‌بری چتگه‌لی ناسروشتی به‌ ئامانج ده‌گه‌ن.
٤-كۆتایی هه‌موو دیرۆكه‌كان به‌ خۆشی و به‌شاره‌ت سه‌ر ده‌گرێ .
٥- ڕه‌وتی ژیانی ئاسایی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پیرۆزی بنه‌ماڵه‌ و سه‌ر‌وه‌ری گه‌وره‌كان له‌ پانتای خه‌یاڵی دیرۆك وێژه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ دڵخۆشكردنی به‌رده‌نگ و گوێگر سنوورداش ده‌كرێت و له‌ پشت گوێ ده‌خرێت.

🔸ئه‌م كتێبه‌ ساڵی ١٣٥٢ كه‌ریمی كه‌شاوه‌رز به‌ فارسی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه‌ و سه‌ید ڕه‌سوول حسه‌ینیش به‌ كوردی . چاپه‌مه‌نی خانی له‌ چاپی داوه‌.
🔸بۆ ساتێك ده‌توانێت، بێ پێچ و په‌نا له‌ ژیانی پڕ له‌ ته‌متومانی ئه‌مڕۆ دوورمان بخاته‌وه‌ و بچین بۆ لای پاڵه‌وانه‌ ڕه‌ش و ڕووت و به‌ڵام به‌قه‌وه‌ت و سه‌ر سووڕهێنه‌رەکان.

‌abed547.blogfa.com

🍂@asoyzhyanisaheb