📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
🔸په‌له‌قاژه‌ و چنگه‌په‌ڵماسێی
ڕۆحی سه‌رگه‌ردانی گه‌ورك،
هاواری میرزاێك،
و دوندی ئاواتی شاعیرێك
له‌ دووی قومێك" ئازادی"

عابید حسەینی

🔸سێ كتێب به‌ ریز دابنێن.

🔹بیروه‌ری مه‌لاێكی ئاینی باوه‌ڕ پێكراوه و تۆكمه‌ و به‌ گێڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌خۆی خۆیی.
🔹ده‌نگی وه‌ زاڵه‌هاتووی ڕومانووسێك.
🔹هه‌ڵقوڵانی كانی سۆز و ئه‌وینی پاكی شاعیرێك.

🔸کاتێك دێڕ به‌ دێڕ ، گه‌و به ‌گه‌و، هه‌موو لاپه‌ڕه‌كان ئاژینی شه‌وقی چاوت ده‌بن، وا ده‌سلمێ له‌ ڕاسته‌ڕی، كوێرەڕێ و هه‌لدێر و شكێره‌وه‌،ده‌تبه‌نه‌ ناخی په‌نگ خواردووی ئازارێكی چڕ و پڕی تاڵی میژووی كاره‌سات و ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌ڵات هه‌ڵات.
🔸مامۆستا ئیمامی له‌ كتێبی بیره‌وەریه‌كانی خۆنووسی خۆییدا له‌ مه‌لایان ده‌دوێ ،ده‌توانی وه‌ك سوخته گوند به‌ گوند ڕاتبه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و له‌گه‌رووی گه‌وره‌كه‌وه‌ بچیته هه‌واری جافه‌كان و تێر تێر لێیان تێبه‌گه‌یت و بزانی تۆره‌مه‌ و ڕچه‌ڵه‌كیان كێیه؟ دوایی له‌ چه‌ته‌و جه‌رده‌ و بێ ده‌سه‌ڵاتی گوندنیشان، په‌ل هاوێژیته نێو ده‌ماری چه‌قبه‌ستووی ململانێی ڕامیاری ،ئایینی و لاده‌ری ، چه‌پی و ڕاستی و ناڕاستی و بڕێك له‌ وه‌ڵامه‌ ڕاكێشراوه‌كان تا ئه‌م سه‌رده‌مه بقۆزیته‌وه‌. له‌ هه‌ر كه‌لێنێك به‌ بۆچوونی ئایینی خۆی باسه‌كان تاوتوێ ده‌كات و به‌ چاوگه‌ی ئایینه‌وه‌ له‌ دووی ترووسكه‌ی بێ ئه‌نوایی ئازادی گه‌ڕاوه‌، ڕۆحی نه‌مری و سه‌رگەردانی له‌ گه‌وه‌ره‌كه‌و ئامبازه‌ت ده‌بێت و ده‌تباته‌ هه‌موو به‌زمه‌كانی شه‌ڕ و شۆری ئه‌م ناوه‌ندە تووك لێدراوه‌. به‌ خوێندندوه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ببنه‌ هاوده‌می ئازاره‌كانی مامۆستا خوێنشیرنه‌كه‌ی حوجره‌ ته‌نگه‌ خولقێنه‌ره‌ داڕماوه‌كانی نیشتمانی په‌كه‌ كه‌وته‌.
🔸دوای پشوێك و وچانێكی كورت ببنه‌ میوانی ڕۆمانێكی له‌ مێژینه‌ی تری ئازاری" میرزا" یی فه‌تاح ئه‌میری" بزانن ده‌ڵێت" ئازادی، ئه‌و مه‌به‌سته‌ی "هه‌ر دەڕۆیی و نایگه‌ێیی"، ئه‌و سێبه‌ره‌ی له‌ هه‌زار ڕه‌نگ ده‌نوێنێ،كۆڵكه‌ زێڕینه‌یه‌، نووری ئه‌به‌دیته‌. جوانترین خه‌ڵاتی خوایه."
🔹دوایی سانه‌وێك و حه‌وانه‌وێك بۆ ده‌نه‌ی ڕۆحی بزركاو و خوره‌ی حه‌ز و خولیاێكی به‌ره‌و ڕسكانی هه‌ناسەێك، بچنه‌ پێده‌شتی وشه‌ی داڕماڵ و ته‌ژی له‌ كۆرپه‌ی خه‌یاڵ و خۆزگا و چرۆی ئه‌شك،تا له‌ هه‌رێمی زاڵی هه‌تاو رووبكه‌نه‌ قوڕگی ڕه‌شی شه‌و تا ئه‌وكتان پڕ بێت له‌ چێژی ته‌ڕی وشه‌ و له‌ گۆمی به‌رده‌لانكێ نوقمی هه‌ناسه‌بڕكێی بێ پسانوه‌ی شاعیرێكی خامه‌ڕه‌نگین و ته‌ون نه‌خشین و ڕایه‌ڵ شه‌نگ ببن و بزانن هاواری ئاگرگرتوێك چۆنه‌" کاتێک ڕوو لە کێو شاخ دەکەم و دەچمە لووتکە و دووندی هەڵەمووت پڕ بە زارێک لە نزارێک دەچمە فڕکەی وشەی خۆشکراو و هەڵچنراوی مامۆستا ئەمین گەردیگلانیەوە .ئەویش شەیداێکی وێڵی هەمان ڕەوتە و لە دووی چاوگەی ئازادی چەپۆکانیەتی و دەڵێن:

"بێ هه‌ناسه‌ی گه‌رمی یه‌ك بوون ،دڵنیام لانادرێ

یه‌ك گرین و دژ له‌ سه‌ر ئه‌م خاكه‌ قه‌ڵتوبڕ بكه‌ین

به‌ڵكو بۆنی خۆشی ئازادی وه‌ته‌نمان داگرێ."

🔸کتێب ناخی پەنگ خواردو دارماڵ دەکات لە حەزی ڕوانین .
ئەم سێ کەسە ببوونە میوانی شەوانی ئەم کاتە کڕۆناییە. هیوادارم لە دەلاقەی کتێبەوە بچینەوە نێو ناخی پچڕاوی خۆمانەوە و دەرمانێک و ڕۆچنەێک دەروو بکات.
🍂📚@asoyzhyanisaheb
مهلت شرکت در پویش کتاب‌خوانی نامه به نویسنده تا ٢۵ آبان ماه ١٣٩٩ تمدید شد. https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb
📚کتێب، ژیان و نەوەی داهاتوو.

ڕۆمانە کوردیەکان، سەرچاوەی وشە و زمانی پاراو و هەستی بە خۆدا چوونەوەن، تەژی و داڕماڵن لە ڕۆحی نەسرەوتەی خۆمان، پێناسەکانمانی تێدا بەدی دەکەین.

🔸گێڕانەوەی ئازارەکان و نەخشاندنی چیا و کێو ، ناخی پەنگ خواردوو لە پێچی پیت و وشەدا.
لفەو دوانەی ڕۆمانی گوند.
نووسەر فەتاح ئەمیری.
بۆ ئەم دوو ڕۆمانە، فەرهەگێکی جوانیش بەجیا دانراوە، هەموو وشە و ڕستە و گرێ ۆگۆڵی نێو ڕۆمانەکانی شی کردوەتەوە.

🔸ئەم شیکردنەوە، کاری جەماڵ کاڕەشی ،یە و خودی نووسەری ڕۆمانەکانە.

🔸پێکۆ بۆ فێر بۆن پێویستە، تازەلاوان و قەڵەم بەدەستان بە وردی سەرنجیان بدەن.

🔸بڵاوگەی خانی سەقز ،بە شێوازی ئەمڕۆیی دیسان لە چاپی داوەتەوە. لە گۆڕەپانی هەڵۆ دەس دەکەوێت.

🔸کتێب ڕووناکیە، چۆڵە چرای تارماییە.

🔸📚@asoyzhyanisaheb
🔸📚دیوانی بێسارانی بۆ یەکەم جار بە سۆرانی شیکاری و لێکدانەوەی بۆ کرا،

#سەرمەس شاعیری هست ناسکی شاری ساحێب لە ماوەی دووساڵدا، ئەرکی ئەم کارەی بە ئەنجام گەیاندوە.

🔸بڵاوگەی کوردوستان چاپ و بڵاوی دەکاتەوە بە زووترین کات دێتە نێو کتێبخانەی زمانی کوردییەوە.

بە هیوای سەربەرزی و تێکۆشانی بەردەوام بۆ سەرمەسی بە هەست و نەست.

🍂@asoyzhyanisaheb
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸بڕوات بە هەنگاوەکانت بێت.

دەنگ و شێعر

لوقمان ئەڵڵامورادی.

بابەت:ڕاوێژکاری.

🍂@asoyzhyanisaheb
چیرۆک-جەلال مەلەکشا- کارەسات(1).pdf
26.2 MB
🔸ئەم هەفتە پێکۆ چیرۆکەکانی ، کتێبی # کارەسات سەدو پەنجا لاپەڕەییە کورتەچیرۆکە ، نووسینی #مامۆستا جەلالی مەلەکشا دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.

🔸هاوڕێی خوێندنەوەمان بن.
لە کۆتایی هەفتە پرسیارەکانی دادەنرێت.

🔸خوێندنەوەی بنەماڵەیی، شەوگاری پاییز شەقکەیین، دوور بین لە کڕۆنا.

👌کتێب هێمای ژیان و چرای ڕووناکیە.

📚ئەنجومەنی ژیاری ساحێب، بۆ پێشوازی لە هەفتەی کتێب.

🍂📚@asoyzhyanisaheb
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸زاگڕۆسانە.

🔸پاییز و بەرەو چاندنی نەمامی بەڕو، قەزوان،
ژیانەوە لە یاد نەکەین، ژینگە پێویستی بە هەموانە.
📚🍂@asoyzhyanisaheb
📚وانەکانی زەردی خەزان لە لەغزان و خزان دەمانپارێزێت.

✍️عابید حسەینی.

🔸هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن:" زه‌ردی خه‌زانه‌ و زڕه‌یی ڕه‌زانه‌ و هه‌رگه‌ڵاێك كه‌ له‌ دارێك ده‌وه‌رێ نووسراوه‌ێكه‌ به‌ ناخۆش خه‌وه‌ره‌ێ،به‌ڵام پانتای ژینگه‌ و سروشت ، وانه‌ی له‌گه‌ڵه‌ ، فێرمان ده‌كات تاك وته‌را و دووره‌په‌رێزی، كه‌وتوه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی بێ هێزی و كزی و لاوازی و بێ نازی و ناسازی و ده‌بێت ده‌رباز بیت و ئاواڵخوازبیت و ڕكێف لێ بده‌یت به‌ره‌و پێكه‌وه‌ن و چوون و له‌ گه‌ڵ یه‌ك بوون .
🔸ئه‌گه‌ر گورگی مه‌ڵبه‌ند خوازبیت ده‌بێ هه‌ره‌وه‌زی هه‌ڵبڕێژیت ده‌نا به‌ره‌وژێریت.
🔸كۆ سرۆكه‌ ، پێكه‌وه‌بوون مانه‌ و ژیانه‌ و له‌سه‌ردڵانه‌، تاك به‌ره‌و تێكشكان و نه‌مانه‌. هه‌موو ئه‌مانه وانەی سروشته و تاك تاكی باڵه‌نده‌كان له‌ پانتای ئاسمان به‌ شه‌قی باڵ تۆماریان كرده‌ و كۆده‌نگی و یه‌ك ڕه‌نگیان به‌ شینی ئاسمان سپارده‌ و تنۆكه‌باڵیان به‌پاڵ خستنه‌یه‌ك سپارده‌.

👌🍂 پاییز ده‌ڵێت:

كاكه‌ برا ،كۆ هه‌ره‌وه‌زه‌ و هه‌را
مرگ و نه‌مان ده‌بڕێته‌ به‌ر تاك و ته‌را.


🍂@asoyzhyanisaheb
📚به‌ناوی خاڵقی زانست و کتێب.

ڕێزداران:

🔸کاک ئەسعەد موحەمەدموراد خاوەنی تاپۆگەی سیروان.
🔸خاتوو فاتمە چراغی خاوەنی جوانکاری ژنان شاری ساحێب.

🔹بێ گومان کتێب گه‌شاوه‌ترین لاپه‌ڕه‌یه‌که‌ که ناسیاری و ئاشنایه‌تی دێنێته ئاراوه و دڵ و ده‌روون به‌ چرای زانست ڕووناک ده‌کاته‌وه‌.
گه‌شه‌پێدانی نه‌ریتی کتێب خوێندنه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می هه‌ڵات هه‌ڵات به‌ دوای ژیانی ڕۆژانه‌دا کارێکی هێند گرینگ و دژواره که ده‌چێته‌ خانی خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتمانه‌وه‌.
وه‌ک ئه‌نجومه‌نی «ئاسۆی ژیاری ساحێب» ئه‌وپه‌ڕێ ڕێز و پێزانینمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که له‌م ماوه‌دا له‌وپه‌ڕی دڵاوایی له‌ خۆبردووییه‌وه‌ سووچێکی دووکانه‌که‌تان بۆ کتێبخانه‌ «ڕۆچنه» ته‌رخان کرد و به‌شداری گه‌شه‌پێدانی ئه‌م نه‌ریته جوانه بوون.
هیوادارین هه‌مووکات لاپه‌ڕه‌ی گه‌شی کتێب، گه‌شاوه‌یی ژیانتان بێت.

«ئه‌نجومه‌نی ژیاری ساحێب»

@asoyzhyanisaheb
بەشی دووهەمی پرۆژەی "با نموونەیان زۆر نەبێت". ناوی ئەم بەشە "پیاز لە کەلانە بژنین"ـە و خوێندنەوەی وردی وتاری "لەگەڵ شەپۆلەکانی شیعری نوێی کوردیدا"ی کاک حەمەساڵەی سووزەنییە. وتارەکەی کاک حەمەساڵە لە ژمارەی ۵۲ی گۆڤاری هەنار بڵاو کراوەتەوە. لێرەدا فایلی پی.دی.ئیفی گۆڤارەکە دانراوە خوێنەران دەتوانن تەواوی وتارەکەی کاک حەمەساڵە لەو فایلەدا ببینن.
📚(بەشێک لە پێشەکیی کتێبی سەردەمی هەخامەنشییەکان)

مامۆستا سەلاحەددین ئاشتی.

🔸خۆشەویستم! پشووبایەک لە ژیان و هەناسەیەک لە خەیاڵ، پۆلووی ئاورگی ڕابردووت بەسەر دەکەنەوە و عومری تازەی بەسەر دەگرنەوە. تۆش بۆ دوورستانێک لە تەمەنی خۆت و کەونەنیشتمانی خۆت ئاوەژوو دەبییەوە. دەبی بە سوارەیەکی گەڕیدەژیانی پێدەشتان و پیادەیەکی خۆش‌هەنگاوی هەوراز و لێژان. نە چارەنووسی ڕابردووت دەخەیە ئەستۆی ڕاخوشینی ئەستێران و نە مانگ و ڕۆژگیران دەکەیە بیانووی دەم لە پووشی و پێ‌نەچارانی کاران...
تۆ لەم سەفەرەدا چاوت بە کلەسوبحانی ڕشتووە، کەچی تەمێکی خەست و هەوروهەڵایەکی ناخۆش، ناهێڵن چاوت هەتەر بکا. خەریکە ڕێ‌دەرنەکەی. بەسەر تمتمان و هەڵدێران‌دا دەکەوی و لە شەش‌ڕێیانێک سەرت لێ دەشێوێ. سەری زمانی خۆت دەگەزی و دەڵێی کەوایە من لێرە ون بووم. کۆنەزامت دێنەوە سوێ. تەماشا دەکەی برینت دیواودەرە و کۆترەباریکەی تێوە دەچێ. ژانێک ڕووحت دەهەژێنێ. ئەوەی هاوبەرماڵی تۆ بوو دەستی بڕی و چاوی بەستی و تۆش بە زڕەخەونان ڕازی بووی. بەخێر بێیەوە لەم گەشت و گەڕانەی کە ئاوا بێ‌فەڕ بڕایەوە!

📚کتێبە باشەکان بەیەک بناسێنین.
کتێب ڕووناکییە.

🍂📚@asoyzhyanis
🔸دەستی ماندوو لە سەر زگی تێر.

🔹لەم ڕۆژانی کڕۆناییەدا، مرۆڤایەتی لە یاد نەکەین.

🔸سنووقی خەیریەی شارۆمەندانی ساحێب، لە زۆربەی دووکانەکانی ساحێب دانراوە،

🔸شومارە حەساو لە بانکی کەشاوەرزی ساحێب.

811595462
🔸لە یادی نەکەن.

🔸صندوق خیریه مردمی صاحب.

🔸در این موقعیت تلخ زندگی.

🔹شماره حساب نزد بانک کشاورزی صاحب.

811595462

🔸صندوق های خیریه در فروشگاهها و مکان های عمومی شهر صاحب.

🔸@asoyzhyanisaheb
🍂
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نا بۆ سیگار و مادە هۆشبەرەکان.

✍️لوقمان ئەڵڵامورادی


☘️بابەت: ڕاوێژکاری

🔸ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب.

🍂@asoyzhyanisaheb
📚🔸لە ئامێزی کتێبدا

وێڕای ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب.

🔹پێکۆ کتێبی، کۆمەڵە چیرۆکی ، کارەسات دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.

🍂📚@asoyzhyanisaheb
چیرۆک-جەلال مەلەکشا- کارەسات(1).pdf
26.2 MB
🔸ئەم هەفتە پێکۆ چیرۆکەکانی ، کتێبی # کارەسات سەدو پەنجا لاپەڕەییە کورتەچیرۆکە ، نووسینی #مامۆستا جەلالی مەلەکشا دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.

🔸هاوڕێی خوێندنەوەمان بن.
لە کۆتایی هەفتە پرسیارەکانی دادەنرێت.

🔸خوێندنەوەی بنەماڵەیی، شەوگاری پاییز شەقکەیین، دوور بین لە کڕۆنا.

👌کتێب هێمای ژیان و چرای ڕووناکیە.

📚ئەنجومەنی ژیاری ساحێب، بۆ پێشوازی لە هەفتەی کتێب.

🍂📚@asoyzhyanisaheb